بۆ زامی تۆ …. رۆسته‌م خامۆش
Closed
هه‌ڵبجه ئه‌ی شاره‌كه‌م نیشتمانی شه‌هیدان
جیًگه‌ی مه‌رگی په‌پووله‌و هه‌واری خه‌م و گریان
شانزه‌ی سێ بوو داباری بۆنی سێوێكی درۆ
ژه‌هری كیمیایی دووژمن كه‌وته نێو هه‌ناوی تۆ
پێنج هه‌زار رۆحی سپی هه‌ڵفڕین به‌ره‌و ئاسمان
لاشه‌یان جێ‌ما له شار له ئامێزی نیشتمان
له‌و ده‌مه‌ی ڕا تا ئێستا ئێمه‌ش دڵمان پڕكه‌سه‌ر
سه‌دان ویژدانی هه‌ژاند كۆرپه‌ی باوه‌شی خاوه‌ر
به‌ڵێ شاره‌جوانه‌كه‌م بۆ زامی تۆ دڵ گریا
گریانێكی به‌كوڵ بوو ئه‌سرین به چه‌شنی ده‌ریا