بیرۆکه‌که‌ی مام جه‌لال له‌نێوان به‌رداشی واقعبینی وڕیفۆرم دا..
بیرۆکه‌که‌ی مام جه‌لال له‌نێوان به‌رداشی واقعبینی وڕیفۆرم دا..
یوسف کانی مارانی / فه‌ڕه‌نسا 11.1.2009له‌م سێ چوارساڵه‌ی دواییدادیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندابه‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان هه‌ستی پێئه‌کرێت ئه‌وگه‌نده‌ڵیه‌ش سه‌ره‌پای سیسته‌می حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان وهه‌ڕه‌می حزبه‌کانیشی گرتۆته‌وه یان باشتروایه بڵێم حزبه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌وگه‌نده‌ڵیه‌ن. ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن توێژه ڕۆشنبیروکادیره شۆڕشگێڕه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چه‌ندین ده‌نگ وگروپی ریفۆرمخوازی و ئه‌نتی گه‌نده‌ڵی به‌ئاشکرا له‌ده‌وره‌وه‌وناوه‌وه‌ی وڵات ئه‌بیسترێت وه ئه‌وده‌نگ وگروپانه ده‌ستپێکی شؤڕشیکی فه‌رهه‌نگی حاشاهه‌ڵنه‌گرن وچالاکترینیان(بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون وڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسین) ئه‌وه‌بێ جگه له‌چه‌ندین ده‌نگ و گروپی تری جیاجیا له‌وانه کۆمه‌ڵێک کادیری تێکۆشه‌ر به‌ناوی کادیرانی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر، گه‌نده‌ڵکاران وئه‌نتی ڕیفۆرمخوازه‌کان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی سه‌رکوتکردن وکپکردنی ئه‌وده‌نگه ناڕازیانه‌یان داوه هه‌ر له به‌کارهێنانی هێزوبڕینی مووچه‌ودورخستنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازان وناوزڕاندنیان وهه‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌هاوکاری ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی وڵاتان که‌وتونه‌ته جاسوسی کردن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌وکادیروهه‌ڤاڵه‌تێکۆشه‌رانه‌داکه دروشمی گؤرانکاری چاکسازی وپاکسازییان کردووه به ئامانجی
مێژووی شۆڕشی کوردوڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو دنیا سه‌لماندووه‌که به‌کارهێنانی توندوتیژی وهه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه خه‌ڵکانی شؤرشگێڕسورتر ئه‌کات له‌سه‌رداواڕه‌واکانی به‌پێجه‌وانه‌ی ئه‌وبیرکردنه‌وه به‌رته‌سکه حزبییه‌ی که ئێستا له‌کوردستان پیاده ئه‌کرێت بۆ سه‌رکوتکردن و داپڵۆسینی ره‌خنه گران وریفۆرمخوازان.
هه‌موو ئه‌وگؤرانکاریانه‌ی له‌کوردستان هاتونه‌ته پێشه‌وه زاده‌ی هه‌لومه‌رجێکی کاتی واقعی بونه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بونی ده‌وڵه‌تی عێراقی وسه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی کوردستان بۆ باڵاده‌ست بونی ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق تاسه‌رهه‌ڵدانی کورد‌و په‌نابردنه به‌ر شؤڕشی چه‌کداری وگفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران وڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی ناوخۆش، ئه‌مانه هه‌موو واقعێک هێناونیه‌ته پێشه‌وه که هۆکاری زۆر گه‌وره‌ی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تیان له پشت بووه..
به‌هه‌مانشێوه‌ش ئه‌وگه‌نده‌ڵیه‌یی که ئێستا له‌کوردستان وله‌ناو پارتی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دا بۆته دیارده‌یه‌کی به‌رچاوئه‌وه زاده‌ی ئه‌و واقعیه‌ته یه که ئێستا سه‌رجه‌م عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که تێیایدا ئه‌ژین، وه به‌حوکمی ئه‌وه‌ی له هه‌رشوێنێک گه‌نده‌ڵی و ئاش به‌تاڵ به‌به‌ها شؤڕشگێڕیه‌کان سه‌ریهه‌ڵدا واقع شؤڕشێکی تازه دێنێته پێشه‌وه که‌هیچ که‌س ناتوانێت خۆی لێ گێل بکات.
که‌س ناتوانێت ئه‌وه نادیده بگرێت که ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی سه‌راپای ده‌زگا حزبی وحکومیه‌کانی کوردستانی نه‌گرتایه‌ته‌وه‌وخه‌ڵکی کوردستانی هه‌راسان نه‌کردایه ،که‌س بیری له مانگرتن وخۆپیشاندان وریفۆرم نه‌ده‌کرده‌وهه‌موومان وڵاتی خۆمانمان خۆش ده‌وێت به‌ڵام وڵاتێک که بۆ گه‌له‌که‌ی بێت نه‌ک خاوه‌ن ماڵ بێگانه‌بێت و بێگانه‌ش خاوه‌ن ماڵ، به‌واته‌یه‌کی روونتر ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوری کوردستان خۆیان هۆکارێکی سه‌ره‌کین بۆ دروست بوونی به‌ره‌یه‌ک به‌ناوی ڕیفۆرم، بۆیه ئێستا که‌س ناتوانێت بوونی به‌ره‌ی ڕیفۆرم نادیده‌بگرێت ئیتر ئه‌و به‌ره‌یه له‌شوێنێک ناوی ڕابوون بێت یان ره‌گ یان هه‌رشتێکی تربۆته واقعێکی تاڵ بۆ گه‌نده‌ڵان وبه‌ره‌ی ئه‌نتی ڕیفۆرم وجێگه‌ی ئومێد‌و خۆشحاڵیش بۆ خه‌ڵکی ڕه‌ش وڕووتی کوردستان.
ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی که ئێستا ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای گشتمان سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێکی دوورودرێژوبۆ سه‌رده‌مانی شۆڕشی شاخیش ، به‌ڵام نه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار هه‌ر گروپێکی ڕیفۆرمخواز سه‌ری هه‌ڵدابێت نه‌یتوانیوه ئامانجه‌کانی خۆی به‌ته‌واوه‌تی بپێکێت وده‌ره‌نجام دکتاتۆریه‌تی فه‌ردی وگه‌نده‌ڵی گره‌وی بردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌کوردستان بۆته بڵندگۆی هه‌قبێژی خه‌ڵکه ڕیفۆرمخوازه‌کانن ئه‌گه‌ر ئه‌وده‌نگه نه‌بوایه هیچ که‌سێک نه‌یئه‌توانی مام جه‌لال بگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌نه‌ک پرۆژه‌ی هه‌بێت بۆ چاکسازی به‌ڵکو باسیشی لێوه‌بکات، ئه‌وه‌نده دوور نیه که سه‌دان خه‌ڵکی شۆڕشگێرته‌نها له‌سه‌ر باوه‌ڕبوونیان به‌پێوستی ڕیفۆرم له پۆسته حزبی وحکومیه‌کانیان دوورخرانه‌وه به بڕیاری شه‌خسی مام جه‌لال، به‌ڵام واقعی داڕزانی جه‌سته‌ی حزب وحوکمه‌ت به‌هۆی گه‌نده‌ڵی وخستنه به‌رباسی ئه‌و کاره‌ساته له‌لایه‌ن ڕیفۆرمیسته‌کانه‌وه‌وگوڕوته‌وژمی ڕیفۆرم مام جه‌لال ناچار ئه‌کات خۆی پڕۆژه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌و کێشه نادروسته. به‌داخه‌وه له کوردستانی ئێمه‌دا خاوه‌نی سه‌رکردایه‌تیه‌کین پێیان شه‌رمه دان به‌ڕاستیه‌کاندا بنین و وبڵێن ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی مام جه‌لال وده‌یه‌ها پرۆژه‌ی بێ ده‌ره‌نجامی تر ئه‌وه ڕه‌نج وخه‌بات وماندوبونی ریفۆرمیسته‌کانه پیویسته وه‌ک چۆن ئه‌وان داهێنه‌ری بیرۆکه‌ی ڕیفۆرم بوون هه‌ر ریفۆرمیسته‌کانش پڕۆژه‌یان لێوه‌ربگیرێت و بانگبکرێن بۆ داڕشتنی پیلانێکی تۆکمه وهه‌ر ئه‌وانیش بکرێن به دینامیک ومیکانیزمی سه‌ره‌کی بۆ چاکسازی، چی پێویست ئه‌کات مام جه‌لال پرۆژه‌ی هه‌بێت، کام پرۆژه‌هه‌یه له سایت ورۆژنامه‌کان بڵاونه‌کرابێته‌وه زۆر له پڕۆژه‌که‌ی مام جه‌لال هه‌مه‌لایه‌نه‌تر؟ ئێمه ووتمان مام جه‌لال ده‌توانێت گۆچانێکی جادوگه‌ری بێت بۆ ڕیفۆرم له‌ناو یه‌کێتی به‌ڵام بۆ جیبه‌جێ کردن واته بۆ ده‌م کووتکردنی ئه‌وگه‌نده‌ڵانه‌ی که له‌ژێرباڵی ته‌که‌توله‌که‌ی به‌ڕێزیانه‌وه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکی یه‌کێتی .
زۆر قسه کراوه له‌سه‌ر پڕۆژه‌که‌ی مام جه‌لال، من به‌شبه‌حاڵی خۆم بی ئه‌ده‌بی نه‌بێت له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه ته‌نها وه‌ک بیرۆکه‌یه‌ک ده‌یبینم نه‌ک پڕۆژه، چونکه پرۆژه‌یه‌ک بۆ جیاکردنه‌وه‌ی حزب وحوکمه‌ت له‌لایه‌ن که‌سێک له‌وپله‌و پایه به‌وکرچوکاڵیه جگه له بێ ڕێزی به‌خودی گه‌وره‌یی مانای پرۆژه هیچ شتێکی تری تێدا نابینم.
خۆئه‌گه‌ر بێین قسه له‌سه‌ر میکانیزمی جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌که‌ش بکه‌ین زۆر به‌داخه‌وه زیاتر له گاڵته پێکردن ئه‌چێت نه‌ک جێبه‌جێکردن چۆنێتی پێکهاته‌ی لیژنه‌کان که دڵنیام بۆ دانانی سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌کان هیچ شتێک نه‌کراوه به‌قیاسی ته‌نها بۆچونی خودی مام جه‌لال نه‌بێت له‌سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان وبۆ شکست پێهێنانی هه‌ندێکیان وبه‌کارهێنانی هه‌ندێکیان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی..بۆنموونه:
لیژنه‌ی ڕیکخستن ومه‌ڵبه‌نده‌کان: سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه کاک مسته‌فای سه‌یدقادره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی وپیاوێکی تێکۆشه‌ره زۆربه‌ی هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی له‌به‌ره‌ی ڕیفۆرم دا ئه‌یبیننه‌وه چه‌ند جارێک پڕۆژه‌ی هه‌بووه بۆ چاکسازی له‌ڕێزه‌کانی یه‌کێتی دا،له‌کۆی 36 مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن 5 لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندله‌به‌ره‌ی ڕیفۆرمن و باقیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ندێکیان ته‌نها ململانێتی ناشه‌ریفانه گایاندوونیه‌ته ئه‌و پۆسته‌ی ،ته‌نها له‌سنوری بیتوێن وپشده‌رودوکان که ناوچه‌یه‌کی بنکه به‌هێزی جه‌ماوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌یه هه‌رسێ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌که ته‌نها بۆ ململانێ کردنی ئه‌و دانراون ئیتر من نازانم چۆن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندێک تادوێنی فێرکرابێت هیچ حسابێک بۆنامه‌ی ئه‌وسه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌یه نه‌کات ئه‌مڕۆبه‌نوشتیه‌ک ئه‌بێت به‌گوێگرێکی مطیع؟
لیژنه‌ی ئیداره‌ودارایی: سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ولیژنه‌یه کاک عومه‌ر فه‌تاحه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی وجێگری سه‌رۆکی حوکمه‌ته وخاوه‌ن مێژویه‌کی شکۆداری خه‌باتی شاخه، هه‌ر له‌سه‌رده‌می بوونی به‌سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێم ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ناوه‌که‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی سلێمانیه‌وه گۆڕا به( عومه‌ر مڕتاح) گه‌نده‌ڵی ئیداری ودارایی نیه که سه‌ره ڕمێکی ئه‌وی تیا نه‌بێت زۆربه‌ی که‌س پێی وابوو ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر پاکسازی وچاکسازی بکرێت یه‌که‌م که‌س ئه‌بێت ئه‌و به‌ر که‌نار بکرێت ولێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دابکرێت که چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌پرۆژه‌که‌ی مام جه‌لال پشکی شێری به‌ر ئه‌که‌وێت، به‌ڕاستی ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێت ڕۆژێک یه‌ت گورگ ومه‌ڕ به‌یه‌که‌وه ئاو ئه‌خۆنه‌وه!!
لێژنه‌ی کادیره دابڕاوه‌کان: کاک دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌که‌یه، ئه‌و کاکه‌ش ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی وجێگری حوکمه‌ته‌که‌ی به‌غدامانه، قسه‌م له‌سه‌ر خۆی نیه چونکه به‌ڕاستی نایناسم ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌زانم ته‌واوی سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی وشاخی یه‌کێتی ئه‌و کاکه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌زۆر سه‌یره به‌لامه‌وه ناوی لیژنه‌که‌یه، چونکه تا ئێستا من نه‌م بیستووه ئێمه ده‌زگایه‌کمان هه‌بێت ناوی کادیره دابڕاوه‌کان بێت!! ئایه کادیره دابڕاوه‌کان کێن؟ ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ن که له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ که‌س گوێی لێنه‌ده‌گرتن وناچار یان پاڵیان ئه‌دا به‌حزبه‌کانی تر یان ته‌سلیم به‌ڕژیم ئه‌بوونه‌وه؟یان ئه‌و کادیره تێکۆشه‌رانه‌ن که بارودۆخێکی به‌زۆر به‌سه‌ردا سه‌پێنراو ئاوه‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کردوون وئێستاش به‌و هه‌وایه ئه‌ژین که له‌لای یه‌کێتیه‌وه دێت؟ یان ئه‌و کادیره شۆڕشگێڕه ریفۆرمخوازانه‌ن که له پۆسته‌کانیان ده‌رتان کردن و خۆتان ووته‌نی تڕۆتان کردن؟ یان ئه‌و بزووتنه‌وه‌و گروپانه‌ن که‌له ئێوه به‌په‌رۆشترن بۆئاینده‌ی یه‌کێتی وداوای گۆڕانکاری وچاکسازیتان لێده‌که‌ن وئه‌یسه‌پێنن به‌سه‌رتانا؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر کامێک له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه بن به‌پێی پێناسه‌کانیان نه‌ده‌بوایه کاک به‌رهه‌م ئه‌و کاره‌ی پێ بسپردرایه چونکه ئه‌و کاکه‌مان له‌شاخ و خه‌باتی نهێنی دا نه‌ژیاوه تا وه‌ک پێویست قه‌درو قیمه‌تی ئه‌وکادیره به‌ناو دابڕاوانه بزانێت. ئه‌وه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خودی ئه‌و ناوهێنانه به کادیری دابڕاوبێڕێزی تاوانێکی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به‌و تێکۆشه‌رانه ئه‌کرێت، چونکه هه‌میشه ئه‌و کادیره تێکۆشه‌رانه ئێستاش له خه ڵکانێکی مشه‌خۆری ناوسه‌رکردایه‌تی ئێستامان زیاتر به‌ته‌نگ یه‌کێتیه‌وه‌بوون وهه‌ن..
نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر لیژنه‌کانی تر بکه‌م چونکه هیچیان حاڵیان له‌م سێ لیژنه‌یه باشتر نابێت ئه‌وه چه‌ند نمونه‌یه‌کی که‌م بوو له‌و هه‌نگاوانه‌ی که تائێستا نراون ، بۆیه من ئه‌ڵێم به‌داخه‌وه ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ش نه‌ک هه‌ر سه‌رناگرێت به‌ڵکووکێشه‌کان و ناوه‌نده ناکۆکه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر لێک دوور ئه‌خاته‌وه، کورت ووته‌نی مانگه‌شه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره‌ومناڵ ئه‌گه‌ر نه‌ژیات له ………… که‌یه‌وه دیاره.