ته‌همینه میلانی.. سینه‌مایه‌ك بۆ داكۆكیكردن له ژنان
ئا\ كـــاردۆ
ویستم به‌ربه‌ستی بێده‌نگی به‌ڕووی بارودۆخی نه‌وه‌یه‌كدا تێكبشكێنم كه ته‌واوی رۆژانی شۆرش ژیاوه ، نه‌وه‌یه‌كی بێ ئۆمێد چونكه زۆرێك له ئاواته‌كانی له‌سایه‌ی شۆڕشدا نه‌هاتونه‌ته دی , من له فیلمه‌كه‌دا به‌سه‌رهاتی هاوته‌مه‌نكانی خۆم وێَنا كردووه ,كاتێك شۆڕش هه‌ڵگیرسا ته‌مه‌نمان هه‌شده ساڵ بوو ئێستایش پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له بیست ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌دا، خه‌ونه گه‌وره‌كانمان نه‌هاتونه‌ته‌دی , هه‌ندێك له هاوته‌مه‌نه‌كانیشم یا له سێداره دران یا شه‌هید و كه‌م ئه‌ندام بوون، و له گۆشه‌یه‌كی ئێران دا بیرچوونه‌ته‌وه,بۆیه به پێویستمزانی هه‌ڵوه‌سته‌بكه‌م وبابه‌تیانه ئاوڕ له رابردوو بده‌مه‌وه , ئه‌مه وه‌ڵامی فیلمسازی ئێرانی ته‌همینه میلان بوو كاتێك موحافزكارانی وڵاته‌كه‌ی له سالی 2001 دا به‌رابه‌ر به فیلمی نیوه‌ی نادیار(نیمه پنهان) ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنی و ده‌رئه‌نجام ماوه‌ی دوو هه‌فته زیندانی كرا.
ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ته‌همینه میلانی یه‌كێكه له‌و ئافره‌ته فیلمسازانه‌ی كه له نێوه‌ندی خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه سینه‌ماییه‌كاندا ئاماده‌گییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه ، به‌و پێیه‌ی بوێرانه و شێلگیرانه كاری له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی ژن كردووه ، هه‌روه‌ها له‌بواری داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژناندا پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌یه ، له‌و رووه‌وه ره‌خنه‌گران پییانوایه فیلمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی میلانی (نیوه‌ی نادیار) هه‌ڵقوڵاوی تێڕوانینی ئافره‌تێكی خاوه‌ن توانایه‌كی مه‌زنه له رووی ئیشكردن له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی .
میلانی كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له هونه‌ری ته‌لارسازی له زانكۆی ته‌هران ، سه‌ره‌تا له چه‌ند فیلمێكدا وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد ، و فیلمی منداڵانی ته‌ڵاق (بچهای گلاق)یش یه‌كه‌مین كاری بوو له بواری ده‌رهێنانی سینه‌ماییدا ، پاشان چه‌ندین فیلمی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنا وه‌ك ئه‌فسانه‌ی ناڵین ،كاكا دو ، دوو ژن ، نیوه‌ی نادیار، ئیتر چ باسه؟ ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سیناریۆی بۆچه‌ندین فیلمی تر نووسیوه.
نایه‌كسانی و ئاماده‌نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری له‌نێوان نێر و مێ دا به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بابه‌تی فیلمه‌كانی ته‌همینه میلانی یه، و ده‌شێت ته‌وای فیلمه‌كانی وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك ته‌ماشابكرێن به جۆرێك ئه‌میان ته‌واوكه‌ری ئه‌وی دی بێت ، له میانه‌ی یه‌كه‌م فیلمیدا باس له نه‌هامه‌تییه‌كانی ئافره‌تی ئێرانی ده‌كات له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تێڕوانینی نیگه‌تیڤانه‌ی كومه‌ڵگه بۆ ژن ، له فیلمی ئیتر چ باسه, جه‌ختده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندیی نا یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو ، و كێشه و گرفته‌كانی نێوا نیان ، كه سه‌رجه‌میان له به‌رژوه‌ندیی پیاودا كۆتاییان پێدێت ئه‌ویش ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ بێاوسالاری و جیاوازی جه‌نده‌ریی له كۆمه‌لگه‌دا، له فیلمه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیی نێو خیزانه‌كان ده‌خاته روو ، باس له په‌یوه‌ندیی نێوان كچێكی سه‌رفراز و كراوه و باوكێكی سته‌مكار ده‌كات كه هه‌میشه به‌گومانه‌وه ده‌ڕوانێته ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی كچه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خیزانه‌كه‌یاندا ، ده‌رئه‌نجام ده‌بێته مایه‌ی درووستبوونی ململانێی نێوان ژن و پیاو له گۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی دا كه زۆرجار باڵپشتی له پیاو ده‌كات و (ژن) یش مایه پوچ ده‌رده‌كات.
ئه‌گه‌ر له‌و سێ فیلمه‌ی پێشودا میلانی بێده‌سه‌ڵاتی ئافره‌تی له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زۆر و سته‌می پیاو دا به‌رجه‌سته‌كردووه ، به‌ڵام له فیلمه‌كانی تری‌دا كاری له‌سه‌ر قۆناغی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجه سته‌مكارییانه كردووه كه له لایه‌ن كۆمه‌لگه‌وه ده‌رهه‌ق به ژن دانراون ، ئه‌مه‌یش به گۆڕانێكی گه‌وره له سینه‌مای میلانی دا هه‌ژمارده‌كرێت ، له فیلمی "دوو ژن" دا كه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی فه‌جری به‌ده‌ستهێناوه، فریشته ئه‌و كچه یه كه ره‌خنه له دادگای ئێرانی ده‌گریتَ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌شوبهێنێت كه پشتگیری له پیاوان ده‌كات ، و هه‌میشه هه‌وڵده‌دات پێگه‌ی ژن كه‌مبكاته‌وه و بیكاته بوونه‌وه‌رێكی بێده‌نگ و دواكه‌وته‌ی پیاو ، و گوێڕایه‌ڵی ته‌واوی مه‌رجه نا مرۆییه‌كانی ،
فریشته روئیای هاوڕیی ئاگادارده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا بڕوات بۆ نه‌خۆشخانه بۆلای مێرده‌كه‌ی كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه، له رێگای چونیان بۆ نه‌خۆشخانه فریشته به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ هاورێكه‌ی ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ناچاركرا شو به پیاوێكی خاوه‌ن كلتورێكی داخراو و توندڕه‌و بكات. له دیمه‌نێكی نێو دادگادا دادوه‌ر به فریشته ده‌ڵێت به‌ڵام تا ئێستا میرَده‌كه‌ت پاره‌ت ده‌داتی وایه؟ له‌وه‌ڵامدا فریشته به په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ڵێت ئه‌و وه‌ك مرۆڤێك ته‌ماشای نه‌كردوم كه‌رامه‌تی پێشێلكردووم و كه‌سایه‌تی له‌ناوبردم جه‌نابتان باسی چ پاره‌و پولێكم بۆده‌كه‌ن !
له‌و دیمه‌نانه‌دا میلانی تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به داگای ئێرانی ئاشكراده‌كات كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، هۆكارێكه بۆ ئاڵۆزكردنی كێشه‌كانی ئافره‌ت.
هه‌ر له‌م فیلمه‌دا ده‌رهێنه‌ر له رێی په‌یوه‌ندیی نێوان روئیا و مێرده‌كه‌یه‌وه جۆرێكی تر له په‌یوه‌ندیی ژن و پیاو ده‌خاته روو كه ئه‌میان په‌یوه‌ندییه‌كی جیاوازه له‌وه‌ی یه‌ككه‌م و وێنایه‌كی پۆزتیڤ به پیاو ده‌به‌خشێت ، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كه پێیانوایه پیاو له بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕخواز و سته‌مكاره، كاره‌كته‌ری ئه‌حمه‌د كه ده‌كاته مێردی روئیا ، خاوه‌ن رۆشنبیرییه‌كی مۆدیرنه ، میلانی ، ئاماژه به رۆڵی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵگه ده‌كات له ئاینده‌ی تاكه‌كاندا،هه‌روه‌ك جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر گرگنگی ئاستی رۆشنیبیریی له دیاریكردنی چاره‌نووسی زنان كه رۆلێكی ئه‌كتیڤی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵسوكه‌وتی ناجۆری ئه‌و پیاوانه‌ی دوچاری گرفتی مه‌ترسیداری سایكۆلۆچی بوونه.
له فیلمی (فره‌ژنی) دا میلانی به‌جۆرێكی تر گرفته‌كان ده‌خاته روو، باس له پیاوێك ده‌كات ملكه‌چی حه‌زو ئارزوه شه‌هوانییه‌كانی خۆیه‌تی و هه‌میشه به‌دوای ئافره‌ته‌وه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا ژنێكی رۆشنبیری هه‌یه و له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی خێزانی‌دا كه‌مته‌رخه‌م نییه ، به‌ڵام له ئاست هه‌ڵسوكه‌وتی مێرده‌كه‌یدا خۆشبه‌خت نییه و له گوماندا ده‌ژێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی
خۆ گونجاندن ده‌دات ، فیلمه‌كه باس له دوو جۆر ئافره‌ت ده‌كات ، ئه‌وانه‌ی كه خوێندكاری زانكۆكانن و سه‌رقاڵی ئیشوكاری خۆیانن له نێو كۆمه‌لِگه‌دا،له لایه‌ك و ئه‌وانه‌یشی كه له‌ماڵه‌وه
كه‌ی بانون و ئاوێته‌ی گرفته‌كانی ژیانن له لایه‌كی تره‌وه، فیلمه‌كه بایه‌خێكی زۆر به پاكانه بۆ خۆكردنی كاره‌كته‌ره‌كان ده‌دات ، له‌و رووه‌وه سه‌با پاساو بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌هینێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پیاوێكی ژنداردا هه‌یه‌تی، و خۆی به قوربانیی نایه‌كسانی وه‌سفده‌كات ، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی باش ده‌داته كاره‌كته‌ری ره‌حیم ، ئه‌و پیاوه‌ی له ژنه‌كه‌ی به‌گومانه و پێیوایه ناپاكی لێده‌كات و ده‌رئه‌نجام ده‌یكوژێت، ره‌حیم پاش ئه‌وه‌ی راستییه‌كانی بۆ ئاشكراده‌بێت و ده‌گاته حه‌قیقه‌تی بێگه‌ردی ژنه‌كه‌ی هۆكاره‌كانی كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی باسده‌كات و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕێت ،ئه‌حمه‌دی مێردی (سیما) یش ، به‌هه‌مان شێوه ، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت گوزارشت له‌و هۆكارانه بكات كه ناچاریانكردووه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سیما دا ئه‌نجامبدات ، باس له‌وه‌ده‌كات كه هه‌میشه ئاره‌زوی له ژیانی زگورتێتی بووه و به‌هۆی نه‌ریته كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كانه‌وه له‌و ژیانه بێبه‌ش بووه . له‌دیه‌منیكدا ده‌ڵێت "هه‌ركه چاومان به ژیان هه‌ڵهێنا، ناگه‌هان ژنێكی هاوبه‌شی ژیانمان و سوپایه‌ك له منداڵمان لێ زه‌قه‌وه‌بوون.
سه‌ره‌تای فیلمه‌كه به دیمه‌نی خوێندنگه‌یه‌كی كچان ده‌ستپێده‌كات ,مامۆستا سیما له‌نێو ئابڵۆقه‌ی پرسیارگه‌لێكی خوێنداره‌كانیدا یه سه‌باره‌ت به چه‌مك و وا تای به‌خته‌وه‌ریی ، سیما به‌هۆی رۆشنبیرییه فراوانه‌كه‌یه‌وه چه‌ند پێناسه‌یه‌ك بۆ مانای به‌خته‌وه‌ریی ده‌هێنێته‌وه ، هاوكات بێبه‌شبوونی له كه‌مترین به‌خته‌وه‌ریی به هۆی په‌یوه‌ندییه نیگه‌تیڤه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی دا هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌یه و له‌ناخی خۆیدا حه‌شاریداوه، كاتێك كه خوێندكاره‌كان له زه‌ینی مامۆستاكه‌یاندا نمونه‌ی ئافره‌تێكی به‌خته‌وه‌ر وێناده‌كه‌ن و پرسیارێكی تایبه‌تی ئاراسته‌ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندیی به ژیانی خێزانییه‌وه هه‌یه ئه‌و خه‌یاڵه له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سی میچی پۆله‌كه‌دا په‌رتده‌بێت ،كاتێك سیما له ئوتێلكدا مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تردا به‌ناوی سه‌با وه ده‌بینێت گومانه‌كانی به‌ره‌و ئاراسته‌ی دلنیابوون ده‌چن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوودڵه له‌وه‌ی شوێنه‌كه جێبهێڵێت یان بمێنێته‌وه, پیاوانی پۆلیس كه ره‌مزی یاسان ئامۆژگاری سیما ده‌كه‌ن شوێنه‌كه جێبهێڵێت به‌ڵام گوێڕایه‌ڵی ئامۆژگارییه‌كانیان نابێت ، ئایه بمێنێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كه هه‌میشه لێیان بێبه‌ش بووه؟ خۆشه‌ویستی سیما بۆ مێرده‌كه‌ی وێڕای ئه‌و ناپاكییه ئاشكرایه هێشتا كۆتایی پێنه‌هاتووه گه‌رچی له سه‌ره‌تادا ده‌ری نابڕێت به‌ڵام كاتێك مێرده‌كه‌ی ده‌ست به‌گریان ده‌كات و ده‌كه‌وێته پاساو هێنانه‌وه بۆ تاوانه‌كه‌ی ،سیما به خۆشه‌ویسته‌كه‌م‌قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و به راستگۆیی هه‌وڵی له‌گه‌ڵده‌دات تا یارمه‌تی بدات بۆ رزگاربوونی له‌و گرفته ده‌روونییه
میلانی رووناكی ده‌خاته سه‌ر هاوكێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یر،كه پێیوایه ژنێك ناباكی كردبێت شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌ناو ببرێت ، كه‌چی ئه‌م سزایه پیاو ناگرێته‌وه و وه‌ك تاوانبارێك ته‌ماشاناكریت،به‌ڵكو وه‌ك سزاده‌رێكی ئافره‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه به بۆچونی ئه‌وان شایه‌نی ئه‌و سزایه‌یه، ده‌رئه‌نجام پیاو له پای كوشتنی ئافره‌تێك به سوكی سزاده‌درێت .
سیما په‌شیمانییه‌كانی ره‌حیم بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه ئه‌و پیاوه‌ی كه ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناپاكییه‌كی كردبێت ، به‌م پێیه ئه‌حمه‌دی مێردی وه‌ك تاونبارێك ده‌ناسێنێت و له هه‌مان كاتدا له تاوانه‌كه‌ی خۆشده‌بێت لێیخۆشده‌بێت ، له پێناو بێداركردنه‌وه‌ی ویژدانی له سڕبوونێكی درێخایه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه شكست به سیما ده‌هێنێت و له لێواری هه‌رسهێنانی نزیك ده‌كاته‌وه ،شوناسه‌كه‌یه‌تی كه له داڕووخانه‌وه نزیكه ،شوناسی ئه‌و شوناسی ئافره‌تێكه له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باوكسالاردا ، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ئافره‌ت به سه‌رچاوه‌ی وروژاندنی حه‌زه‌كانی پیاو ده‌زانێت.
له روویه‌كی تره‌وه میلانی له‌م فیلمه‌دا هه‌وڵیداوه ئه‌وه‌بخاته روو كه ره‌وشتی تاكه‌كان به‌نده به ئاراسته‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ، و گوتاری سته‌مكاری كۆمه‌ڵایه‌تیش كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆسه‌ر ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كان . بۆیه ده‌بێت پێشتر ره‌خنه ئاراسته‌ی سیستمی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت كه ئازادی تاكه‌كان زه‌وتده‌كات ، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌رفه‌تی قسه‌كردن به‌و كه‌سه بدرێت كه گومانی خرا پی له‌سه‌ره.