Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
تابلۆی ئازار ….هێمن ڕەئووف

تابلۆی ئازار ….هێمن ڕەئووف

Closed
by September 27, 2009 هۆنراوە

  
شەوێ نیە لەگەڵ خۆما باست نەکەم بە بێدەنگێ
کەسێ نیە لە بینینما لێم تێنەگا لە دڵتەنگیم
ساتێ نیە بەسەر مندا تێپەڕ ببێ بێ یادی تۆ
گۆرانیەک بەسەر زاری مندا نایەت بێ ناوی تۆ

خەمێ نیە تێپەڕ ببێ خۆێ بە دڵما هەڵنەواسێ
ئاهێ نیە لە دەروونم بێتە دەرێ تۆ نەناسێ
وێنەکەی تۆ لە چاومایە بۆیە ئەشکی تیا نەماوە
دووری تۆ لە ئێستامایە بۆیە بۆیە خەندەم لەدەستداوە

گوڵێ نیە بۆنی بکەم بۆنی تۆم بیر نەخاتەوە
شەوێ نیە خەو بە تۆە خەوتنم پڕ نەکاتەوە
دووری لە ڕوخساری منا تابلۆی ئازار دەکێشێ
بێتۆیی لە سیمای منا تەرمی پێکەنین دەنێژێ

SEP.2009
WWW.hemnrauf.kurdblogger.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.