تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ئه‌دات به هه‌ردوو جێگره‌که‌ی!!!
تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ئه‌دات به هه‌ردوو جێگره‌که‌ی!!!
یوسف کانی مارانی
4.12.2008 فه‌ڕه‌نسا
تکایه ناوه‌رۆکی ئه‌و بابه‌ته‌م به‌ڕه‌شبینی لێوه‌رمه‌گرن به‌رانبه‌ر گۆران وچاکسازی له ناو یه‌کێتی یان زۆر که‌س بڵیت جارێ زووه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته من له هه‌موو که‌س گه‌شبینترم که ده‌بێت ئه‌و بارودۆخه‌ی ناو یه‌کێتی بگۆڕێت جا به باش یان خراپ..ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌یڵێم ته‌نها رونکردنه‌وه‌ی ڕووی ڕاستی هه‌نگاوی یه‌که‌مه که هه‌موو لایه‌ک بزانن تاکوی هه‌نگاوێکی سه‌قه‌ته..
چه‌ند ڕۆژێکه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ سلێمانی و سه‌رپه‌رشتی کردنی کۆبونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی وکۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی ته‌واوی که‌ناڵ و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌یان کردوه به‌مانشیتی سه‌ره‌کی که گوایه تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی داوابه‌هه‌ردوو جێگره‌که‌ی له کاتێکدا خۆی له کوردستان نه‌بێت!..
به‌ڕاستی زۆر سه‌یره هه‌تا ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی و هه‌ندێ براده‌ری سه‌رکردایه‌تی و کادیرانی خواره‌وه‌ش ئه‌وه به سه‌رکه‌وتن و گۆرانکاریه‌کی گه‌وره ئه‌زانن و به هه‌نگاوێکی دائه‌نێن به‌ره‌و چاکسازی و پاکسازی.. ڕاسته مێژوی یه‌کێتی و تاپۆکردنی هه‌موو توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت که ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێکی له‌و بابه‌ته ڕاست بێت یان بکه‌ره‌کانی بکه‌ر بن ئه‌وه کارێکی جدی و باشه به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان بیر بچێت که ئه‌و هه‌نگاوه سه‌رنجمان بۆ لایه‌کی تر ئه‌بات که مێژوی یه‌کێتیه‌که‌مان له‌به‌رده‌م دنیای ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ئه‌خاته ژێر پرسیار.
پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و دووبراده‌ره‌ی که ئێستاوه‌ک جێگری مام جه‌لال حسابیان بۆ ئه‌کرێت ئه‌ی پێشتر چی بوون؟ بۆ مه‌گه‌ر ئه‌و دووبراده‌ره به بڕیاری پلینۆمی سه‌ره‌تای ساڵی 2007 واته دوو ساڵ به‌ر له ئێستا نه‌بون به جێگری سکرتێری گشتی ؟ ئایه جێگری سکرتێری گشتی له‌ناو یه‌کێتی ته‌نها ناوه‌و هیچی تر؟ یان کردنی ئه‌و دووبراده‌ره به جێگری مام جه‌لال ته‌نها بۆ قوڵ کردنه‌وه‌ی ململانێکانی ناو باڵه‌کانی یه‌کێتی بوو؟ یان به‌شێک بوو له سیاسه‌تی ڕازیکردن ؟ ئه‌وسیاسه‌ته‌ی که ساڵانیکه مام جه‌لال پیاده‌ی ئه‌کات و یه‌کێتی پێگه‌یانده ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه؟ئایه ده‌سه‌ڵاته‌کانی که به‌خشراوه به‌و دوو هه‌ڤاڵه تاکوێ بڕ ئه‌کات ؟ ئایه بودجه‌و داهاتی یه‌کێتیان بۆ ئاشکرا ئه‌کرێت؟ئایه ئه‌و براده‌رانه‌ی پایه‌ی چه‌تری گه‌نده‌ڵین وئاماده‌نین له‌ژێر ئه‌وچه‌تره بێنه‌ده‌ره‌وه ئیلتزام به‌و دوو براده‌ره‌وه ئه‌که‌ن؟یان ئه‌و دووبراده‌ره توانای سه‌پاندنی پڕنسیپه‌کانی یه‌کێتیان هه‌یه به‌سه‌ریاندا؟یان پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌کان ته‌نها له‌و په‌ڕگه‌یه‌وه‌یه که شه‌ڕی ڕیفۆرم وگه‌نده‌ڵه‌کانی تیا به‌رقه‌راره‌و بۆ ئه‌وه‌نده‌ی تر ناشیرن کردنی ئه‌و دوو براده‌ره‌یه؟ ئایه هه‌ر له ئه‌ساسداجێگر واتای چی؟
ئه‌م پرسیارانه پێوستیان به‌وه‌ڵامی جدیه و وه‌ڵامه‌کانیش زۆر ئاسانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه‌به‌ر له‌وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه به‌رچاوی خۆمان ڕۆشنبکه‌ین شه‌ڕێک نه‌که‌ین که یه‌کێتیه‌که‌مانی تیا ماڵ‌وێران بکه‌ین ئه‌وه‌نده‌ی تر.
من ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌و دووبراده‌ره ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سکرتێری گشتیتان پێدراوه که خۆی له وێ نه‌بوو که نۆرماڵ به بێ پێدان هه‌ر ئه‌بوایه هه‌تان بوایه ده فه‌رموون زۆر ڕاستگۆیانه پێمان بڵێن:
1ـ داهاتوو سه‌ره‌وه‌ت و سامانی یه‌کێتی چه‌نده؟ لای کێیه‌و چۆن سه‌رف ئه‌کرێت؟ ئایه دیسانه‌وه به‌بێ ئاگاداری مام جه‌لال ئه‌توانن قروشێکی لێبده‌ن به ماڵه‌شه‌هیدێکیش؟
2 ـ سوێند بخۆن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی مام جه‌لال و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ناخه‌نه سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان به یه‌کێتی وگه‌لی گوردیشه‌وه.
3 ـ کاکه هه‌ر هیچ نا سه‌ره‌وه‌ت و سامانی خۆتان بۆ ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئاشکرا بکه‌ن.
4 ـ سوێند بخۆن په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی وه‌ک یه‌ک به‌سه‌ر گشت لایه‌کا بسه‌پێنن.
ببورن من ناڵیم ئێوه که‌سانێکی خراپن ، نه‌خێر خه‌ڵکی زۆر باش و شۆڕشگێرن ڕه‌وشتی باشتان زۆره باسی بکه‌م، به‌ڵام ئێوه هه‌ر له ئه‌ساسدا بێ توانان بێ توانان له ئه‌دائی کاره‌کانی خۆتان ، دوو ساڵه جێگری سکرتێری گشتین تازه پێتان ئه‌ڵێن که سکرتێر لێره نه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی سکرتێرتان هه‌یه ، بۆ مه‌گه‌ر له ساڵی 1976 وه ئێمه ئه‌وه نانوسینه‌وه له په‌یڕه‌وی ناوخۆکه‌ماندایه بۆ مه‌گه‌ر جێگری مه‌فره‌زه‌وکه‌رت و تیپ ومه‌ڵبه‌ند که له‌سه‌رده‌می شاخ هه‌مان بوو ته‌نها ئه‌وکاته ئه‌مان توانی سودی لێببینین که هه‌ڤاله‌که‌مان شه‌هید بوایه؟ یان له‌کاتی ئاماده نه‌بونی بوایه به‌هه‌رهۆیه‌ک؟ به‌ڕاستی سه‌یره خودی وشه‌ی جێگر بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه، ئاخر هه‌ر ئه‌وناڕوونیه بوو که وای له‌ده‌یان سه‌رکرده‌و هه‌زاره‌ها ئه‌ندام و کادیری یه‌کێتی کرد که به‌و وه‌زعه ڕازی نه‌بن. ووشه‌ی جێگر به هه‌موو فه‌رهه‌نگێک واته جێگره‌وه‌ی که‌سی یه‌که‌م جا له‌هه‌ر دام وده‌زگایه‌ک بێت حزبی حکومی واته کاتێ که‌سی یه‌که‌م به‌هه‌ر هۆکارێک له‌شوێنی کارکردنی خۆی نه‌بوو ئۆتۆماتیکی ئه‌بێت جیگره‌که‌ی ڕۆڵی ئه‌و ببینێت وه ئه‌بێت توانای هه‌ڵوسوڕاندنی ئه‌وکارانه‌ی هه‌بێت به مانای ووشه مه‌رج نیه جێگر بتوانێت سه‌د له‌سه‌د وه‌ک که‌سی یه‌که‌م به‌توانابێت و وه‌ک ئه‌و کاره‌کان ڕاپه‌ڕێنێت به‌ڵام ئه‌بێ بوونی خۆی بسه‌لمێنێت وه‌ک جێگر ئه‌گه‌رنه‌یتوانی یان ڕێگری بۆ دروست کرا له‌هه‌رکه‌سێکه‌وه ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی که ئه‌بێت به‌ڕاشکاوانه ئه‌ندامانی خواره‌وه ئاگادار بکرێته‌وه له و هه‌ڵسوکه‌وته نادیموکراسیانه وه خۆیشی باشتر وایه ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که کاک نه‌وشیروان مسته‌فا کردی.
Saman175@hotmail.com