تراویلكه …. دیلمان قادر احمد
ئێره، مه‌یدانی خه‌مه و
شه‌وه‌كانی كه‌یلن له وێنه‌ی سپی
ئه‌ی نابینی؟
گوڵ وه‌ریوه ده‌ستێك نییه كۆی كاته‌وه
نه‌سیمی با بۆ جارێكیش
شه‌ونمی سه‌ر گۆناكانیان وشك ناكاته‌وه
بۆچی ده‌بێ یادی جاران،
قوڵی زامم پڕ له سوێكا؟!
ئای له‌م هه‌رایه!
خوێمان لێ ده‌كات به‌شه‌كر و شه‌كریش به خوێ
تۆ بلێی كه‌سێك هه‌بێ
به‌بێ یادی زامی خاكی بنوێ؟!
ئه‌م جاره‌یان؛
من گوێم لێ بوو ژنێك ده‌یگوت:
چرای ماڵیان لێ سه‌ندوم
هه‌ر چاوه‌ڕێم كه‌ی بێته‌وه!
چاوم لی َبوو، كیژۆڵه‌یه‌ك زۆر به‌تاسه‌وه چاوی ده‌گێڕا
ئاخۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ی بێت،
تا تێرتێر له ئامێزی بگرێ و
به دوو سێ ماچ سه‌ری كوڵمی سوركاته‌وه!
ڕۆڵه‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگی ڕقێ
چنگ له‌ناو خۆڵ چاو ئه‌سریناوی
چاوه‌ڕێیه پێی بڵێن بابه هاته‌وه دیاری بۆهێناوی!
ئای خه‌وگه‌ڵێكی چه‌نده‌خۆشن نایه‌نه دی!
له ناخماندا وه‌ك گه‌رده‌لوول
پرچی خه‌ممان ده‌جوڵێنێ،
ناخ و دڵمان ده‌سوتێنێ،
دیده‌ی گشتمان ئه‌و گریاندی!
ده‌بێ ئێمه‌ی پڕ له هیوا
ڕووه و باشور هه‌ر بڕوانین
هه‌تا ده‌مانكوژێ سێبه‌ری دره‌ختی چاوه‌ڕوانی
ئای له‌و ده‌نگه چه‌ند غه‌مگینه دێته به‌ر گوێ!
وه‌كو (نالی) بۆته ناڵه و
وه‌كو (په‌شێو) هه‌ر ده‌سوتێ
ئه‌وه چییه؟
ویژدان هاته ده‌نگ و وتی:
ئه‌وه تكای (182)هه‌زار گوڵی سه‌ر له‌خاكا ده‌رنه‌هاتووه،
كه (5) هه‌زار باخه‌وانی خنكاو ده‌یكه‌ن،
له‌به‌فراوی (گمۆ) ی سه‌ركه‌ش،
هه‌تا بێته خوار و ده‌ست له ملی سیروان كات و
به‌یه‌كه‌وه بڵێن:
نامانه‌وێ كۆشك و ته‌لار
((با وه‌كو به‌فره‌كه‌ی پار بچوێته‌وه))
ئێمه؛ سه‌ركرده‌یه‌كمان ده‌وێ
خه‌می گه‌لی له‌خۆی بگرێ و
خۆی و گه‌لی ئاشت كاته‌وه…