Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
تاریکترین شەو لە دەقەکانی شکسپیردا

تاریکترین شەو لە دەقەکانی شکسپیردا

Closed
by January 20, 2012 ئەدەب

ماکبێس یه‌کێکه‌ لە شاکارە هەرەگرنگەکانی شکسپیرو ئەدەب. تاکە شاکاریەتی کە بەخوێن دەستی پێ ئەکاو بە خوێن کۆتایی دێت .لێک چونێکیش هەیە لەنێوان ڕیچاردی سێیەم و ماکبێس بەڵام لە ماکبێس دا کوشتنەکان هەمووی لەسەر شانۆ ئەنجام دەدرێ … ئەم دەقە زۆربەى ڕەخنەگران بەتاریکترین دەقی شکسپیری دادەنێن چونکە بەردەوام شەوە یان بەرە بەیانە یان دووای رۆژ ئاوابوونە …
 1. سەرچاوەى شانۆگەریکە :
ماکبێس خۆی دەقێکی مێژووییەو زۆربەى کەسایەتیەکانی لە مێژووى ئەسکۆتلەندا دا هەبوونە .. بەڵام بەتاکیدی شکسپیر ماکبێسی لە کتێبیک وەرگرتووە بەناوی “مێژووی ئنگلتەراو ئەسکۆتلەنداو ئیرلەندا” کەلە نووسین و کۆکردنەوەى (رۆفائیل هوڵنشید)ە شکسپیر سوودی لە چاپی دووەمی ئەم کتێبە وەرگرتووە کەلەساڵی 1586 لەچاپ دراوە .. نەیویستووە بەهیچ شێوەیەک لە چیرۆکەکەى (هۆلنشید) نزیک بێتەوە هەرچەندە زۆر لە ڕووداوەکانی ناو کتێبەکە لە رووداوى دەقی شانۆییەکە دەچێت …

 2. ماکبێسی شکسپیرو سێ سیحربازەکە تۆماس میدلتن …
وەک شتێکی ڕوون و ئاشکرا لە دەقەکانی شکسپیردا ڕووداوی مێژوویی زۆر بەرچاو دەکەوێت بگرە سەرچاوەى زۆرینەى نوسینەکانی مێژوو بووە .بۆ نموونە : دەقی یۆلیۆس قەیسەر لەپەرتوکێکی تایبەت کەباسی مێژووى ئەغریقی و رۆمانی دەکات لە نووسینی مێژوونوس (پلوتارج) وەرگرتووە کە لەسەدەى 1ی زایینی ژیاوە …
شانۆگەری ئۆتێلۆ ی لە کۆمەڵە چیرۆکێک وەرگرتووە بەناوی (هیکاتۆمیسی) و بەتایبەت لە چیرۆکی (بێ وەفایی ژن و مێردەکان) کە لە نووسینی (جیددراڵد سینیشۆ) بوو …….
شانۆگەری هاملێت لەهەردوو دەقی تراجیدیای ئیسپانی و بەسەرهاتی بیلیفۆرست ی تۆماس کید وەرگرتووە …
ماکبێس و شانۆی سێ سحربازەکەی تۆماس میدلتن چ پەیوەندیەکیان بەیەکەوە هەیە ؟….
بەگشتی چەند بیرو ڕایەک لەسەر ماکبێس هەیە ، بەتایبەت لەلایەنی کۆمپانیای نووسەرانی تایبەت بە شکسپیر کە دەڵێن هەندێ بەش لە شانۆگەریەکە بەدەستی شکسپیر نەنووسراوە ، بەڵکو بەهۆی دەستێکی ترەوە زیاد کراون یەکێک لەو بەشە زیادکراوە گرنگانە لە (پەردەى 3 دیمەنی 5) دا دەبینرێ کاتێک ماکبێس بەدەردەکەوێ لەقسەکانی دیارە کە ناڕازیە لەوەى کە دێ و ئەوەى دوای ئەویش دێت …
زۆربەى نووسەران دەڵێن :ئەو دێرانەى (هیکاتی) دەیلێتەوە هی شکسپیر نیە بەتایبەت لە (پەردەى 4 دیمەنی 1) وەلە دوو دیمەنی شانۆگەریەکە باسی گۆرانیەک دەکرێ ئەوە لە شانۆگەری (سێ سحرباز)ەکەی (تۆماس میدلتن) گۆرانیەکان بەتەواوەتی دەوترێ دەقی (ماکبێس) و (سێ سحربازەکە) لەیەک کاتدا نووسران . هەندێک دەڵێن : تۆماس میدڵتن خۆی ئەم زیادانەى خستۆتە سەر ماکبێس …. هەندێک دەڵێن : هەردوو دەق لە لایەن کۆمەڵە ئەکتەرێک لەیەک کاتدا نمایش کراوە تێکەڵیەک درووست بووە لەکاتی نووسینەوەى ماکبێس. چونکە ماکبێس پاش 17 ساڵ دوای نمایش ئەوسا نووسراوە … لەلایەکی تر ئەگەر بەوردی سەرنج بدەینە دەقی ماکبێس ئەوە بەتەواوەتی کەوتۆتە ژێر ئاکامی ئەو دیمەنە زیاد کراونە … دەقی ماکبێس ئەوەندەشی لێ دراوە کەبۆتە جێگای دڵخۆش کردنی بینەران ، چونکە بۆتە کورترین دەقی شکسپیر …
ئایا شانۆگەری ماکبێس بێ سحربازەکان چۆن دەبوو ؟ بێگومان ماکبێس هەمان کردارەکانی ئەنجام دەدا چونکە لیدی ماکبێس وەک سوتاوێکی نەکوژاوە بۆ شاژنی دەسوتا بەردەوامیش ماکبێس ی هاندەدا ، با سحربازەکان بەبانکۆیان نەگوتبایە کوڕی تۆ دەبێتە پاشا ماکبێس هەمان هێڵی کوشتنی بۆ بانکوو کورەکەى دادەنا چونکە ترسی لێییان هەبوو بەتایبەت لە بانکۆی زیرەک و بووێر زۆربەى دەقەکانی شکسپیر بیرێکی مایکاڤیلیانەیان لەخۆ گرتووە ئەگەر میرێک ترسی لە دەوروبەری هەبوو ئەوا چاکتروایە زوو لەناویان ببات واتە ماکبێس هەر بانکۆ دەکوژێ ئەگەر کوڕەکەشی نەبێتە پاشا .. هەموو شتەکانی ماکبێس لەسەر ئەو سێ سحربازە بەندە کەچی لایەن دەیت هیچ زەرەرێک نادات ، ئەمەش وای کردووە نەگونجانێک هەبێت (دیمەنی 2 پەردەى 1 لە دەقە ئەسڵیەکە شەڕی زیاتر باس دەکرێ کە ماکبێس لەگەڵ یاخی بووەکان کردویەتی بۆئەوەى ئازایەتی و سەرکەوتنی ماکبێس نیشان بدات بەسەر (کاودۆر) شای نەرویج لەلایەکی تر لە (دیمەنى 3 پەردە1) کاودۆر بە دزیەوە دەستی لەگەل یاخی بووەکان تێکەڵ کردووە واتە کاودۆر نەمردووە .
ئەنگۆس: ئایا لەگەڵ ئەوانی نەرویج شریکە ؟! یان دەستی لەگەڵیان تێکەڵ کردووە .. (دیمەنی3 پەردەى1) .
با سحربازەکان بەماکبێسیان نەگوتایە کە تۆ دەبیە میر ، ئەوە لیدی ماکبێس خۆی (دەنکانی) دەکوشت ئەگەربێت و لەشێوەى باوکی نەخەوتبایە .
لیدی ماکبێس : پێویستە کاری ئەم شەوە مەزنە بەمن بسپێری .. ئەوەى ماوە بۆمنی جێ بێڵە .. (دیمەنی 1-2-3 پەردەى 1) کە ئەمەش لەگرنگیەتی سێ سحربازەکە کەم دەکاتەوە کە ماکبێسیان بەمیر بانگ کرد چونکە لیدی دەیکاتە میر نەک ئەوان .. هەموو کارە خراپەکانیش لیدی ڕێکی خستوەو ماکبێسیش تەنیا بەئەنجامیان دەگەیەنێ ، بەڵام گومانی تێدا نیە کە پێشتر ئەم شتانەى بۆ لیدی باس کردووە .
لیدی : چی بوو وای لێکردی ئەم پڕۆژەیە بۆ باس بکەى (دیمەنى 7 پەردەى 1)

3.ناوی شانۆگەریەکە …بەگشتی زۆربەى دەقەکانی شکسپیر ناوەکانیان لەپاشاکانەوە هاتوە بەڵام ماکبێس خۆی زاڵە بەسەر شانۆگەریەکەو دەقەکە هی خۆیەتی چونکە باسی چیرۆکى بەرزبوون و فەوتانی خۆی دەکات … پێش ئەوەى بەدەرکەوێ وەک پاڵه‌وانێک باسی لێوە دەکرێ و میری خەو خۆش (دەنکان) بە ئامۆزای بەجەرگ و جوامێری ئەنرخێ بانگی دەکات .. ماکبێس تراجیترین کەسی دەقەکەیە نەباشەو نەخراپە دژی کەسانی شەرخوازو خۆ فرۆشە سحربازەکانیش ماکبێس دەخەنە بەر دووریانێک بەڵێنی پێ دەدەن ، ئەم بەڵێنانەش نەباشە نەخراپە .
 ئەگەر خراپە ئەو بۆ ئاوازوو بەڵێنەکانیان دێتە جێ ؟
-ئەگەر باشە بۆ وایان لێکردم دەنکان بکوژم و تاجی سکۆتلەندا بخەمە سەر ؟!.. لەبێ ئاگایی خۆی ڕێگای خراپ هەلدەبژێرێت و پاشان دەیەوێ هێمن بێت و گرنگی نادات بەجیهانەکەى تر .
ماکبێس : ئەوەى هەیە پێدەچێت ئەوە کۆتایی بێت لێرە دونیا کۆتایی دێت ، ئێمە پازمان دا لەسەر دونیا .. (دیمەنی 7 پەردەی 1) ماکبێس وا لەمێشکی خۆی دادەنێت کە دووای کوشتنی دەنکان خراپە نەکات ، بەڵام چۆن ئەو مارە ژەهراویە هێورکاتەوە کە لیدیە .

 4.ماکبێس کەشتی وانێک بێ سەوڵه‌ :
لەسەرەتای زۆربەى دەقەکانی شکسپیر ئاماژە بۆ هەندیک شتی بچووک دەکرێ و بەشێوەیەکی سادەش بەسەرمانا تێپەڕ دەبێت … ماکبێس ئەو کەشتی وانەیە کە سەوڵەکە لەدەست خۆی نیەو لیدی ماکبێسی کۆش پڕ فستق هەر لە دێرەکانی سەرەتایی دەقەکە باس دەکرێ .. کە هەردوو ئاماژە لە دایەلۆگی جادوکەرەکان دا هەیە .جادوگەری (1)ژنی کەشتی وانێک کە ناوکۆشی پڕ فستق بوو مێردەکەشی بەرەو حەلەب کەوتۆتە ڕێ … (بەشی 1 دیمەنی 3) ئەگەر بێتو دیمەنی پاش کوشتنی دەنکان بەراورد بکەین لەگەڵ ئەو دایلۆگەى کە وەسفی کەشتی وانەکە دەکات ، ئەوە بەتەواوەتی دەردەکەوێ کە کەشتی وانەکە ماکبێسە .
جادووکەری 1 نابێ نە بەشەو نەبەڕۆژ خەو لەپێڵوەکانی نزیک بێتەوە . دەبێ هەروەک نەفرەت لێ کراوێک بژی (بەشی 1 دیمەنى 3) پاش کوشتنی دەنکانیش ماکبێس نابێ بخەوێ .
ماکبێس : ئیتر مەخەوە ، گلامیس خەوی کوشتن .. ماکبێس نابێ بخەوێ … واتە کەشتی وانەکە ماکبێس و ژنەکۆش پڕ فستقەکەش لیدیە کە قەتاو قەت ناتوانێ لێ ی بخوات بەڵکو هەر ئەبێ بی کرۆژی که‌ مه‌مه‌ستی منداڵ بوونه‌. …

5. ماکبێس لەبەردەم یاریەکەدا ….
ماکبێس هەردوای ئاشکراکردنی یەکەم هەنگاوی لەلایەن سێ سحربازەکەوە هەست دەکات کە خۆیی ئەخاتە یاریەکەوە ڕەنگە کۆتایەکە ئاڵۆزبێت بەڵام خۆی تاقی دەکاتەوەو دەڵێ :(ئەوە پێ پیلیکانە یان سەرئەکەوم یان ئەکەوم). لەیاریەکە چارەنووس پشت لە ماکبێس دەکات و لەوکاتەى لیدی وەک خول خولەیەک پەرە بەڕەوتی شانۆگەریەکە دەدات و هەست و هۆشی داگیر دەکات ، تەنانەت نایەڵێت شتەکان بەرو رووی بێن بەڵکو ماکبێس بە دواوەیان بێت . لەهەندێ دیمەنی کوشتنەکانیش خۆی بەشدارە وەک کوشتنی دەنکان کاتێک زەنگێک بۆ ماکبێس لێ ئەدات کە کارەکەى ئەنجام بدات .. لێرە ماکبێس باری دەروونی دەشڵەژێت و دەکوێتە بیرکردنەوەو ترسێکی زۆر گوێ بیستی هەندێک دەنگ دەبێت کە بوونیان نیە ، تەنیا لە مێشکی ئەودان و هەر ئەویش گوێبیستیان دەبێت .
ماکبێس : دەنگێک هاتە بەرگوێم هاواری کرد : ئیتر مەنوون وا ماکبێس خەوی بێ تاوانی کوشت … خەو دەرمانی مێشکی ماندوانە ، خەو خۆشترین ژەمە سرووشت بەژیانی بەخشیوە (بەشی 2 دیمەنى 1) . ئەم دایلۆگە هەر لەدووای کوشتنی دەنکانەوەیە ، لیدی سوتاو بۆ شاژنی تابڵێ ی دڵ ڕەقەو نەشی دەزانی یاریەکە ئاوا ترسناکە ، بۆیە بەماکبێس دەڵێ : مەبەستت چیە ؟! ماکبێس : دەنگەکە هێشتا هاوار دەکات و بەهەموان دەڵێ : ئیتر مەخەون گلامیس خەوی کوشتن و کۆردۆش نابێ بنوێ ئیتر ماکبێس نابێ بخەوێ … لێرەوە ماکبێس بەتەواوەتی دەکەوێتە ناو یاریەکەو هەردوو دەستە خوێناوی یەکانی چاوەکانی دەردێنن ، تەنانەت دەنگی کوندە پەپۆو سیرسرکەش دەى ترسێنن و هەموو کاتێکی تەنیایی واهەست دەکات کە چواردەوری پاسەوانانی میرن لەکاتیک دا سەرکردەیەکی بەهێزو بوێر بوو بووبە ترسنۆکترین پیاوی رۆژ ، ترسانی لەوەى ڕۆژێک ئاشکرابێت کە دەستەکانی بەخوێنی میرن . هەر لەو دیمەنەدا ماکبێس دەڵێت : ئاوی هەموو دەریاکان دەتوانن ئەم پەڵە خوێنە لە دەستەکانم بکەنەوە ؟ هەر خۆشی دەزانێت ئەم ….. بەشێکە لە ئامێرە گەورەکەى خیانەتەکەى بۆیە هەر خۆیی وەڵامی خۆی دەداتەوە دەڵێ : دەستەکانی من دەتوانن ئاوی دەریاکان سوورکەن … وەک بەڵگەیەکیش بۆ ترسنۆکی ماکبێس ئەوەیە کاتێک کە لەدەرگا دەدرێ ماکبێس لەترسانا دەڵێت : چەند حەزم ئەکرد لەگەڵ لێدانی ئەم دەرگایە دەنکان و ئاگابێتەوە … هەر لەسەرەتای یاریەکەش ماکبێس دەزانێ کە هەڵەیەو سرووشت دەشێوێنێ ، بۆ ڕۆژی دوای کوشتنی دەنکان رۆژ ئەگیرێ هەموو خەڵکیش بەڕۆژێکی شوم و ترسناک ناوی دەبەن ، تەنانەت باڵندە گۆشت خۆرەکانیش هار دەبن (پەردەى دوو دیمەنی 4)

6- رێ خۆشکردنێک بۆ ناو یاریەکە
یاریەکە پێویستی بەزۆر شتە تا ماکبێس بەتەواوەتی بەرەو رووی یاریەکەبێتەوە . دەست بە تێکەل َ کردنی اَ-میر . ب- سینل ی باوکی ماکبێس ج- زەوی د-لیدی ماکبێس ه- سیحربازەکان . هەمووی بایەکە بەپەردەى ئەم کەشتیە دەکەوێ و رووەو گەرداوەکەى دەبات .. هەر لەسەرەتا ماکبێس دەکرێتە میری کۆردۆ لەلایەن دەنکانەوە ، ئەمەش یەکەم رێ خۆشکردن بوو بۆ یاریەکە … سینێلی باوکی ماکبێس دەمرێ و ماکبێس دەکرێتە گەورەى گلامیس ، ئەمەش دەرگایەکی تری خستە سەر پشت بۆ خیانەتەکانی ماکبێس … سێ سحربازەکە کەلە زەوی هەڵدەقوڵێن و لەگەڵ هەواش دا تێکەڵ دەبن . واتە دەسەڵاتێکی گەردونین ئەوانیش بەسێ هەواڵ پێشوازی لەماکبێس دەکەن .
سحربازی (1) سڵاو بۆتۆی گەورەی گلامیس سحربازی (2) سڵاو بۆتۆی گەورەى کۆردۆ . سحربازی (3) سڵاو بۆتۆی پاشای داهاتوو .
ئەم سڵاوانەش ماکبێس توشی سەرسوڕمان دەکەن ئایا چۆن دەبێتە گەورەى کۆردۆو پاشای داهاتو کە گەردوون پێی دەڵێت … سحربازەکانیش لەم دوو دایلۆگە وەک دەسەڵاتێکی گەردونی بەدەردەکەون .
بانکۆ : زەوى هەروەک ئاو بلقی هەیە ، ئەم مەخلوقاتەش ئەو بڵقانەن بۆ کوێ چون ؟ ماکبێس : هەروەک و هەناسە لەهەوادا توانەوەو بزربوون (پەردەى 1 دیمەنی 3)
مۆرانەیەکی تر کە بەردەوام مێشکی ماکبێس دەخوات لیدیە ، کە زیاتر ماکبێس تەواوی و تەلخ دەکات ، بەتەواوەتی پەلکێشی ناو یاریەکەى دەکات و دەنکان پیریشی پێ دەکوژێ .
لیدی : قەت پاشەگەز مەبەوە ، کە دەنگان خەوی لێ ئەکەوێت ، دەبێ هەردوو نۆبەت دارەکەى ئەوەندە مەست کەم تا لەهۆش خۆیان دەچن ئینجا وەک مردووانیان لێ دێت پاشان هەرچی بمانەوێ لە دەنکان دەیکەین . لە دواییدا تاوانەکان دەخەینە سەر ئەفسەرەکان (بەشی 1 دیمەنی7)
دوای ئەم دەست تێکەڵ کردنە هەموو دەبێتە پردێک و ماکبێس دەگەیەنێتە دورگەکانی خراپەو خیانەت .. پاش هەموویان ماکبێس خۆی بڕوا بەیاریەکە دێنێ و دەڵێ
: ئەگەر گەردوون نیازی هەیە بمکاتە پاشا ، ئەوە بەبێ هەوڵدان بۆم جێ بەجێ دەکات ….

 7-لووتکەى یاریەکە :
لەگەڵ لادانی پەردەو دەست پێکردنی نمایش ، ڕووداوەکان زۆر بەپەلە بەرەو لوتکە دەچن .. ماکبێس تاکە دەقی شکسپیرە کە زۆر بەخێرایی دەگاتە لوتکە کەلە دیمەنی چوارەمی پەردەى سێیەم دایە .. کاتێک بانکۆ بەجلە خوێناوییەکانی لەسەر تەختی ماکبێس دادەنیشێ لەخوانێکی گەورەدا کە گوایە چاوەڕێی ئەو دەکرێ کەچی زیاتر لە (20) برین بە لەشیه‌وەن هەر برینێک بەقەد مردنێکە .
خوێن ڕێژی یەکەم : بەڵێ گەورەم .. لەچاڵێکدا فڕێ دراوە بیست برینی بەسەرەوەیە . بچوکترینیان مردنێکە بۆخۆی .(پەردەى 3 دیمەنی 4)
ماکبێس وادەزانێ لەبانکۆ دەربازی دەبێت بەڵام بانکۆ تا هەتایە هەڕەشەى لێ دەکات و دوواڕۆژی دەخاتە مەترسیەوە .. بانۆک لەم خوانە پرچە خوێناویەکە وا دەهەژێنێ ماکبێس شێت دەکات میوانەکانیش هەموو هەست دەکەن کە ماکبێس نائاسایە بەڵام لیدیە دیسان ماکبێسی نەزان دەرباز دەکات لەپێناو خراپە ، هەر خۆشی میرو لێزانە لە پلانەکانی تەنیا ئەویشە هەست بەتارمایی بانکۆ دەکات …
ئەى میران ؟! لیدی : هاوڕێیە خۆشەویستەکان مەشڵەژێن مێردەکەم هەرله‌ منداڵیە جار بەجارێ وای بەسەر دێت و وەک خۆی لێ دێتەوە ، بەڵام ئێوە سەیری مەکەن …
دەکرا ماکبێس لێرەوە کۆتایی بێت کوشتنی دەنکان و بانکۆی لێ ئاشکرا بێت بەڵام خول خولەکە ناوەستێ و بیرەکە قوڵتر دەکات چونکە لیدی لە مردنی خۆی دڵنیایە بۆیە ئاوا دڵ ڕەق و نەترسە .
لیدی : تۆ پیاوی ؟!
ترسە لەڕادە بەدەرەکەی ماکبێس لەوەدایە کە زیاتر لە 20 خەنجەر لەبانکۆ دراوە ئیستاش هاتۆتەوە کەواتە مردووەکانی چەند ساڵەش لە گۆڕەکانیان دەردەچن … دەرکەوتنی ئەم تارمایەش وەک تۆڵەیەکە بۆ درۆکانی ماکبێس کە گوایە چاوەڕێ ی بانکۆ دەکات بۆیە ماکبێس پێویستى بە پاڵپشتیەکی گەورەترە لەوەى کە هه‌یه‌تی ….، ئەویش زانیاریە دەربارەى دهاتوو … ماکبێس دەبوایە هەرزو لە داهاتووی خۆی بگات چونکە بانکۆ سێ جار هەڕەشەى لێ کرد .
اَ- بەڵێنی سحربازەکان بۆ بانکۆ کە کووڕی دەبێتە پاشا .
ب- دەرکەوتنی تارمایی لەخوان .
ج- دەرکەوتنی بانکۆ بە ئاوێنەیەک لەناو مەنجەڵی سێ سحربازەکە .
 
8.جوگرافیای شانۆن لە خزمەتی یاریەکە :

هۆڵەکانی سەدەکانى ناوەڕاست لە کورسی بینەران و تەختەى شانۆ زیاتر هیچی تیدا نەبوو . بەڵام بە سوود وەرگرتن لە جوگرافیای شانۆی ئەوکات یاریەکە جوانتر دەکرا .
شانۆکە دوو نهۆمی هەبوو … نهۆمی دووەمیش لەچەند دیمەنێکی شانۆیەکە سوودی لێ وەردەگیرا . وەک : دیمەنی کوشتنی دەنکان و دیمەنی ڕۆیشتنی لید لەکاتی خەودا (پەردەى 2-5 دیمەنی 2-3) ..

 9. بینەری ئەوکات لەنێو یاریەکە :
شانۆیەکی دوو تاوە چۆن دەبێتە قەڵا ؟! ئەى لایەکی شانۆ چۆن بوو بە گۆڕەپانی کوشتن ؟! ماڵی میر لەسەرەوەى شانۆ . شانۆ دەبێتە پێشەوەى قەڵا ، دەبێتە گوندێک لە دیمەنی دووی پەردەى پێنج … دیکۆڕیش نەبووە ! کاتێک شانۆ دەبێتە قەڵا کە زیاتر لەجارێک لەلایەن بانکۆوە بەوردی و وەسفێکی جوان باسی قەڵاکەى ماکبێس دەکات . ئەوەندە زیرەکانە دەبێ باسی بکات کە بینەر وابزانن لەبەردەم قەڵاکەدایە . ئەم دیمەنانەش بۆ زیرەکی ئەکتەر دەگەڕێتەوە کەچۆن ئەو قەڵایەى بەوەسف درووستی کردووە ئاواش دەبێ بیگۆڕێت بۆ گوندێک … لەلایەکی تریش ئەکتەرەکان لەهەندێ دیمەن ئەوەندە لەبینەران نزیک دەبوون یان لەناویان دابوون ئەوسا باسی شتە گرنگەکانیان دەکرد . وەک ئەو دیمەنی لیدی ماکبێس کەباسی خەنجەرەکە دەکات . بینەر واهەست دەکات یەکێکەو لەناویان دانیشتووە .
لیدی ماکبێس : ئەگەر بێت و لەشێوەى باوکم نەبووبایە بۆخۆم دەم کووشت . (پەردەى 2 دیمەنی 2).

 10.یارییەکە لە سینەما .
بێگومان دەقێکی وەک ماکبێس لە سینەمادا بەچێژتر دەبێت لەوەى کە لەسەر شانۆ بێت . چونکە لە سینەمادا دایەلۆگەکان لەوەسف کرد ده‌ر دەچن و بەشێوەیەکی ڕاستترو جوانتر دەگاتە بینەر . لە جێگای ئەوەى بەوەسف قەڵاکەى ماکبێس و مەمەڕە دوورو درێژەکانی باس بکرێ ئەوە قەڵاکە ڕاستی دەبێت لە سینەمادا … وەک بابەتیش زۆر گونجاوە بۆ فیلمی سینەمائی هەربۆیە لەساڵی 1946 تا 1971 واتە واتە لەماوەی 25 ساڵ دا حەوت جار بۆ سینەمادا دەرهێنراوە .
1- فیلمی ئەمریکی ماکبێس لە دەرهێنانی تۆماس بلایر 1946
 2-.فیلمی ئەمریکی ماکبێس سیناریۆو دەرهێنان و نواندنی (ئۆرسۆن وێڵز)بەشێوەیەکی تەعبیری ساڵی 1948 بەوێنەى ڕەش و سپی .
3- فیلمی ئەمریکی ماکبێس 1950 لەبەرهەم هێنان و نواندنی (بوب جۆنز)
 4-فیلمی ماکبێس لەدەرهێنان و نواندنی (ماریۆ ئیفانس) کەئەمریکی بوو . ساڵی 1954
5-فیلمی یابانی (تەختی خوێن) لەدەرهێنانی (ئەکیرا کیرۆساوا)و نواندنی (توشیرو میفۆن) ساڵی 1957 …. ئەم فیلمە لەماکبێس وەرگیرابوو دەرهێنەر بەهیچ شێوەیەک پابەند نەبوو بوو بەکات و شوێن هەوڵی دابوو فیلمێکی ڕەسەنی یابانی بێت .
 6-فیلمی بەریتانی ماکبێس دەرهێنانی (جۆرج شاخر) نواندنی (ماریۆ ئیفانس) ساڵی 1960
 7-فیلمی ئەمریکی ماکبێس لە دەرهێنانی (رۆمان پۆلانسکی)ی پۆڵەندی نەژاد ساڵی 1971

11-(پیرەژنە جادووکەرەکان سحربازەکان)) …
 
هەرچەندە سەحرباز ووشەیەکی گونجاو نیە بۆ ئەم پیرەژنانە چونکە ئەوان زۆر خراپترن و دڵ ڕەشترن لەو جۆرە کەسانەى کە بەسحر کۆنترۆڵی کەسانی تر دەکەن … یەک جار ووشەى سحرباز یان جادووکەر بەکارهاتووە لەشانۆگەریەکە ئەویش پێش لادانی پەردەبووە . لەوکاتە باس دەکرێ کە هەرسێ پیرەژن لەگەڵ خۆیان قسە دەکەن و یەکێکیان تووڕەیەو دەڵێ (ژنی کەشتی وانێک پێ ی ووتم سحر باز) و سزاشی داوە واتە خۆشیان بڕوایان بەووشەى سحرباز نیە بەرامبەر بە خۆیان … لەشوێنێکی تر پێیان ووتراوە (خۆشکە سحراویەکان) واتە (خووشکەکانی چارەنووس) . تەنانەت ئەم ناونیشانەش ڕاست نیە چونکە ئەوان چارەنووسی ماکبێسیان دیاری نەکرد بەڵکو فێڵیان لێکرد بەووشەى دوو ماناکانیان وایان لە ماکبێس کرد کە بڕوا بەخراپە بێنێت .
 ) سحربازەکان : چاکە خراپەیە ، خراپەش چاکەیە (پەردەى 1 دیمەنى 1
لەگەڵ ئەوەشدا سحربازەکان بۆ زانینی دوواڕۆژ زۆر چاکن وەک ئەو وەعدەى دایان بە بانکۆ کە کوڕی دەبێتە پاشا ..
ماکبێسی نەزان کە دارستانی (بیرنام) دەکەوێتە جولەکە شتێکی مەحاڵ بوو ئەوسا دەزانی فێڵی لێکراوە .
 ) ماکبێس : شک لە قسەى سحربازەکان دەکەم کە درۆکانیان وەک ڕاستی هێنایە بەرچاوم .(دیمەنى 5 پەردەى 5 .
کە ماکدێڤ دەڵێ من لە ئافرەت لەدایک نەبوومە . ئەوە ماکبێس زیاتر تێدەگات کەخۆی خراپەو فێڵیشی لێ کراوە . دووای ئەو هەموو شتە ئەوسا ماکبێس دەزانێ کەیاریەکە چەند قوڵ و بێ مانابوو لە (پەردەى 3 دیمەنى 5) دا بەشێوەیەکى تر باسی سحربازەکان دەکات واپێ دەچێت ئەم بەشە لە شانۆگەرییە ئەسڵیەکە وەرگیرابێت چونکە جیاوازترە لەهەموو تراجیدیای ناو شانۆگەریەکە.


 دیار عومه‌ر

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.