بیری له‌شئه‌و ڕۆمانه‌ی لێوێكی ته‌ڕی پڕله‌ماچ و مایه‌پوچی بۆ شۆڕشێك
“كاره‌ساتی خۆشه‌ویستی گه‌وره له‌وه‌دایه هه‌میشه به‌بچوكی سه‌رده‌نێته‌وه”
ئه‌و كاته‌ی مه‌زنیه‌تی ئه‌و كتێبه بچوكه ڕۆمانه”بیری له‌ش”وه‌كو زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك مه‌مله‌كه‌تی عه‌ره‌ب نشینی هه‌ژاند،كه‌نوسه‌ره‌كه‌ی تووتی
(هه‌میشه هه‌ڵوێستی پشتگیری كه‌رم هه‌بوه بۆ كورده‌كان)له‌گۆڤاری”الشبكه العراقیه”ش ووتی(شانازی ده‌كه‌م كه هه‌ندێ وڵات قه‌ت پێم نه‌ناوه‌ته‌خاكه كه‌یه‌وه،له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش عێراق له‌زه‌مه‌نی دیكتاتۆردا،له‌كاتێكدا تابورێكی زۆری نوسه‌ران و رووناكبیرانی عه‌ره‌ب له‌ریزه‌كانی فێستیڤاڵی به‌رمه‌دی سه‌رشۆڕیدا ده‌وه‌ستان).ڕه‌نگه‌ئه‌وه‌نده به‌س بێت بۆ ناسینی مرۆڤێكی مێینه‌ی عه‌ره‌ب و تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه”ئه‌حلام مسته‌غانمی”چه‌ند به‌جورئه‌ته‌و نه‌كه‌وتۆته ژێركاریگه‌ری بیری عه‌ره‌بچیه‌تی و مرۆڤ ئاسا له‌رۆمانی بیری له‌ش ده‌ڵێ”مرۆڤ ساڵانی یه‌كه‌می به‌فێر بونی قسه‌كردنه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات و ڕژێمه عه‌ره‌بیه‌كانیش ئه‌وه‌ی تری به‌فێربوونی بێده‌نگی پێ ته‌واو ده‌كه‌ن”ئه‌وكاته‌ش ئه‌حلام خان ئه‌و خانم تونسیه دڵخۆش بوكه‌ڕۆمانه‌كه‌ی”بیری له‌ش”له‌ساڵی1998خه‌ڵاتی”نه‌جیب محفوز”ی به‌ده‌ست هێنا،له‌به‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ش نا به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وه‌گه‌یشت كه رۆمانه‌كه‌ی ده‌خوێندرێته‌وه‌و هێشتا به‌قه‌د شۆڕشێكی هاوشێوه‌ی جه‌زائیر به‌هێزه بۆ گۆڕینی عقڵ و سیستمی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و فرهه‌نگ و كه‌لتوری عه‌ره‌ب.
له‌نێو رۆمانه‌كه‌دا،له‌ڕێگه‌ی دكتۆرێك و بریندارێك،ئه‌حلام ده‌یه‌وێت خوێنه‌ر ناچار به‌گفتوگۆبێت له‌گه‌ڵ هزری خۆی.دكتۆرێكی ده‌رونی و بریندارانی جه‌نگ پێیی وایه بریندارێكی دوای جه‌نگ و ڕۆشنبیر بۆ به‌خۆ داچونه‌وه وه‌كو یه‌ك وان و ده‌ڵێ”هه‌ر ڕۆشنبیره رۆژانه به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه،هه‌ر شتێك له‌ژیانید گۆڕا ئیتر چاو به‌و په‌یوه‌ندیانه‌یدا ده‌خشێنێته‌وه‌كه‌به‌دونیا و شته‌كانه‌وه‌هه‌یه‌تی”برینداری جه‌نگیش نابێ بچێته‌وه جه‌نگ و دوای چاك بونه‌وه‌ی بریندار بكرێته‌وه،
(تاوه‌كو نه‌بێته پڵنگێكی زامداری دوای جه‌نگ) بۆیه ده‌بێ به‌ڕابردوی خۆیدا چاو بخشێنێته‌وه،هه‌ر وه‌ك”خالید بن تۆباڵ”دوای له‌ده‌ست دانی قۆڵی بو به شێوه‌كار،به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی قۆڵی له‌ده‌ست بدات ئایا خالید شێوه‌كار بو؟یان وێنه‌گر،ئه‌ی بۆ وه‌كو برینداری جه‌نگ مامه‌ڵی سیاسیانه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا،ئایا خالید سه‌رباز بو یان
“سه‌ی تایه‌ر”؟.ڕه‌نگه ئه‌وه به‌دبه‌ختی باوكی بوبێت كه‌بۆ كوڕه‌كه‌ی”به‌دبه‌ختی”به‌میرات بۆی مایه‌وه،”له‌جه‌نگدا ئه‌و كه‌سانه به‌دبه‌خت نین كه‌تیایدا ده‌مرن، له‌وان به‌دبه‌ختر ئه‌وانه‌ن كه‌دوای خۆیان بێكه‌س و هه‌تیو،خه‌ون و په‌ككه‌وته جێده هێڵن”.
له‌نێو ئه‌م رۆمانه‌دا”بیری له‌ش”دوو جۆر زمانی گێڕه‌ره‌وه به‌رجه‌سته‌یه كه وه‌كو ئه‌وه وایه خالید ژیانی ڕابردوی خۆی بۆ”حه‌یات”بگێڕێته‌وه‌و ئه‌و كچه ئاگای له ڕوداوه‌كان نه‌بێ و پێده‌چێت له‌ساته‌وه‌ختی ژیانی منداڵی ئه‌و ڕووداوه‌كان ڕویان دابێ.جۆری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه دوو كه‌س له‌ئاینده ده‌دوێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕابردوو، خۆی به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا دووباره‌نه‌كاته‌وه.
بۆیه ده‌بێ خوێنه‌ر بزانێ كه زمانی گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه،كه‌مێك تێكه‌ڵ و ئاوێته‌یه له‌ئاڵۆزی و یاریكردنه به‌وشه،ئه‌مه‌ش له‌پێناو جوڵه و بزواندنی هزری خوێنه‌ره،بۆ ڕۆچوون به‌ناو مانا قوڵكان،زمانه په‌خشانیه‌كه‌شی كار ئاسانی بۆ خوێنه‌ر ده‌كات كه‌چێژ ێك بێت بۆ خوێندنه‌وه.
بۆ تێگه‌یشتن وه‌كو هه‌ر رۆمانێك پێویسته خوێنه‌ری ئه‌م ڕۆمانه له‌ته‌كنیكی فێڵی زمانی رۆمان شاره‌زابێتـ،تا له”من”و”ئه‌و”ی گێڕه‌ره‌وه‌ی ڕۆمان باشتر تێبگات.
ئه‌م حاڵته له‌به‌رگی دووه‌می ڕۆمانه كه “پشێوی هه‌سته‌كان”دووباره نه‌بۆته‌وه.لایه‌نێكی تری ڕۆمانه‌كه شۆڕشی جه‌زائیره كه‌بناغه‌ی ڕۆمانه‌كه له‌سه‌ری بنیات نراوه،هه‌رله‌سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه تا پێشمرگه‌یه‌ك به‌خاوه‌نی شۆڕشه‌كه ده‌زانێت هه‌روه‌ك چۆن باسی سه‌ركرده‌كانی وه‌كو”مسته‌فا بن بولعید”و”تایه‌ر الزه‌بیری”و
“محمد لایفا”و”ئبراهیم الته‌یب”و”ڕه‌فیق دیدۆش مراد”و”ناجی مختار”و هتد…ی نێو به‌ندیخانه‌ی”الكدیا”ده‌كات كه‌له‌قاوشی ژماره”8″چاوه‌ڕوانی مه‌رگی سێداره‌ن و پاش ڕاكردن له‌به‌ندیخانه خه‌بات ده‌كه‌نه‌وه تاگیانیان به‌ختی نیشتمان ده‌كه‌ن،به‌هه‌مان شێوه”بلال حسێن وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی نهێنی پارێز و به‌وه‌فا
بۆ هاوڕیه‌كانی باس ده‌كات.
بۆیه به‌خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه به‌راوردێك له‌نێوان شۆڕشی نیشتمانی وڵاتی جه‌زائیر و شۆڕشی نیشتمانی وڵاتی كوردان به‌بڕوای من دروست ده‌بێت.به‌وه‌ی كه گیان به‌ختكردوانی به‌ندیخانه‌ی”الكدیا”ی “قسنتیه”و به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب و ئه‌منه سوره‌كه‌ی سلێمانی و ژیانی سه‌ركرده‌كانی دوای شۆڕشی جه‌زائیر و ژیانی سه‌ركرده‌كانی دوای شۆڕشی شاخ له‌كوردستان.
شۆڕش كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ویژدانی نه‌بوو،پیاوه‌نیشتمان په‌روه‌رو خاكیه‌كانی وه‌كو بلال حسێن كه له پێناو نیشتمان”40″ساڵ ئازاراوترین سزا كه”خه‌ساندن”ی مرۆڤی نێرینه‌یه و پیاو ده‌یچێژێت و له‌پێناو گیانی هاوڕێیه‌كانی نهێنیه‌كان بۆپاراستنیان له‌ده‌ستی ناحه‌زان ده‌پارێزێ و گیانی هاوڕێیه‌كانی له‌پیاو كه‌وتنی خۆی پێ پیرۆز تره.
هه‌روه‌ك چۆن خالید بن تۆباڵی بێ ده‌ست و هاوڕێیه‌كانی له‌نیشتمان بێزار ده‌بن،هه‌زاران كه‌سیش نیشتمانی كوردستان له‌بێزاری به‌جێدێڵن چونكه هاوڕێانیان له‌نیشتمان دوای شۆڕشی پله و سامان و دارای،ویژدان و ئه‌خلاقی لێسه‌ندون،هه‌روه‌ك له‌به‌رگی دووه‌می ڕۆمانه‌كه ئه‌حلام ده‌ڵێ””هه‌ركه جه‌زائیر سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرت”بن بلال”هاوڕێیی سه‌رۆك”بۆزیاف”ناردی”بۆزیاف”بگرن.تائه‌وكات بۆزیاف له‌به‌ندیخانه‌یه‌كی وونی ئه‌و په‌ڕی بیاباندا خۆی دیه‌وه.به‌وه‌ش یه‌كه‌مین پیاوی شۆڕشی جه‌زائیر،پێش كه‌سانی دی سوكایه‌تی ئه‌وه‌ی پێكرا””كه””نیشتمانێك هه‌بێ،له‌دوژمنان خه‌راپترت به‌سه‌ر بێنێ””چونكه بۆزیاف ده‌یگووت
“”گه‌ل مافی خۆیه‌تی ڕاستی بزانێ.مافی خۆیه‌تی بزانێ دارای ئه‌م ووڵاته چووه بۆ كوێ”” “پشێوی هه‌سته‌كان”كه‌به‌رگی دووه‌می ڕۆمانی”بیری له‌ش”ه ناتوانین به‌و شێوه‌یه ئه‌حلام ئاسا ده‌قێكی نه‌مری بنوسین.
له‌لاپه‌ڕه‌سه‌ره‌تایه‌كانی نێو ڕۆمانه‌كه”پشێوی هه‌سته‌كان”ئه‌حلام له‌ڕێگه‌ی وته‌یه‌كی”ئۆسكار وایلد”ده‌ڵێ”مرۆڤ بۆیه‌زمانی داهێنا تاهه‌سته‌كانی خۆی پێ حه‌شاردا”
له‌شوێنێكی تری ڕۆمانه‌كه ئه‌حلام گومانه‌كه قوڵتر ده‌كات و ده‌ڵێ”ئیتر چۆن له‌هه‌ستێك دڵنیا ده‌بی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر په‌شێوی هه‌ست و بارێكی ئاڵوو گۆڕی خه‌راپ لێكگه‌یشتن دامه‌زرابێ كه‌هه‌ر كه‌س پێیی وابێ ئه‌وه‌نده له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌زانێ كه‌خۆشی بوێ” ئه‌حلام نایه‌وێت كه‌س بزانێت كه‌چی ده‌نوسێت،”ئێستاش تێگه‌یشتم،چۆن هه‌ندێك ده‌توانن له‌چایخانه یان شه‌مه‌نده‌فه‌ردا بنوسن”ئه‌م خاتونه پێیی وایه”له‌شوێنێكی ئاشكرادا بۆ نوسین دانیشی وه‌ك له‌سه‌ر جیڕه‌ی قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی ئاسنین خۆشه‌ویستی بكه‌یت”چونكه”نوسینیش وه‌كو خۆشه‌ویستی نیه”.
“ئه‌ندریه‌جد”كه‌ووته‌كانی پانتایه‌كی فراوانی له‌نێو به‌رگی دووه‌می ڕۆمانه‌كه‌داهه‌یه ده‌ڵێ”جوانترین شت ئه‌وه‌یه كه‌شێتی پێشنیاری ده‌كات و هۆش ده‌ینوسێته‌وه”
به‌لای ئه‌حلام ئاسایه،چ ژن خاوه‌نی دوو پیاو بێ،چ پیاو خاوه‌نی دوو ژن بێ،”باشتره پیاوێكت خۆش بوێ ئافره‌تێك له‌ژیانیا بێ،له‌وه‌ی پیاوێكت خۆش بوێ كێشه‌یه‌ك له‌ژیانیا بێ” “من پیاوێكم خۆش ده‌وێ جیا له‌مێرده‌كه‌م” ئه‌حلام ئه‌م بۆچونه به‌چاره‌یه‌كی مام ناوه‌ند ده‌زانێت له‌جیاتی ده‌رگا داخستن له‌سه‌ر ئازادیه‌كانی ژن،چونكه به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ر ژن و پیاوێك ته‌لیسمی ئه‌و سیحره به‌تاڵ ده‌بێته‌وه كه له‌ساتی چاوه‌روانیدا هه‌یبووه،چونكه
“له‌كۆتایی هه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئێمه له‌سه‌ره‌تا حه‌زمان له‌كه‌سێكی دی كردوه”
قوڵترین هه‌ناسه‌ی نێو ڕۆمانی”په‌شێوی هه‌سته‌كان”گومانه،به‌ڵام ئه‌حلام به وه‌همێكی خه‌یاڵی و ته‌وساوی ده‌چوێنێت كه‌مرۆڤ به‌زمان ده‌ری ده‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر گومان له‌گومانه قوڵه‌كانی نه‌كات،ئه‌حلام ده‌ڵێ”دوو جۆر گه‌مژه هه‌یه،ئه‌وانه‌ی له‌هه‌موشت به‌گومانن و ئه‌وانه‌ش كه گومان له‌هیچ ناكه‌ن”پێشتر ئه‌حلام
ئه‌و گومانه به‌گومان له”ئازادی”ده‌دركێنێ،به‌وته‌یه‌كی”ئه‌ندریه‌جد”ده‌ست پێده‌كات كه‌ووتویه‌تی”ئاسانه‌بزانی كه‌چۆن ئازادده‌بی به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌سه‌ربه‌ست بیت”
بۆ ئه‌م ئازادیه‌ش ئه‌حلام ده‌یه‌وێت پێغمبه‌رێك بۆ ئازادی ژن هه‌بێ.وه‌كو “زه‌رده‌شت حمه ساڵح”كه‌بۆ به‌رگی كتێبه‌كه‌ی ده‌ڵێ”پێغمبه‌رێكمان ده‌وێ ژن بێ” چونكه ژنان ئه‌و ئازادییه‌یان ناوێ سه‌ربه‌ستی زه‌وت بكات.به‌ڵام چی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتو ده‌كه‌یت كه‌گه‌مژانه گومان له‌هه‌مووشتێكی ژن ده‌كات و هیچ گومانێك له‌پیاو ناكات،ئه‌و گومانه‌ی له‌كه‌لتوری كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كانی عه‌ره‌ب باوه‌و زۆرترین گومانیش له‌سه‌ر ژنی ته‌ڵاق دراوه،
“ژیانی ئافره‌تێكی ته‌ڵاقدراو له‌ووڵاتێكی وادا:جه‌زائیر:كۆیله‌یه‌تیه‌كی گه‌وره‌تره”.به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م ڕۆمانه”بیری له‌ش”بۆ شۆڕش و خۆشه‌ویستی له‌پێناو نبشتمان ته‌رخان كراوه،به‌ڵام به‌شی دووه‌م”پشێوی هه‌سته‌كان”ماچه‌گه‌رمه‌كانی”حه‌یات”و”خالید بن تۆباڵ”ڕۆمانه‌كه داگیر ده‌كه‌ن،خه‌باتی فرتوفێڵی سیاسی پیاوه گه‌مژه‌كان توڕ فڕێده‌ده‌ن و قیمه‌ت و به‌هایان نامێنێ،چونكه تیرۆركردنی”سه‌ید موقبل”شۆڕشه‌كه له‌دڵی خه‌ڵك كاڵ ده‌كاته‌وه.
“تێناگه‌م چۆن ده‌بێ وڵاتێك رۆڵه‌كانی خۆی تیرۆر بكات”.هه‌روه‌ك چۆن تیرۆركردنی “سۆران مامه‌حمه”و”دكتۆرعبدالستار تاهیر شریف”سیاسه‌تی پیاوه‌سیاسیه‌كانی نابوت كرد.
“ماچ هه‌یه،گه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌كه‌یا نه‌مریت،ئه‌وه هی ئه‌وه‌نیت كه‌دوای ئه‌و بژیت”ئیسلامیه‌كانیش تامی ماچ نازانن بۆیه لێوی سوری ژن ده‌بڕن و جگه‌ره‌ی ئه‌و لێوه‌ش ده‌كوژێنه‌وه‌و تیرۆری ده‌كه‌ن كه‌ماچی سینه‌ی ژن بكات،هه‌روه‌ك حه‌یات له‌ترسی ئیسلامیه توند ڕه‌وه‌كانی”به‌ره‌ی ئینقاز”عه‌بای پۆشیوه‌و ماچه‌كانی جێ لێو بۆن جگه‌ره‌ی خالیدبن تۆباڵ ده‌شارێته‌وه،”هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گه‌یشتمه ماڵه‌وه،خێرا عه‌بایه‌كه‌م داكه‌ند،به‌ڵكه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی خۆمدا ئاشت ببمه‌وه”
“ته‌نیا ماچێك وای كرد به جارێك له ژیان بگه‌م” “بۆیه‌من هه‌مو جارێك كراسی ژنێكی ده‌ی قه‌رز ده‌كه‌م”چونكه”شه‌وانه به‌لێفه‌ی ماچ دای ده‌پۆشیم و پێیی ده‌وتم،منێك كه‌ته‌مه‌نم به‌سه‌رلێوه‌كانته‌وه ده‌ستپێكرد نیچه ئاساشێتانه له‌سه‌ر لێوت كۆتایی به‌ژیانم دێنم”.
ماوه‌ته‌وه بڵێم ئه‌حلام مسته‌غانمی له‌ساڵی 1953له‌تونس له‌دایك بوه‌و دكتۆرای له‌زانۆی”سۆربۆن”له‌ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست هێناوه.
“ساڵح محمد ئه‌مین”به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕۆمانه‌كه‌ی”بیری له‌ش”و “پشێوی هه‌سته‌كان”ی ئه‌م خاتونه‌ی بۆ كردوین به‌كوردی و دوای ماندوبونێكی زۆری توانیوه‌یه‌تی له‌و قه‌ڵه‌مه به‌برشته بێ‌به‌شمان نه‌كات.هیوادارم وه‌رگێڕه‌كان بۆئامانه‌تی وه‌رگێڕان چاو له‌و وه‌رگێڕه بكه‌ن،لێره‌وه به‌هه‌لی ده‌زانم له‌به‌ڕێز
“ساڵح محمد ئه‌مین”بپرسم “ئایا تۆله‌نزیكه‌وه ئه‌حلام خانت بینیوه؟یاخود ئایا ئه‌م خاتونه ڕۆمانی تری هه‌یه به‌ڕێزتان بیكه‌یت به‌كوردی؟.
(سه‌رچاوه:جگه‌له هه‌ردوو ڕۆمانه‌كه،سود له‌هه‌فته‌نامه‌ی”ئه‌ده‌ب و هونه‌لر”ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه.
به‌نگین پیرۆت نوری/چوارقوڕنه