Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ترس بوو یان  NRT پۆزشەکەی  ڕاستگۆی بو لەگەڵ دروشمەکانی خۆیدا

ترس بوو یان NRT پۆزشەکەی ڕاستگۆی بو لەگەڵ دروشمەکانی خۆیدا

Closed
by February 8, 2013 گشتی

 

 

 

 کارکردن بەئیتیکی رۆژنامەوسی لەئێستاى ڕەوشی میدایای لەکوردستاندا خەریکە دەبێتە مەحاڵ و پێشتریش زۆرمان لەسەر ئەوە وتوە کە میدیای دەسەڵات و میدای ئازادیش زۆرجار ھۆکاری دروستکردنی فەوزا بون و زۆرکەسیان بەھەڵەی بیرکردنەو تێراماندا بردوە ,

ڕونکردنەوەوە و پۆزشەی کەناڵی ئێن ئاڕتی لای زۆر کەس مایەی شەرم ھێنەر بوو بۆ خودی کەناڵەکە بەڵام لای ئێمەو مانان یەکێک بوو لەکارەباشەکانی ئەو کەناڵە ؟ چونکە یەکەم بیرکردنەوەی کاربەدەستانی کەناڵ’کە لەدەرەوەی بیرکردنەوەی ” ئەقڵەیتی دیوەخان ” ی بوو , دووھەم کارکردن بوو بە ” ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی ” کە زۆر دەزگای تری ڕاگەیاندن لەکوردستان زۆربەکەمی کاری پێ ئەکەن.

وردەکاری پشت ئەو پۆزشەی کەناڵی ئێن ئارتی ڕەنگە لەئێستادا لای زۆرکەس بەمنیشەوە ڕون نەبێـت , بەڵام ئەوەی بینیم و ئەوەی گوێم لێیی بوو بەپێوەری ئیشی پیشەی و پرۆفیشناڵی ھەنگاوێکی شلگێرانەی کەناڵەکەیە بەئاراستەی کارکردن و دروستکردنی کلتورێک کە رێگە بەخۆی بدات قسەلەسەر ھەڵەکانی خۆی بکات و رێگە خۆشکەربێت بۆخولقاندن و بڵاوکردنەوەی ھزشیاری میدیای زیاتر .

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەو پۆزشە , ترسی کارمەندان و بەرپرسانی کەناڵە کەبوو لە ڕق و توڕەبونی کەس و کاری ئەو قوربانیەی کە خودی کەناڵە کە ھەواڵێکی لەسەر دروست کردبوو یان ڕاستگۆی کاربەدەستانی کەناڵەکەیە لەگەڵ دروشم و بانگەشەمانی خۆیاندا ؟

 

ڕاگەیاندن لەفۆرمەکانی (بینراو و بیستراو خۆێنراودا ) دا جگە لەوەی مومارەسەکردنی شێوەیەکە لەشێوەکانی دەسەڵات , بەھەمان شێوەش لەکردارە پراکتیکیی یەکانی خۆیدا تەواوی دەسەڵاتەکان دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەو چاودێریان دەکات , بەم پێوەرش ناوزەندکردنی ڕاگەیاندن بە (دەسەڵاتی چوارەم) لەکۆمەڵگە دیموکراسیە یەکاندا ناوزەندکردنێکی تەندروستانەیە و لەسیستەمی (دیکتاتۆر) یشدا دوا دەسەڵات , دەسەڵاتی ڕاگەیاندنە یان ئەوەی لەھیچ کایەیەکدا جێگەیەکی نییە بۆ خۆ فەرزکردن خودی (ڕاگەیاندن) ە , بەومانایەی ڕاگەیاندن کاتێک دەتوانیێت مومارەسەی دەسەڵاتی خۆیی بکات و بەردەوام بێت لە ڕوماڵکردن و بەشێوەیەکی پراکتیکی کار بۆ دروستکردنی بیروبۆچونی جیاوازبکات و شەقامێکی زیندو دروست بکات , کە لە پانتاییەکدا ھەناسەبدات کۆمەڵگاگەی ھوشیارانە بەشداری کاریگەربکەن لە چاودیری کردنی دەسڵاتداو ئەوسیستەمی حوکمیان دەکات مل کەچی یاساکانی دیموکراسیەتێکی کامڵ بێت . 

کاری ڕاگایاندن یان کارکردن لەڕاگەیاندندا وەک ئەوە وایە لەنێو جەنگێکی بێ کۆتادابیت و دەبێت ھەمیشە ئامادەبیت بۆ ئەوەی (گوللە) یەک بتپێکێت ؟! ئەوەش بەو مانایەی نا کە کارکردن لەھەموو ڕاگەیاندنێکدا مانای بەشداری کردنبێت لەجەنگدا ؟ چونکە کارکردن لەڕاگەیاندنی حیزبی و ڕاگەیاندنی پاشکۆدا ساناترین کاری ڕۆتیناتی ئەو سەربازگە ئیعلامییە کەناوی لەخۆی ناوە ڕۆژنامەنوس ؟! بەڵام بۆ ڕۆژنامەنوسان دەزگا ئەھلی جەنگێکیی بێ کۆتایە و ڕۆژنامەنوس یان میدیاکاری ئازاد کاتێک دەجەنگێ کە ڕاگەیاندنەکەی ھی خەڵک و دەنگی خەڵک و سەکۆی ئەو کەسانەبێـت کە ھیچ سەکۆیەکیان نییە دەنگی تێدا ھەڵببڕن .

کەسێک بخوازێت بەمانا ھەڵگری شوناسی ڕۆژنامەونوسیی بیـَت , دەبێت بەرلەھەموو شتێک بەرگی دوفاقیەت ڕاماڵێت و تەنھا بەئیتیکی کاری ڕۆژنامەنوسیی لەمەیدانەکەدا بەردەوام بێت .

کارکردنی ڕۆژنامە و میدیا ئەھلی یەکان لەم پانتایە بێسەروبەریەی کوردستاندا لەنێوان سیستەمێکی دیکتاتۆری ناکامڵ و دیموکراسیەتێکی ناتەندروستانەدا , گەلێک سەختەو دەسەڵاتی کوردیش چەندین جار لەڕێگەی میدیا کانی خۆیەوە و لەڕیگەی ڕاگەیاندنەکانی حیزبەوە ھێرشی بێ بەڵگەیانە دەکاتە سەر ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەھلیەکان و بەجاسوس پێناسەیان دەکات و لەڕێگەی چەند قەڵەم بەدەستێکی (ستۆک) ەوە دەیەوێت ھەیمەنەی خۆی زیاتر فەرزیکات بەسەر سەرجەم کایە جیاجیاکانی کۆمەڵگاداو وێنەیکی ناشرین بەو قەڵەمانەبدات کەخاوەنەکانیان بە (خوێن) ی خۆیان لەدژی گەنەدڵی و ناعەدالتیەکانیان دەنگ ھەڵدەبڕن و لەنائامادەبونی حیزبێکی ئۆپۆزسێونی ڕاستەقینەدا ھەمان ڕۆڵیش دەگێرن, یەکێک لەھۆکارەکانیش تەنھا ئەوەیە کە ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆکان ھەمیشە بونەوەرگەلێکی ناشرین و نەفرەتیبن لە دیدەی (حیزب و دەسەڵات)ەوە بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کاری مەیدانی ئەنجام ئەدەن و خەڵک ھوشیاردەکەنەوە کەزیاتر چاودیری دەسەڵاتەکان بکەن و تەوای دەنگە پەرتەوازەکانیان لەکۆدەنگیی یەکدا یەک بخەن بۆملکەچکردنی دەسەڵات تابۆئەوەی شەفافانە کاربکات و بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی مرۆڤەکان و بۆ ھەر بڕیاردانێک لەسەر پرس و ئاریشە قورسەکان , بگڕێتەوە بۆلای خەڵک و بیروبۆچونی خەڵکی بەھەند وەربگرێت .

 

پێشڕەو حەمید  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.