Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
بە بۆنەی رۆژی جھانی پەنابەرانەوە:

بە بۆنەی رۆژی جھانی پەنابەرانەوە:

Closed
by June 18, 2011 گشتی


رۆژی 20 مانگی حوزەیرانی ھەمو ساڵێك لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری پەنابەران،وە بە رۆژی جھانی پەنابەران دانراوە.
لەم رۆژەدا وێرای كۆمیسیۆنی باڵا، ھەموو رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ بە گشتی و رێكخراوەكانی پەنابەران و بەرگریكاران لە مافەكانی پەنابەران، ھەڵدەستن بە چالاكی جۆراوجۆر بۆ بەرگری لە مافەكانی پەنابەران.
بەڵام ئەگەر ئێستا چاوێك بخشێنین بە دیاردەی پەنابەری و بارودۆخی ژیانیان و مافەكانیان دەبیین سەرەرای ھەمو ھەوڵەكانی رێكخراوەكانی پەنابەران خۆیان ،دەبینین ئەم دیارەدەیە ساڵ بە ساڵ روو لە پەرەسەندنەو ھاوكات كارەساتەكانیان زیاترو زیاتر بووەو مافەكانیان زیاتر پێشێل كراوە.تەنانەت زۆر جار بە داخەوە خودی كۆمیساریای بالای پەنابەران رێژەیەكی زۆری ئەو پەنابەرانە رەت دەكاتەوە كە داوای پەنابەری لێدەكەن لە نوسینگەكانیان كە لە زۆرێك لە وولاتەكانی ھەن.
ھەڵبەت بە پێی ئاماری نەتەوە یەكگرتوەكان ژمارەی پەنابەران ئێستا نزیك بە 60 ملیۆنە لە سەراسەری جھان و ئەم ئامارەش ساڵ بە ساڵ لە زیاد بووندایە.
ھاوكات بە پێچەوانەی ھەوڵو داوای رێكخراوەكانی پەنابەران خۆیان و خودی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران بۆ بەدی ھێنانی خواست و داواكانی پەنابەران و ئەو وولاتانەی كە بەڵگەنامەو بریارنامەی ژنیڤ لە بارەی مەفەكانی پەنابەرانەوە واژو كردوە ،ساڵ بە ساڵ زیاتر ئەو بریارنامەیە پێشێل دەكەن و بە ھەزار یەك بەھانە پەشیمان دەبنەوە لە واژوكەی خۆیان.
ئەمە لە كاتێكدایە كە دیاردەی پەنابەری لەم دوو دەیەیەدا  بۆتە قەیرانێكی سیاسی و مرۆیی زۆر گەورە. لە لایەك بە ھۆی سەركوتگەری و پێشێلكاری رژێمە قەومی و دینی یەكان، بە تایبەتی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەفریكاو ئاسیای رۆژھەڵات ،و تا زۆریك لە ووڵاتەكانی ئەمریكای لاتینیش ،لە لایەكی ترشەوە وەك ووتمان، بەھۆی مل نەدانی ووڵاتانی رۆژئاوا بە وەرنەگرتنی پەنابەران.
ھەر بۆیە لەم چەند ساڵەدا دەبینن دەیان و بگرە سەدان جار رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و پەنابەران، لەوانە رێكخراوەی لێبوردنی نێو دەوڵەتی و چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە ئەمریكاو لێژنەی مافەكانی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكان و زۆری تر، راپۆرتیان دەركردوەو ھەڵویستیان وەرگرتوە لەبەرامبەر ئەم پیشێلكاریانەی مافەكانی پەنابەران.تەنانەت پروپاگەندەی ئەو دەسەڵاتانەشیان پوچەڵ كردۆتەوە كە خۆیان بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و پەنابەران داناوە ،لەوانە ئەو پروپاگەندانەی كە دەسەڵاتدارانی  میلیشایی و تایەفی  وەك پارتی یەكێتی و حكومەتی مالكی لە عێراق دەیكات لەبارەی دەستەبەر بوونی مافەكانی مرۆڤ لە سایەی ئەوانەوە.
ھەڵبەت تا ئەو جێگەیەش دەگەرێتەوە بە ووڵاتانی رۆژئاواوە ،وەك ووتمان كە مافەكانی پەنابەران پێشێل دەكەن، نمونەی زیندوی ئەمرۆیان ئوسترالیایە كە لەم رۆژانەدا كۆمیساریای باڵای پەنابەران و رێكخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی بە فەرمی سەركۆنەی حكومەتی جولیا گیلەردیان كرد لەبارەی ئەو رێكەوتنامانەی كە لەم مانگەدا لەگەڵ حكومەتی ئەندەنوسیا مۆری كردوەو بریاریان داوە ھەر پەنابەرێك كە بە كەشتی دێنە ئوسترالیا بە زۆر بیانگێرێتەوە بۆ ئەندەنوسیا. ئەمە و لە جیاتی ئەمانە گوایە ئەو پەنابەرانە وەربگرێت كە لە نوسینگەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە ئەندەنوسیا مافی پەنابەریان بە فەرمی وەرگرتووە .
بەڵام ھەمو لایەكی چاودێر بۆ مافەكانی پەنابەران ئەو راستی یە دەزانێ كە ئەندەنوسیا نەك ھەر بریارنامەی مافەكانی پەنابەرانی واژو نەكردوە بەڵكو یەكێكە لەو دەوڵەتانەی كە بە بەلگە سەلماوە كە لیست و مێژوویان لەباری مافەكانی مرۆڤیشەوە زۆر زۆر رەشەو بە یەكێك لە دەسەڵاتە سەركوتگەرەكانی جھان دادەنرێت.
ھەر لە بارەی بارودۆخی  پەنابەرانەوەو مافەكانیانەوە لە ئوسترالیا پێویستە ئاماژە بەوەش بكەین كە ساڵ بە ساڵ  ژیان و مافەكانی پەنابەران روو لە خراپی یە.وە لەم چەند ساڵەدا دەیان كارەساتی مەرگبار رووی داوە، لە چەشنی نوقوم بوونی چەندین كەشتی لە ئاوی ئۆقیانوسەكانی نزیك ئوسترالیا و، خنكانی سەدان پەنابەر كە زۆربەیان ژن و مناڵ بوونە.لەم لایشەوە دەیان دیاردەی خۆكوشتن و خنكاندن و سوتاندن لە كەمپە زۆرەملێكانی ناو ئوسترالیا و دورگەی كریسمس و ئەوانی تر كە كەمپی پەنابەری لێ یە، رووی داوە.
دیارە ئەم سیاسەتانەی ئەم ووڵاتانەی رۆژئاوا لە چەشنی دەوڵەتی ئوسترالیا ئاكامی باڵا دەست بوونی سیاسەت و كردەوەی رەگەزپەرستانەی ئەو حزبانەیە كە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە.
ئەمرۆ كە حزبی كرێكاران نزیك بە 4 ساڵە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە سیاسەتەكانی رۆژ بە رۆژ راسترەوترو رەگەزپەرستانە تر دەبێت بەرامبەر پەنابەران. تەنانەت جولیا گیلەردو ھاو باڵە راستەكانی لە ناو ئەو حزبەدا ،كە ساڵانی پێش بە دەسەڵات گەییشتنیان رەخنەیان لە حزبی یەك نەتەوەو لیبرال و جۆن ھاوەرد دەگرت كە زۆر راسیست بوو بەرامبەر پەنابەران، ئەمرۆ ئەمانە لە لیبرال و جۆن ھاوەرد راست ترو رەگەزپەرستانە ترن.
بەڵام ئەگەر چی لەسەرەوە دەسەڵات راسترەو راسیست تر دەبێت، ئەوە بە خۆشحاڵی یەوە لە خوارەوە لە ناو جەماوەردا رۆژ بە رۆژ بزوتنەوەی بەرگری لە مافەكانی پەنابەران لە پەرەگرتندایە.وە كەم رۆژ ھەیە نارەزایەتی بەرێ نەخرێت لە دژی سیاسەتەكانی حكومەت و بۆ بەرگری لە مافەكانی پەنابەران.ھەر لەم چەند رۆژەدا لە چەندین شاری ئوسترالیادا ھەڵسوراوانی بەرگری لە مافەكانی پەنابەران كە زیاتر كەسانی چەپ و سۆسیالستن نەك ھەر لە كۆرو كۆبونەوەكانی خۆیاندا، بەڵكو لەو بۆنانەی كە لە لایەن وەزارەتی كۆچیشەوە ساز كراوە بۆ بەرپرسانیان، ئەو ھەڵسوراو و بەرگریكارانە نەیان ھیشتوە بەرپرسانی وەزارەت قسە بكەن.
یەكێك لەو نمونانە رووداوی رۆژی 17-6 بو كە لە زانكۆی سدنی وەزیری كۆچ بریار بوو لە كۆنفرانسێكدا قسە بكات بەڵام بەرگریكارانی مافەكانی پەنابەران بە دروشم دان لە دژی سیاسەتەكانیان بۆ ماوەك نەیان ھێشت وەزیر قسەكانی بكات.
وە ھەر بۆ بەرگری لە مافەكانی پەنابەران و دژی سیاسەتی رەگەزپەرستانەی حكومەت و حزبە راستەكان بریارە رۆژی یەكشەممە 19-6 بە بۆنەی رۆژی جھانی پەنابەرانەوە لە ھەمو شارە گەورەكانی ئوسترالیا خۆپیشاندان ساز.


mozafar_as@yahoo.com

18-6-2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.