تابلۆ …..ئاڤان
تابلۆیه‌کی نامۆ
به‌د‌یوارێکی کۆنی تۆزاوی
زه‌منێکی دڵ مردوو
هه‌ڵواسرا بوو
دیم نیگارێ
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی
گه‌ڵایه‌کی
ڕومه‌ت سووتای
به‌ر گه‌رمی
خۆره تاوی ڕۆژگارێکی
پیری زۆردار
کێشرا بوو
به ڕه‌نگێکی خۆڵه‌میشی
وشکی کاڵی
هه‌ڵقرچاو
له ژیله‌مۆی کوژاوه‌ی
بێ ئومێدی هه‌ناسه‌یه‌کی ئاگرینی
کپ کراوی
له‌گڕ
به‌جێ ما‌و
ڕه‌نگ کرابوو
که دیم که‌نار
لێوه‌کانی بێ بزه‌و
قڵیشاو
تابلۆی زنجیر
له گه‌ردن ئاڵا‌و
وه‌ک
عیسا
به‌کۆته‌ره دارێکی چه‌ندساڵه‌ی نیوه مردووی
پشت کۆم و چه‌ماوه
به مێخ !!!!
چوار په‌لی
داکوترا بوو
له ڕوانینیا په‌شۆکام
چۆن له نێوی دا
وێنه‌ی کچێ
به‌شێوه‌ی که‌نیزه‌یه‌ک
نیگار کێش
نیگاری
کێشا بوو
به‌ڵام
له‌سیمای دا
هێنده ماندوو
دیار بوو
گرفتاری بێ وه‌فای
ڕۆژگار
مێژووی ته‌مه‌نی
پڕ ئه‌ندێشه‌و ئازار
به پیتی ڕه‌نگ وه‌نه‌وشه‌یی
خه‌م!
له سه‌ر ناو چاوی
نووسرا بوو
ئای ! له‌و ساته بینینه‌ی دا
دڵم وه‌ک پشکۆی
نێو ئاگر
وابوو
بۆ به‌ژنی به‌رزی
له‌ش و لاری
به عه‌بای ڕه‌شی بیانی
شۆخ و شه‌نگی
داپۆشرا بوو
ئه‌و
کۆیله بوو
پرشنگی نیگای
له ژێر په‌چه‌ی خوازراو
نازو عیشوه‌و
له‌نجه‌و لاری
دیل کرا بوو
نه‌م دی بوو
تابلۆی وه‌ها
له نێو تابلۆکانا
ته‌نیا ئه‌و
مات و مه‌لوول
سیحری جوانی که وه‌ک
مانگ وا بوو
سه‌یر نه‌بوو
نیوه‌ش نه‌بوو
که‌میش نه‌بوو
سه‌رنجی
ته‌ماشاکه‌رانی بۆ لای
خۆی
ڕاکێشا بوو