Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ته‌ریقه‌تی به‌ختیاره‌کان …. سه‌لا م قادرى

ته‌ریقه‌تی به‌ختیاره‌کان …. سه‌لا م قادرى

Closed
by November 9, 2012 گشتی

 

ده سپێک

یه که م جار که له نزیکه وه به بارودۆخی روناکبیری کوردستانی ئێراق ئا شنا بوم پێم وا بێ ده گه ڕێته وه بۆ ده ،تا دوانزه ساڵی له وه و پێش،ئه و کاته ی له گه ل هاورێی نوسه رم شارام قه وامی سه ردانی سلێمانیمان کرد و به هۆی ئه وه ی که شارام سه باره ت به رۆمانی” ئێواره ی په روانه ی ” به ختیار عه لی وتارێکی نوسی بو و، ئه و رۆمانه ی به دزی له رۆ مانی نو سه ری ئێرانی عه باسی مه عروفی ناسا ندبو، له لای هه ندێ نو سه ری نزیک له به رێز مه لا به ختیاره وه پێشوازی لێ ده کراو، له لایه نی هه ندێ نو سه ری تری خۆ کوشتو بۆ به رێز به ختیار عه لیشه وه به نا شیرین ترین شێوه هێرش ده کرایه سه ری و به دور له هه ر نه ریتێکی رو ناک بیری ره فز ده کرا.من ته نیا وه ک هاو سه فه ری شارام له و سه فه ره دا له خێر و بێرو پێشوازی گه رمی” مه لا به ختیار دۆ سته کان” به هره مه ند ده بوم ، شاهێدی هێرشه کانی” به ختیار عه لی په ره سته کانیش” بوم.

ئه وه ی ئه و کات لام غه ریب بوو ئه و دابه ش بونه ته ریقه ت ئاسایه ی روناک بیران بوو، به سه ر دوو که سایه تی ناسراودا، که ئه وان بۆ خۆیان خاوه ن تێروانین و به ر هه م و رابردوی رون بوون له سیاسه ت و ئه ده ب و روناک بیریداو، پسپۆرانه و به باشی کاری خۆ یانیان ده کرد.ده مبینی جیا له چه ن که سی دیاری وه ک کاک شێرکۆ بێکه س، کاک شێرزاد حه سه ن وکاک ره وف بێگه ردو.هه تد……خه ڵکانێکی زۆر له جێگای ئه وه ی خۆیان ماندو بکه ن به ئه ده ب و روناکبیری و سیاسه ته وه و هه وڵ بده ن پڕ به پێسی ناوه که یان به ر هه میان ببێ بۆ کۆ مه ڵگای کوردستان و جێگاو شوێنی خۆیان دیاری بکه ن،له جێگای ئه وه ی به سه ر ته م و مژی وه همدا زاڵ ببن و به رونی بزانن ئه وان خه ون به چ دنیایه که وه ده بینن ،چ جۆره قوتابخانه و به ر هه مێکی ئه ده بی به موناسب بۆ کۆ مه ڵگای کوردستان ده زانن؛ له نێوان ته م و مژی پێوا بوو نه کانی خۆیاندا دوو که سایه تی خوا وه ند ئا سایان دروست کردوه؛ بۆ ئه وه ی جێگای خودی ون بو و غایبی خۆیانی پێ بگر نه وه. 

ئه وکات ویستم بنو سم به ڵام ،له به ر ئه وه ی و ه کو شارام نه کرێم به به شێک له و قین و حو به و، دۆ ستی و دوژمنی بێبایه خی کۆ مه ڵێک سۆفی و ده روێشی، روناکبیر ی بۆ خۆم نه کڕم ، لێی گه ڕام؛ چونکه من خۆم به راستی وێرای رێز و دیان پیا نان به جێگای شایسته ی ئه واندا؛که به دڵنیایی یه وه هه ڵقوڵاوی ژیان،ئامانج و ماند و بونیانه خۆم له و سیراعه دا نه ده دیه وه،پێم وابوو که ئه رکی من ئه وه یه خۆم ماندو بکه مو ئیشی خۆم بکه م ،نه وه ک ئیش کردوه پێشوه کان بپه ره ستم.نه لای به رێز مه لا به ختیار و له هه ڵسنگاندنی دڵخوازی ئه ودا به خاس یان خراپ به رژه وه ندیه کم هه بوو، نه به په ره ستنی به ختیار عه لی وڵامی ئه رکه کانمم پێ ده دراوه، وه کوو نو سه رێک به نا ئاساییم ده زانی که وه ک هه زاران به حسێب روناکبیری سلێمانی و بگره هه موو کوردستانی ئێراق و ئێران به ڕو پۆشی رو ناکبیریه وه، کوێر کوێرانه بکه ومه شوێن تار مایی که سایه تییه کانی تر.


واتای راسته قینه ی رو ناکبیر

وشه ی روناکبیر پێش ئه وه ی ئاستی خوێنده واری که س له خۆی بگرێ؛ئه وه ده گه یه نێ که ،که سه که به رونی وبێ هیچ سه ر لێ شێواو ییه ک خاوە نی رای سه ر به خۆی خۆیه تی،ئه وان شته کان لێیان رونه و زو به زو و خێرا به خێرا دروشمه کانیان ناگۆڕن ،هه ڵبه ت ئه گه ر دروشمێکیان هه بێت.خاوه ن رخنه ن و ره خنه وه رگریشن.ئه وان له کۆ مه ڵگاو، ده سه ڵات گوزه ریان کردوه ، ته سلیمی نه ریتی کۆن و دژه ئینسانی نا بن و بێ ده نگ نابن له ئاستیدا، بۆ به رژه وه ندی تاکه که سیان نا بن به جوانکه ری ده سه ڵات،یان حیزبێکی ده ره وه ی ده سه ڵات،ئه وان به ئاستێک کۆ مه ڵگا ده ناسن و، له خاڵه پۆزۆتیف و نگه تیفه کانی گۆ مه ڵگاکه یان ئاگادارن؛ ده توانن گله یی و ره خنه ی کۆ مه ڵگا به باشی فۆرموله بکه ن و نه هێڵن ته قێنه وه ی توڕه یی خه ڵک بگلێ له سه ر لێ شێواوی و پشێوێنکاری،یان ببێته به رئاگری ره وتگه لی کۆ ن خواز و موحافزه کار،ئه مه نه ک به ته نیا له وتارو به یانه کاندا؛ به ڵکو له نوسین و به رهه مه ئه ده بیه کانیانیشدا.

به داخه وه ئه وه ی له ئاستی سه دان که سیدا ده یبینین، روناکبیری له ئه مڕۆی کوردستاندا بو وه به کاڵایێک که خاوه نه که ی به رانبه ر به حیزب ئیمتیازی پێ وه رده گرێ و ده یفرۆشێ ، به رانبه ر به خه ڵکیش فیزی پێوه ده کاو خۆیی پێوه وه ده نوێنێ،ده بینین روناکبیر بو وه به کۆ مه ڵێک خه ڵکی زۆر و بۆری بێ ده ربه ست؛که هه ر رۆژ ه و له بایێک شه ن ده کاو، ئا سته مترین کار ئه وه یه؛ که لێی تێ بگه ی ئه و له کام به ره دایه،به ره ی ده سه ڵات یان ئۆپۆزیسیۆن؟به ره ی نوێخوازی، یان کۆ نه په ره ستی؟ئه وان به رونی نازانن جێگه و پێگه یان چیه و له ناو کۆ مه ڵێک درۆدا چنگ و په ل ده کوتن،درۆی بێ لایه ن بون،درۆی بێ ئایدۆلۆژیا بون ،درۆی له کۆ مه ڵگا سه ر بون،ئا یدۆ لۆژیا له ته متو مانی وشه فه لسه فیه کاندا ده شارنه وه و خه ڵکی به ئا شکرا خاوه ن ئایدۆلۆژی پێ سه ر کۆ نه ده که ن ،به یارمه تی و پشتیوانی باڵێکی ناو ده سه ڵات باڵه خانه ی روناکبیر نوێنانه ساز ده که ن و خه ڵکان بۆ بێ لایه ن بون هان ده ده ن،له خه ڵکانی ئاسایی و حیزبیش ناڕون ترن ، که چی خه ڵک به ره شۆک و نه زان و دواکه وتو ده زانن.بۆ لاواز کردنی ده سه ڵاتی نیمچه مۆ دێڕن ده بن به هاو خه باتی ئۆ پۆ زسیۆنی ته واو سونه تی،ئیسلامی سیاسی به ده نگێکی ئاسایی ناو کایه ی دیمۆ کراسی ناوزه د ده که ن ،که چی کۆ مۆ نیسم به فیکره ی کات به سه ر چوی سه رده می حه فتاکان ده زانن.

ئه م جۆره خه ڵکانه که هیچ به رژه وه ندییێکی جه ماوه ری پاڵیان پێوه نانێ ،خۆ یان لانی که م به خۆیان بناسێنن و رونی بکه نه وه قسه ی حسێبیان چیه،به دوو پات کردنه وه ی ناوی فه یله سوفه کان و، به خۆ سور کردنه وه له سه ر ئه م و، ئه و ؛هیچ که رێگه نیشانده ر نین و به رچاوی که سیان پێ رون نابێته وه،به ر چاوی کۆ مه ڵانی خه لک لێڵ ده که ن و به ره و ئا قاری نادیار و پڕ خه ساریش رایان ده کێشن، ده سه ڵاتداران به گه نده ڵ و سه رکوتکه ر ده زانن، که چی کاتێک که سێک وه ک ئه وان توشی ڵێڵ بیری نابێ، یان ره خنه له شێخه که یان ده کات بێ مه فره زه ش هه ڵده کوتنه سه ری و به ده روێشانه ترین شێواز پارێزگاری له قودسیه تی شێخه بێ ده سه ڵاته که یان ده که ن، به ختیار عه لی هه مو ته مه نی به رونی خه ریکی تیۆریزه کردنی ده وڵه تێکی لیبراڵی کوردی بو وه و،له رۆ مان و نو سینه کانیدا به و ئا قاره دا ره خنه ی له ده سه ڵاتی کوردی کردوه و، به د‌ستێک ته وقه یان له گه ل ده کات ،به ده ستێکی تر گوێیان ده کێشێ. مه لا به ختیار هه مو ته مه نی بۆ هه مان مه به ست به ڵام به کرده وه له سه نگه ری جۆراو جۆردا تێکۆ شاوه، ئه وه ی که به خاس، یان خراپ خه مێکی هه یه و به شتێکه وه سوتاوه؛ به درێژایی ساڵان بۆی ده کۆ شێ و ده زانێ چی ده کا،به ڵام سۆفی و ده روێشه کان ورد ورد به ناو ته مو مژی ئه رکه کان و، دروشمه کاندا دێن و ده چن و، له په نای جه ماوه ر و حیزب و رو ناکبیری راسته قینه دا، گه رمیان و کوێستان ده که ن.

 

ئه نجامی ئه وا روناکبیرییێک

 

ده چیته شاری سلێمانی که به حسێب پایته ختی روناکبیرییه و،روناکبیرانی به لێشا وی ،خۆیان به دنیا ناگۆرنه وه و،خه ڵکی شارو شارۆچکه و ناوچه کانی تر به گوندی و دواکه وتو ده زانن ده ڵێی بۆ مه که ی موکه ره مه چوی.خه ڵکی ئه م شاره به شێوازێکی غه ریب و درۆزنانه له تاکسی و دوکان و به ده م ئیشه وه گوێ بۆ خۆتبه ی دوباره و سه د باره ی مه لاکان و حه دیس و قورئان ده گرن.به دڵنیایی یه وه ئه وه مافی هه ر که سێکه ئازادانه و چه ن ویستی له ئازادی بیرو راو ئایین به هره مه ند ببێ.به ڵام ئاخۆ له دواکه وتو ترین ده ورانیشدا خه ڵکی کوردستان به شه و رۆژ و ئه وه ها غه ریب و نه خۆش ئا سا ،ته واوی ژیانیان لێ بوه به گوێ گرتن بۆ مه لاو، حه دیس و قورئان؟ سه ر چاوه و هۆ کاری ئه م گیرۆده بونه غه ریبه به ئایینه وه چیه؟ئا خۆ به راستی له سه رده می ئه مڕۆدا که ژیان رۆژ بۆ رۆژ ئا ڵۆزتر ده بێ و مرۆڤه کان له هه مو سه رده مێ زیاتر پێویستیان به وه یه زانستیانه، راسگۆیانه و به رونی بۆ وڵامی پرسیارو گرێ کوێره ئابوری و سیاسی و کۆ مه ڵایه تی و ده رونیییه کانیان بگه ڕێن،چی کۆ مه ڵانی خه ڵکی کوردستان و دانیشتوانی پایته ختی روناکبیرییێکه ی به ره و ئایین، دوگمترین،سیاسیترین،درۆزنانه ترین و فێڵبازانه ترین ره وت و بابه تی پاڵ پێوه ده نێ؟

جێگاو شوێنی روناکبیران له م تاریکستانه دا چیه ،ئاخۆ روناکبیران به رچاوی کۆ مه ڵگاو سیاسییه کانیان پێ رون کراوه،یان غه رقی لێڵاویان کردون و،یه ک له دوای یه ک رونی و روناکیان کوژاندوه ته وه ؟

وڵامی ئه م پرسیاره ،باسه که دورو دریژ ده کاته وه و له به شی دو هه می ئه م باسه دا مه جال بۆ شی کردنه وه و وڵام دانه وه ی ده بێ و هه وڵ ده ده م له وێدا وڵامی پێ بده مه وه

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.