تاپێم بڕكات جێپئ جێدێڵم ….ڕێبین شریف
1
به‌ڵێنم به‌خۆم داوه
متمانه‌م به‌زۆر كه‌س هه‌بێت
خه‌ممه ڕه‌شه‌با شێته‌كانی ئه‌م گوزه‌ره
ده‌مامكی دۆسته‌كانم لێبكه‌نه‌وه و ئاشكرایانكه‌ن
له‌پێش چاوم
من ده‌توانم زۆركه‌س له‌بیركه‌م
به‌ڵام ناتوانم ئه‌وه له‌بیركه‌م
كه
به‌ڵێنم به‌خۆم داوه
2
– توانیم ئه‌مڕۆش كاره‌كان وه‌ك خۆی تێپه‌ڕێنم
+ هه‌روه‌ك دوێنێ؟
– نا كونجی گیان ده‌مه‌وێت بڵێم ئیتر ڕۆبۆت نابم به‌ڵام
ترسی بێ پڕۆژه‌یی خه‌ریكه ده‌مكوژێت
3
سبه‌ی بیر له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه چونكه
ده‌مێكه هیچم نه‌كردووه
ده‌مه‌وێت سبه‌ی هیچ بكه‌م
بیركردنه‌وه له‌تۆ
ئه‌و هیچه‌یه كه‌من ده‌مه‌وێت بیكه‌م
4
من چه‌نده هه‌ناسه بۆمانه‌وه‌ی خۆم ده‌ده‌م
تۆ چه‌نێكه نان ناخۆیت بۆئه‌وه‌ی كێشت زیاد نه‌كات
هاوڕێم ئه‌مانه كاره‌سات نین
كاره‌سات ئه‌وه‌یه
بێ ئاگاین له‌وه‌ی سبه‌ی دوباره ڕۆژ ده‌بێته‌وه
5
ئه‌مشه‌و سه‌یری وێنه‌كه‌تم نه‌كردوو خه‌وتم
پێده‌چێت سبه‌ی خۆر له ڕۆژ ئاواوه هه‌ڵبێ
6
به‌درێژایی دوێنێ چاوه‌ڕێت بوم
تۆدیار نه‌بویت
جگه له شه‌ماڵێك هیچ لای تۆوه نه‌هات
رۆژێكی ناخۆش بوو
ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه
به‌ڵام كزه‌باكه‌ش بارگه‌ی پێچابوه‌وه و ڕۆشتبوو تێگه‌شتم
دوێنێ ڕۆژێكی خۆش بوو
7
بیرم چوو نانه‌كه‌م بخۆم سارد بوه‌وه
دواتر خواردم
شه‌ڕه‌كه‌ی نێوانمانم بیر بوو
دوای دوو مانگ هه‌ر به گه‌رمی وه‌ك خۆی مابوو
من سود له له‌بیر چونی كامیان ده‌بینم ؟
8
ده‌ره‌وه سارده و
ژوره‌كه‌م له‌و سارد تر
وه‌ك جارانی نێوانمان و
ئێستای تۆ
9
خه‌ونم نه‌ما
ئه‌وه‌تا به‌ئاگا هاتمه‌وه
ده‌بێت (ئیبن سیلین ) بدۆزمه‌وه
بۆ ته‌فسیری خه‌ونه وه‌همیه‌كانم
چونكه خه‌یاڵاتی من و ئه‌و كه‌لاوه‌ی تیایدا ده‌ژیم
شایه‌نی بڕوا پێكردن نییه
10
باران وه‌ك جاران ده‌بارێت
تۆ وه‌ك جاران له‌گه‌ڵم ده‌دوێیت
مه‌ودامان وه‌ك جارانه
كه‌ره‌سته‌كان وه‌ك جاران ده‌گوزه‌رێن
..
من
..
وه‌ك جاران له‌مانه تێناگه‌م
.
.
.
(ڕێبین شریف )