تكــــــــــــــــــــا … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
(1)
تكا ده‌كه‌م
به‌ر له مه‌رگ بگه‌ره لام
من به ته‌نهام
چاوه‌ڕوانی یه‌كێكتانم
(2)
له ئامێزی شه‌پۆلێكا
سبه‌ینێ ژوانمان هه‌یه
تكا ده‌كه‌م دوا نه‌كه‌وی
كه‌نار با دڵی نه‌ڕه‌نجێ
ئاو با لێمان دڵگیر نه‌بێ
تكا ده‌كه‌م نه‌با ژیان ڕابوه‌ستێ
(3)
به په‌لكه زێڕینه ده‌چی
من هه‌نگاوێ دێمه پێش و
تۆ دوو هه‌نگاو ده‌چیته دوا
(4)
تنۆك تنۆك
خوێنی هه‌موو شه‌هیده‌كانم
كۆكرده‌وه و
له ده‌فرێكا له‌سه‌ر ده‌ستم ڕامگرتووه
تكا ده‌كه‌م
ئاگاداربن
به‌بێ هوده جارێكی تریش
با نه‌ڕژێن.
سلێمانی