Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بۆ گوڵێک! …. گۆران دوکانى

بۆ گوڵێک! …. گۆران دوکانى

Closed
by March 30, 2012 هۆنراوە

 

ئەى جوانترین سامفۆنیاى من
ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من!
ئەى باران وکانیاوى من
ئەى جوانترین بونەوەرى ناو ڕۆحى من!
ڕەنگەکانم!…تامو چێژو بۆنەکانم!
ئەى هەموو هەست و خەیاڵ و سەراپاى ئەندامەکانم!
ئەى تەهلیلەى هەموو ڕۆژوو شەوەکانم!
ئەرخەوانى گشت وەنەوزو خەونەکانم!
تۆ کەجوانیت هەمووى سیحرە
سیحریشت هەمووى جوانیە!
تۆکەناوەکەت گوڵێکە
ئەگەرتۆنەبیت ئەو گوڵەش
ڕەنگ وبۆن وجوانى نیە!!………..

****************************
جوانترین کچ….
تەنها ساتێک کاتى خۆتم پێببەخشە
وەک من ژیانم پێبەخشیویت!
وەرەو بەدیار ئەم ئێوارە بێ پاساریەى منەوە
ئەم غوربەتە ساردو سڕەو
ئەم ئاسمانە بێ بارانەو
ئەم هاوینە بێ میوەیەو.ئەم بەهارە بێ نێرگزە
وەرە گیانە توخوا وەرە!…
وەکو سیماى ئەم پایزە بێ گەڵایەو
ئەم زستانە بەبێ بەفرەم
تۆش لەدەرگاى حوزنم مەدە
نزیکتربە لەو مەودایە فراوانەى لەنێوان منوتۆدایە
بە هەستتربە لەئەو هەستەى کەتینوێتى من دەشکێنێ و
ئەمەى ئێستات زۆر جودایە!……

**************************
جوانترین کچ….
گەرچى ناوەکەت گوڵێکە بێوێنەیە لەڕەنگوبۆ
بەڵام گیانە قەت ناتوانم
بەگوڵەکەم ناوت بێنم
چونکە تەمەنى گوڵ کورتە!
بەڵێنبێت وشەىگوڵەکەم
هەرگیز بەتۆ نەڵێم شەرتە

گۆران دوکانى

Goran.press@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.