بۆ یادی دوعا … هانا عەلی
Closed
ئەمڕۆ جەلادەکانی دین و مەزهەب
چەتە ئاسا!
هاتنە سەر ڕێگای عەشق و
برینیێکی وەهایان لە جەستەی هەڵکۆڵی
کە تائەبەد سارێژ نابێتەوە…
ئەمڕۆ هەموو عاشقان
بەدیار تەرمی عەشقەوە
مات و مەلوول وەستاون
ڕق ئەستوور لە سووچی هاوار
بە داد و بێداد لە خواو شەریعەت
لە جەلادانی ژن کوژ
لە بەردوو کەرپووچ
لە هەموو مرۆڤایەتی حەپەساون!!!
حەسرەت و ناڵەی کچە چاو ڕەشێک
بۆ باوەشی ئەوین
هەموو عاشقانی شەرمەزار کردووە
هەموو ئاین و ئاینزاکانی ڕیسوا کردووە
ئەمڕۆدوعا بە جەستەی ئەنجن ئەنجن کراوی
خۆشەویستیەکی ئەبەدی بۆ خۆی نووسیوەو
مۆرێکی ڕەشی نایە ناوچاونی
هەموو ئاین و خواکانەوە…
هانا عەلی
٧\٤\٢٠١٢
تێبینی ئەم چەند دێڕەم ساڵی پار نووسی و وا ئەمساڵیش جارێکی تر پێم خۆش بوو لێرە بڵاو بکەمەوە