Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بەسەدان هەزار كچى مندالأ لەئێران  بەشوودراون..

بەسەدان هەزار كچى مندالأ لەئێران بەشوودراون..

Closed
by February 13, 2009 ژنان

 بەسەدان هەزار كچى مندالأ لەئێران  بەشوودراون..
 ئا: كەژاڵ عەلا
 
 بەپێى ڕێكەوتنامەى جیهانى مافى مرۆڤ ، كەوڵاتى ئێران لەساڵى 1993 دا بوەبە ئەندام تێیدا، كەسانى خوار تەمەنى 18 ساڵى  بەمنداڵ دانراوە. لەگەلأ ئەوەشدا توێژەرێكى ئێرانى چالاك لەبوارى منداڵاندا كە ئامارێكى وردى  ئەنجامداوە دەڵێت: تائێستا لەئێران نزیكەى 7% ى منداڵانى تەمەن 10 تا 18 ساڵ لەم وڵاتەدا هاوسەرگیریان كردوە، كە تێكڕا ژمارەیان دەگاتە  848 هەزار منداڵى كچو كوڕ.
 
 بەپێى لێكۆڵینەوەكە كەلەسەر بنچینەى ساڵنامەی ئامارى ئێران سەبارەت بەسەرژمێرى ساڵى 1385 (2006)  كەلەم دوایەدا بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند ژمارەى ئەو منداڵانەى كە هاوسەرگیریان كردوە لەنێوان تەمەنى 10 تا 18 ساڵ  ژمارەیان(848)  هەزار منداڵەو  لەنێوان ئەم ژمارە زۆرەشدا (750) هەزاریان كچو ئەوانى تریش كوڕن
 
 ئەم توێژەرە ئەوەشى ڕاگەیاند: تاكو ئێستا (25) هەزار لەم منداڵانە تەڵاقیان وەرگرتوە كە لەنێوانیاندا (15600) نەفەریان نێرینەنو ئەوانى تریشى مێینەن. جگەلەوەش (11800 ) كەس لەم منداڵانە بەهۆى مردنەوە هاوسەرەكانیان لەدەستداوە. هەروەها ئاماژەى بەوەش داوە كە لەنێو ئەم ژمارەیەدا ئەوانەى كەلەشارەكاندا نیشتە جێن (490) هەزاریان منداڵەو ئەوانەى لە گوندەكانیشدا نیشتەجێن نزیكەى ( 355) هەزار منداڵە.    
 
 بەپێى ئەم بڵاوكراوەیە (430) هەزار مندالأ لە ژمارەى شارنشینەكان كە هاوسەرگیریان كردوە مێینەنو ئەوانى تریش نێرینەن. لەنێو ژمارەى گوندنیشینەكانیشیدا ئەو منداڵانەى كە هاوسەرگیریان كردوە (312) هەزاریان مێینەنو ئەوانى تریش نێرینەن. بەم پێیە نزیكەى 8% منداڵانى گوندنیشینو 6% منداڵانى شارنشین هاوسەرگیریان كردوە. جگەلەوەش ئیشارەى بەوەشداوە كە لەنێو ژمارەى گوندنشینەكاندا كە(355 )هەزارە (312) هەزاریان مێینەو ئەوانى تریش نێرینەن.
 
 هەروەها لەنێو ئەوژمارەیەدا ( 848) هەزار منداڵ كە هاوسەرگیریان كردوە، (62) هەزاریان لە خوار تەمەنى 14 ساڵەوە بوون.  جگەلەوەش ئاماژەى بەوەشداوە كە لەنێو ئەم ژمارەیەدا نزیكەى(10) هەزار منداڵیان تەڵاقیان وەرگرتوەو 1% شیان مردون. هەروەها  ئەو منداڵانەى  تەڵاقیان وەرگرتوە لەنێو گوندنیشینەكاندا ژمارەیان (15) هەزار منداَلأو لەنێو شارنشینەكانیشدا ژمارەیان دەگاتە نزیكەى( 10 ) هەزار مندالأ.
 ئەم توێژەرەوەیە ئاماژەى بە خاڵێكى گرنگ كردوەو دەڵێت: لەنێو ژمارەى تەڵاقدراوەكانى گوندنشینەكاندا (14300) مندالأ تەمەنیان لە10 سالأ بۆ 14 ساڵە. لەگەلأ ئەوەشدا لەنێوان ژمارەى (848 ) هەزار مناڵەكەشدا(62) هەزاریان تەمەنیان لەخوار 14 ساڵەوەیەو كە (43) هەزاریان مێینەو ئەوانى تریش نێرینەن.   لەمبارەیەوە ئەم توێژەرە وتى: هۆكارى ئەم دیاردەیەدەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى پاراستنى مافى منداڵان لەئێرانو لەبەرچاونەگرتنى  تەندروستیان لەنەخۆشىو  بایەخپێنەدانیانو ڕووبەڕوبونەوەیان بەئازارو ئەشكەنجە لەلایەن خێزانەكانیانەوە. لەلایەكى تریش ئەم منداڵانە بەهۆى ناباڵغى هۆشىو جەستەیىو بێتواناى لە پەیوەندى كردن لەگەلأ هاوسەربووندا زانى. جگەلەوەش ئەو ئاماژەى بەوەشداوە : ژمارەى ئەومنداڵانە كە هاوسەرەكانیان لەدەست داوە نزیكەى (4400 ) منداڵیان گوندنیشیننو(7000) هەزاریش  شارنیشینن. لەنێو ژمارەى مردوەكانى گوندنشینەكاندا  (2300) منداڵیان مێینەو (2100) كەسشیان نێرینەن.
 
 ئەم توێژەرە لەدواى بڵاوكردنەوەى ئەم ئامارەدا وتى: هاوسەرگیرى منداڵان كاریگەرى زۆر خراپ بەجێدێڵێت لەسەرئاستى كۆمەڵایەتىو تاكەكەسىو كۆمەڵگادا. ئەوەشى ڕوونكردەوە كە تەڵاقدانى ئەم منداڵانە دەبێتە هۆى دروستبوونى هەڵئاوسانو هەژاربوونى ژنان، چونكە هاوسەرگیری خۆى دەبێتە هۆى هەژارىو تەڵاقیش ئەوەندەى تر هەژارى زیاددەكات. هەروەها ئەو بۆنەهێشتنى ئەم دیاردەیە (هاوسەرگیرى منداڵان)  وتى: پێویستە خێزانەكان هوشیاربكرێنەوەو  شارەزابكرێن لە چۆنیەتى ژیانو بەرامبەر بە هەژاربوونى فەرهەنگىو پاراستنى  ئابوورى لەخێزانە هەژارەكاندا دەستنیشان بكرێن.
 سەرچاوە: سایتى
  ایران پرس نیوز
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.