تارمای دیوار… جه‌لال به‌رزنجی
هه‌زارونوسه‌دو هه‌شتاو نۆ
دیواری به‌ڕلین,
سمبۆلی دراماتیكی شه‌ڕی سارد,
روخا.
ئه‌وكۆڵانانه‌ی ئایدیۆلوژیا لێكی كربوون
یه‌كیان گرته‌وه.
ئاهه‌نگی ماره بڕینیان,
برده‌وه كه‌نیسا.
له‌و رۆژه‌وه,
یه‌ك پۆسته چی نامه‌ی برده‌وه ماڵه‌كان.
هه‌ندێك له‌ونووسه‌رانه‌ی له ئایدۆلۆژیا هه‌ڵاتبوون,
گه‌ڕانه‌وه,
ئه‌وانی تر خه‌یاڵیان بووه نیشتمانیان,
له‌وێنده‌رمانه‌وه.
زیندانه سیاسیه‌كان,
ئه‌وانه‌ی,
ئه‌شكه‌نجه,
یان پیری,
نه‌یكوشتبوون
به‌ڕه‌ڵاكران.
له رۆژهه‌ڵات,
كتیبَه‌كانی سه‌ركۆمه‌نیزم,
ئه‌و خه‌ونه‌ی,
تا ئێستاله‌ناو وشه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه,
له‌سه‌رره‌فه‌ی,
كتصبخانه‌كان,
هێنرانه‌خواره‌وه,
كتێبی سه‌ر كاپتالیزم و روحانیه‌ت له شوێنیان دانران.
بازارئازاد بوو.
بازگه‌ی رێگاكان لابردران.
(گێت)ی نۆی له فرۆكه‌خانه‌كان كرانه‌وه,
رۆژهه‌ڵاتیه‌كان چیتر له‌كونی دیوار,
به‌دزی پۆلیس,
سه‌یری ئازادیان نه‌ده‌كرد له‌رۆژئاوا.
دیواری به‌رلین روخا,
به‌ڵام نازانم,
ئه‌وتارمایه‌ی, حه‌فتا ساڵ بوو,
شه‌ڕی سارد,
له دیوی ژووه‌وه‌ی دیوار دروستی كردبوو,
ماون یان نا؟
هه‌مووسالێك,
له‌ساڵرۆژیی روخانی دیواری به‌ڕڵین,
هه‌ندێك له‌ئه‌لمانیه‌كان,
له شوێنی دیواره‌كه,
سه‌ری شوشه‌ی شه‌مپانیان باده‌ده‌ن,
سه‌مای ئازادبوون ده‌كه‌ن.
هه‌ندێكی تریش له هه‌مان رۆژ,
له‌ماڵه‌وه,
كتێب له سه‌رهونه‌ری نووسینه‌وه‌ی نۆستالیژیا ده‌خوێنه‌وه,
له‌رۆژئاوا ئه‌وه‌یان نه‌كردۆته گرفت,
پێی ده‌ڵێن” ئازادی راده‌بڕین”
بست ساڵه,
دیواری به‌رلین روخاوه,
نازانم ئه‌گه‌ر,
ئامێره‌كانی شه‌ڕی سارد,
ئه‌و سه‌ره ئه‌تۆمیانه‌ی,
ئه‌مڕۆ,
شه‌رٍِی تیرۆرسته‌كانیان له تۆرۆبۆرا پێ ناكرێ,
ماون یان نا؟
دیواری به‌ڕلین روخا,
دیواری نێوان,
بۆچوون و ئه‌تنیكی جیاواز.
دیواری ریِ َگرتن له ئاودیو بوونی نارنجۆكێك,
بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی باسێكی پڕقوتابی له ئورشه‌لیم یان به‌غدا.
تارمای دیواری ناو شه‌پۆله نائارمه‌كانی,
زه‌ریای ئارام,
بۆ لێك كردنی,
جوانی
هه‌ڤانه,
و
فلۆریدا.
دیواری نێوان ئه‌مریكاومه‌كسیك,
بۆرێگرتن له‌و مه‌كسیكیانه‌ی ده‌یانه‌وی بچنه ئه‌مریكا,
تا ببن به په‌ناهه‌نده.
دروست كران.
بیرم كه‌وته‌وه,
نازانم ئه‌گه‌ر تارمای ئه‌و دیواره‌كوردیه‌ی
شه‌ری ناو خۆ له “پیره‌ر”دروستی كرد
ماوه یان نا؟
دیوه‌ره‌كان,.
هه‌رده‌لێ بان, دین له‌به‌رده‌می ماڵه‌كان,
زۆرجار مرۆڤه‌كان قیت ده‌بنه‌وه.
ناروخێن.
له‌ناو ئه‌وهه‌موو دیوارانه,
دیواره ته‌په‌دۆره‌كه‌ی مارسل برۆست,
ئه‌و دیواره‌ی به‌منداڵی خۆم له‌په‌نای ده‌دا به‌رهه‌تاو,
كه‌ده‌بووه ته‌قه‌ش له په‌نای راده‌كشام, ما‌نایان هه‌یه.