بێ ناونیشان … هیوا سه‌عید
Closed
من له‌دوای تۆ
وه‌کو جاران شه‌وان ده‌نووم
به‌ڵام خه‌ون به هیچه‌وه نابینم!
به ڕۆژ به ئاگام
به‌ڵام بیر له هیچ ناکه‌مه‌وه..
ده‌ستم له ژیان به‌رداوه
دوورترین شوێنم چایخانه‌یه
ئه‌وه‌نده‌م چای خواردۆته‌وه
ددانم هه‌مووی ڕه‌ش بووه
با هه‌ر ڕه‌ش بێ.. به‌ته‌ما نیم پێبکه‌نم
ته‌نیا خه‌ریکی جگه‌ره‌کێشانم
ئه‌وه‌نده‌م جگه‌ره کێشاوه..
ده‌مم بۆنی گرتووه
بۆ بۆنی نێ!
ناچمه هیچ بۆنه‌یه‌ک
به‌شداری هیچ ئاهه‌نگێک ناکه‌م
دوورم له هه‌موو جه‌ژنێک
که‌سم نییه ماچی بکه‌م.
هیوا سه‌عید