تاوێك له‌گه‌ڵ وه‌رزش و هونه‌ردا
چه‌ند قوتابییه‌ك به جل و به‌رگی وه‌رزشییه‌وه ده‌بینرێن كه چه‌ند تۆپێكی باله و باسكه و پێیان پێ یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌ل و په‌لی تری وه‌رزشی كه هه‌ندێكیان به تۆپه‌كان یاری ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان یاری تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رنجی بینه‌ران ڕابكێشن بۆ لای خۆیان .ئه‌وسا پێكه‌وه ئه‌م سرووده ده‌ڵێن :
قوتابخانه‌كه‌م ئـــــاری یه(1)…..جێی خوێندن و جێی یاری یه
جێی ڕه‌وشت و زانیــــاری یه…..قوتابخانه‌كه‌م ئــــــاری یه
زانا : ( دێته پێشه‌وه و ده‌ڵێ ) ئه‌وه چی یه ؟ خۆ دانا و هه‌ردی و هاوڕێكانی تریشم خۆیان گۆڕیوه و جل و به‌رگی وه‌رزشیان له‌به‌ردایه ! ئه‌وه چی یه هاوڕێیان ؟
هیوا : ئه‌ی نه‌تزانیوه ئه‌مڕۆ وه‌رزشیش و هونه‌ریشمان هه‌یه !
زانا : كه‌واته ئه‌مڕۆ خۆشترین ڕۆژه .
شه‌م : هه‌موو ڕۆژه‌كان خۆشن له‌م قوتابخانه‌یه‌دا ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زیاتر .
سانا : له‌وه‌ش خۆشتر ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك چالاكی هاوبه‌شی هونه‌ری و وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا پۆله‌كانی تریش بیبینن .
زانا : باشه من ئێستا چی بكه‌م .
هیوا : بڕۆ خێرا خۆت بگۆڕه و جلی وه‌رزش له‌به‌ر بكه .
زانا : هه‌ر ئێستا به‌سه‌ر چاو . (ده‌ڕوات و پاش ماوه‌یه‌ك دێته‌وه )
شه‌م : ده‌ی تا زانا دێته‌وه با زیاتر خۆمان ئاماده بكه‌ین .
(ئه‌مان خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردن ده‌بن له‌و كاته‌دا زاناش دێته‌وه )
زانا : سه‌یری چه‌ند به زوویی خۆم گۆڕی .
سانا : ئێستا هه‌موو ئاماده‌ن تا ده‌ست پێ بكه‌ین .
هیوا : ئێمه ئاماده‌ین ، ئه‌ی نابێ زاناش بزانێ ئێمه چی ده‌كه‌ین تا ئه‌ویش به‌شدار بێ .
شه‌م : راست ئه‌كه‌ی ده‌ی تۆ هه‌ندێكی بۆ باس بكه له‌لاوه تا ئێمه خۆمان ڕێك ده‌حه‌ین .
( هیوا و زانا له لایه‌كه‌وه سه‌رله یه‌ك نزیك ئه‌كه‌نه‌وه و ده‌ست و جوڵه‌یان دیاره به شێوه‌یه‌ك كه شتی بۆ باس ده‌كات )
هیوا : وا زاناش ئاماده‌یه ، ده‌ست پێ بكه‌ین .
سانا : ئه‌ی چاوه‌ڕوانی مامۆستا محه‌مه‌د و مامۆستا به‌رهه‌م نه‌كه‌ین .
هیوا : ئه‌ی خۆیان پێیان نه‌وتین ئێمه هه‌ر له دووره وه سه‌یر ده‌كه‌ین ، پێویسته خۆتان كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن .
شه‌م : ده‌ی با سه‌ره‌تا سرودی وه‌رزش به‌یه‌كه‌وه بڵێین . یه‌ك ، دوو ، سێ
وه‌رن با كۆشش بكـــــــه‌ین…..تاوتاویش وه‌رزش بكه‌ین
یه‌ك دوو سێ
وه‌رزش بۆ له‌ش به سووده…..له ژین ده‌بین ئاســــــووده
یه‌ك دوو سێ
هۆی ساغی و ته‌ندروستی…..لابه‌ری خاوی و ســـــستی یه‌ك دوو سێ
خۆشه‌ویستی و هاوكـــاری…..وه‌رزش ده‌یكا به یـــــــاری یه‌ك دوو سێ
بۆ ئێمه‌ی بچكۆله و جوان…..تا دڵخۆش بژین هه‌مووان
یه‌ك دوو سێ
هه‌ردی : وه‌ره وه‌ره سانا تۆ هه‌موو جارێك هۆنراوه‌یه‌كی خۆش و به‌سوود له‌و گۆڤارانه‌ی كه ده‌یانخوێنیته‌وه له‌به‌ر ده‌كه‌یت و ده‌یهێنی بۆ مامۆستا به‌رهه‌م ، ده‌ی با بزانین ئه‌مجاره‌یان چیت هێناوه ؟
سانا : ( كه‌مێك پێده‌كه‌نێت و دێته پێشه‌وه ) هاوڕێیان ئه‌مجاره‌یان ئاوازیشم بۆ داناوه ، جا حه‌ز ئه‌كه‌ن بۆتان بخوێنمه‌وه یان به ئاوازه‌وه بێڵێم ؟
هه‌ردی : جا تو خوا حه‌یف نییه به‌و ده‌نگه خۆشه‌ت گوێمان لێی نه‌بێت
سانا : به‌سه‌ر چاو ، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌كه زۆره و حه‌زیشم كرد هه‌ر خۆم به ته‌نیا نه‌یڵێم سێ هاوڕێی تریشم له‌گه‌ڵ خۆمدا داناوه ، كه دابه‌شمان كردووه هه‌ریه‌كه‌مان به‌شێك ئه‌ڵێین .
شه‌م : ئه‌و هۆنراوه خۆشه‌ی كه ئاماده‌ت كردووه ناوی چی یه داده‌خان ؟
سانا : تۆش هه‌ر له قسه زل و خۆشه‌كانی خۆت ناكه‌وی . ( پێكه‌نین ) ناوی ( دیاری یه ) و ده‌یكه‌ینه دیاری بۆ هه‌مووتان .
سانا:
وته‌كــانی ئه‌مـــــجــاره…..مـایه‌ی ته‌ندروســــتی یه
دیاری منه بۆ ئێـــــــوه…..گـــرنگــه و پێویســتی یه
***
ئه‌بێت هـــــه‌موو پێكــه‌وه….وته و كردارمان یه‌كخـه‌ین
بۆ پاراســـتنی ژینگـــــه…..هاوكـاری یه‌كتر بكـــه‌ین
***
پیاوانی ژینگــه پـــارێز…..هه‌میشــه ماندووی كـارن
بۆ پاكوخـــاوێنی شــار….چالاك و دڵسـۆز دیــــارن
***
شه‌م :
خــۆڵ و خاشاك و پیســی…..سه‌رشــه‌قام و ناو كۆڵان
ئه‌وان كـــۆی ده‌كــه‌نه‌وه…..تا ژینگه جوان بێت بۆمان
***
با ئێمه‌ش هــاوكـاریان بین…..له ئاستی خـــۆمـانه‌وه
بۆ پاراســـتنی ژینگـــه…..له مــاڵ و كــــــۆڵانه‌وه
شه‌م : ده‌ستتان خۆش بێت ، به ڕاستی هۆنراوه‌یه‌كی خۆش بوو ، سوود به‌خشیشه بۆ هه‌موومان .
هه‌ردی : منیش ئه‌م گۆرانی یه‌تان بۆ ئه‌ڵێم ، به‌ڵام تو خوا ئه‌گه‌ر ده‌نگیشم ناخۆش بوو پێم مه‌بڕن .
شه‌م : تۆ و گۆرانی ؟!
هه‌ردی : به‌ڵێ من ، بۆ به‌لاته‌وه سه‌یره ؟
شه‌ن : ئه‌ره‌وه‌ڵڵا ئه‌وه‌نده‌م به‌لاوه سه‌یره نه‌بێته‌وه .
هه‌ردی : ده‌ی مادام وای لێهات نایڵێم .
سانا : قه‌یناكه بیڵێ ئه‌گه‌ر ناخۆش بوو په‌نجه‌مان ئه‌خه‌ینه گوێمانه‌وه .
هه‌ردی : من وام ئه‌زانی جه‌نابت پشتگیری له من ده‌كه‌ی ئه‌فه‌ندی ، كه‌چی لایه‌نی شه‌م ئه‌گری .
سانا : تۆ بیڵێ دوایی شتێك ئه‌ڵێم .
هه‌ردی : گۆرانییه‌كه ده‌ڵێت .
منی جوان و جگه‌ر گـۆشه…..ئێستا دڵم گه‌ش و خــۆشه
هه‌تا بڵێی بــه‌خـته‌وه‌رم…..منداڵێكی بـه‌هره‌وه‌رم
چونكه ده‌ژیم سه‌ربه‌ست و شاد…..له كوردسـتان ئازا و ئازاد
ئــــه‌وه‌تانێ منی منداڵ…..به خامه‌ی ده‌ست و بیری كاڵ
تابلۆی جوان جوان ده‌نه‌خشێنم…..هــه‌ستی ئێوه ده‌بزوێنم
به‌و وێنانــه ده‌تان دوێنم…..بوونی خۆیشم ده‌ســـه‌لمێنم
***
سانا : به ڕاستی گۆرانییه‌كی خۆش ، به‌سوود ، جوان ، گونجاو بۆ ئه‌م بۆنه‌یه بوو .
هه‌ردی : سوپاست ئه‌كه‌م
شه‌م : هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم تۆ شتی وابزانیت .
هه‌ردی : سوپاسیش بۆ تۆ .به‌ڵام پێم ناڵێی بۆ ؟
شه‌م : من هه‌میشه تۆ ده‌بینم یان له گۆڕه‌پانی قوتابخانه ڕاده‌كه‌ی به دوای بڕوا و سامانه‌وه ، له كۆڵانیش هه‌ر خه‌ریكی تۆپتۆپێنی .
هه‌ردی : ئه‌زانی كچی باش به‌هه‌ڵه له من گه‌یشتووی . من كاتی دیاری كراوم بۆ كۆششكردن داناوه له ماڵه‌وه ، یاریكردنیش مافی خۆمانه .
شه‌م : كه‌واته من داوای لێبوردن ده‌كه‌م .
هه‌ردی : بوراوین .
هه‌موو پێكه‌وه :
دروشــــمی قوتابخانه…..بریتین له‌م كـــــارانه
قوتابی زیره‌ك و ژیــــر…..هه‌مـــــوویانی وا له بیر
هه‌وڵ ئه‌دات بێ وه‌ستان….. بۆ جێبه‌جێ كـــــردنیان
كاتێ ئه‌دوێ ڕاستگـــۆیه…..ده‌ستپاك و له‌سه‌رخــۆیه
ڕێزی خـــــه‌ڵكی له لایه…..كه‌سێكی به وه‌فـــــــایه
خاوێنی پیشـــــه‌ی ئه‌وه…..بۆ كاری باش پێشـــڕه‌وه
هێمن و لێبورده‌یـــــــه…..ناخی پڕ له خۆزگــــه‌یه
خۆشــــه‌ویستی ئه‌نوێنێ…..بۆ هــه‌ركه‌سێك بیدوێن
@@@
تێبینی:له سه‌ره‌وه نووسراوه (قوتابخانه‌كه‌م (ئاری یه)..ده‌توانرێت به‌پێی قوتابخانه‌یه‌كی تر ده‌ستكاری ئه‌و دێڕه بكرێت بۆ گونجاندن.