Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ترسی ناوێ….  پشکۆ ناکام

ترسی ناوێ…. پشکۆ ناکام

Closed
by December 1, 2012 گشتی

 

 

 

(( لەشەڕا، گەورەکان خەریکی گفتوگۆن،

سەربازەکانیش هەریەکتر ئەکوژن…

– طروادە-))

… تێناگەم ئەم عالەمە بۆ وا واقی ووڕماوە، شت ئەوەنە قەبە و زل ئەکەن، گوایە ئۆپەراسیۆنی ( باتا) ببوورن( دیجلە) بەڕێوەیە و وای بەحاڵی هەرێم..وەرنەوە سەر خۆتان، ئەی لەبیرتان چوو سێ ساڵێڵ لەمەوبەر( قوللەی قاف) ەکانی هەرێم فویان بەسەر مێرولەکانا ئەکرد و عەزەڵاتە سەوزەکانیان عەرزەکردین، یاخوا ئەو قوللانە نەکەونە خۆیان ئەوانە ئەزمونیان! هەیە، لەوانەیە ئەو ئۆپەراسیۆنی دیجلەیە تابەسرە ڕاماڵن و پێیان بکەن بە ( ئۆپەراسیۆنی فاو)!

ئەو قوللانە خۆیان مات داوە بۆ ڕۆژی ڕەش و قوڕ بەسەر ئەوەی ئەکەوێتە بەردەستیان……

جگە لەوەش، مەسەلەیەکی زۆر موهیم هەیە، ئەویش جگە لەدەیان ئەفسەر و گەورە ئەفسەر لەسوپای عێراقی( فیدراڵ!) سوپاسالاری سوپا کوردە، خۆناچێتە عەقڵەوە سوپا هێرشمان بکاتە سەر و ئەو هەر لەبەغدا پاڵی لێباتەوە، گەر وابوو ئەوا( سوپایەکە و دوو هەوا) دوور نییە ئەو زاتە بەخۆی و چەکمەجەیەك نەجمە و خەتی ڕەنگاوڕەنگ نەگەڕێتەوە هەرێم و تا دووافیشەك و دووا نەجمەکەی بەرگری لەحیزب و سەرۆك نەکات….

لەوانەشە ئەو هەموو وەزیر و مەسئول و کەڵە نوێنەرانەی بەغاش سەر و سلفەیەك بکەن و بگەڕێنەوە هەرێم و بڵێن ( تا دتجلە مابێت ناگەڕێینەوە) هیوادارم مەبەستیان ڕوباری دیجلە نەبێت چونکە زەحمەتە لەناو ببرێت….

ئەو هەموو زێڕەڤانیەی ئەو ساڵە ویستیان( گۆڕان) دەم کوت بکەن و گردەکە تەخت بکەن و بەلۆری ئەڕژانە سلێمانی ئەوانیش بڕیاریان داوە ئەگەر دیجلە نیازی هەیە بیکا بەلافاو، ئەوە خەیاڵی خاوە، چونکە بەرگریکردن لەسەری ڕەش وەك بەرگرییە لە کەرکوك، کەرکوك ناوچەیەکی جێناکۆکیە، سەری ڕەشیش، دەسەڵاتێکی جێناکۆکیە!

… ئێمە کارتێکی تر، یان باشتر وایە بڵێم وەرەقەیەکی تریشمان ماوە کەئەگەر ( جۆکەر) نەبێ لەو کەمتر نیە، ئەویش ئەوەیە:

بۆ چارەسەری بێتەقە لەم مەسەلەیە، ئەتوانین سود لەوە وەربگرین کە ئەوترێت( عەبدولئەمیر ئەلزەیدی) ئەنفالچییە، واتا بەشدار بووە لەئەنفالەکانا، لای خۆشمان دەیان کۆنەجاشو مستەشارمان هەیە کەوەك ئەو برادەرە بەشداریان کردووە و ئەنفالچین، ئێستا بۆ خۆیان وەك تولفی مەعصوم سەرودیوەخانێکیان هەیە و خەریکی زرعات! جا ئەوانە و ئەو برادەرە لەزمانی یەکتر تێئەگەن و لەیەکتری شارەزان بەحوکمی ڕابردوویان کە هاوپیشە بوون واتا هاوئەنفالچی بوون، بەڵکو بەیادی عەیامەکانی ئەنفال دەعوەتی بکەن و قسەی لەگەڵ بکەن هەوڵ بەن لەکەلی شەیتان بێتە خوارێ و واز لەم ئۆپەراسیۆنە بێنێ، خراپ نییە ئەگەر ملی شل نەکرد پێی بڵێن چی یاوە لەو شەڕي شەقە! بابێت وەکو ئەوان لەدوکان یان لەسەڵاحەدین خانویەکی موحتەرەمی بەنێ و چەند پاسەوانێکی بۆ دابین بکەن و ئەتوانێت بەدەم تاوڵەکردنەوە لەگەڵ کۆنەئەنفالچییەکانی لای خۆمان ڕۆژ بەسەر بەرێت لەسەر نەزەریەی ( کێو بەکێو ناگات، ئەنفالچی بەئەنفالچی دەگات)….

(( ئەمڕۆ دیجلە، بەیانی فورات، هەفتەیەکی تر دەریای سوور… و … و ، تا ئەم دەسەڵاتەی هەرێم نەوت و داهاتی خەڵك هەڵ لوشێ، هەرجارە و هەر ڕۆژەی بەبەهانەی بەرگریکردن لەهەرێم و بۆمانەوەی خۆیان، میللەت ڕووبەڕووی نەهامەتیەکی تازە ئەکەنەوە، تا ئەوڕۆژەی خەڵك ئەڵێت” جێمی دووەمیش تەواو”…. )).

 

 

پێنج شەممە, 29 تشرینی دووەم 2012 12:22 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.