تا بۆ ئێستای خۆمان بژین خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕابردوو،ڕامانێك بۆ ئاینده له‌نێو
( تا بۆ ئێستای خۆمان بژین خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕابردوو،ڕامانێك بۆ ئاینده له‌نێو
ڕۆمانی “كارله‌كارترازاو” دا )
له‌ڕابردو دا هێرشی ئه‌فسانه دژداره‌كان بۆ تێكشكاندنی ڕۆحی مرۆڤ ئه‌وه‌نده په‌ره‌سه‌ندو و به‌هێز بووه دواجار مرۆڤایه‌تی ناچار به په‌یدا كردنی “ئه‌خلاق” و “ئاین ” كراوه.
ئایا به‌بێ ئه‌خلاق و ئاین مرۆڤ نه‌یده‌توانی په‌رستشی به‌شێوه‌یه‌كی تر بۆ خۆی بكات و ئاكاری خۆشی بگۆڕێت؟ هه‌روه‌ك به‌ر له‌په‌یدابوونی مرۆڤ ئه‌خلاق و ئاین بوونی نه‌بوو،بۆ نمونه “یه‌كه‌مین دانیشتوانی ڕۆما،خه‌ڵكی هه‌ژار و جوتیار بوون كه ئاین و په‌رستگایه‌كی تایبه‌تیان نه‌بوو”1 بۆیه بوونی ئه‌مانه له‌دروستكراوه‌كانی مرۆڤ خۆیه‌تی و له په‌یدابوونیان ده‌ستی خۆی تێدایه.
خۆ ئه‌گه‌ر پشت به بیر‌و ڕایه‌كی تایبه‌ت ببه‌ستین،ئه‌وا مرۆڤ ئه‌گه‌ر كرداری پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایه‌كانی سروشت نه‌كردبایه كێ ناڵێ ژیانێكی یۆتۆبی نه‌ده‌بوو و له چه‌شنی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ئاینه‌كان باسی ده‌كه‌ن كه‌واته هه‌میشه شتێك هه‌یه‌پێی بگوترێت دژ له دژی ڕێنمایه‌كان بۆ كرداره‌كانی مرۆڤ . به واتایه‌كی دی،ئه‌وه “ئه‌خلاق-ئاكار”ی مرۆڤه وایكرد به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی به‌ناوی ڕێنمای ئایینی بۆ ڕێنمایی مرۆڤ داده‌نرێت .
دیوێكی تری ئه‌و واتایه ئه‌وه‌یه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌خلاق و ئایین نه‌بوونایه “دژ” و “دوژمن” هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر مرۆڤ نه‌ده‌بوون .
ڕه‌نگه تۆ بپرسی “دژ “و “دوژمن” دوو شتی لێك جیاوازن ئه‌گه‌ر له زۆرشتیش هاوبه‌ش بن. به‌ڵام ئه‌خلاق و ئایین هاوبه‌شن ئه‌گه‌ر له زۆر شتیش دژی یه‌ك بن.ئه‌گه‌ر ئه‌خلاق و ئاینین نه‌بوونایه مرۆڤ دژ و دوژمنایه‌تی ئه‌و دژ و دوژمنانه‌ی نه‌ده‌كرد،ئه‌و دژ و دوژمنانه پاش په‌یدا بوونی ئه‌خلاق و ئایین په‌یداببون كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بوون بۆ دژایه‌تی مرۆڤ،بۆیه مرۆڤ ئه‌خلاق و ئایینی بۆ به‌رگری له‌خۆی هه‌ڵبژارد. به‌ڵام مرۆڤ ئه‌مانه‌ی تاسه‌ر بۆ “به‌رگری” به‌كار نه‌هێنا به‌ڵكو بۆ دژ و دوژمنایه‌تی به‌كاری هێناوون دژی دژه‌كان،ئه‌و دژ و دوژمنانه‌ش مرۆڤه‌كان له‌ناو خۆیان دژ به‌یه‌كتری خوڵقاندویانه بۆ نمونه پیسكردنی ژینگه.
پێكهاته ڕۆحیه‌كه‌ی مرۆڤ ویژدانه ئه‌گه‌ر ویژدانی نه‌بوو ئه‌خلاق و ئایین دادی نادات.
ئێمه كه ڕۆمانی”كارله‌كارترازاو” ده‌خوێنینه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین نه‌ك خه‌ون و خه‌یاڵی مرۆڤێكه به‌خامه‌ی هزر خوڵقاوه به‌ڵكو جیهانێكه فه‌نتازیایه‌كه جیاواز له به‌هه‌شتی خودا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به‌بێ دۆزه‌خ بوونی هه‌یه.
مه‌به‌ستمه بڵێم من كه ڕۆمانه‌كه‌ی”ژانپۆڵ سارته‌ر” “كارله‌كارترازاو”م خوێنده‌وه،له‌وه تێگه‌یشتم مرۆڤ به‌بێ ئه‌وه‌ی بییه‌وێت ببێت به‌خودا ده‌توانێت به‌هه‌شتێك بۆ خۆی دروست بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی دۆزه‌خی هه‌بێت به‌هه‌شتێك كه تیایدا پێغه‌مبه‌ر به‌بێ خوا بوونی نیه به‌ڵام خوا به‌بێ پێغه‌مبه‌ر بوونی هه‌یه.
ئایا ئه‌وه ڕاسته “مرۆڤ ده‌توانێ سه‌ر له‌نوێ ژیانی ده‌ستپێبكاته‌وه؟”. ئایا مرۆڤ جارێكی تر فرسه‌تی هه‌یه بگه‌رێته‌وه ژیان؟. تاوه‌كو مه‌جالی ئاوڕدانه‌وه‌ی له ڕابردوی خۆی هه‌بێ.ده‌ی كه‌واته ده‌شێ مرۆڤ خه‌یاڵی ئه‌وه بكات، له‌وه بپرسێت ئایا “تا ئێستا ڕویداوه كه‌سێك بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كانی دوباره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی؟”.
ئه‌م ڕۆمانه كه كه‌رسته‌كه‌ی دوو چیرۆكه پڕه له پرسیار كه مرۆڤ به‌خۆی نه‌زانیوه ئاخۆ بۆ ته‌ژیه له پرسیار،پرسیار له‌چه‌شنی دوای مه‌رگ ئایا مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی؟ ئه‌گه‌ر گه‌ڕایشه‌وه چی ده‌كات؟ ئایا هه‌مان ڕێگه ده‌گریته‌وه به‌ر؟ یان ژیانێكی نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه!خۆ ئه‌گه‌ر هێزی عقڵ مرۆڤ به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی جیاواز له ڕابردو په‌لكێش نه‌كات،مردنیش ئه‌و هێزه‌ی نیه ڕابردوو بسڕێته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر “ئێستا” ئاینده‌ی “ئێستامان” نه‌بێ له ئاینده دا ئه‌م “ئێستا”یه ڕابردوویه‌كی ته‌ڵخه،ده‌بێته هێزێكی به‌رده‌ست زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر هێزی گۆڕانكاریدا،بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كان و ئه‌و به‌شه ژیانه‌ی ماومانه وه‌ك گۆمی مه‌نگی لێدێت.
چیرۆكی پێكهاته‌ی ڕۆمانه‌كه‌ش ئه‌مه‌یه:
“ئیڤ شارلی” له‌سه‌ر جێگایه‌كه‌ی به‌بێ هۆشی لێیی كه‌وتوه بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه “ئه‌ندره شارلی” مێردی كه سكرتێری پاسه‌وانه‌كانی پاشایه له‌به‌ر خاتری سامانه زۆره‌كه‌ی كردویه‌تی به‌هاوسه‌ری،ئیڤ ئه‌مه ده‌زانێت،به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی بێزاری خۆی ده‌رنابڕێت تا بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه ئه‌ندره له‌ژێره‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی دڵی “لوست”ی خوشكه بچوكه‌كه‌یه‌تی. ئه‌ندره ماوه ماوه ژه‌هری بۆ له‌په‌رداخی ئاوی سه‌ر مێزه‌كه ده‌كات تاكو هه‌رچی زووه ئیڤ شارلی بمرێت.
چیرۆكی دووه‌میش،”پیه‌ر دۆمین” و هاوڕێیه‌كانی،پیلان ده‌گێڕن چۆن له‌ناو چینی كڕێكاران شۆڕش دژی پاشا به‌رپا بكه‌ن.
ئێمه‌ی خوێنه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین خه‌و بین كێیه له‌خه‌وێكی قوڵداین،هه‌ر له‌و خه‌وه‌دا پیه‌ر و ئیڤ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بزانن كێ خه‌وی ئه‌م به یه‌ك گه‌یشتنه‌ی بینیوه،پاشان خه‌وه‌كه ده‌بێته مردنێكی كاتی به‌مرۆڤه‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردو ئاشنا ده‌بن،دواتر بڕیار له خۆشه‌ویستی ده‌ده‌ن و هه‌ریه‌ك لای خۆیه‌وه بڕیار ده‌دات كه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر زه‌وی ئه‌م ده‌ست له هاوڕێ پیلان گێڕه‌كانی هه‌ڵبگرێت و ئه‌ویش واز له ئه‌ندره شارلی مێردی بهێنێت.كاتێك هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه جیهانی واقعی خۆی به‌دوای كێشه‌كانی خۆی ده‌كه‌ون. تا سه‌ره‌نجامی خه‌وه‌كه ده‌بێته مردنێكی ڕاسته‌قینه، له‌باوه‌شی مه‌رگدا دڵداریه‌كی ڕاستگۆیانه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی من باسم كرد هه‌مووی نیه قه‌ڵه‌می من له‌ئاست جادوی ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ی پێنوسراوه‌ته‌وه قه‌ڵمێكی كۆڵه‌واره.
هه‌ر ساتێكی ژیانی مرۆڤ بۆ خۆی ڕۆمانێكه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌ش پێمان ده‌ڵێ نه‌مانتوانیوه چركه‌یه‌ك له‌م ژیانه پێناسه بكه‌ین،ئێمه ده‌توانین له‌ئاست كێشه گه‌لێك و ڕووداوه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی چاره‌نوسمان بوونه‌ته‌وه،له‌چه‌ند لاوه گه‌مارۆیان داوین،به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك ژیانی خۆمان دادگایی بكه‌ین به‌ڵام ژیانی كه‌سانی نێو ڕۆمانه‌كه ناتوانین دادگایی بكه‌ین.
چونكه گه‌وره‌ترین كێشه له رووداوه‌كان و چیرۆكی ناو رۆمتانه‌كه و ژیانی ژیانی مرۆڤه‌كانید هه‌یه هیچ دادگایه‌ك ناتوانێت داوه‌ری یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یان بێت عادیلانه دادگای ڕابردوی كاره‌كته‌ره‌كانی بكات،واتا له‌نێو ڕۆمانه‌كه‌دا مرۆڤ له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌مرێت جارێكی تر ده‌ست به‌ژیان ده‌كاته‌وه،به واتایه‌كی تر ده‌شێ به‌پرسین دوای مردن ئایا مرۆڤ جارێكی تر ده‌ژیته‌وه؟ دوای جارێكی تر له‌دایك بوونه‌وه كه‌س ڕێگه به‌كه‌س ده‌دات كه‌سێك ببێته دادوه‌ر و ڕابردویه‌كی دوری ئه‌و دادگای بكات؟
له‌كاتێكدا جارێكی تر ژیان كردنه‌وه واتا نوێ بونه‌وه،نوێ بونه‌وه‌ش واتا به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی ڕابردوو و ڕا كردن له‌و ڕابردوه دوره‌ش،واتایئه‌وه‌یه گوایه كه‌س ئه‌و مرۆڤه‌ی پێش‌و نییه كه له ڕابردوو دا هه‌بووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌مرن جارێكی تر ده‌ست به‌ژیان ده‌كه‌نه‌وه،دوای مردن ئایا ئێمه جارێكی تر ده‌ژینه‌وه؟.
هه‌ر وه‌ك”پیه‌ر”ده‌ڵێ ” تا ئێستا رویداوه كه‌سێك بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی دووباره بگه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر زه‌وی؟ “
“لوست” سه‌ره‌تا له نه‌بوونی “ئیڤ شارلی”خوشكی خه‌ریكه شێت ده‌بێ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆی و بوونی “ئه‌ندره شارلی” مێردی “ئیڤ” كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر.هه‌روه‌ك نه‌بوونی”پیه‌ر” له‌نێو پیلانی پیلانگێره‌كان بۆ شۆڕش كردن به‌سه‌ر پاشا كێشه‌یه‌ك، بوونی پاشایه‌كیش كه باره به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر.له‌م ڕۆمانه‌دا خوێنه‌ر ناتوانێت پێشبینی هیچ ڕووداوێك بكات ئه‌گه‌ر چه‌ندین جار ڕۆمانه‌كه بخوێنێته‌وه،چونكه كاره‌كته‌ره‌كان به‌ئاسانی مل كه‌چی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان نین ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كان كاره‌سات باریش بن. به‌ڵام كه‌سانی نێو ڕۆمانه‌كه پێشبینی ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن چونكه ڕووداوه‌كانی ڕابردوو وایلێكردوون له‌وێ هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت سبه‌ی چ ڕووده‌دات،ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هه‌ر چه‌ند سه‌خت و ئاڵۆزیش بێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه وا له‌خوێنه‌ر ده‌كات پێیی وایه ڕۆمانێكی تر ده‌خوێنێته‌وه نه‌ك چه‌ند جار ئه‌م ڕۆمانه‌ی خوێندبێته‌وه.
زۆر جار مرۆڤ ناتوانێت فریایی ئاوڕدانه‌وه له ڕابردویه‌كی دوور بكه‌وێت،مه‌گه‌ر به مردن و له دنیایه‌كه‌ی تر بتوانێت مرۆڤی چاخه‌كانی تر ببینێت و ئه‌زمون و توانایان جارێكی تر زیندوو بكاته‌وه.به‌ڵام خۆ ئه‌میش وه‌كو مرۆڤی چاخه‌كانی ڕابردو ده‌چێته ناو گۆڕی ئه‌به‌دییه‌وه! ئایا چۆن ده‌توانرێت سودی ئه‌و ئه‌زموونه بگه‌یه‌نێته مرۆڤی سه‌ر زه‌وی؟،ئایا كه‌س له‌دوای مردن جارێكی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی تا مرۆڤایه‌تی سود له ئه‌زموون و ڕابردووی مرۆڤه مردووه‌كانی دێرین و ڕوداوه‌كانی ڕابردوی ئه‌و وه‌ربگرێت؟.
به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه خوێنه‌ر هه‌ست ده‌كات مرۆڤی ڕابردوو ئه‌مرۆیان درووستكرد،هه‌روه‌ك له‌ئاینده دا گاری داهێنه‌رانی ئێستا دواتر ڕابردوومان به ڕه‌ونه‌قی ده‌هێڵێته‌وه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ئێستاش له‌لایه‌ن مرۆڤی سه‌رده‌می لویسی هه‌ژده پێشوازی لێده‌كرێت و چاوه‌ڕوانی ڕێنمایه‌كانیه‌تی،كه‌واته مردن واتا زیندوبوونه‌وه له‌پێناو له‌ناو نه‌چوون. ئایا یاده‌وه‌ری ڕابردوو مرۆڤ دروست ده‌كات یان بیركردنه‌وه له‌ئاینده؟ ئایا چێژی ژیاندۆستی له‌ئێستادایه یان ژیانی دوای مه‌رگ ؟ ئایا ژیانی دوای مه‌رگ هه‌مان حكایه‌تی سه‌ر زه‌ویه؟ یان ژیانێكه مرۆڤ پێشتر ئاشنای نه‌بووه،ئه‌ی ئه‌وه نیه پیه‌ر و ئیڤ له ژیانی ئێره بۆ ژیانی ئه‌و دیو ڕا ده‌كه‌ن! ئایا مرۆڤ به چ ڕێگه‌یه‌كه‌وه به ژیانی ئه‌و دیو دنیا ده‌گه‌ن؟.
ئه‌گه‌ر گوناه و بی گوناه چاكه و خه‌راپه پێوه‌ر بێت به‌گه‌یشتن به خۆشیه‌كانی ئه‌و دیو دنیا بۆچی مرۆڤه گوناهكارو سته‌مكاره‌كانی سه‌رده‌می لوسی هه‌ژده هه‌مان ژیانی سه‌ر زه‌وی و هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی دنیا به‌سه‌ر بێ گوناهێكی سته‌م لێكراوی هه‌یه؟ ئه‌ی ناڵێن سته‌مكار له‌پای گوناهه‌كانی پاداشتی سزایه سته‌م لێكراوان و هه‌ژاران له‌پای زوڵم و بێ گوناهیان به‌هه‌شتین؟! ئه‌ی بۆ له به‌هه‌شته‌كه‌ی سارته‌ردا به‌س خوا پێداو و ده‌سه‌ڵاتداران له‌وێ بوونیان هه‌یه!.
ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی نێو ئه‌م ڕۆمانه من پێم وایه هه‌ڵێنجراوی چیرۆكی به‌هه‌شت و دۆزه‌خه، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی ژیان و بوون و ڕووداوه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئاینه‌كان سارته‌ریش باسی ده‌كات به‌بێ بوونی هیچ ئه‌فسانه‌یه‌ك شایانی باس بێت.
ئه‌وه‌نده نه‌بێ پیاوێكی كورته‌باڵا به سه‌رجه‌م باو باپیرانی هه‌ر له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه تاكو سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست شاد ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ك سه‌ر زه‌ویش پاش ده دوانزه نه‌وه كه‌س نازانێ كێ نه‌وه‌ی كێیه،كه‌واته پیاوه كورته‌باڵاكه نه‌وه‌ی كێیه؟ نه‌ك وه‌ڵامه‌كه كه‌س نای زانێت خۆی و باپیره گه‌وره‌كه‌شی نای زانێت.
جیاوازیه‌كی تریش ئه‌وه‌یه ئێمه به له‌دایك بوون دێینه سه‌ر زه‌وی ژیان ده‌كه‌ین ئه‌وان دوای مردن،ئه‌ی له‌وێ كه مردن بۆ كوێ ده‌ڕۆن ئه‌م پرسیاره هه‌ر وه‌ك پرسیاره‌كه‌ی پێش‌و كه‌س وه‌ڵامه‌كه‌ی نازانێت.
له زه‌مه‌نی نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا هه‌روه‌ك زه‌مه‌نی سه‌ر زه‌وی مرۆڤ له ڕێگه‌ی مردنه‌وه به‌دنیای ئه‌و دیو ده‌گات نه‌ك له‌دایك بووی ڕه‌سه‌نی ئه‌و شوێنه بێت،كه‌واته ئه‌و مرۆڤه له دونیایه‌كی تریش هه‌ڵگری هه‌مان كردار و ڕفتار و ڕاو بۆچوونی پێشویه‌تی.
ئایا مرۆڤ له‌وێ خۆشه‌ویستی و زاوزێ و مامه‌ڵه به‌شته‌كانه‌وه ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر هیچ نه‌كات چونی ئه‌و له‌پێناو چییه كه له‌سه‌ر زه‌وی بۆی ده‌ژیا؟
له‌هه‌ندێك شت و شوێنی نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا خوێنه‌ر خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌كات ئه‌رێ ئه‌وه چیه ڕو ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوداوی داواكاری زیندوو بوونه‌وه‌ی پیه‌ر و ئیڤ زبر و ڕه‌قه،دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر كه پیه‌ر به‌خه‌به‌ر دێت و ئیڤ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك دێته سه‌ر لێوه‌كانی،جارێكی تر خوێنه‌ر متمانه به ڕۆملنه‌كه ده‌كاته‌وه ئه‌وه خه‌ون بوو نه‌ك مردن.
ئه‌م خه‌وه قوڵه چاو چنۆكی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات كه دوو ڕوی دراوێكن ،له‌نمونه‌ی كه‌سانی ئه‌ندره شارلی كه ئیڤ شارلی له‌پێناو سامانه‌كه‌ی خواست نه‌ك خۆشه‌ویستی ژنێك،ئه‌م خه‌وه پێمان ده‌ڵێ كه‌سانی وه‌ك ئه‌ندره شارلی دیوه ئیبلیسیه‌كه‌ی له‌ناخدایه له‌و ژه‌هره كوشنده تره ئه‌ندره شارلی بۆ ئیڤ شارلی خێزانی له‌په‌رداخی سه‌ر مێزه‌كه‌ی كرد.
پیه‌ر و ئیڤ كه به‌مه‌رگ به خۆشه‌ویستی گه‌یشتن نازانرێت خه‌وه‌كه‌ی كامیان بوو ئه‌م باسه‌ی بۆ خوێنه‌ر گێڕایه‌وه. مرۆڤ كه به ئاواته‌كانی دڵداری نه‌گه‌یشت “له‌م حاڵه‌ته‌دا مردن له ژیان باشتره” ڕه‌نگه تۆ كه‌سێكت خۆش بوێت به‌ڵام كاره‌ساته ئه‌و كه‌سه نه‌بو كه ئه‌و تۆی خۆش بوێت. بۆیه مردن ئه‌و وێسگه‌یه‌یه كه مرۆڤ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه.
له‌خه‌وه‌كه‌دا پیه‌ر وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی یاخی كوژرا،ئیڤیش ژه‌هر و گولله‌ی ئه‌ندره شارلی كوشتی. له باوه‌شی نیشتمانی زه‌وی جه‌سته‌یان بۆ یه‌ك جاری ئارامی گرت. به خوێندنه‌وه‌ی دواین لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه دوا جار هه‌ست ده‌كه‌یت پیه‌ر و ئیڤ چه‌ند ژیان به‌ڵام نازانی له‌پێناو چی! یاخود مرۆڤ چه‌ند ده‌ژیت به‌ڵام بۆچی ده‌ژیت.
به‌نگینه پیرۆت نوری / چوارقوڕنه
1-كتێبی نهێنیه‌كانی شارستانییه‌تی كۆن
*رۆمانی “كارله‌كارترازاو”نوسینی “ژان پۆڵ سارته‌ر” وه‌رگێرانی له‌فارسیه‌وه “ئه‌یوب نوری “
بڵاوكراوه‌ی خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چوارچرا زنجیره‌ی 15 چاپی دووه‌م / سلێمانی 2008