بیره‌وه‌ریه‌كانم…هه‌ولێر 4…. فایق جه‌میل
بیره‌وه‌ریه‌كانم
هه‌ولێر 4 فایق جه‌میل
له ئه‌نجامی دامه‌زراندنی دام و ده‌زگاكانی ئۆتۆنۆمی – الحكم الژاتی – له دوا مانگه‌كانی ساڵی
974 به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن – المجلس التنفیژی – هاشم عقراوی –
له سه‌ده‌ی رابوردو ، دانشتوانی شاری هه‌ولێر روی كرده زۆر بون ، وابو به سه‌دان خێزانانی ناوچه‌ی بادینان
به تایبه‌تی له شاری – ئاكرێ – وكوردانی شاری موسڵ – گواستیانه‌وه ئه‌م شاره‌و زۆربه‌یان له دام
ده‌زگاكانی میری به فه‌رمانبه‌رو وكارمه‌ند دامه‌زران له هه‌مان كات گه‌لێ دی له مان به كار‌و كاسبی تایبه‌تی
خۆیان . له لایه‌كی دی نه‌ك رێچكه‌ی كۆچكردنی خێزانانی جۆتیارله ده‌شتی هه‌ولێرو قه‌راج ودزیه‌یان به‌رده‌وام بو
به‌لكو له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت گه‌لێ خێزانانی قه‌زاو ناحیه‌كانیش گواستیانه‌وه هه‌ولێر چی به
شێوه‌ی فه‌رمانبه‌ری یا كاسبی ناو بازار به تایبه‌تی له شاری كۆیه وشه‌قلاوه ئیدی ناوچه‌ی سۆران ومه‌خمور .
بۆیه دانشتوانی شار له ناوه‌راستی هه‌شتاكان له سه‌ده‌ی رابوردو به نزیك 500 هه‌زار كه‌س له قه‌ڵه‌م ده‌درا .
هه‌لّبه‌ته له‌م مه‌یانه له چوارلای شار بێ پلان وخزمه‌تگوزاری گه‌ڵێ گه‌ره‌ك په‌یدابون زۆربه‌ی به خانوبه‌ره‌ی
ساكار‌و ساده دور له – ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانی – هه‌ر به‌م ناوانه‌ش كه‌دانشتوانی ئه‌م گه‌ره‌كانه ناویان ده‌بردن .
شایانی وتنه جارێ دی زۆربونی دانشتوانی هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان به جارێ ته‌شه‌نه‌ی كرد
به هۆی سه‌قامگیری ئه‌من وئاسایش دور له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌عس له لایه‌ك ، گه‌رانه‌وه‌ی هه‌زاران خێزانی
پێشمه‌رگه‌و ده‌ربه‌ده‌ر بۆ كوردستان به تایبه‌تی بۆ شاری هه‌ولێر له لایه‌كی دی . به هه‌ر حال هه‌ر كیز ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر
له‌م ئاسته نه‌بوه كه بتوانی ئه‌م ته‌وژمه زیاده له دانشتوان و كێشه‌كانی كۆمه‌لایه‌تی وئابوری چاره‌سه‌ر كات جگه له دابین
كردنی خزمه‌تگوزاری له ئاو‌و كاره‌باو شه‌قام هه‌روها كێشه‌كانی خویندن وته‌ندروستی . بۆیه ئه‌م ته‌شه‌نه‌ی
زیاده‌ی دانشتوان زیان وزه‌ره‌رێ زۆری به شار گه‌یاند تا ئه‌م رۆژگاره به گه‌ڵێ شێوه خوی ده‌نوێنی .
گه‌رچی شاره‌وانی له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی به دواوه هه‌ندێ ناوی دا چه‌سپاند به سه‌ر هه‌ندێ گه‌ره‌گ له شار وه‌ك :
راپه‌رین ، خانزاد ، زانیاری ، برایه‌تی ، زانكۆ ، نه‌وروز ، كانی ، كوران :{ وه‌ختی خۆی ناونرا به كوره‌كانی
سوركرنه‌وه‌ی كه‌رپوچ } به‌لام هێشتا زۆر گه‌ره‌ك هه‌ر به‌ناوه كۆنه‌كان ماوون وه‌ك گه‌ره‌كی ( عوله‌ما… واته
گه‌ره‌كی مه‌لایان )خه‌ڵكانی گه‌ره‌ك له به‌ر قورو قورتاوی زستان به ( پۆتیناوه ) ش ناویان ده‌برد، به‌سته پیازه ،
به‌ڵام سیداوه –له‌زوێكه‌وه به ناوی سیده‌كانی به‌رزنجه ) ناونرا هه‌ر ئه‌مانیش ئاوه‌دانیان كردبۆوه .
هه‌روها سێتاقان – ئه‌میش ( به م ناوه ناونرا له‌به‌ر بونی بینایه‌كی سێ گۆشه‌یی به‌رزایه‌كه‌ی له دو مه‌تر زیاتر نه‌بو ، به پانی
مه‌یان 2-3 مه‌تر ، كه‌وتوبووه سه‌ر رێگای كه‌سنه‌زان له وێشه‌وه به‌ره‌و شاری كۆیێ و گشت ئه‌م گوندانه‌ی ئه‌و به‌رو
ئه‌وبه‌ری رێگا ، شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی كاروان و پیاده‌بو ، به شه‌و فانۆس یا شه‌پڵته‌یه‌ك داده‌گیرسا له گه‌ڵا كوپه‌یه‌ك ،
پیاوانی میری یا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندانی خێرخواز رۆژانه ئه‌م كوپه‌ڵه‌یه پڕ ئاو ده‌كرا )- ئه‌م سێتاقه به ته‌واوی له
قه‌باره‌و شێوه‌ی سێتاقانی شاری كۆیێ بو له یه‌ك ده‌ورو له لایه‌ن یه‌ك وه‌ستا بیناكراون ئه‌ویش كه‌وتوبووه سه‌ره‌تای
رێگای هه‌ولێرو كه‌ركوك) هه‌ردوبینا بێ ره‌واو نه‌فامی و بێ باكی روخاندران گه‌رچی ئاساوارێكی كه‌م گرنگ نه‌بوون .
هه‌روها له ده پانزه ساڵه‌ی دوایی گه‌ڵێ گه‌ره‌ك به ناو پیشه‌ی دانشتوانی ناونرا له‌مان : گه‌ره‌كی ئه‌ندازیاران ،
دكتۆران ، مامۆستایان … هه‌ندێ دی به‌ناوی عشیره‌تان وه‌ك مه‌نتكاوه ، خێلانی ، سورچی . له ده‌وری
ده‌سه‌ڵاتی ( به‌عس ) هه‌ندێ گه‌ره‌ك به ناوی عه‌ره‌بی ناونران له‌مان : 7 نیسان ( گۆراوه به راپه‌رین ) ، حی الشرگه ،
حی العمال ، حی العسكری ، گۆراوه به نه‌ورۆز ، چباگ ( زوبات ) ، گه‌ره‌كی ( باداوه ) كه‌وتوته ناو گوندی باداوه‌ی
مه‌لا فه‌ندی كه پیش20 تا30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م گونده ( 10 تا 15 ) كیلۆمه‌تر له شار دور بو ، هه‌ڵبه‌ته گه‌ره‌كی مفتی به ناو
ره‌حمه‌تی ( رشاده‌فه‌ندی موفتی ) بڵاوبۆوه كه چه‌ندین ساڵا قازیی یه‌كه‌می دادگای شرعیه بو له هه‌ولێر ، پیاوێ زانا‌و رێزدار
خاوه‌ن مه‌جلیس و كتێبخانه‌ی تایبه‌تی خۆی ، له خێزان وبه‌ره‌بابێ ناسراو .
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی سه‌رنج كێشه تا ئه‌م رۆژگاره زۆربه‌ی گه‌ره‌كانی شاری هه‌ولێر لێك جیا ناكرێنه‌وه و نه‌خشه‌یه‌ك نیه
ئه‌م گه‌ره‌كانه ده‌ست نیشان كات تایبه‌تی پاش بونی هه‌ولێر به ناوه‌ندی هه‌ریًمی كوردستان ، شار به خۆیدا ده‌كێشیته‌وه‌و
بزوتنه‌وه‌ی گه‌شت و گوزار و هاتو چوی خه‌ڵكانی بیانی بۆ شار ساڵا به ساڵ له زۆر بوون دایه . هه‌روها گه‌ڵێ ماڵا وخانوبه‌ره
و گه‌ره‌گ وئه ژمارده نه‌كراون بۆیه له‌م شاره ( ملێون ونیوه ) تا ئه‌م رۆژگاره شتێ نیه پێی بگوتریّ پۆسته‌و پۆسته‌خانه له
كاتێ له هه‌ره وڵاتانی دوا كه‌وتو له دونیا ئه‌م دیارده‌یه نیه ، بۆ نمونه له وڵاتێ وه‌ك ئوسترالیا پۆسته ئه‌مه‌نده دروست و جێی
بروایه به راده‌یه‌ك نامه‌ی ئاسایی به رێگای پۆسته له كاتی پێویست وه‌ك ( تبلیغ ) ی ره‌سمی له قه‌له‌م ده‌درێ ، ناشێ و
له وه دانیه ئینكاری نه‌گه‌یشتنی بكرێ .
شایانی وتنه تا ساڵانی شێسته‌كان له سه‌ده‌ی رابوردو بیر‌و ناعورێكی زۆر ده‌وره‌ی هه‌ولێری داب‌و به راده‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر
پێویستیه‌كانی ناو ماڵی دانشتوانی هه‌ولێری دابین ده‌كرد به‌لكو گشت جۆره‌كانی سه‌وزه‌ی له به‌ر ده چێندراو
له ناو بازار ده فرۆشران ، له هه‌مان كات باخچه‌كانی ناوشار تێر ئاو ده‌كرد بۆ نمونه ئاوی میری له شوین ئوتیلی شیراتۆن ،
ئاوبار‌ی لای مزگه‌وتی كوێتی ،كۆنه ئۆردوگای سه‌ر رێگای موسل ، ئه‌م خانوبه‌ره‌ی كه ئیمرۆ ناسراوه به دادگا و دایره‌ی
سه‌فه‌رو ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر وچایخانه‌ی ( لیالی اربیل ) هه‌روها پانیاوێكی فره‌وان له شوێنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ره‌و بازاری
سورچیان هه‌روها له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر به‌رانبه‌ر گه‌ره‌كی سه‌یداوه ، شوێنی دایره‌ی پۆلیسی سواره و به‌ره‌و سێتاقان و
گه‌ڵێ شوێنی دی .
مێژوو ئه‌ڵێ هه‌ولێر به كۆنترین شار – كه هه‌رگیز دانشتوان و ژیانی لێ نه‌پچراوه – له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له هه‌مان كات هه‌ر
له دامه‌زراندنیه‌وه به شارێ ئاینی ناسراوه بۆیه ئاشوریه‌كان ناویان بردووه به – ئه‌ربه‌ئیلۆ – واته چوار خوا ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
بونی چوار( بووت ) له‌چوار كورنه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر له لایه‌ن خه‌ڵكانی ئه‌م شاره وشاره‌كانی دورو نزیك په‌ڕستراوه وساڵانه
قوربانی بۆپێشكه‌شكراوه . ئه‌م دیارده ئاینیه به گه‌ڵێ شێوه تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواوه‌ی سه‌ده‌ی رابوردو به زه‌قی له هه‌ولێر خۆی
ده‌نواند ، به‌ڵام له ده‌وری ( سوڵتان موزه‌فر ) – سلگان مڤفر – ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌زقی خۆی نواندووه بو نمونه به بۆنه‌ی
ئاهه‌نگی مه‌ولودی پێعه‌مبه‌ر كه‌سولتان موزه‌فه‌ر ساڵانه گێراوه‌تی له چوار لای دونیای ئیسلامی عوله‌ماو گه‌وران ولێپسراوانی
ئیسلامی داوه‌ت كردووه له مانه به چه‌ند مانگێ به شاری هه‌ولێر گه‌یشتوون . بۆیه ئه‌توانین بڵێن – كه‌م شار به‌قه‌د هه‌ولێر
مزگه وتوته‌كیه‌و مه‌زارۆ گۆری پیاوچاك وشێخی به خۆوه گرتووه بۆ نمونه جگه له‌مانه‌ی باسی لێكراون – ( مه‌زارگه‌ی عوزێر
پێغه‌مبه‌ر ) هه‌روها( ستی ئیمام ) كه‌وتوته لای ئیستگه‌ی شه‌مه‌ندوفه‌ری جاران ،( ئیمام محه‌مه‌د ) نزیك یانه‌ی دختۆران له‌م
رۆژگاره ، گۆری ( عساف قوجه ) – عه‌ساف قۆجه – كه‌وتوته لای گه‌ره‌كی زانیاری و گه‌ڵێ دی …
شایانی وتنه ناوی – أربیل – هه‌ر ناوه‌كه‌ی كۆنه ( ئه‌ربه ئێلۆ ) له سه‌رزاران له ماوه‌ی چه‌ند هه‌زار ساڵێك كورت كراوه‌ته‌وه
هه‌روها وا پێده‌چی كه وشه‌ی ( هه‌ولێر )یش هه‌ر گۆرانی سه‌رزاره‌كی أربیل بێت . له هه‌مان كات دو شاری دی هه‌ن به‌ناو ( أردبیل
) – – ئه‌رده‌بیل – كه‌وتوته سه‌ر ده‌ریای ( قزوین ) و شاری ( أربل )- ئه‌ربل – ئه‌میش كه‌وتوته ئازربێجانی ئێران . به‌هه‌ر حال
ئه‌مه‌ش باسێكی مێژوویه ئه‌م په‌رانه له‌مه زیاتر هه‌ڵناگری .
———————————-
سدنی / ئوسترالیا
مارتی 2009
Alifaieq08@yahoo.com