Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
بێنچ كورتیله‌ چیرۆك ….. حه‌مه‌ سه‌عید زه‌نگنه‌

بێنچ كورتیله‌ چیرۆك ….. حه‌مه‌ سه‌عید زه‌نگنه‌

Closed

خۆر
له‌ چاخی سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه‌، چاوم به‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ خوایه‌..!! ڕۆژم لێ هه‌ڵ بێت..! كه‌م و كورت.. لێره‌و له‌وێ، چاوشاركێی ده‌گه‌ڵ كردووم، به‌ڵام سه‌د مخابن هه‌ڵهاتنی ئه‌م كه‌ڕه‌ته‌ی دوو له‌ت بوو، جا هه‌ر چه‌نده‌ش تین و توان و گه‌رمی خۆی هه‌ن..! وه‌لێ خاترجه‌م و ئاسووده‌ نیم پێی…

چاو
دیده‌كانم هه‌ردووك خۆش گه‌ره‌كن، هیچیان له‌وی دییان به‌ بێهێزتر نازانم.. به‌هه‌ردووكیانیش زێتر سۆسه‌ی خۆم ده‌كه‌م..

دڵ
 
گوێچكه‌ڵه‌ی ڕاست و چه‌پ، سكۆڵه‌ی چه‌پ و راست، هه‌ر یه‌كه‌ و پارچه‌یه‌كن له‌ دڵم.. نه‌ ده‌كارم ده‌ستبه‌رداری پاژێكیان بم و.. نه‌شده‌توانم به‌شێكیان له‌وی دیان به‌گرنگتر بزانم.. چونكه‌ خوێنم وه‌ گشتیاندا گوزه‌ر ده‌كات..

زیوان
به‌چه‌ند ده‌نكه‌ زیوانێك، ڕه‌نگ و تام و بۆنی گوێلێ گه‌نم ده‌گۆڕێت، جا بۆیه‌ كۆششی بژاركردن، چه‌ندی فره‌كه‌م هێمان كه‌مه‌.

بله‌ فگور*
گه‌ر تیخێكت به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتبا و سه‌رتاپای جه‌سته‌یت تاشیبا دژوار بوو پلیكت گۆشت لی چنگكه‌وتبا. عه‌ره‌ق كاری خۆی لێكردبوو، هورد و درشتی شاره‌كه‌ به‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی ئاشنا بوون، ئه‌گه‌ره‌كو گوتبات بله‌ فگور، به‌رسڤیان ئه‌دایته‌وه‌..!
هه‌میسان چی؟
وه‌كو ئه‌وشن ئاخاوتنه‌كانی له‌ گوێره‌ی خۆی نه‌بوون، ئه‌وی ڕۆژێ ئازگارێك شه‌كه‌ت و په‌رێشان پشتی نیوه‌ڕۆی وه‌رزی هه‌وین بوو له‌ دووی گوێلێكی ئاو ده‌گه‌ڕا عه‌ره‌قه‌كه‌ی لێل ئاوێته‌ بكات. ده‌ستی ناكه‌وت. جا له‌ به‌رخۆیه‌وه‌ ده‌یبۆڵاند و گازنده‌ی بوو، خه‌ڵكه‌ ڕێڕه‌وه‌كه‌ تێیان ده‌ڕوانی و زه‌رده‌یان ده‌هاتێ، ئه‌ویش ده‌یگوت: ئاو نییه‌، كاره‌با نییه‌، به‌نزین و غاز نییه‌، دواتر ئاوڕێكی له‌ خوارو و ژووری خۆی دایه‌وه‌ و نه‌ختۆكه‌یه‌ك ده‌نگی نه‌وێ كرد و گوتی: پێمه‌كه‌نن!
بڕوام پێبكه‌ن حكومه‌تیی وابێ، منیش ده‌توانم بیكه‌م.

* بله‌ فگور عه‌ره‌ق خۆرێكی خۆش مه‌شڕه‌بی كه‌ركووكیی بوو.

كه‌ركووك hamatal_z@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.