بۆ رێبین هه‌ردی …. رزگار حه‌سه‌ن
به‌و شێوه دڕندانه و نائینسانیانه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی رێبین هه‌ردی هه‌ستی هه‌موو ئینسانێک ده‌بزوێنێت و هیچ پاساوێک نییه به‌رگری لێ بکات.
ئه‌گه‌رچی رێبین هه‌ردی له که‌سانی تری خۆپیشاندان زیاتر نه‌بێ، وه‌لی رێبین هه‌ردی کرد به ره‌مزێکی رووداوه‌کان، و ئه‌وه‌نده‌ی تر پایه‌ی بڵند کرده‌وه.
رێبین هه‌ردی ده‌مانچه هه‌ڵگر نه‌بوو بۆ ئینسان کوشتن، ئه‌و قه‌ڵه‌م هه‌ڵگر بوو، هه‌ڵگری په‌یامێکی ئینسانی، په‌یامێک له پێناوی ئازادی و عه‌داله‌ت و یه‌کسانی ئینساندا.
بۆیه لێرده دوو بڕگه‌ی کتێبێک ده‌هێنمه‌وه که سیاسه‌توانی سویدی سۆسیال دیموکرات( یۆرانسۆن) که ئه‌و به‌خته‌م هه‌بوو دوو هه‌فته پێش له کۆڕێکیدا دوو قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد، که 10 ساڵ وه‌زیر بووه له سێ حکومه‌تی جیاوازدا، کتێبه‌که‌ی پارساڵ ده‌ریکردوه به ناوی ” بیکردنه‌وه سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت”. که نموونه‌یه‌کی جۆزێف کۆنڕادی هێناوه‌ته‌وه، جۆزێف کۆنڕاد ئه‌و نووسه‌ره‌یه که ئێدوارد سه‌عید له‌سه‌ر رۆمانه‌کانی دکتۆراکه‌ی نووسیوه و فیکره‌ی کتێبی ئۆریانتالزمی هه‌ر له‌وێوه هێناوه.
Ett brev som Josef Conrad skrev till sin författarkollega och vän Cunninghame Graham efter händelserna på Trafalgar Square i november 1886, dagen som gått till historien som bloody Sunday, är också värt att ta del av. En folklig demonstration slogs blodigt ned av polisen, och Graham var en av dem som greps och fördes till häkte. Hur kunde det komma sig, undrade Conrad, att polisen grep Graham medan han som framförde samma uppfattningar lämnade i fred? Han ger själv förklaring: jag saknar det du har, nämligen tro på framtiden, och därför blir du så farlig.
När jag läste detta förstod jag varför Nelson Mandela utgjorde ett sådan hot mot apartheid-regimen. Tjugo år i fängelse knäckte inte hans framtidstro. Och på liknande sätt var det inte en till inre sorg flyende borgerlighet som fick vårt eget land att väcks till liv utan det vanliga folkets tro på en bättre framtid, så som den kom till uttryck i de stora folkrörelserna.
به‌کوردیکردنی مانایی::
((له نامه‌یه‌کدا که جۆزێف کۆنڕاد نووسیه‌تی بۆ نووسه‌رو هاوڕێی کۆنینگهام گراهام دوای رووداوه‌کانی مه‌یدانی ترافالگار له مانگی یانزه‌ی 1886 ، ئه‌و رۆژه‌ی که به یه‌ک شه‌ممه‌ی خوێناوی چووه مێژووه‌وه که شایانی ئه‌وه‌یه باس بکرێت، که خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له لایه‌ن پۆلیسه‌وه خوێناوی دامرکایه‌وه. گراهام یه‌کێک بوو له وانه‌ی که گیرا و ره‌وانه‌ی زیندان کرا. جۆزێف کۆنڕاد پریسیار له خۆی ده‌کا، چۆنه گراهام گیراوه له کاتێکدا ئه‌وانه‌ی تر که هه‌ما رایان ده‌ربڕیوه و هه‌بووه وازیان لێ هێناون؟. هه‌ر خۆی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی خۆی ده‌داته‌وه:: ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ته من نیمه له راستیدا باوه‌ڕکردن به ئاینده، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تۆ ئه‌ونده مه‌ترسیت بۆ ئه‌وان.
کاتێک ئه‌وه‌م خوێنده‌وه، تێگه‌یشم بۆچی نیلسۆن مه‌ندێلا مه‌ترسیه‌کی وه‌های هه‌بووه بۆ رژێمی ئه‌پارتاید. بیست ساڵ زیندانیکردنی چۆکی پێ دانه‌دا به باوه‌ڕی به ئاینده. هه‌ر به هه‌مان شێوه بۆرژوازی راکردوو وای نه‌کردوه له وڵاته‌که‌ی خۆمان خه‌به‌ری بێته‌وه و ژیانی به به‌ردا بێته‌وه ، به‌ڵکو باوه‌ڕی خه‌ڵکی ئاسایی به ئاینده‌یه‌کی باشتر، که له بزوتنه‌وه جه‌ماوریه‌کان ته‌عبیری لێ‌کرا.))
بۆیه ئه‌م ده‌قه نووسینه‌م هێناوه‌ته‌وه چونکه کاتێک که رێبین هه‌ردی ئازاد کرا به هه‌مان شێوه ته‌عبیری لێکرد که هیوای به ئاینده هه‌بوو. شتێکی ئاوای گووت، کۆتایی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نزیک بووه‌ته‌وه. وه‌ک شه‌خسێکی به‌رز ئینسانی و میهره‌بانیشی پێشاندا گووتی من نایناسم و حه‌زده‌که‌م دانیشین و چایه‌ک پێکه‌وه بخۆین.
شته‌که دوو رووی هه‌یه، کرده‌وه و رووداوه‌که: کرده‌وه‌که پیشانی ده‌دا کاتێک ئینسان که‌شی بۆ بخولقێندرێت، که چ هێزێکی ره‌شی شاراوه‌ی له ناخدایه له ئاژه‌ڵی دڕنده دڕه‌نده‌تره، دوایش رووداوه‌که که هۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاته له ناو میلله‌تدا خولقانویهتی و چۆن ده‌سه‌ڵاتێک ئینسانی دڕنده پێ ده‌گه‌یه‌نێ!!!. که شته‌که روویدا یه‌کسه‌ر سه‌ره‌تای ساڵانی 1960 م بیرکه‌وته‌وه که پێی ده‌ڵێن زه‌مانی زه‌عیم سدیق، و قه‌تڵ وعامی زۆرکرا که به زۆری وه‌ک سوخریاتی زه‌مانه هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بوو، له‌و رۆژانه که‌سی وه‌ک نامیق ئاغا کوژران که دراوسێمان بوون و له‌گه‌ڵ ئاواتی کوڕی که وابزانم له له‌نده‌نه تا پۆلی پێنج له‌یه‌ک پۆلدا بووین..
ئه‌گه‌ر تۆزێک میسالی بین، له وڵاتانی پێشکه‌وتوو کاتێک حکومه‌ت زیان له هاوڵاتی بدات، حکومه‌ت یاسای داناوه که قه‌ره‌بوویان بکاته‌وه، که به هۆی ئه‌و زیانه‌ی لێی که‌وتووه له لایه‌ن کارمه‌ندان و یاسای حکومه‌ته‌وه. دکتۆر به‌رهه‌م وه‌زعه‌که وای لێ کردوه ببێ به لیبراڵ و به زمانی سویدی پێی ده‌ڵین Politisk Wilde ) ) ، به کوردی مانای کێوی بووه، له وه‌زعه‌که ناڕازیه و وای لێکردوه سه‌ر به هیج لایه‌ک نه‌بێت. هیوادارم وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت ( ته‌عویزی قانونی) بدا به‌وانه‌ی که به هۆی کاری حکومه‌ت زیانی ماددی و مه‌عنه‌ویان لێکه‌وتوه.
رزگار حه‌سه‌ن – سوید –