بۆ (په‌یه‌ده) هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له سوریا دروستنه‌كات؟
له ساڵی 1962 دا حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند كورده‌كان هاوڵاتی سوریا نین و ناسنامه‌یان نادرێتێ ، چونكه هیچ بنه‌چه‌یه‌كیان له تۆماری ناوی عوسمانییه‌كانی به‌ر له‌ساڵی 1920 دا نیه و به‌مه‌ش نزیكه‌ی 1 ملیۆن هاوڵاتی كوردیان له‌بونی ناسنامه بێ به‌شكرد.
خه‌باتی كورده‌كان له‌و وڵاته‌دا تاوه‌كو به‌ر له راپه‌ڕینی گه‌لانی سوریا ته‌نها چه‌ند داوایه‌كی سه‌ره‌تایی هاوڵاتیبون و وه‌رگرتنی ناسنامه‌و ناساندنی رۆشنبیری بوو، كه‌چی له‌دوای به‌هاری 2011دا كورده‌كانی رۆژئاوا نه‌ك هه‌ر وازیان له‌و داوا سادانه هێنا، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن دوای كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (ئه‌سه‌د) ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ یاخود سه‌ربه‌خۆی ته‌واوه‌تی خۆیان رابگه‌یه‌نن.
له‌م قۆناغه سیاسییه‌ی ئێستای كورده‌كانی سوریا دوو هێز به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاونه‌ته‌وه ، یه‌كێتی دیموكراتی كورد (په‌یه‌ده) كه كاریگه‌رترین و جه‌ماوه‌ریترین هێزه‌و نزیكه له (په‌كه‌كه)وه له‌لایه‌ك و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد كه 12 حزب له‌خۆ ده‌گرێت و نزیكن له بارزانییه‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه.
هه‌رچه‌نده (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كۆنگره‌ی ره‌وه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی كوردانی سوریا له‌هه‌ولێر وتی ده‌ست وه‌رناداته كاروباری كوردانی سوریا، به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی (جه‌زیره ئینگلیزی)دا رایگه‌یاند حزبه‌كه‌ی مه‌شق به كورده‌كانی سوریا ده‌كات و دواتر ده‌یاننێرێته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان له‌كاتی روودانی هه‌ر بۆ شاییه‌كی سیاسی له‌ناوچه كوردییه‌كان و ئه‌م چه‌كدارانه له‌ژێر چه‌تری هێزه كوردییه‌كانی كۆنگره‌ی هه‌ولێردا ده‌بن.
كۆنگره‌ی هه‌ولێر كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و رێنمایی بارزانی دا بۆ حزبه كوردییه‌كانی ناو كونگره‌ی نیشتیمانی كوردی سوریا به‌سترا، بێ ئاماده‌بونی (په‌یه‌ده) بوو، دواتریش هێزه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه له‌گه‌ڵ (داود ئۆغڵۆ)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا له‌هه‌ولێر كۆبونه‌وه.
رۆڵی بارزانی و هێزه‌كانی كۆنگره‌ی هه‌ولێر دیار‌و ئاشكرابوو، ئه‌ویش دژایه‌تی كردنی (په‌یه‌ده)و سنورداركردنی چالاكییه‌كانیه‌تی، ته‌نانه‌ت (ئه‌ردۆگان)ی سه‌رۆكی توركیا به‌ر له‌هاتنی سه‌ردانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ئۆغلۆی) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر به‌ئاشكرا به رۆژنامه‌نوسانی وت: توركیا داوای هاوكاری له مه‌سعود بارزانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی بگێڕێت له‌ناوچه كوردییه‌كانی سوریا و ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی (په‌یه‌ده)ه‌وه‌و نه‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا.
هه‌ر به‌فیعلیش بارزانی به‌و رۆڵه هه‌ستاو جگه له‌دروستكردنی هێزی مه‌شقپێكراوی تایبه‌تی سه‌ر به لایه‌نگرانی خۆی ، كۆنگره‌ی هه‌ولێری بۆ هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌بێ (په‌یه‌ده) رێكخست و ئێستا ململانێیه‌كی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ نفوز‌و جه‌ماوه‌ری (په‌یه‌ده) دا ده‌كات و هه‌وڵی كه‌نارگیری و په‌راوێزخستنی ئه‌و هێزه ده‌دات، به‌مه‌ش پشتیوانییه‌كانانی توركیای مسۆگه‌ركردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی (بی بی سی) له‌پێناو یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان هه‌وادارانی خۆی و هه‌وادارانی ئۆجه‌لان، باس له‌وه‌ده‌كرێت بارزانی مه‌شق به كورده هه‌واداره‌كانی خۆی ده‌كا و ته‌نانه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌شی ره‌وانه‌ی سنوركردووه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌و هه‌رێمێكی تایبه‌ت به په‌كه‌كه دروستنه‌بێت. به‌ڵام ئایا دروستبونی هه‌رێمێكی تایبه‌تی كوردی له سوریا چی زیانێكی هه‌یه؟.
دروستبونی هه‌رێمێكی كوردی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سوریا جگه له زیان و مه‌ترسی بۆ سه‌ر توركه‌كان ، سه‌ره‌تای خه‌ونێكی گه‌وره‌یه بۆ كورد به گشتی و كورده‌كانی سوریا به گشتی، هه‌ربۆیه دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌گه‌ر (په‌یه‌ده)ش حوكمی بكات سه‌ره‌تای دووباره كردنه‌وه‌ی ململانێ خوێناوییه‌كانی ناوخۆی كورده‌و مه‌ترسی براكوژی لێده‌كرێت.
ئێستا كورده‌كانی سوریا نزیكه 2 ملیۆن كه‌س ده‌بن،و په‌یه‌ده‌ش هێزی سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌رێمه‌یه و به فیعلیش حوكمی چه‌ند شارێك ده‌كات، بارزانیش ناتوانێت كاریگه‌ری بخاته سه‌ر په‌یه‌ده، چونكه په‌یه‌ده دوژمنی توركیایه‌و بارزانیش دۆستی توركیایه.
Hemnm1979@yahoo.com