Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
بەردێک نەزان بیخاتە گۆمەوە بە هەزاران زانا دەرناهێنرێتەوە

بەردێک نەزان بیخاتە گۆمەوە بە هەزاران زانا دەرناهێنرێتەوە

Closed

 

 

بەختیار شارەزورى

 

بابەتێکى عەبدولڕەزاق عەلى لە ڕۆژنامەى هەولێرى بەلاش دابەشکراو ژمارە (1768) لە بەروارى 7/11/2013 ئەەمش لینکەکەى http://hawler.in/article4425-739.htm  

نەگبەتى کورد لەوەدایە کەسانێک بوون بە نوسەر و خوێنەوار کە بە نرخى میرزاش ناڕۆن ، سیاسى ئاقڵ ئەوەیە کە گەمژەکان پێش خۆى بخات لە کاتى شەڕەکاندا ، کەسانێک هەن بۆ ئەوەى ناویان بچێتە ناو ناوانەوە کار لەسەرەڕێدا دەکەن … خۆ کە نەخوێنەوارێک بابەتێک دەنوسێ زەحمەتەکەى لەوەدایە کە چۆن بتوانێت تێیبگەیەنى ، چونکە بێئاگایە لە ڕوداوەکان و ئەگەرى گۆڕینى هاوکێشەکان و گۆڕانى نەخشەى سیاسى ، کاتێک بەم کۆلکە نوسەرە دەڵێیت ئەدى برام تۆ ستراتیژو کارنامەى بزوتنەوەى گۆڕانت خوێندوەتەوە تا بزانێت پێکهاتەى ئەم حیزبە چیە و چۆنە ..؟ بە دڵنیاییەوە بەڕێزتان سەر بە حیزبێکى کۆن و حوکمى بنەماڵەیەک بن تەقەى سەرتان دێت لە مۆدێلى تازەى حیزب و دنیاى نوێ ، ئەگەر نا کەواتە پێمان بڵێ حیزبەکەى تۆ کادرەکانى دواى دەیان ساڵ خەبات و ماندوون بوون دەگاتە چ پلەیەک لە دەسەڵات ، خۆ لەگەڵ ئەندامانى بنەماڵەى دەسەڵاتدار لە هێلکە دەرچون ئەبێت هەموتان وەک شا نشین و پشتاو پشت ببنە خزمەتکارى ، ئەگەر  خەباتى دور و درێژیشى هەبێت ، ئەوە ماوەى 22 ساڵە ئەم دوو حیزبە درێژکراوەى سیاسەتى ئێرانى سەفەویى و تورکیاى عوسمانیە نەیان توانیوە خاوەنى ستراتیژى خۆیان بن وەک ستراتیژى ئێرانى و تورکى ،  ئەودیو دێگەڵە و ئەم دیوو دێگەڵە دوو میرنیشینى باڵادەستى دوو بنەماڵەن ، لە بەرامبەردا ئەوە گۆڕانە داواى ستراتیژى سەربەخۆى هەرێمى دەکات نەک پاشکۆیەتى ، ئێوە ناتوانن پابەند بن بە دروشمەکانى خۆشتانەوە کە پڕە لە دروشمى جوانى مردوو ، ئەگەر ڕاست دەکەن با کۆمیسیۆن سەربەخۆ بێت و دەنگدەر سەربەخۆ بێت لە دەنگداندا بە کۆیلە نەکرێت لەبەردەم پارە و چەک و ئیمتیازاتدا ئەو کات ئەگەر ئێوە و فۆتۆکۆپى ئێوە توانى براوە بن و گۆڕان قبوڵى نەکرد ، ئەو کات هەمومان ئاراستەى نوسینەکانمان ڕوو دەکەینە گۆڕان ، وەک چۆن ئێستە زۆربەى ئەو نوسەرانەى کە بە ڕاستى نوسەرن ڕووى لە ئێوەیە ، ئەو تۆى بێئاگاى لەوەى کە هەڵبژاردنى پەرلەمان پێوەرە بۆ پارێزگاکان و شارەوانیەکانیش بۆیە بە پێ ى ڕاپرسى و پێشبینى دەرئەنجامى هەڵبژاردنەکان دەتوانرێت ئەو ڕاستە بزانرێت کە ئەگەر هەڵبژاردنى پارێزگاکان بکرێت کێ براوە دەبێت ، مافێکى ئاسایى هەر حیزب و قەوارەیەکە کە لە هەر شارێکدا براوە بێت دواى دەسەڵاتى ئەو ناوچە یان ئەو شارە بکات ، ئەوە ئێوەن ئەترسن ماوەى 8 ساڵە لە ترسى دەنگى براوەى ئۆپۆزسیۆن ناوێرن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن ، خۆ ئیتر ئەوەى پێى دەوترێت حوکمى سندوقەکانى دەنگدان و دەستاودەست کردنى دەسەڵات لە پاشخانى ئێوەدا بونى نیە ، چونکە ئێوە تحویل بوون بۆ حیزبى بزنسمان و کۆمپانیا تواناى قبوڵکردنى دیموکراتیەت لاى ئێوە سفرە ، کاتێک باس لە نەوشیروان مستەفا دەکرێت ئەوە مێژوو شاهیدە ئەو کێ بووە و  سەرانى حیزبەکەى تۆش کێن ، نەوشیروان مستەفا ناگەڕێتەوە بۆ مێژوو بە لایەوە نەنگیە ڕابردوو بە ئێستا بفرۆشێتەوە و شەرعیەت بە گەندەڵى بدات ، ئەگینا هەمومان بە تۆشەوە ئەو ڕاستیە دەزانیت کە ڕاپەڕین بوو جگە لە نەوشیروان مستەفا و هەڤاڵەکانى کەسى کەى لێنەبوو ، بگرە ئەو دەستى ئێوەى گرتوو لە کەرجەوە ئێوەى هێنایەوە بۆ شار و باوەڕیشتان بە ڕاپەڕین نەدەکرد ، لە هەموو کەس زیاتر پارتى قەرزارى نەوشیروان مستەفایە بەڵام بێ چاو و ڕووى هەموو شتێ دەکات ، خۆ ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان کۆنگرەى نەبەستبێت بە پێوەرى ئەوەى حیزبێکى تازەیە و ڕیکخستنى تەواو نەبوە تا کۆنگرە ببەستێت لەوە باشترە کۆنگرەیەک بێت کەس نەتوانێت لە مەکەتەب سیاسى زیاتر سەربکەوێت یان کەس نەتوانێت پێش منداڵیکى 17 ساڵانەى بنەماڵە بکەوێت .

گۆڕان توانى سەرەتا بە ئۆپۆزسیۆنى کار بکات بۆ ئەوەى ماناى ڕاستەقینە بگێڕێتەوە بۆ دیموکراتیەت ، ئەگینا هەر لەسەرتاوە دەیتوانى و دەعوەتیش کرا کە بەشدار بێت لە حکومەت ، ئێستە کە هێزى دووەمە مافى خۆیەتى داواى حکومەتى بنکە فراوان بکات ، خۆ ئەگەر حیزبەکەى تۆ براوەش نەبێت ناتوانێت یەک هەفتە ئۆپۆزسیۆن بێت ، ئیتر کامەیە دەستاو دەست کردنى دەسەڵات ، لە کاتێکدا پێش بزوتنەوەى گۆڕان بە پێ ى پەیمانى ستراتیژى دابەشکردنى برایانە ، هەڵبژاردنەکان لە نێوان خۆتان و چەند حیزبێکى کارتۆنى بوو ، هەموشمان دەزانین پارتى و تەزویر دوانەیەکى لیکدانەبڕاوى یەکترن ئەگینا هەڵبژاردنى پارێزەران نەدەچوە خانەى ساختەکردنەوە و بە خۆشتەوە ئەو ڕاستیە دەزانین ، بەڵام ئەوە من لە سلێمانیم دەتوانم ئەمانە بڵێم ئەگینا لە سنورى زەرد ئەوەى پێ ى بڵى ڕەخنە نیە خۆ ئەگەر واش نیە فەرموو تۆ بڵى جەنابى سەرۆک نابێت منداڵەکانت لەگەڵ لە هێلکە دەرچوون بەرپرس بن ، خۆ ئەمەیان ئەگەر بە خەبات و پاشخانى ڕۆشنبیرى سیاسیش بێت زۆر کەسى تر شیاو تر هەیە ئەى بۆ ئەمە ناکرێت ، لە کاتێکدا لە ناو بزوتنەوەى گۆڕاندا ئەوەى بوتە ئەندام پەرلەمان و ئەوەى هەڵسوڕاوى بزوتنەوەکەیە بە خوێ ى چێشتیش ناگاتەوە نەوشیروان مستەفا ، ئەوە نەوشیروان مستەفا بوو توانى کارتى سیاسى بسوتێنى و کوڕى هەژارەکان بتوانن بچنە ناوەندى دەسەڵاتى پەرلەمانى و حیزبییەوە … لە کۆتایدا ئەبێت تۆ و فۆتۆکۆپیەکانت زۆر ممنونى نەوشیروان مستەفا بن چونکە بە باس کردنى ئەو نرختان لاى ئاغاکانتان بەرز دەبێتەوە … ماتەوە بڵێم … مەیمون خۆى لە خۆیدا نەبوو ئاوەڵەشى گرت .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.