بیرەوەرییەکانی موسافیرێک
هێشتا بۆنی
سێوی لێ دێ
شارەکەی من.
هێشتا خوربەت
ئەیهەژێنێ
تەمەنی من.
من و شار
هەر لەیەک دەچین
ئەو سێو….
مەراقی داوەتێ
منیش تۆ
***********
قەول بوو
ئەمڕۆ،
من و تۆ
پێکەوە بین.
من گوڵیکی سوور
تۆش قۆخێکی گەیوو
بدەینە یەک.
بەڵام هێشتا
ڕۆژ هەڵنەهاتووە
*************
ئێوە هەورە ئاوسەکان
بەچێم بێڵن
با تەنها بم.
چیدی نامەوێ
بە تەنها…
پیاسەیەک
بەدیار بارانەوە
تەواو بکەم
*******************
گوڵە جوانەکانی
باخچەکەم هەڵوەرین.
دەرگای ماڵەکەم
تەواو داخرا.
حەرف بە حەرفی شیعر
عاجز بوون.
لەبەر ئەوەی
تۆ لێرە
منت تەنها ،
جێهێشتوە.
****************
جاوانێکم هەبوو ،
بۆ ڕوانین.
کە تۆ وون بووی
نا بینا بووم
********************
تاقە ماڵێکم شک ئەبرد
لە بێ تۆیدا
ڕما بوو
بە گۆڕستان
****************
تاقە دڵێکم شک دەبرد
بەدووی تۆدا…
مەراق کووشتی
******************
سبەی قەرار نیە ،
من تۆ ببینم.
سبەی قیامەت دێ
من تەنهام،
بە سوتاووی
لە ناوو کورە ئاگرینەکان دام
******************
خودایە….
کەنگێ ئەم شەوە
دەبەیتەوە بۆ خۆت
تاقەتم چوو بەدیاریەوە.
بێجگە لەتۆ
کێ بەرگەی
عومری تەنیایی دەگرێ