Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
بەهۆى  مێشولەیەكەوە دزی ئۆتۆمۆبێلێك دەستگیركرا…ئا: كەژاڵ عەلا

بەهۆى مێشولەیەكەوە دزی ئۆتۆمۆبێلێك دەستگیركرا…ئا: كەژاڵ عەلا

Closed
by February 13, 2009 گشتی

 بەهۆى  مێشولەیەكەوە دزی ئۆتۆمۆبێلێك دەستگیركرا..
 ئا: كەژاڵ عەلا

 پۆلیسى فیلاندا توانى دزی ئۆتۆمۆبێلێك دەستگیربكات بەڕێگەى نموونەیەك لە خوێنى بۆماوەیى بەدەستهاتوو بەهۆى  مێشولەیەكەوە كە لەناو ئۆتۆمۆبێلەكەدا گیرى خواردبوو.
 
  پۆلیسى لێكۆڵەر ئۆتۆمۆبێلە فڕێندراوەكەى لە شارى سینایوكى لە شمالى هیلسینكى دۆزیەوە، ئەم ئۆتۆمۆبێلە مێشولەیەكى لەناودا دۆزرایەوە كە لەشى پڕبوو لەخوێنو لەپاش ناردنى ئەم مێشولەیە بۆ تاقیگەى پۆلیسى، بۆیان دەركەوت كە ) DNA (خوێنە بەدەسهاتووەكە لەگەلأ خوێنى كەسێكى تردا كەپێشتر دەستگیركرابوو، خوێنەكەى لەتاقیگەى بارەگاى پۆلیسى داندرابوو هەرهەمان شت بوو.
 
 تاوانبارەكە وتى: ئەو تەنها داواى لە شۆفێرى ئەو ئۆتۆمۆبێلە كردوە كە بیگەیەنێتە ئەوجێگایە.
 
 بەپێى ڕاپۆرتێكى فەرەنسا ئەم ئۆتۆمۆبێلە لە مانگى 1/2008دا لەشارى لاپوا لە 380 كیلۆمەترى شیمالى پایتەختى فیلاندا رفێندراوەو لەپاش چەند هەفتەیەك لە شارى سینایوكى لە 25 كیلۆمەترى ئەوشوێنەى كە تێیدا برابوو ، دۆزرایەوە.
 
  پۆلیسى لێكۆڵەرى بەرپرسی ئەم دۆسیە وتى: ئەمە یەكەم جارە كە پۆلیسى فیلەندا بە هۆى حەشەرەیەكەوە تاوانبارێك دەستگیربكات. هەروەها ئەو ئاماژەشى بەوەدا كە ئەم كارەش شتێكى هەروا ئاسانو ئاساینیەو هیچ كەسێكیش ئێمەى فێرى ئەوە نەكردوە كە بەهۆى مێشولەیەكەوە تاوانبارێك بدۆزینەوە، بەڵكو ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە ئێمە لەشوێنى ڕوداوەكاندا چەند بە جدى كارەكانمان ئەنجام دەدەین.
 
 سەرچاوە: bbc
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.