تفه‌نگه‌که‌ی تاڕپ !!…
تفه‌نگه‌که‌ی تاڕپ ، به شێکی دراماتیکی ڕوداوی فیلمێک بو ، ئه‌وه‌ی له‌یادم مابێت ،سه‌رده‌می جه‌نگه‌کانی ناپلیۆن بو وه‌کو هێزی هه‌نارده‌که‌ری بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا له‌بانگه‌وازی ئازادی و لیبرالیزم ، به‌رامبه به‌هێزی کۆنزه‌رڤاتیزمی ئه‌وروپی و روسی . ڕوداوه‌کان له‌ئیسپانیادابون . تاڕپ و تفه‌نگه‌که‌ی ، ڕۆڵی چاره‌نوسسازی بینی له پرۆسه‌ی به‌لاداکه‌وتنی ئیسپانیا به‌دیوی کۆنزه‌رڤاتیزمی به‌ریتانی دا دژ به لیبرالیزمی فره‌نسی . له‌کاتێک دا هێزه‌کانی به‌ریتانیا خه‌ریک بو تێک ده‌شکان ، ئه‌فسه‌رێکیان له فه‌رمانده‌یی باڵای بریتانیه‌وه نارد بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی هێزه په‌ڕش وبڵاو کراوه‌که‌یان . ئه‌فسه‌ره‌که له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی کردندا ، به‌ته‌نها ده‌که‌وێته که‌مینی مه‌فره‌زه‌یه‌کی هێزی فه‌ره‌نسیه‌وه ، به‌هه‌ڵکه‌وت له‌وێدا تارپ وه‌کو سه‌ربازێکی ساده‌ی که‌مته‌رخه‌م ، له‌و چه‌مه‌دا له هێزه‌که‌ی دابڕابو .به‌تفه‌نگه تاقه‌یه‌ک دێته ده‌ست و بێ ئه‌وه‌ی بزانێت سه‌رکرده نوێ یه‌که ی له کوشتن ڕزگار ده‌کات ، هاتنی ئه‌م فه‌رمانده‌یه زۆر گرنگ ده‌بێت بو ڕیخستنه‌وه‌ی هێزی په‌رش بڵاوی ئینگلیزه‌کان ،سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی تێکشکاندنی فه‌ره‌نسیه‌کان و ده‌رپه‌ڕاندنی یه‌کجاریان له گۆڕه‌پان دا . ئیتر چاره‌نوسی ئیسپانیا ده‌که‌وێته‌وه خولگه‌ی پاشایه‌تی کۆنزه‌رڤاتیزمی بریتانیه‌وه .
تارپی سه‌رباز به‌ته‌نها هیچی پێ نه‌ده‌کرا ئه‌گه‌ربه‌ڕێکه‌وت تفه‌نگ و چه‌ند گوله‌یه‌کی پێ نه‌بوایه .
له‌بابه‌ته‌که‌ی ئێمه‌دا تفه‌نگ و گوله ده‌بنه ، وشه‌ی (نا) بۆ سه‌پاندنی ده‌ستورێکی داخراو ، (نا ) بۆ سێهه‌م جار هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک ،( نا )بۆ له‌وتاندنی دیموکراسی ، (نا)بۆ حوکمی داخراوی بنه‌ماڵه‌یی ،(نا) بۆ زه‌وت کردنی ئازادی و زه‌وت کردنی هه‌لی هاوتاو چونیه‌کی ژیان ، هه‌رنایه‌ک له‌برێتی گوله‌یه‌کی( تفه‌نگه‌که‌ی تاڕپ )ه .
ئه‌ی کێ ، ده‌بێته تاڕپ ؟!!
له پێش هه‌ڵبژاردنی 2009وه ، په‌رله‌مانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی ،ته‌مه‌نی خۆی درێژ کرده‌وه ، ئه‌و کاته خه‌ڵکێک و نه‌یارانی درێژ کردنه‌وه‌که ، ناتۆره‌ی ( په‌رله‌مانی ئێکسپایه‌ر) یان ، دابڕی بو به‌سه‌ر په‌ڕله‌مانی بێ ئۆپۆزیسیۆنی دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که دا .
ماوه‌یه‌کی درێژ تر بو له‌ساڵانی 2002 به‌دواوه ، پارتی بێ هیچ به‌رهه‌ڵست و ئۆپۆزیسیۆنێکی کاریگه‌ر خه‌ریکی هه‌ڵخڕاندنی ده‌ستورێک بو به‌قه‌دو پێوانه‌ی سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی دا ، که له هه‌ڵبژاردنی 2005 ه‌وه به زورینه‌ی په‌ڕله‌مانی کرابوه سه‌رۆکی هه‌رێم ، له سه‌ودایه‌کی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌رامبه‌ر له تاڵه‌بانی به پاڵپشتی سه‌رخستنی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق .
هه‌رچه‌نده پارتی وه‌کو پارسه‌نگ وپاداشتێکی پۆسته‌که‌ی تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه به‌چاوی یه‌کێتی دا .
له‌کاتێک پۆستی سه‌رۆک کۆماری ڕۆڵی قه‌ڵغان و سوپه‌رێکی دیوه له‌به‌ر به‌ڵاکانی به‌غدادا دژ به‌سه‌ۆکایه‌تی هه‌رێم ، ڕۆڵی چه‌سپاندن و سه‌قامگیری زیاتری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی بینیوه ، وه‌کو سه‌نگه‌رێکی پێشه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم کاریگه‌ری هه‌بووه ، به دانپیانان و شاهیدی پارتی خۆی .(*)
له‌و ڕوه‌وه ، پارتییه‌کان له‌دانیشتنی تایبه‌ت دا ، شانازی به‌زیره‌کی و لێزانی سه‌رۆکایه‌تی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن ، به ئیش ده‌که‌ن به ،حیکمه‌تی :
(( چۆله‌که‌یه‌کی ناوده‌ست ، ناده‌ین به‌سه‌د کۆتری سه‌رداره‌کان . ))
له2009 دا‌و له‌درێژکردنه‌وه نائاساییه‌که‌ی په‌ڕله‌مان دا که‌مێک پێش واده‌ی هه‌ڵبژاردن ، له‌کت و پڕێک دا ده‌ستوره نیوه کوڵیوه‌که‌یان خرایه به‌رده‌نگدان . په‌ڕله‌مانێکی نزیکه داخراو ی پارتی و یه‌کێتی دا ، به 96ده‌نگ له کۆی 97ده‌نگی ئاماده ی هۆڵ ، له سه‌رجه‌می 111کورسی بنه‌ڕه‌تی په‌ڕله‌مانی دا ، په‌سه‌ند کرا ،به‌بێ بونی ئۆپۆزیسیۆنێک ..
بۆ بیر خستنه‌وه ئه‌مانه ئه‌و نائاسایی بونه‌ن ،که‌چی له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم قۆناغ بڕینی ده‌ستوره‌که به‌ئاسایی و یاسایی ده‌ناسێنێ .
پارتی هه‌رله هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009دا ویستی به‌یه‌کجاری ده‌ستوره‌که‌ی بخاته به‌رده‌م ڕاپرسیه‌وه ، به‌ڵام له‌به‌ر زامنکردنی مه‌ترسی ده‌نگی ناڕازیه‌کان و دروست بونی ئۆپۆزیسیۆنی شێلگیر . نه‌یویست به‌ردێک بگرێته دو نیشانه ، ته‌نها به سه‌پاندنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک به‌ڕاسته‌وخۆی ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ر وه‌ستایه‌وه و ده‌ستوره‌که‌ی له‌تاقی چاوه‌ڕوانیدا هه‌ڵگرت بۆ هه‌لێکی تر .
له‌هه‌مان کات دا ئۆپۆزیسیۆنی تازه قاڵب ، له‌به‌ر مڵی و نه‌مه‌ینی خۆی نه‌یتوانی دو ڕیسک بکات به ناوه‌ندی ده‌نگده‌ران ، ته‌نها ڕیسکی خۆ ئیعلانکردنی پێ کرا .
سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن ، ئه‌وه‌بو که زانیومانه ، له‌م سه‌روحه‌لی هاتنه‌وهی وه‌رزێکی تری هه‌ڵبژاردن دا ، هه‌ل ومه‌رجه‌کان دیسانه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌نه‌وه . پڕۆژه‌ی ویست و ئیراده سیاسیه ته‌واو نه‌کراوه‌کان بوار و هه‌لی نوێیان بۆ زیندو ده‌بێته‌وه . به‌تێڕوانین له هه‌شت ساڵی ڕابوردوی ده‌سه‌ڵاتی براوه‌دا ، پارتی پڕ ته‌ماحترین لایه‌نه بۆ قۆرغ کردنی ده‌سه‌ڵات له قه‌پیلکی بنه‌ماڵه‌ی بارازانی دا ، چاودێری سیاسی پێویستی به بلیمه‌تیه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه ، به‌وه‌ی زیاترین ده‌سه‌ڵات له‌نێوان باوک وکوڕو برازایه‌ک دا گه‌یشتۆته ترۆپک .
بۆ ئاینده‌ی قۆناغێکانی تریش له په‌لهاویشتنی نوێ دان بۆ هه‌ژمونی ته‌واوه‌تی و نوزه‌بڕین له هه‌ر به‌رهه‌ڵستکارێک …
پارتی له ده‌ربڕینی قسه‌که‌ره‌ڕه‌سمیه‌که‌یه‌وه ده‌یه‌وێت به‌هه‌رنرخێک بێت
سه‌رۆکه‌که‌ی بۆ جاری سێهه‌م هه‌ڵببژررێته‌وه .(**)
له‌ڕێگه‌کانی ته‌کلیف کردن له‌ئۆپۆزیسیۆن ویان به‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسایی ، ئه‌گه‌ر بۆیان فه‌راهه‌م بکرێت .
یان له‌تاقه ڕابوردوه‌که‌دا ، ده‌ستوره دڵخوازه‌که‌یان داده‌گرن و ده‌تخه‌نه به‌ر ڕاپرسیه‌وه
، وه‌کو خۆیان ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێک سێباره سه‌رۆکی پارتی سواری ئه‌سپی ده‌سه‌ڵات بکه‌نه‌وه ،پاش سه‌رچونی هه‌أمه‌نی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی ماوه پێچی مێزه‌رێکه . ئیتر به دیفاکتۆی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستاو ده‌ست نه‌کردوی ساڵه‌هایه‌ک ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم سه‌رله‌به‌ر قۆرخ ده‌بێت بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌ک(*) .
لێره‌و له‌وێش جگه له سیاسیه‌کانیان مونه‌زیرو نوسه‌رانێکیش ده‌که‌ونه پۆزش وبه‌ڵگه سازاندن ، هه‌روه‌ک سیاسی و نوسه‌رێکی سویدی نشێنی پارتی به‌ڵگه‌ی ( سمارت ) زیره‌کی و لێهاتوی سه‌رۆکه‌که‌ی ، ده‌کات به حه‌تمیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی .وه‌کو ئه‌وه‌ی بڵێت له خاشه‌بڕکردنی به‌رهه‌ڵستکارو هاوشان دا پارتی سه‌رکه‌وتو بووه . دور له‌هه‌ر پرنسیپێکی تری دیموکراتی و هه‌لی هاوتا ، وه‌کو قوماری بلاک جاک نه‌خشی هێناوه ، ده‌بێت پێی بوترێت نۆشی گیانت بێت .(***)
له ڕیال وڕاستی ئێستادا ، پارتی به‌ته‌نها له یه‌ک به‌ره‌دایه ، وه‌کو هێزێکی داخراو ، هه‌مو لاو لایه‌نه‌سیاسیه‌کان به ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ی بڕێکیش له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیه‌وه له به‌رامبه‌ر پارتی دان (****).
ته‌نها مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌به‌ر زه‌برێکی تایبه‌تیدا به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ داواکانی پارتی دان .
خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌وان بوێری تاڵه‌بانی تێ دابێت ، له‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان دا توانای (نا) یه‌کی تیاهه‌بێت .
ئه‌وه یان ( تارپ) ێکه‌و وه‌رچه‌رخانێک ده‌خوڵقێنێت ، بۆ کرانه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌لی هاوتا بۆ هه‌موان .
8/5/2013 ستۆکهۆڵم
saidaraf@hotmail.com
سه‌رچاوه
ــــــــــــــــــــ:
(*)
ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) ڕۆژی8/5/2013ژماره‌ــ 12580 ــ دیمانه‌ی فازیل میرانی
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=12580&article=727693&feature=#.UYrGvaLwnyQ
(**)جه‌عفه‌ر ئیمنیکی ، وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت : ه ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی به‌رده‌م ده‌ستور چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ، ئه‌وه ڕێگه‌ی دیکه هه‌ن حیزبه‌که‌ی ده‌یگرێته به‌ر .
Read more: http://www.awene.com/article/2013/05/06/21616#ixzz2ScNlMwok
(***)
ماڵپه‌ڕی ( سڤیل ) نوسینێکی ته‌ها به‌رواری به‌ناونیشانی /هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم
http://www.civilmag.com/?p=10400
(****)دو بابه‌تی هه‌واڵی له‌سایتی سبه‌ی /ده‌رباره‌ی هه‌ردو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی (عادل موراد ) و (به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ) به‌هۆی هاوڕانه‌بونیان له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و به‌ربه‌ره‌کانی کردنیان دژی هه‌أمونی پارتی به‌سه‌ر یه‌کێتی دا .
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=19544&LinkID=4
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=19532&LinkID=4