بۆنی خۆمم بزر كردووه! …… داستان به‌رزان
1
باخچه‌یه‌ك ته‌ژی بوو
له بۆنی لیمۆ
سنگی بێوه‌ژنێكیش
له هه‌نار2
له جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یدا گشت ژنه‌كان
بۆنی مێخه‌كیان لێده‌رژا
ته‌نیا هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان نه‌بێت
(سێ‌و)3
ئه‌گه‌ر چوومه‌وه مناڵی
هیچ ناكه‌م له كوشتنی
ئه‌و خه‌ونانه زیاتر
كه پڕیانه له گه‌وره‌بوون4
من گه‌مژه‌م
هه‌ندێك جار دڵم به‌وه خۆشه
ژیان زۆری ماوه.5
خوشكه بچوكه‌كه‌م هێشتا نازانێت
مانای ژیان
كه‌چی هه‌میشه به گوێم‌دا ده‌ڵێت:
عیشق چییه؟!6
به‌یانییه‌ك نه‌نكم به مشت
ئاو به مه‌ستیمدا ده‌كات.7
مێرووله‌یه‌ك داوا ده‌كات
به هه‌ڵه‌بجه‌یی ناوببرێت
چونكه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر ساڵێك
ساڵی سه‌د جار
شاریان ژه‌هر باران ده‌كرێت8
له ته‌نیاییدا كامیان ده‌مانهه‌ژێنێت؟
زه‌نگی كڵێسا
یان
زه‌نگی مۆبایل.9
كاتژمێر سێی ئه‌مشه‌و
پارچه‌یه‌كی گه‌وره‌م لێبۆیه‌وه
سێ دێڕ شیعرم نوسی!
ده‌ستێك بخه‌ره سه‌ر دڵم
داستان به‌رزان
1
چیبكه‌م؟
تاكو دڵی خودا ڕازی بكه‌م،
له كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی باوكمدا
یارمه‌تیم بدات.2
به مناڵێكم گوت:
چه‌نده منت خۆش ده‌وێت
گوتی: هێنده‌ی پێڵاوه تازه‌كانم3
من هه‌میشه خۆم ده‌خۆمه‌وه
ئه‌ی تۆ؟4
ئه‌ی ژیان
ده‌ستێك بخه‌ره سه‌ر دڵم،
بزانه چه‌ند ترپه‌ی ده‌وێتٍ بۆ مردن.5
دڵم له‌خۆم ڕه‌نجاوه،
هه‌رچی ده‌كه‌م،
پارچه‌كانیم بۆ كۆ نابێته‌وه.6
هه‌ركات قومرییه‌كان بێهوده ده‌بن
ده‌فڕنه سه‌ر دڵم و
پێكه‌وه تا بتوانین غه‌مگین
هه‌ركات دره‌خته‌كان بێكه‌س ده‌بن
شنه شن دێنه لام، بۆیان ده‌گریم
لێ ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم ده‌كوژم
كێ خه‌می قومرییه‌كان بخوات؟
كێ دڵی لای دره‌خته‌كان ده‌بێت؟
ئه‌مه‌یه ئومێدم.7
له ده‌نگی شكانی دڵم،
ڕاچڵه‌كیم
وه‌ختبوو شێتبم!8
خه‌ون ده‌بینم،
له خه‌ونمدا مناڵم،
مناڵم،
له خه‌ونمدا گه‌وره‌م!
به ئاگادێم و
له خه‌ونمدا خه‌ون ده‌بینم!