تابلۆكانی شه‌قڵاوه …. هێمن عومه‌ر خۆشناو
تابلۆكانی شه‌قڵاوه
له‌نێوان دوفاقی خه‌ڵك و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی په‌یوه‌ندیداردا
هێمن عومه‌ر خۆشناو
وه‌ك زانراوه زمان له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیشانه‌ی بوون و مانیه‌تی و پاراستنی ئه‌و زمانه‌ش له دڕك و بیشه‌ڵانه‌كانی سه‌رده‌م ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه, له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ست نه‌كردن به به‌هاو نرخی زمان لای تاكه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كۆمه‌ڵێك نیشانه ده‌خرێته سه‌ر پێكهاته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌و به كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشییه‌وه ده‌تلێته‌وه..
بابه‌تی ئه‌مجاره ره‌نگه كه‌م كه‌س به‌خه‌یاڵیدا هاتبێ, لێ دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له هه‌ست نه‌كردنی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو پشتێند لێكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه, كه دڵنیام ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌وین ره‌نگه ئه‌م په‌تایه هه‌مو ماڵێك بگرێته‌وه‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا گیرۆده‌ی ئه‌م داوه بكات..
نه‌خۆشیی خۆبه‌كه‌م زانینێكی كوێرانه, نه‌خۆشییه‌كه مێژ ساڵه گه‌لی كورد پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه, ئه‌م خۆبه‌كه‌م زانینه بنه‌مایه‌كی زانستیی نییه بۆیه هه‌میشه قۆرت و كه‌ند و له‌ندی به‌دواوه‌یه‌و مه‌ترسی داڕمان و به‌ره‌و هه‌ڵدێر چوونی كه‌سایه‌تییه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت, له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر ئه‌م خۆبه‌كه‌م زانینه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی لای كورد گرتووه به ته‌نیا تووشی مرۆڤه‌كان نابێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خۆیدا كاریگه‌ربوونێكی كوێرانه‌یشی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ و لێره‌شه‌وه ده‌ردی كورد خۆی گوته‌نی عوزری له قه‌باحه‌تی خراپتر ده‌بێت.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه پێویسته له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر شه‌پۆلێكی تازه چ زانست بێت و چ كولتوور و چ زمان و زاراوه‌ی نوێ …..هتد كه دێته نێو خه‌ڵك و شاره‌وه, ده‌بێ مامه‌ڵه‌یه‌كی دانایانه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و به وێنه‌ی (مێش له دارێ دیتنه‌وه‌دا) هه‌موو به‌ره‌و پیلی نه‌چین، به‌ڵكو پێویستی به سه‌نگرانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه تا بیركردنه‌وه تێیدا چڕ بێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا ئاوێته بێت.
هه‌تا ئێره به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌م قسانه ده‌شێ و ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ته به شاری شه‌قڵاوه پێویست وایه هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه له‌ناو خودی شارێكی جوانكیله‌و بچووكی وه‌ك شه‌قڵاوه ببینرێت، چونكه له هه‌موو دونیا وایه، له‌ناو هه‌ر وڵاتێك هه‌ندێك شار تایبه‌تمه‌ندیی كولتوری خۆیان هه‌یه و به كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت ده‌ناسرێنه‌وه, له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێمه به هه‌موومان تاك و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌گه‌ر به هانای ئه‌و په‌تایه نه‌چین ئیدی مۆركی شاره‌كه ده‌گۆڕێ و له هه‌ر لایه هه‌وڵی چاكردنه‌وه‌ی بدرێ له‌لایه‌كی تر به ده‌ردی خۆمان گوته‌نی تێ دێته‌وه.
كورتی و كرمانجی مه‌سه‌له‌ی ناونانی تابلۆی دوكان و بازاره‌كانی ناو شه‌قڵاوه، ساڵ به ساڵ تا دێت كاره‌ساتی تر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ، ئه‌مه راسته‌وخۆ ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسانه‌ی بۆ بكرێت، ناخ و ده‌روونی تاكه كه‌سه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ونه به‌ر شرۆڤه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و دیمه‌نێكی ساغ و ته‌ندرووستی لێ هه‌ڵناكرێندرێ, بۆیه ئه‌وه‌ی كه كۆڕی زانیاری له حه‌فتاكان و نووسه‌ره ماندوونه‌ناسه‌كان و خه‌ڵكی خه‌مخۆری جاران هه‌وڵی بۆ ده‌دا بۆ پاراستنی زمانی كوردی و دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی كوردی و زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌ربڕین و ئیدیۆم و ناوه كوردییه‌كان, ئه‌وا ئه‌مڕۆ خه‌ریكه چه‌ندی بڵێی یه‌ك و دوو به ئاوێی دابده‌ین. له‌لایه‌كی تر چۆنیه‌تی هه‌لسوكه‌وتی خه‌ڵكی شه‌قڵاوه له‌گه‌ڵ گه‌شتیاره‌كاندا هێنده رۆحێكی خۆبه‌كه‌م زانینی كوێرانه‌ی تێدایه هه‌ر نه‌بێته‌وه, ئه‌وه نییه خه‌ڵكی گه‌شتیاری كورد دێته شاره‌كه‌و وا ده‌زانێ چۆته نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو دیوانیه‌و به‌سره, له قسه‌كردن و له پێكردنی گۆرانیی عه‌ره‌بی و بێگانه‌وه، كه ئه‌مه هێواش هێواش دیواری كولتووری شه‌قڵاوه ده‌ڕووشێنێ و له ئه‌نجامدا رووبه‌ڕووی رووخانی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك كاریگه‌ربوونێكی له‌راده‌به‌ده‌ری تێدایه بۆ ئه‌وانی تر وایكردووه ئه‌م كاریگه‌ره هه‌موو مێژوو و هه‌وڵی رابردووی خۆیانی سڕیوه‌ته‌وه‌و به ئاسانی ته‌سلیمی كولتوورێكی دیكه ده‌بێته‌وه, ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س به نائاگاییه‌وه وا ده‌زانی زانستانه قسه ده‌كات به‌وه‌ی بیانووی جیهانگیری و گۆڕانی سه‌رده‌م هه‌یه و چیتر ناكرێ چه‌قبه‌ستوو بین, به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاره‌و زۆر له گۆڕانی پێشهاته‌كان گه‌وره‌ترو هه‌ستیارتره‌و ده‌ست لێدانی به نه‌شاره‌زایی به‌ره‌و هه‌ڵدێر چوونی هه‌موومانه به گشتی.
ئه‌م پرسه له زانستی كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسیدا بۆ خودی تاكه‌كان، ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی دوو فاقییه‌كی نه‌زانانه، كه خه‌ڵك گیرۆده‌ی ده‌بێت و به شتێكی زانستی و به كارێكی پێشكه‌وتووشی داده‌نێت, ئه‌م خراپ حاڵێ بوونه كه نه‌ك هه‌ر نازانێ كه نه‌زانه, به‌ڵكو هه‌ست به تام و چێژێكی زۆریش ده‌كات, ده‌چێته ناو نه‌فامیی و جه‌هلێكی موره‌ككه‌به‌وه كه پێویسته هه‌موومان له ئاستیدا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و كه‌مێك له دیارده نه‌خواستراوه‌كه رامێنین. له‌لایه‌كی تر بێده‌نگی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بای بێت و نه باران, هه‌مدیس نیشانه‌ی پرسیار چ له دوو فاقییه‌كه چ له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌وانیش و ئه‌وانیش ده‌بنه‌وه پێشه‌نگی كه‌وتنه چاڵ و پێشڕه‌وێك ده‌بن بۆ له‌ده‌ست دانی به‌ها جوانییه‌كان.
شه‌قڵاوه به‌تایبه‌تی له وه‌رزی به‌هارو هاوین و پایزاندا شوێنێكی ستراتیژیی هه‌یه و زۆرترین خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كات, له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌بێ خه‌مێكی جددی لێ بخورێت بۆ نیشاندانی وێنه‌یه‌كی راست و دروست كه خۆی له كولتوور و به‌ها جوانه‌كانی ئه‌و شاره بنوێنێت, بۆیه ده‌بێ یه‌كه‌م هه‌نگاو له چاككردنه‌وه‌ی ناوه‌كان ده‌ست پێ بكرێت تا دواجار ناوكه‌كانیش پاك بكرێنه‌وه.
مرۆڤ بچێته هه‌ر شار‌و وڵاتێك تابلۆی فرۆشگاو بازاڕ‌و شوێنه گشتی و گه‌شتیاریی و شوێنه‌وارییه‌كان سه‌رنجیان راده‌كێشێ، جا بۆ ئه‌وه‌ی ناوی تابلۆكانی شه‌قڵاوه‌ش ناوی خۆماڵی كوردی بن پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه جێ به‌جێ بكرێن، چونكه به ته‌مای خه‌ڵك بێت, ره‌نگه بارودۆخه‌كه خراپتر بێت, بۆیه ئه‌مه له بێ ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه ده‌بێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌نگی هه‌بێت:
1- پێویسته به بریارێكی ره‌سمی ناوی هه‌موو تابلۆكان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه راست بكرێنه‌وه:
أ) هه‌مو ئه‌و ناوه نه‌شیاوانه‌ی كه راسته‌وخۆ له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگیراون و وشه‌یان به كوردی به‌رامبه‌ر هه‌یه، لاببرێن, ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی مافی تاكه كه‌س نییه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌و وه‌فا نواندنیكه به‌رامبه‌ر زمان و كلتووره‌كه‌مان و دواجار هه‌موومان به‌رپرسی یه‌كه‌مین له‌و پرسه‌دا. چونكه زمانه بێگانه‌كان هه‌موویان به‌لای كورده‌وه بێگانه‌ن, سه‌رده‌مێك شۆڕش ده‌كرا دژی ئه‌و وشه عه‌ره‌بیانه‌ی ده‌هاتنه ناو زمانی كوردی, كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌ناوی پێشكه‌وتن و به شانازییه‌وه وشه‌ی به‌كارنه‌هاتوو له ده‌ره‌وه, لای ئێمه تازه به‌هار هاتۆته چۆكان و ئه‌ویندارانه پێشوازییان لێ ده‌كرێت.
ب) پێویسته هه‌موو ئه‌و هه‌ڵه رێزمانیانه‌ی له تابلۆ كوردییه‌كان هه‌ن له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی زمانی خۆمانه‌وه راست بكرێنه‌وه و به شێوه‌یه‌كی رێزمانی درووست دووباره بنووسرێنه‌وه.
ت) هه‌وڵ بدرێ ناوی تابلۆكان ناوی مێژوویی و شوێنه‌واری ناوچه‌كه بن تا نه‌وه‌ی نوێ پییان ئاشنا بێت و له مردن رزگار بكرێن. به نموونه‌ی ناوی كانی و گۆرستان و پیاوچاك و شوێنه‌واره مێژووییه‌كان.
2- ناوی هه‌موو ئه‌و شوێنه گه‌شتیاری و شوێنه‌وارییانه وه‌ك خۆی بنووسرێنه‌وه, واته له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و خزمایه‌تی و ئایدۆلۆژی و خاتر خاترێنه……هتد نه‌بێت به‌ڵكو ناوه مێژوویی و زانستییه‌كه چۆنه به پێی سه‌رچاوه‌ی دروسته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. بۆ نموونه: له كتێبی (مواقع اپریه فی العراق) كه له كۆكراوه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌و له په‌نجاكانه‌وه ناوی هه‌موو شوێنه‌واره‌كانی عیراقی به كوردستانیشه‌وه تێدا تۆماركراوه, ناوی (شێخ وسو ره‌حمان) هاتووه، كه‌چی ئێستا له‌سه‌ر تابلۆكه لادراوه, ئێمه شێوی زانستی و مێژووییمان گه‌ره‌كه, واته وه‌ك رێنمایی شوێنه‌وارناسی و گه‌شتیاری ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌ی خه‌ڵكه‌وه ئه‌و ناوانه بنووسرێن، خه‌ڵكی شه‌قڵاوه‌ش به دیان و موسلمانه‌وه دوو ناوی پێده‌ڵێن، مسوڵمانه‌كان شێخ وسو ره‌حمان و دیانه‌كان ره‌به‌ن بۆیا، بۆیه ده‌بێ هه‌ردوو ناوه‌كه له‌سه‌ر تابلۆكه بنوسرێن.
3- شه‌قڵاوه وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاریی ستراتیژی، پێویست وایه خۆی له شوێنه‌كانی تر جیا بكاته‌وه به‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كولتووری له خۆی به‌رجه‌سته بكات و به‌م هه‌وڵانه‌و چه‌ند هه‌وڵێكی تر كه له داهاتوودا به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین مۆركێكی تایبه‌ت نیشانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بدات.
بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك له‌م هه‌وڵانه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌نی تاكه‌وه بدرێت و خه‌ڵك هۆشیار بكرێته‌وه له‌و هه‌ڵه گه‌ورانه‌ی كه تووشی بوونه, جۆره خزمه‌تكردێكه و ئه‌گه‌ر نا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به فه‌رامۆش كرنی له‌لایه‌ن خوا‌و مێژووه‌وه تا بن پیلان به‌رپرس ده‌بن و به‌رگی جۆرێك دووفاقی و جه‌هلی موره‌ككه‌بانه ده‌پۆشن. به هیوای ئه‌وه‌ی وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته خزمه‌تێكی بچكۆلانه بێت و گوێز ژماردنی ناو مێشكی وه‌رگره‌كان نه‌بێت.