بۆ هاوڕێی کۆچ کردوومان جه‌میل ئه‌مین
ئه‌وکاته‌ی ڕیش وه‌کو تفه‌نگ
له ناو لووله‌ی سیاسه‌تدا کاری ده‌کرد,
کاک جه‌میل ڕیشی هێشته‌وه‌و قه‌میسی ڕه‌شی له به‌ر ده‌کرد.
***
کۆڵێ کتێب و ڕۆژنامه‌ی ئه‌خسته بن باخه‌ڵی..
كێ بیویستایه پیاده بێ
ئه‌و حازر بوو پیاسه‌و کتێبه‌کان به‌شکا له گه‌ڵی..
ئه‌مه ئیعلانی شه‌ڕێکی نه‌خوازراو بوو
چونکه گه‌نجی تووڕه‌ی هه‌ره‌س
وه‌کو هه‌نگ لێره‌و له‌وێ..
خۆڕسکانه بۆ شانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ڕان
شنه‌یه‌ک ئارامییان به‌رکه‌وێ
..
یه‌که‌م ئامانجی به‌عس له که‌رکوك
پڕ کردنه‌وه‌ی کارێزه‌که‌ی شۆرجه بوو
ته‌عریب کارێزی بن جه‌وه‌ڵی بۆ مه‌کته‌بی نازه‌نین,
به قیرو زفت ،
به تاوێرو گا به‌رد
پڕ کرده‌وه..
حى شورتة” وگه‌ڕه‌کی ‘قوته‌یبه’ ى خسته سه‌ر پێ و
کێوه‌لی جێگه‌ی گرته‌وه..
.. .
تا پرۆسه ئاوی له تۆڕه‌کان بڕی..
شانی کچی بێنازمان
ته‌نه‌که‌ی ئاوی ته‌نکه‌ری میسرییه‌کان دڕی..
به ئیهانه‌یه‌کی زۆره‌وه
بۆ ژیانێکی هاتو نه‌هات…
هاتین ..هاتین
چاره‌نووس به ده‌ستی گوله‌یه‌کی وێڵه‌وه بوو ..
وه‌یشومه‌یه‌ک له گه‌ڵ تۆزی حه‌جاجدا، هه‌ڵی کردبوو ,
له بیابانه‌وه بۆ که‌رکووک ده هات..
..
له‌و ده‌مه‌دا جه‌میل ئه‌مین
سه‌رێک بوو بۆ بڕین..
سکێ بوو بۆ دڕین..
نه‌ک وه‌کو کۆیله بۆ مه‌ولا,
یان هه‌ڵپه‌یه‌ک بۆ ژین..
…
له شۆرجه‌دا ده‌ستو قاچمان ئه‌دۆزینه‌وه ..
له که‌رکووکدا مێشکمانی له گه‌ڵ ئه‌دوورینه‌وه..
پێش ئه‌وه‌ی شۆرجه‌و زێوێ شه‌هید که‌ن
جاسم له ناو ئوتووه‌که‌ی خۆیدا سووتابوو ..
“ئه‌رپه” نیوه‌ی ڕیشی تاشرابوو,
به‌سه‌ر کورسی حه‌لاقه‌وه به کۆڵێ برینه‌وه به چاوی مۆله‌قه‌وه شانی دادابوو…
ئه‌نوه‌ر زۆراب درووشمێکی نوێ بوو تازه هه‌ڵکرابوو..
فه‌هد له دڵی ئه‌ودا
کتێبێکی ته‌واو نه‌کراو بوو.
سه‌رجه‌م خوێنه‌ره‌کانی..
به سیاسه‌تی چرپه ڕائه‌هانی..
….
“چرپه هاوارێک بوو به‌عسی هه‌ژاند
سیاسه‌تێکی نوێ بوو
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک نه‌هه‌ژێ
خۆی وه‌ک گێل ئه‌نواند ..
…….
جه‌میلیزم..
له شۆرجه‌وه بڵێسه‌ی کرد،
زۆری نه‌برد..
له دڵی هه‌مووماندا
چه‌که‌ره‌ی کرد..
………..
ڕۆژنامه‌ی چه‌په‌کانی
به ئه‌کره‌مدا بۆ ماڵ ده‌نارده‌وه..
به به‌رده‌م چاخانه‌که‌ی حه‌مه گوڵنازو شکورا
به ژێر لمۆزی سيخووڕه‌کاندا
ئه‌کره‌م سه‌ری دائه‌خست و
له ناو تاقی کتێبه‌کاندا
له بن ماوو لینین‌دا
ڕۆژنامه‌کانی ده‌شارده‌وه..
****
وه‌ک هه‌موو جار سه‌ردانی کتێبخانه‌کانی شۆرجه‌م کرد
جه‌میل ڕووی له ڕه‌فی کتێبه‌کان بوو
بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبێک سه‌ری نه‌ویی کردبوو
ئه‌و ته‌نها بۆ کتێب و ده‌رگای ژووره‌که‌ی خۆی سه‌ری نه‌وی ده‌کرد..
ئه‌گینا باڵا بوو وه‌کو قه‌ندیل
****
ڕۆژێک له کتێبخانه‌ی ئاسۆ
له دواوه ده‌ستم خسته سه‌ر شانی
ئاوڕێکی بۆ دامه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک له چاویا بوو ..
ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه له هه‌موو زه‌رده‌خه‌نه‌کانی جیابوو….
ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش جوانترین له‌حزه‌یه به لامه‌وه
ته‌وقه‌یه‌کی گه‌رم له ڕووحه‌وه
پڕ له پاکی له ناو ده‌سته‌کانیدا
وه‌کو گڕ وابوو.
له چاویدا نهێنییه‌کان ده‌بینران..
چرپه‌کانی ده‌بیستران..
ده‌ی ئیتر پیاسه حه‌یاته‌که‌ی ”شارع جمهورى” و
به‌رده‌م شکور نه‌جاڕ به ئێواران ..
ئاخ (شارع جمهورى) ئاخ!!
له‌وێوه بۆ ”نواشف و انت ماشی ”
بۆ به‌رده‌م مه‌کۆی ”ڕوانگه” ی شیعری نوێی کوردی
یان باره‌گای شۆڕشگێڕی کوردوستان..
..
له‌وێوه وه‌ره..
بۆ خان خه‌لیلی و گازینۆی منه‌وه‌ره..
..
چی باسبکه‌م
سه‌ردانی گۆڕستانی ئه‌بوعولک
یان شێخ محێدین؟
له‌وێوه پیاسه‌ی ئازادی و ئیسکان ..
یان له‌حزه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌که‌ی به ڕیشه‌وه
له ”سه‌بعه نیسان” ؟..
ئه‌و له‌حزانه به‌راورد ناکرێن له گه‌ڵ
گه‌وره‌ترین مه‌له‌وانگه‌ی گه‌نجی ئێستا‌و
ماڵی شه‌ره‌ف,
یان ڤێلای سه‌ر گردی مه‌سئوله‌کانی کوردوستان..
****
کاتێ له دارستانێکدا پیاسه ئه‌که‌ی دڕنده‌یه‌ک
به‌ره‌و ڕووت دێ
دوو شت فریات ئه‌که‌وێ..
یان ته‌سلیم به مه‌رگی حه‌تمی .. یان تفه‌نگێکت ده‌ست که‌وێ
……
که‌رکووک ئه‌و ڕۆژانه‌ی پارچه پارچه
له جه‌سته‌یان ئه‌کرده‌وه
له‌شکری شۆفڵ له ئێواره‌یه‌کی ته‌پوتۆزاویدا
به‌سه‌ر سینگی قه‌ڵاو
شۆرجه‌و ئیسکان و زێوێ دا ئه‌سووڕایه‌وه..
جه‌میل له‌و ده‌مه‌دا به ڕیشه خۆڵاوییه‌که یه‌وه
وه‌کو هه‌نگێکی شانه ڕووخاو
وه‌کو کۆتری لانه شێواو
لێره‌و له‌وێ
ئه‌خوولایه‌وه..
هه‌ندێجار له چاڵه‌کانی به‌رده‌م ئیمام قاسم
بۆ ته‌نیایی و بیرکردنه‌وه
سه‌ری به تاریکیی شه‌ودا ئه‌کرد
” بله فگوور” به‌و شه‌وه‌به‌ربینگی پێ ئه‌گرت و
هه‌ندێجار چه‌ند په‌نجاییه‌کی
ئه‌دایه
تا چیتر سیکۆتین نه‌خواو تا به‌یانی نه‌لوورێنێ
“بله ” پێی وابوو له میانی پێکه عه‌ره‌قه‌کانه‌وه
ئه‌توانێ ببێته پاڵه‌وان و
به‌عس ببه‌زێنێ…
ئه‌مه‌ش خه‌مێکی تری کاک جه‌میل بوو
که گه‌ل بتوانێ
له میانه‌ی پێکه‌کانه‌وه
ئازادی به ده‌ست بێنێ..
….
هه‌ناسه‌ی کز‌و ده‌نگی کپ بوو
ئا له‌وێوه فێر بوو هه‌موو وه‌ڵامێکی
به چرپه ئه‌دایه‌وه
که‌رکوک
ئه‌و ڕۆژانه‌ی مزگه‌وته‌کان
له ماڵی خوا ده‌رچوون..
ئه‌و ڕۆژانه‌ی کتێبه پیرۆزه‌کان
به‌سه‌ر نێزه‌ی شۆفڵه‌کانه‌وه..
وشه وشه ڕژانه ناو خۆڵی مێژووی داڕمانه‌وه..
ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو مه‌لاکان به‌خۆ‌یان و خوتبه کانیانه‌وه
ئیزن دران بۆ ماڵه‌وه,
چی ده‌مێنێته‌وه
هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه
“هۆشی منه ” له سه‌ر به‌رگی گۆڤاری “د‌ستور”ی ئه‌رده‌نیدا..
خۆی کرده کتێبخانه‌که‌ی
‘ئاسۆ”دا
هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه کاک جه‌میل له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی موعینی‌دا..
به‌سه‌ر که‌لاوه‌ی ماڵ به ماڵی ئازادی‌دا
تا ئه‌گاته پردی سێ ی ئێستا
قه‌باڵه‌یه‌کیان بۆ شه‌هید بوون
مۆرکرد,
که سوله‌یمان گه‌ڕایه‌وه..
کاک جه‌میل چاووم لێ‌بوو ته‌واو ته‌واو
بووژایه‌وه..
له‌وه به‌دوا که‌رکوک
ناچار بوو گوێ له کاک له‌تیف بگرێ..
فه‌لسه‌فه‌ی پۆسته‌ره شیعرێ,
له نه‌ستی خۆ‌یا له چوار چێوه بگرێ..
ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ نه‌مرن
”ده‌ستتان تفه‌نگی تیا بێ نه‌ک مه‌مکی ژن”
له‌و ده‌مه‌دا:
به هه‌موو گه‌نجه‌کانی شاره‌وه
به قه‌د کوڕه مه‌سئولێ مه‌مکی نه‌گووشی..
له هیچ ژوانێکدا
نیو هێنده په‌نجه‌ی نه‌رم و
لێوی حه‌بیبه‌ی نه‌مژی..
…..
ئه‌وکاته وابوو
خۆشه‌ویستی
بۆ کاتێکی نادیار داخرابوو..
خۆشه‌ویستی بێ به‌رامبه‌ر وه‌کو شیعر بۆ شیعر
له قه‌فه‌زی سینگدا هه‌ڵگیرابوو..
دڵداری خه‌تی سوور بوو
شایی و هاوسه‌رگیری له که‌میدا بوو..
زیندان بۆ بووکی یه‌ک شه‌وه‌ش له که‌میندا بوو..
……..
ئێستاش که دار به‌ری گرتووه
ئه‌وه‌نده‌مان پێبڕاوه..
سات ناساتێ
لێره‌و له‌وێ..
هه‌واڵی مه‌رگی ئازیزێکمان
به‌ر گوێ بکه‌وێ.
غازی محمد
18/8/2011