ته‌ڕو وشک به‌یه‌که‌وه مه‌سووتێنه! وه‌ڵامێک بۆ یوسف مه‌نتک
من وه‌ک هاوڵاتیه‌ک دژی ته‌خشان و په‌خشان کردنی سامانی ئه‌و خه‌ڵکه‌م، هه‌میشه ڕقم له موجامه‌له و کڕینی ویژدانی خه‌ڵک ئه‌بێته‌وه. به هه‌مان شێوه‌یش ڕقم له هه‌ڵوێست فرۆشتن ئه‌بێته‌وه له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵک. دابه‌ش کردنی پاره به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ران به ناوی داهێنان به کارێکی هه‌ڵه‌و مه‌ترسیدار دائه‌نێم، ته‌نانه‌ت خه‌ڵاتکردنی بێ ئامانجی وه‌ها ئه‌گه‌ر له‌ژێر ناوی داهێنانیش نه‌بێت هه‌ر به کارێکی هه‌ڵه ئه‌زانم. ئه‌گه‌ر ئه‌و یارمه‌تیه له پێناوی پرۆسه‌ی داهێنان بخرێته کار هه‌ر باشه به‌ڵام ژماره‌یه‌کی یه‌کجار یه‌کجار زۆر خه‌ڵکی تیایه که نه‌ک هه‌ر به‌لای داهێناندا ناڕۆن به‌لکو خاوه‌نی هیچ به‌هره‌یه‌ک نین له بواری هونه‌ر و نووسیندا، بۆیه دابه‌ش کردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه به بێ گوێدانه پێوه‌رێکی زانستی ئامانجدار هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و ئه‌چێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌رو به‌ریه‌وه. ده‌بوایه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری مادامه‌کێ نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بووه یارمه‌تی نووسه‌رو هونه‌رمه‌دان بدات پێودانگێکی ئامانجداری په‌یڕه‌و کردبووایه، یان ئه‌و حه‌مکه پاره‌یه‌ی له چه‌نده‌ها بواری هونه‌ری و ڕۆشنبیری سه‌رف کردبووایه و پڕۆژه‌ی کلتووری گرنگی وای پێ ئه‌نجام دابووایه که سوودی ستراتیجی هه‌بووایه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بووایه باشتر بوو له‌سه‌ر بناغه‌ی پڕۆژه‌ی تاکه که‌سی هه‌ڵسه‌ننگێنراو له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی بێلایه‌نه‌وه به پێی پڕۆژه‌کان پاره‌که دابه‌ش بکرابووایه، ئه‌گینا خۆ ئه‌رکی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به خێو کردن و سه‌ده‌قه دابه‌ش کردن نیه به‌سه‌ر نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان . ئه‌مه هه‌ڵوێستی منه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پاره دابه‌ش کردنه. منێک که نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند نیم و به‌ڵام که نووسینێکی ئاوا ئه‌بینم ناچار ئه‌بم بێمه نووسین!
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆری لێکه‌وتۆته‌وه، له نێوان قبووڵ کردن و نه‌کردنی ئه‌و خه‌ڵاته. که هه‌ریه‌که تێڕوانینی خۆی هه‌یه و هه‌رکه‌سه‌ش خۆی پێ ڕاسته. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاست نیه هه‌ڵوێست فرۆشتنی خه‌ڵکانیكن که چونکه خۆیان پیی ڕانه‌گه‌یشتوون وه‌ک مه‌سله‌ی مام ڕێوی و په‌رسیله ئه‌ڵێن ترشه. یه‌کێک له‌وانه نووسینی که‌سێکه به ناوی یوسف مه‌نتک که مه‌جالی بۆ گونجاوه تا نان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه بخوات، وه‌ک بڵێی خوا داویه‌تی پێی که ناوی له ناو لیسته‌که‌یا نه‌بووه ئیتر هه‌ر هیچ نه‌بێ ناوبانگێکی پێ په‌یدا بکات، سه‌یره خه‌لکێک هه‌ن جگه له ناوبانگ ده‌رکردن هیچ شتێکی که‌یان به‌لاوه گرنگ نیه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان لا گرنگه ناویان له ناو ناوانا هه‌بێ. لام وابێ یوسف مه‌نتک یه‌کێکه له‌مانه چونکه به ئاشکرا دیاره له مونته‌له‌قی ئێره‌یی پێبردنه‌وه هه‌ڵوێست ئه‌فرۆشێ بۆیه ڕاستیه‌کان له به‌رچاوی شێواون و ته‌ڕو وشک به‌یه‌که‌وه ئه‌سوتێنێ من ته‌نها دوو قسه له نووسینه‌که‌ی ده‌ستنیشان ئه‌که‌م ئیتر ئێوه خۆتان سه‌رپشک بن ئه‌وه به‌غیلی و چاو پێهه‌ڵنه‌هاتنه یان هه‌ڵوێستی ڕاست وه‌رگرتنه؟
ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌که‌یان وه‌رگرتووه به پێی قسه‌ی یوسف مه‌نتک (( له‌کۆی ناوه‌کان که‌سیان داهێنه‌ر نین))، ئه‌مه‌یان هه‌ر چه‌نده جوینه‌وه‌ی قسه‌ی په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌کێتیه، به‌ڵام یوسف مه‌نتک خۆی لێ کردووه به خاوه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ن کردنی ڕه‌خنه‌که‌ی به بێ ئه‌وه‌ی ئیشاره‌ت به خاوه‌نه‌که‌ی بکات، یان به‌لای که‌مه‌وه بڵێ منیش هاوڕای فڵانه که‌سم، به‌ڵام که ته‌نها مه‌سه‌له‌ی ناوبانگ و خۆده‌رخستن مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی بێ گرنگ نیه جا خوا ئه‌یکرد سه‌رچاوه‌ی کانی دێکه‌ش پیس ئه‌که‌ی هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناوت بێته ناو ناوانه‌وه، ڕاسته لیسته‌که ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر خه‌ڵکی تیایه زۆر له داهێنان دوورن به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌سی تیابێ ئه‌مه بێ ویژدانیه ئه‌و حوکمه به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌لکا بده‌ی، با خه‌ڵک لیسته‌که بخووێننه‌وه بۆیان ده‌ر ئه‌که‌وێ، خۆ ئه‌بێ ئه‌مه له‌به‌ر چاو بگیرێ داهێنان له‌سه‌ر ئاستی کلتور و رۆشنبیری کوردی نابێ به‌راورد بکرێ له‌گه‌ڵ داهێنانێک له‌سه‌ر ئاستی گێتی، گۆرانی شاعیر له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری کوردی داهێنه‌ر بوو نه‌ک له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری گێتی، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی له‌سه‌ر ئاستی مۆسیقای کوردی داهێنه‌ره نه‌ک له‌سه‌ر ئاستی مۆسیقای گێتی، نامیق عه‌لی قادر له‌سه‌ر ئاستی شێوه‌کاری کوردی داهێنه‌ره نه‌ک له‌سه‌ر شێوه‌کاری گێتی (هه‌ر چه‌نده هیچ سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی گێتیش داهێنه‌ر بن)، به‌و پێودانگانه ئه‌و لیسته‌یه به‌تاڵ نیه له خه‌ڵکی داهێنه‌ر. به‌ڵام خه‌ڵکی دا‌هێنه‌رمان زۆره که به‌داخه‌وه نا داپه‌روه‌رانه ناویان له لیسته‌که‌دا نیه. خۆ مانای وا نیه مادام ناوی یوسف مه‌نتکی تیا نیه بنووسین له کۆی ناوه‌کان که‌سیان داهێنه‌ر نین.
خاڵی دووه‌م له ڕه‌خنه‌که‌ی یوسف مه‌نتک ئه‌وه‌یه که (( ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌که ڕه‌تده‌که‌نه‌وه ڕاستگۆنین))، ئه‌وانه هه‌ر بۆ خۆ ده‌رخستن و ناو بانگ په‌یدا کرد ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌نوێنن..سه‌یره بێ ویژدانیش به‌و ئاسته؟ سه‌یره یوسف مه‌نتک ته‌نانه‌ت به‌غیلی به‌مانه‌ش ئه‌بات که خه‌ڵاته‌که‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه، کێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌تیان کردۆته‌وه؟
ئایا که‌سێکی وه‌ک به‌هجه‌ت یه‌حیای داهێنه‌ر که زیاتر له بیست ساڵه خزمه‌تی گۆرانی کوردی ئه‌کات، ئه‌و کاته‌ی به‌هجه‌ت گۆرانی بۆ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدان ئه‌گوت، ئه‌و کاته‌ی به سروود‌و ئاوازه جوانانه‌ی گه‌شه‌ی به ڕه‌وتی ڕاپه‌ڕینی خه‌لکی کوردستان ئه‌دا، هێشتا خه‌لکێکی زۆر هه‌بوون له ترسی هاتنه‌وه‌ی به‌عس نه‌ده‌وێران نقه بکه‌ن، چه‌ند زوو ئازایه‌تی و جوامێری ئه‌و مرۆڤه‌مان له بیر چووه‌وه، ئه‌رێ خه‌ڵکینه به‌هجه‌ت تازه به تازه پێویستی به خۆ ناساندن و هه‌ڵوێست فرۆشتنه؟ تا له پای ره‌ت کردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌که هه‌ڵوێست بفرۆشێ؟ ئه‌رێ به هجه‌ت چ درۆیه‌کی کردووه تا ئه‌مڕۆ به درۆزن و ناڕاستگۆ ناوزه‌د بکرێ؟
ئایا شوان عه‌توف که ئه‌و فلیمه جوانانه‌ی به‌رهه‌می هێناوه‌و له‌سه‌ر ئاستی گێتی خه‌ڵاتی به ده‌ست هێناوه، ئه‌و لاوه خوێن گه‌رمه‌ی به‌و ته‌مه‌نه شه‌ووڕۆژی خستۆته سه‌ریه‌ک بۆ کاری جوان و به‌رهه‌می جوانتر، که ڕۆژنامه‌کانی گێتی له‌سه‌ری ئه‌نووسن و شایه‌دی به‌هره‌و داهێنانی بۆ ئه‌ده‌ن، پێویستی به هه‌ڵوێست فرۆشتن و خۆده‌رخستنه له به‌رده‌م میدیای ناوخۆ؟ ئه‌رێ بۆچی یوسف مه‌نتک چاوی به گه‌وره‌یی خه‌ڵک هه‌ڵنایێ، ئه‌و پاشقول لێگرتن و سووکایه‌تیه له‌پای چی به هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی خه‌ڵک؟
که‌سێکی وه‌ک مومتاز حه‌یده‌ری رۆژنامه نووس به‌و ته‌مه‌نه ماندووه‌ی که به‌ته‌نها وه‌ک تاقه نه‌فه‌رێک کاری یه‌ک وه‌زاره‌ت ئه‌کات له‌میانی ده‌رکردنی قه‌به‌ترین گۆڤاری کوردیا له بواری مێژوو کلتوری کوردی، به ڕای یوسف مه‌نتک هه‌ڵوێست فرۆش و (ناڕاستگۆیه) چونکه خه‌ڵاته‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه. جێی داخه که‌سێکی وه‌ک ئه‌و پیاوه به درۆزن و ناڕاستگۆ ناوزه‌د بکرێ مومتاز حه‌یده‌ری که ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر جێگه‌ی که‌سێکی وه‌ک حوزنی موکریانی ڕۆژگاری کۆنی گرتۆته‌وه له بواری ڕۆژنامه‌ی کوردی ئه‌مه‌نده ماندووه هه‌ق وایه که‌سێکی وه‌ک یوسف مه‌نتک به ده‌ستنوێژه‌وه ناوی مومتاز بێنێ، ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌که له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه هێنده‌ی تر ڕاستگۆیی و جوامێری ئه‌و مێرخاسه نیشان ئه‌دا له‌م بواره، که‌چی یوسف مه‌نتک سووکایه‌تی به‌م هه‌ڵوێسته جوانه‌ی مومتاز ئه‌کات. هه‌ر له‌پای سه‌د یۆرۆی یارمه‌تی بۆ ده‌زگای ک 21 تا که‌س نه‌توانێ وه‌ڵامت باته‌وه؟
ئایا ڕێبوار سیوه‌یلی نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ به‌و هه‌مو په‌رتوک و لێکۆڵینه‌وه قووڵانه‌ی نووسیویه‌تی و له سه‌ر بناغه‌ی بڕوا نه‌بوونی به‌و نا دادپه‌روه‌ریه خه‌ڵاته‌که ڕه‌ت کردۆته‌وه که‌سێکی درۆزنه‌و بۆ ناوبانگ په‌یدا کردن ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوواندوه؟
که تۆ ناتوانی ببیت به خاوه‌نی هه‌ڵوێستی ئاوا جوان به‌غیلیشیان پێ مه‌به، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر فۆڕمیشیان پڕکردبێته‌وه له پێناوی ته‌واوکردنی کار‌و پڕۆژه‌کانیان بووه به‌ڵام پاشان که هه‌ستیان به گه‌نده‌ڵی و بێ سه‌رو به‌ری کاره‌که کردووه ڕه‌تیان کردۆته‌وه، که‌ی هه‌ڵوێست له‌مه جوانتر ئه‌بێ، به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ی له‌و سه‌رده‌می گه‌نده‌ڵی و ڕه‌ونه‌قی پاره‌و ته‌ماع به‌رچاویان لێڵ ناکات و به پاره ئه‌ڵێن ((نا)) ئه‌مانه خاوه‌ن جوامێرین. وا باشتره رێزمان بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌م که‌سانه هه‌بێ نه‌ک به‌غیلیان پێ به‌رین، نه‌ک بیانکه‌ین به مادده‌ی نووسین و له په‌نای هه‌ڵوێستی ئه‌مانه ناو‌و ناوبانگی خۆمان بڵآو بکه‌ینه‌وه، با ئه‌مه‌نده‌ش کۆنه په‌رستانه په‌ندی کوردی به‌کار نه‌هێنین، نه هه‌موو سوار بوونێک عه‌یبه‌و نه هه‌موو دابه‌زینێکیش عه‌یبه، هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر سواربوون عه‌یب بێ دابه‌زین سه‌ربه‌رزیه، ئه‌گه‌ر به‌و حیسابه بێ که‌س نابێ له هه‌ڵه‌یه‌ک په‌شیمان ببێته‌وه که له ده‌به‌نگیه‌وه ئه‌نجامی داوه‌و پاشان قه‌ناعه‌تی گۆڕاوه و هاتۆته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست، به پێی ئه‌م په‌نده‌ی یوسف مه‌نتک بێ مادام که‌سه‌که هه‌ڵه‌ی کردووه ئیتر ئه‌بێ هه‌ر له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێ چونکه په‌شیمان بوونه‌وه عه‌یبه. په‌ندی کوردی خۆ ئایه‌تی قورئان نیه، له پاڵ سه‌دان په‌ندی جوانا، به ده‌یان په‌ندی بێ‌مانا و بێ ناوه‌رۆکیشمان هه‌یه که ئه‌مه‌یان یه‌کێکه له‌و په‌ندانه‌ی یوسف مه‌نتک به‌کاری هێناوه.
نه‌نگی و ناڕاستگۆیی له هه‌ڵوێستی ئه‌و که‌سانه نیه که خه‌ڵاته‌که‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه، نه‌نگی له که‌سانێکه که ته‌نها شێت و شه‌یدای ناوبانگ په‌یدا کردنن، ئه‌مانه‌ی پاش ئه‌وه‌ی له خه‌ڵاته‌که بێ به‌ش بوون و تیکه‌که‌یان به‌ر نه‌که‌وتووه، یان یانه‌سیبه‌که‌یان بۆ ده‌رنه‌چووه یان پێشتر ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستیان فرۆشتووه‌و باسی گه‌نده‌ڵییان کردووه وه‌ک یوسف مه‌نتک لێیان بۆته شه‌رم بچن فۆڕمه‌که پڕ بکه‌نه‌وه، له ژێریشه‌وه ئاو به‌ده‌میانا هاتۆته خواره‌وه بۆ خه‌ڵاته‌که، شه‌رم بۆ ئه‌م جۆره که‌سانه‌یه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر پڕ کردنه‌وه‌ی فۆڕم هه‌ڵه‌بێ، ئه‌ی باشه ڕه‌ت کردنه‌وه‌که‌ی بۆ شه‌رمه، بۆ به‌غیلیان پێ به‌رین؟ ئه‌گه‌ر یوسف مه‌نتک هه‌ر بۆ خۆده‌رخستن و ناو‌و شوهره‌تی زیاتر و چاو پیاهه‌ڵنه‌هاتن نه‌بێ، ئه‌بێ بۆچی به‌رد بگرێته هه‌ڵوێستی جوانی ئه‌مانه‌ی خه‌ڵاته‌که‌یان ڕه‌ت کردۆته‌وه؟ سه‌یره هه‌ندێجار ئاره‌زووی ناوبانگ په‌یدا کردن و زیاتر خۆ به‌خه‌ڵک ناساندن وا له هه‌ندێ که‌س ئه‌کا له نموونه‌ی یوسف مه‌نتک که هیچ پێودانگێکی راستی و ناراستی له‌به‌ر چاو نه‌گرن ته‌نها بڵاو بوونه‌وه‌ی ناوه‌که‌یان نه‌بێ. یوسف مه‌نتک وا به‌رچاوی لێڵ بووه له دار ئه‌داو له بزماریش جارێک ئه‌ڵێ ڕێزم هه‌یه بۆ وه‌رگرو ڕه‌ت که‌ره‌وه‌ی خه‌ڵاته‌کان جارێک به گه‌نده‌ڵ و درۆزن ناویان ئه‌بات، ڕێزی هه‌یه بۆیان چونکه ئه‌زانێ ڕێی به‌م جۆره که‌سانه ئه‌که‌وێ و کاری لایان مه‌عته‌ل ئه‌بێ چونکه ئه‌مانه‌ی خه‌ڵاته‌که‌یان وه‌رگرتووه ژماره‌یه‌کی زۆری کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و حیزبی و ده‌ره‌جه‌داری تیایه، زۆر هه‌ڤاڵی خۆی تیایه کاری پێیان هه‌یه بۆیه ناوێرێ به ڕاشکاوی و به بێ ترس هه‌ڵوێستی ناوه‌وه‌ی دڵی به‌رامبه‌ریان ده‌ربڕێ، له‌لایه‌کیتره‌وه ئه‌بینێ فورسه‌تێک بۆ نووسینی هاتۆته پێشێ نایه‌وێ له‌ده‌ستی بدات، ئه‌وه‌یان لووتکه‌ی هه‌ڵپه‌رستی وناڕاستگۆییه نه‌ک ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتێک، خۆ خه‌ڵک ئه‌مه‌نده ده‌به‌نگ نیه نه‌توانێ له مه‌به‌سته‌کان تێبگات، ده‌ی وا ڕۆژگار له پێشمانه بزانین که‌ی یوسف مه‌نتک خه‌ڵاتێک ڕه‌ت ئه‌کاته‌وه، هه‌رچه‌نده باوه‌ڕ ناکه‌م که‌سێ به پاشقول لێگرتن و سوک کردنی ناوی خه‌ڵک شایانی هیچ خه‌ڵاتێک بێ..