بۆ رۆحی سێ ژنە شۆڕشگێرە تیرۆرکراوەکانی پاریس
١
ئەگەر من سەرۆک شارەوانی پاریس بم
سێ پەیکەر دروست دەکەم
سێ پەیکەری گەورە
لە تەنیشت بورجی ( ئیڤل )
هەموو سالێک ،
دەچمە ( قەندیل) چاوەکانم بە بەفری
ئەوێ دەشۆم
سێ تاجە گوڵینەی بەژن و باڵا ناسکی بەر شهونمی
بەرەبەیانی ( ئامەد )
لەگەل خۆمدا دەهێنم
لە بەردەمیان دادەنێم و
سەردادەنوێنم
٢
هەموو رۆژێک ، بەر لە هەڵاتنی
تیشکی رۆژ
دەچمەوە بەردەمیان ،پڕ بەدەم هاوار دەکەم
ئازار ، ئازار
ئازار ، ئازار ، ئازاری رۆحم
لە حزووری ئەوان ئەخەمە نێو ئینجانەی دەستەکانیان
٣
نزا دەکەم ، هەموو ساتێ
لە دوورەوە ، دێم
لهتهک ماتهمینی ئێرە مشتێ له ئازارهکانی ئێرهش لهگهل خۆما دههێنم
هەر ئەو ئێوارەییە بوو
نوکی قەلەمەکەم شین و
پەنجەکانم رەشپۆش ، کاغەزەکەی بەردەمم
دایە قیژە و
پڕ بە هاواری چاوەکانم دەگریا
هەمان ئێوارە ، یاقووت شکا
دهریا گریا
ئاسمان له ترسا
بارگهی تێکناو و
یهخهی خۆی دادڕی له ههژمهتا
سیروان خۆشناو
شەقلاوە