تابلۆی ژان … ستار ئەحمەد
بولبولی لانه‌ی نوغرۆی ده‌روونم
به جریوه بۆ بێچووی شه‌كه‌تی سه‌رخاك
باڵه فڕه‌ی مه‌رگی جه‌رگ‌و
په‌پووله‌م ده‌خاته‌وه یاد
ئه‌م گومه‌زی ماڵه گه‌وره‌ی له لاچاكه‌و
تۆش ئاوێنه‌ی چاوانی شۆڕه سواری دوور
كامتان هه‌ودای عه‌شقێكی شاعیر ئاسان‌و
ده‌بن به هیوای پرشنگی
ده‌روازه‌ی شارێكی پڕ نوور
كاتێك ئاگری جه‌سته‌م دایگیرساندم
ده‌ستم چزا به پشكۆی ئاگری حه‌زا
وه‌ك ئه‌م باڵداره به‌د به‌خته
سڵم نه‌كرد له سێبه‌ری
گه‌واڵه‌ی بارێژه‌و تۆفان
گه‌رتۆ له خه‌م نه‌ڕسكاوی‌و
له زاری گه‌رمه‌سێر ناگه‌ی
بۆ ته‌قه‌ت له ده‌رگای دڵ‌و خۆزگه‌م هه‌ڵسان
كه به‌رگه‌ی ژانی برسێتی‌و
ماندووبوونی هه‌ژار ناگری
بۆچی خه‌رمانێك ئه‌شكه‌نجه‌و
كۆڵێك خه‌مت
به برینی ناخم ناسان
به بسكی شه‌و هه‌ڵواسراوم
به خوێنی خۆم.. به گه‌ردانه‌ی گوڵه شیعر
بیره‌وه‌ری عه‌شقێكی خاك په‌روانه‌م
له تۆمارگه‌ی سیاچاره‌ی نه‌دارانی سه‌ر پرده‌كان
له نێو ئه‌شكی باران‌و كانی‌و ده‌ریاكان
له‌سه‌ر ره‌گ‌و لاسكی داره بێبه‌ره‌كان
به ده‌نگی دڵ
به‌ئاوازی نه‌رمه سه‌مای ئاوباره‌كان
شه‌پۆلی سه‌رمه‌ستی چیا‌و
گڕی دوندو خه‌می رووبار‌و گوڵستان
وه‌كوو شنه‌ی نه‌رمه دابارینی به‌فری كوێستان
به‌خوێنی هه‌نگاوی شه‌قارو پڕ له‌زامم
له توێی ژانی تابلۆیه‌كی په‌ره‌وازا كۆكرده‌وه
به‌و دووچاوانه‌ی خۆم بینیم
ئه‌م نیگاره‌ت گڕتێبه‌رداو تێكتشكان
له‌گه‌ڵ شاسواری دوارۆژتا
ماچه‌كانیت ده‌قۆزته‌وه
به‌م ئاگره ده‌ست و پێتان گه‌رمكرده‌وه