Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بیرەوەریەكانم …. فایق جەمیل

بیرەوەریەكانم …. فایق جەمیل

Closed
by February 13, 2009 گشتی

 بیرەوەریەكانم …. فایق جەمیل
   هەولێر  3
      
 

       مامۆستا ( عثمان قوجە قصاب ) – عوسمان قۆجە قەساب – لە بنەماڵێ هەولێری  ناسراو لە دەر چوانی  – دار المعلمین العالیە –  كۆلێژی باڵای مامۆستایان –  لە سەرەتای ساڵانی چلەكان لە سەدەی رابورد ، چەندین سالأ بەرێوەبەرایەتی قوتابخانەی ( پانویە أربیل )- سانەوی هەولێری – پێراسپاردرا . پیاوێ  چوست ودڵسۆز ، زۆر خەمخۆری قوتابخانە ، بە رادەیەك زۆر جار دەیگوت – قوتابخانەكەم – زۆریشی لە قوتابیان دەناسی  ،  زۆربەی بە توركمانی لەگەڵ قوتابیانی هەولێری دەدوا  لە زمانی كوردیش رەوان بو . لەماوەی دو سالأ خوێندنم لە م قوتابخانەیە لەم بروایە دام دو جار  بە ژوری بەرێوەبەرایەتی ئەم پیاوە نەكەوتم و روبەروی نەبووم  . ژیانی سانەوییم هەڵ و فاكتەرێ ز وَر گرنگ وبەكار لە ژیانم بیرو هۆش وروشنبیری وخوێنەواریم لەم ماوەیە زۆر گەشەی كرد ، هەستی نەتەوەیی وئەزمونەكانی ژیانم پەرەی ساند چاووم زیاتر كرایەوە ، بە پلەیەكی باش لە تاقی كردنەوەی ( ئامادەیی ) واتە بە كەڵۆری – بكلۆریا – كە لەم كات دو سالأ بو پاش خوێندنی ناوەندی و گشت وانەكانی هەردو ساڵی دەگرتەوە ، پۆڵی (5 ) ی – پێنجی ئەدەبیم بە دووەمین قوتابی لە پۆڵ بڕی بە معەدەڵ % 70 ، ( 3 ) سێ نمرە كەم ، كورێ موسڵاوی لە ئێمە نمرەكانی لە هەشتا 80 رەت كرد بو . بەراستی برینی ئەم قۆناخە لە هەولێر گشت رووەكانی ژیانمی گۆری .
     شاری هەولێر لە ساڵانی چلەكانەوە بۆ ناوە راستی پەنجاكان لە سەدەی رابوردو ژمارەی دانشتوانی ئەگەیشت  مەیان 150 تا 200 هەزار كەس ، دو نیشانەی گەورەی پێوە دیار – قەڵا ی هەولێر و منارەی هەولێر – لەمە دانیم باس لەم دو هەیكەڵە مێژوە ناودارە بكەم ئەتوانم بڵێم دەیان كتێب ونوسراوە بە تێل وتەسەڵ باسی لێی كردوون – بە مەزەندەی من چڕوپڕ ونوێترینیان كتێبەكانی خوا لێخۆش بو هاوكارم مامۆستا ( زبیر بلال اسماعیل )ە  لە بارەی مێژوی هەولێر .
  هەولێر لەم دەورە جگە لە – قەڵا –  بریتی بو لە چەند گەرەك ، كۆنترینیان ، گەرەگەكانی 🙁 تعجیل  – تەعجیل ، خانقاە وعەرەب ) گەرەكی تەعجیل لە گشت گەرەكەكان  كۆنترە زۆربەی خەڵكانی جو لە هەولێر دانشتوی ئەم گەرەكە بوون بۆیە بە گەرەكی ( جوان )یش ئەناسرا . گەرەكی خانقا لە زوێكەوە ناسراوە بە تەكەی ( خانەقای تاییفەی  نەقشبەندی ) لە هەولێر  بە بەرە باب ئەم خانقایەیان پارێزتوەو هەمو دەم ئاوەدان ، خەڵكانی هەولێر هاموشوێ دەكەن ، لە سەردانەكەی دوایێم بۆ وڵات یەك دو جار لە خزمەت  پارێزەر { محمد ێائب }- محەمەد سائیب نەقشبەندی – كە لێپسراوو سەرپەرشتی تەكیەیە  سەردانی تەكیەم كرد وادیار بوئەم زاتە بەم زوانە تەكیەی تازە كردبۆوە ، لە سەردانەكانی لە بەغداوە بۆ هەولێر لە تاوی بەیانیان لە تەكیە پێشوازی لە پیاوانی ئایین ودوَست وخزمان دەكات .
      گەرەكی – عارەب – لە هەردو گەرەكانی پێشو گەورەو فراوانتر زۆربەی دایرەكانی حكومەت وبازارو شەقامە سەرەكی یەكە ی هەولێر كەوتوبونە ئەم گەرەكە ، لە مان سەرای حكومەت و ودایرەی پۆلیسی سەرەكی و تاكە نەخۆشخانەی ئەودەم هەروها باخچەێكی خنجیلە زۆر پڕ دارو درخت جۆگە ئاوەێكی ساردو روونی لەبەر دەرۆیی ،  ئەم باخچەیە كەوتوبوە تەك دایرەی سەرای ئەم كات كە ئێستا ئەم بینایە شوێنی بەرێوەبەری گشتی پۆلیسە لە گەڵ  دادوەرەكانی پشكنین ولێكۆلینەوە ( محاكم التحقیق ) ، سەیر ئەمەیە كە دام ودەزگای شارەوانی  هەولێر پیاوانە ئەم پارچە زەویەی ( روكن ) لە ناو شار لە دەست ئەژدیها عاشقە زەوی روكنی  ئەم دەورە رزگار كردووە ، هەر لە شوێن ئەم باخچە كۆنە كە كاولأ بوبو باخچەیەكی زۆر نایاب وتازە باوی دروست كرد ، بویتە شوێنی حەسانەو كات بەسەربردن  بە تایبەتی بۆ خەڵكانی ناوشار .
 هەروها ماڵ و تەكەیی  ( شێخ محی الدین ) – شێخ محیەدین – كەوتوبووە ئەم گەرەكە ، خەڵكانی زۆر لە مریدو دانشتوانی هەولێرو كۆیەو دەشتی كۆیەو سولەیمانی بە خۆوە گرت بو  ، تەكیە و ماڵی هەمودەم مۆنجەی لێوە دەهات لە مێوان ومریدو دەروێشانی لە گشت ناوچەكانی كوردستان بە خزمەت شێخ دەگەیشتن بە تایبەتی لە بونەكانی ئایینی . شێخ محێەدین زۆر بەرێز ، شوێنی لەناو خەڵكان وپیاوانی میری دیاربو قسەو فەتواكانی بە هەند وەردەگیرا ، جارێ لە وەڵامێ وتبوی ئاگری نەورۆز – واتە ئاگر كردنەوە – حەرامە ئیدی بەس بو بۆ زۆربەی خەڵكانی هەولێر بە تایبەتی  ناوشار و ناحەزانی كورد بۆ چەندین ساڵ ئامادەی ئاهەنگی نەورۆز نەبن . لە ناوەراستی چلەكانەوە لە سەدەی رابوردو دەسەڵاتدارانی میری لە هەولێر بە توندی بەربەستی ئاهەنگی نەورۆزیان دەكرد بەڵام لە گەڵ وەش لە شەوی نەورۆز دەوران دەوری قەڵا تا بەیانی ئەبوە ئەلەقەیێ ئاگر بە سوتاندنی سەدان تایەری ئوتوموبیل  تا ساڵی 952 بۆ یەكەم جار بە هیمەتی پارێزەر ( عەونی یوسف ) بە رەسمی لە هەولیًر ئاهەنگی نەورۆز ساز درا خەڵكانێكی زۆری هەولێری و دەرەوەی  لێی ئامادەبون .
           تەكیەی شیخ عبدالكریم – ( شێخ عەبدولكەریم ) بەرزنجی – وەك بزانم – كەوتوبوە گەرەكی خانقاە ، لەسەر دو ریانەك پێشەوەی گۆرەپان ، لە بونەكانی ئاینی یا تایبەت بە جموجولی شێخ گەڵێ لە دەروێش و مریدی شێخ لەم گۆرەپانە كۆدەبونەوە و هەروها گەڵێ لە خەڵكانی هەولێر .كوری گەورەی (  شێخ كاكە ) لە لای گەرەكی  ئازادی تەكیەی دامەزراند لە كورانی دی شێخ لگیف ( لەتیف ) وابو لە ساڵانی حەفتاكان لە نزیك شاری هەولیًر ئاوەدانیًێ دامەزراند بەناو ( لەتیف ئاوا ) دور بو لەمەراسیمی شێخایەتی بە سیاسەت وكوردایەتی ناسرابو لە ساڵانی نەوەتەكان لە سەدەی رابوردوبە نەخۆشی دڵ  كۆچی دوای كرد ، كوری دی شێخ اسماعیل ( ئیسماعیل ) لە دونیایەكی تایبەت بە خۆیی دەجولایەوە هەندە بە تەنگ شێخایەتی نەبو بە كارەساتی ئوتوموبێل گیانی لە دەست دا .بەرە باب و نەوەی  شێخانی بەرزنجە لە هەولێر گەڵێ زۆرن ، زۆر وریاو وچالاك لە گەڵێ  لایەنەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و مەیدانی سیاسی و كوردایەتی ، پیاوی زۆر بە رێز وبە پیز لە م بەرەبابە  هەڵكەوتوون بەتایبەتی لە بارەی خوێندن و روشنبیری ومەیدانی فەرمانبەری لە دەزگایەكانی حكومەت ومیری  لەمان مامۆستاو خاوەن  بەڵگەنامەی بەرز و بەرچاو ، بەش بە حاڵی خۆم دۆستایەتیم وپەیوەندیم  بە درێژی ژیانم لە هەولێر لە گەڵ پیاو كورانی ئەم بەرە بابە زۆر بە تێن بووە ، گەڵێ لە مان لە قۆناغێك چی لە بارەی سیاسی و كوردایەتی یا خوێندن مامۆستایەتیم كردوون .گوندی ( هەلەجە )- زۆر دورنیە – بەرەو شاری كۆیە ناسراوە كە لەكۆنەوە مەلبەندی شێخانی بەرزنجە بووە  لە لیوای هەولێر .  
     لە شوێنە ئاسارەوانەكانی هەولێر كە كەوتونەتە گەرەكی عارەب ، گۆری ( سلگان مڤفر ) – سوڵتان موزە فەر – كە مێژو نوسی بەتوانا – زبیر بلال – بە تێروتەسەڵ باسی لێ كردووە لە لایەكی دی گۆری – شێخ محەمەد –  ناسراو بە ( شێخی چوَلی ) –  لە یادم نیە گەر هەمان نوسەر لە بارەی دوابێت ، لە برانبەری لەم- بەری شەقام-  مزگەوتێ هەر بەم گۆرە ناونراوە ( مزگەوتی شێخی چۆلی )،  لە ناو بازاری گەورە  مزگەوتی ناسراو بە توركی ( بێش بەرماغ ) واتە – پێنج پەنجە – لە هەرە مزگەوتەكانی كۆنی هەولێر لە قەلەم دەدرێ ، لە هەمان كات لە كۆڵانێ تەسك وكورت لە گەرەكی عارەبان بەرانبەر ماڵی ( مەردان ئاغا ) – لە بنەماڵانی ناسراوی هەولێر – زۆر نێزیك بازارو سەرای جارانی كۆن تاكە ( كەنیسە )یەكی كۆن و بێ خزمەت و فەرامۆشكراو هەڵكەوتووە .  ( منارەی هەولێر ) لەناوەراستی ساڵانی چلەكان لە سەدەی رابوردو   تەواوێك  لە شار دور بو ، ئێمە لەم سەردەمە نەماندەوێرا بە تەنیا بۆی بچین . هەڵبەتە لە گەڵێ سەرچاوە مێژویەكان باس لەم منارە كراوە .
  لەشوێنە كۆنەكانی هەولێری دی ، ( گڵكەند ) گردێ گەورە نێزیك شار زۆربەی زۆری خانوەكانی ئەم سەردەم لە گڵی ئەم گردە دروست كرا تا بو بە چاڵێ زۆر قول وگەورە ، شارەوانی هەولێر دەستی بەسەرا گرت و كردی بە باخچوكەی مناڵان لەم ساڵانەی دوایی فەرامۆش كرا . ( باخچەو نادی فەرمانبەران ) دارو درەختێ زۆر ،  سنگی شاری هەولێر، شوێنی حەسانەوەو رابواردنی فەرمانبەران ، دەسەڵاتداران ئەم باخچە تەرو فرەوانە لە ناوە راستی شار بەتەك بازارەكانی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت  كردنیان بە بەردو ئاسن و چیمەنتۆ بە ناو ( بازاری نشتمانی ) بە ملێونەها دۆلاریان لێ هەڵگرتەوە تا ئیمرۆش بازرگانی پێوە دەكەن ، هەروها ( باغی ناوشار وبازاری شێخ الله) كە كەوتونەتە ئەم بەری – بازاری نشتمانی – شوێنی خەڵكانی كاسبكەرو كەم دەرەمات ورەش و روت  لە بەیانیانەوە تا درەنگی نوێژانی عەسر قەلەباڵغەو مۆنجەی لێوە دێت لە كریارو فروشیاری هەمو جۆرە شمەك وبابەت وپێویستیەكانی ناو ماڵ وپیاو وژن و منالأ – تا دەگاتە دەرمان  وپارەو پولی بیانیان بە تایبەتی ( دۆلار ) ، بە راستی بازاری نافرەجاو بێ سەروبەر هەركەس بۆخۆیەتی بویتە سمبۆل و نمونەی دواكەوتن وبێ نیزامی ، ئەم شەقام و بازارە سەرپێیەی شەعبی نالەبارە بەناو گۆری – شیخ الله – ( شێخ ئەڵا ) لە ناو مزگەوتێ بچوك  بە هەمان ناو بەرانبەر مەركزی پوَلیسی خانقاە ناونراوە  . لە هەمان شوێن ( باغی ناو شار ) كە بە دەرگاو شورەیێ نزم جیا كراوەتەوە شوێنی حەسانەوەی خەڵكانی رەش وروت و بێ شوین وماڵ بە تایبەتی لە وەرزی هاوین ، بیستم لەم دوایە پارچەیەكی لێ دابراوە بۆ دروست كردنی بینایەكی سەرپێی بە ناو  ( یانەی  خانەنشینان )- گۆیا ئەمەش رێ خۆشكەرە بۆ دەست بەسەر داگرتن بە سەر تەواوی باغەكە بۆ پروژەیەكی تایبەت .   ( بازاری گەورەو قەیسری ) لەناو شار تا ئیمروَ شێوەو تایپی جارانی پێوە دیارە بە بەزازو بەرگدروی جل وبەرگی پیاوو ئافرەتانی كوردەواری وناوشار ، دارتاشی شتومەكی داری ناوماڵ ( لانك ، بێژنگ ، تیرۆك ، نانبریشك ،  تەشی و چەكوچ … )  هەندێ ئامێرەكانی جۆتیاری وەك ( دەسكی داس ، تەوەر ، خاكە ناس و پێمەرە  … ) لە لایەكی دی  (مەسینە ، تەشت ، مەنجەڵ ، َماشە ،چەقو ،سێر و شیشی تكەو كەباب …. )    هەروها بەرهەمەكانی ئاژەل ( ماست و پەنیرو ژاژی ولۆرو كەرە….. ) لە لایەكی دی ( نیسك  نۆك   برنج ساوار  گوێز  هەنگوین  دۆشاو گەڵێ وشكە خواردەمەنی و دانەوێلە … )  چایخانەو كەبابخانەوقەساب و نانەوا كۆنەكان .
 لەهەمان كات دو چایخانەی گەورەو رێك وپێك  ناسراو كەوتوبونە سەر شەقامی سەرەكی ناو شار بەرانبەر قەڵا هەردوك دەمێكە بوون بە بازارو دوكان . ( چایخانەی عەبو ، چایخانەی حاجی مستیل ) ئەمەیان زۆر فرەوان دو بەش بو بەشێ كراوە بۆ هاوین ئەمەی دی جامخانە  بۆ وەرزی زستان .
 قوتابخانەی ( الابتدائیە الاولى للبنین ) –سەرەتایی یەكەمی كوران – بە كۆنترین قوتابخانەی سەرەتایی كوران لە هەولێر لە قەڵەم دەدرێ  بە حسێبی گەرەكان كەوتوبووە – گەرەكی – تعجیل – بینایەكی دو نهۆمی لە بەردو گەچ دروست كراو  كەوتوتە سەرشەقام بەرانبەر نادی كۆنی فەرمانبەران – بازاری نشتمانی ئێستا – چەندین ساڵە چۆلە ناوناو نەبێ یەك دو پۆلیس لە ناو بینایەكە بەدی دەكرێ لە سەردانەكەی دواێیم بۆ وڵات نەمزانی حیكمەت لە فەرامۆش كردنی ئەم شوێنە مێژو بەنرخە لە لایەن میری چیە …؟ هەندێ خۆش بروا ئەڵێن میری گلیداوەتەوە  بۆ بە كردنی بە { موزەخانەی زانست وپەروەردە } …. هەندێ دی ئەمانەی كە – كاغەزی سپی – دەخوێنەوە ئەیانوت  لە هەڵێ گونجاو حكومەت بە رواڵەت ئەیفرۆشێ هەندەی پێناچی ئەمیش  ئەبێ بە كۆشك و باڵەخانە لە شَیوەی بازاری نشتمانی –  خوا هەڵناگری – بە ناوێكی كوردستانیوە  وەك ناوی  كوردایەتی بۆ نمونە …
    لە قوتابخانەی سەرەتایی یەكەمی ناوبراو نەك هەر خوێندن بە زمانی كوردی بووە بەلكو بۆ یەكەمین جار چەندین سرودی نشتمانی كوردی لە لایەن مامۆستاكان فێری قوتابیان كراون لە كاتێ لەم سەردەمە زمانی توركمانی لە ناو شار زۆر لە باو  ، شایانی باسە مامۆستای خوالێخۆش بو {عزالدین فێچی ) – عزەدین فەیزی – كە چەندین سالأ مامۆستاو بەرێوەبەری ئەم قوتابخانە بووە رۆڵی تەواوی لەم بارە نواندووە بە رادەیەك ئەم قوتابخانەیە بەم زاتە ناوبراوە  ، گەنجێ خوێن گەرم وهێمن وروشنبیر و ئەندامی پێشكەوتوی حزبی { هێوا ) . لە هەمان كات گەڵێ مامۆستای دی دڵسۆز لەم قوتابخانە ناسرابوون بە كوردایەتی و نشتمانپەروەری  ناوەكانیان لە یاد نین گەر هەبێ لەم بارە یارمەتی خوێنەران بدات …؟  .
       لە قوتابخانەكانی كۆنی سەرەتایی دی ، قوتابخانەی موزەفریەی سەرەتا بۆ كوران- ( مدرسە المڤفریە الابتدائیە للبنیین ) كەوتوبووە شوێنی سەرا ( پارێزگای هەولێر ) ی ئێستا ،  پاش چەند ساڵێ موزەفریە گوازتراوەتەوە شوێنێ دی ئەم بینایە بوە بە – پانویە أربیل –  سانەوی هەولێر – ئەم سانەوەیەی كە قۆناخی ئامەدەییم تێدا بری .
      قەڵات  بریتی بو لە 4 چوار گەرەك ، هەر 3 سێی گەرەكی لێ دەزانم : سەرا ، تۆپخانە ، تەكیە … هەتا ئەم چەند ساڵانی دوایی تۆپی بەربانگی رەمەزان لە سەر رۆخی قەڵات نزیك  دەرگا سەرەكیەكەی لەم گەرەكە گرمەی لێوە دەهات ، هەڵبەتە پێش دانشتوانی قەڵات بگوازنەوە بۆ خوارەوە ( دەشتی هەولێر ) سەرای میری لەناو قەڵات دامەزرابو ، لە هەمان كات قوتابخانەیێ بەناو – مدرسە القلعە الابتدائیە للبنین – ( قوتابخانەی قەڵای سەرەتای بۆ كوران ) بۆ چەندین سالأ تا كە قوتابخانە بوە لە قەڵات  وابو لەم قوتابخانەدا ساڵی 948/949 لە دەرسیێ  تاقی كردنەوی پۆڵی سێی بەكەلوری ئیكمالان ئەنجامم دا .
  بانكی عپمانی _ عوسمانی – كونترین بانك  لەهەولێر كەوتوبوە شەقامی(موزەفەریە ) – مڤفریە – بەرانبەر دەرگە گەورەكەی قەڵات وا باوە لە بنەرەتا ئەگەرێتەوە دەورانی حوكمی عوسمانیەكان لە عیراق ، بەڵام تا ساڵانی پەنجاكان لە سەدەی رابوردو ئەم بانكە ئەهلیە مایەوە بەم ناوە بە دوادا گۆرا بە بانكی( الرافدین )ی حكومی لەم دەورە شوێنی وبیناكەی  بازارو دوكانن . لە شوێنە كۆنەكانی شاری هەولیًر ( چاپخانەی كوردستان ) كەوتوبووە دوا رێزی دوكانەكانی بن قە ڵات نێزك بە سرا ، ئەوەندەی لێی بزانم لە بنەرەتا ئەم چاپخانە لە شاری رواندوز لە لایەن – (حوزنی موكریانی ) دامەزراوە  لەوانەیە یەكەمین چاپخانە بێت لە كوردستان …؟  نوسینی كوردی چاپكات ، ئیدی لە لایەن كوری ( گیوی موكریانی ) گواستراوەتەوە شاری هەولێر بە مەزەندەی من ئەمەش ئەبێ لە ساڵانی پەنجاكان بوبێت لە سەدەی را بوردو ، ئەم چاپخانەیە بە كۆڵەگەی خوێندن ونوسین و روشنبیریی و فولكڵۆری كوردی لە قەلەم دەدرێ بۆ ماوەی زیاترلە سی سالأ  لە خزمەت وشەو روشنبیری كوردی وكوردەواری دابووە بە سەدان ناملكەو كتیًب و دیوانی شاعیرانی كوردی بە چاپ داوە چەندین ساڵ گەلێ گوڤاری بە چاپ گەیاند لەمان گوڤاری ( هەولێر ) كە شارەوانی هەولێر دەری دەچواند  .گەلێ نوسەران لە هەولێر بابەتی جوراو جۆریان تیًدا بلاودەكردەوە ئەوەندەی لە یادم بێت مامۆستا- مجید أحمد ( مەجید ئەحمەد )  و – عزالدین فیچی (   عیزەدین فەیزی ) و چیرۆكنوس مەم و ئەندازیار مجید عمر ( مەجید عومەر ) … لە سەردانی دواییم بۆ هەولێر دیم رێزە دوكانەكانی بن قەڵات بە تەواوی روخاندراوە ، لە شوێنی دوكانی چاپخانەكە سمبۆلێك بۆ ئەم كەڵەپیاوە ( گیوی موكریانی )دروست كراوە ئەوەندە نا رێكە گەر نەبوبا زۆر باشتر بو… لە گەڵ وەش فەراموشی و بێباكی پێوە دیارە .بە هەر حاڵ گەر هەبێ زانیاری زیاتری لە بارەی چاپخانەكە هەبێت جێی سوپاسە خوێنەران ئاگاداركاتەوە .
   ئەوەی دەزاندرێ لە ناوەراستی ساڵانی سییەكانەوە  لە سەدەی رابوردو ، چەند لایەنێكی عشیرەتانی عەرەب – زۆربەیان ( جبور ) –  لە دەوروبەری شاری (موێل ) – موسل – بە درێژای زیێ دجلە تا شاری تكریت –  بە خۆو ئاژەلەكانیان زۆربەی – گامیش – لە بەر هەر هۆیەك بێت – رویان كردە دەراوپشتی شاری هەولێرو مخمور و دەشت وگوندەكانی نێزك ، لەم مەیانە ئەم بەرهەمانەی بەدەستیان دەهێنا لە بازاری ئەم شارو دێهاتانە  ساغیان دەكردەوە هەر لەم شوێنانەش پێویستیەكانیان لە خواردن وجل وبەرگ وگشت هۆیەكانی ژیانیان دابین دەكرد ، كە خۆیان قایم كرد لە بواری ئابوری و كۆمەلایەتی زۆربەیان – بە خێزانەوە – لە م شارانە جێ نشین بوون ، لە هەولێر زوربەیان لە گەركێ كە ناسرا بە گەرەكی ( عارەب ) ، ئیدی ئەوەی راست بێ نازانم ئەم گەرەكە پێش ئەمان چی ناوی دی هەبوە …؟ یان هەر لەمانەوە ئەم ناوە سەری گرتوە ….بە هەر حالأ گەر هەبێ ئەم لایەنەمان بۆ رون كاتەوە …
    لە ماوەی بیست  ساڵێك  خێزانانی عەرەب لە هەولێر بە تەواوی تێكەڵاوی ژیانی كۆمەڵایەتی ئەم شارە بە گشت  روێكەوە بوون  بە رادەیەك زۆربەیان نەك هەر فێری زمانی كوردی بون لە زمانی توركمانی هەولێریش شارەزا . گەڵێ لە رۆلّە و نەوەكانیان خوێندنیان تەواو كرد لە قوتابخانەكانی هەولێر و دایرەكانی میری بوون بە مامۆستاو فەرمانبەر  لەمان دختۆرو ئەندازیارو پیاوی ناسراو .تیرە بابێك لەمان بە سەیدەكانی ( رفاعی ) ئەناسران بە سەڵتەو كەواو وپشبەندی سەوز ، خەڵكانی زۆری هەولێری ودەرەوەی هەولێرهاموشۆیان دەكردن بە تایبەتی لە بارەى نەخۆشی و كێشەی خێزانی لەمان خێزانێك بە ناو ( سەید خەنجەر ) ، سەید نوری لەم خێزانە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە قوتابخانەی – متوسگەاربیل – قوتابخانەی ناوەندی هەولێر – كە خوم تیدا مامۆستا بوم – بە ( كاتب ) كاری دەكرد ، تا بلیێ پیاوی بەرێزو چاك زۆریش چاپوك و شارەزا لە( راو ) . لە خێزانانی دی دۆست و ناسراو لە هەولێر هەردو كوری مام شاكر ( مامۆستا كمال – كەمال و مامۆستا حسام الدین – حسامەدین – لە دەرچوانی- دار المعلمین العالیە – (خانەی باڵای مامۆستایان ) لە سەرەتای ساڵانی پەنجاكان لە سەردەی رابوردو  بۆ ماوەی زیاتر لە 30 سی سالأ هەردو برای بەرێز لە مەیدانی خوێندن و پەروەردەو روشنبیری زۆر بە جۆش و دڵسۆزی لە خزمەت رۆڵانی شاری هەولێر بوون . هەروها هەدردوبرای دی ، مامۆستا ( علی حسین كسرە ) – عەلی حوسەین كەسرە – ئەمیش لە مەیدانی خوێندن و پەروەردە   و برای ( شعلان ) – شەعلان – فەرمانبەر لە ( بەرێوەبەرایەتی زانست ) لە هەولێر ، ( خچر وادی )- خدر وادی – پیاوێ روح سوك وچالاك لە خزمەت قوتابیانی هەولێر بۆ چەندین سالأ لە مەیدانی تەندروستی و داودەرمان لە نەخۆشخانەی تایبەت بە دایرەی زانست ، بەش بەحاڵی خۆم بە دەیان جار لەم نەخۆشخانە سەردانم كردیە . كوری گەورەی ئەفسەر بو  لە سوپای عیراق لە دەوری بەعسیەكان بۆ چەندین ساڵ كەوتە گەر شۆرشی ئەیلول  . هەروها دوو مامۆستای بەرێز – أحمد علاوی ( ئەحمەد عەڵاوی ) و  فتاح لگیف ( فەتاح لەتیف ) پیاوێ زۆر قسە خۆش و دڵسۆز  ، هۆگری هونەری نواندن – چەندین ساڵ دراوسێ لە گەرەكی شۆرش ، كوری گەورەی ( سامی )لە ناو شۆرشی ئەیلول بە سامی شۆرش ناسرا لەم  دو سێی ساڵەی دوایی پارتی بۆ ماوەی ساڵی َ یا زیاتر بە وەزیری روشنبیری لە هەرێم دایمەزراند ،  رەنگە گەڵێ دی هەن  نەمناسیوون یا لەم بەینە لە یادم نین . داوای لێبوردنیان لێ دەكەم .
                                          ————————-
                                                                                        مانگی /شوبات2009
                                                   Alifaieq08@yahoo.com                                           سدنی/ استرالیا
 
 
 
 
 
 با بگەرێنەوە گەرەكانی هەولێر ، گەرەكی عارەبان لە ماوەی چەند سالێك تەشەنەی كردو كشا بەرەو رێگای –موسل – و – مخمور – تا گەییە  منارەی هەولێر ، ناسرا بە گەرەكی ( عارەبی نوێ ) . وابو گەرەكی ( ئازادی )- لە سەرەتای ساڵانی حەفتایەكانەوە لە سەدەی رابوردو – كە كۆمەلێكی فەرمانبەران – بە پارەی ئەمان و یارمەتی بانكی حكومەت  ژمارەیەكی زۆر لە خانو بە یەك مساحە وشێوە دامەزراو دروست كرا، بۆ ماوەیەكی زۆر نویێ و پوختەو رێك وپێكترین گەرەك بو لە هەولێر ، بە هەمان شێوە گەرەكی ( شۆرش ) گەرچی لە ئاستی گەرەكی ئازادی نەبو بەڵام مامۆستایەكی زۆری لە كێشەی بێ خانویی  رزگار كرد پرۆژەێكی زۆر بە سود بو لەم بارەوە . 
    
 
 
   
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.