Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
توركمان لە نێوان دوو كۆنگرە…. سەباح تاهیر

توركمان لە نێوان دوو كۆنگرە…. سەباح تاهیر

Closed
by February 14, 2008 گشتی

 توركمان وەك بەشێك لە پێكهاتەى عێراق ئەوانیش بەدەر نین لە لەو ئێشو ئازارانەى بەسەر تەواوى گەلانى عێراقدا هاتوە لەسەر دەستى ڕژێمى بەعسى ڕوخاو. لەدواى ڕاپەڕینە مەزنەكەى گەلى كوردستان لەساڵى 1991 تاڕادەیەك بەمافە سیاسى و ڕۆشنبیریەكانیان شاد بوون ، وەختێك حكومەتى هەرێمى كوردستان لەساڵى 1992 دامەزرا.
 توركمانەكانى سنورى دەسەڵاتى حكومەتى كوردستان  تەواوى مافى سیاسى و كلتوریان بۆ فەراهەمكرا هەرلە دابینكردنى خوێندن بە زمانى دایك تا بەشداریكردن لە پرۆسە سیاسیەكان ، لەبەرامبەردا ئەوانەى لە ژێردەسەڵاتى رژێمى بەعس مابونەوە كەوتنە بەر شاڵاوى ئیعدامى بە كۆمەڵ و سیاسەتى شۆڤینیانە، ئەوەى دوورخرایەوە ئەوەى ڕاگوێزرا یا كەوتە ژێر زەبرى سیاسەتى " تێحیح القومیە " .
 دواى ڕوخانى ڕژێم و ئازادكردنى تەواوى عێراق لە ژێر چنگى ڕژێمى بەعس ، تا ڕادەیەك توركمانى ناوچەكانى تر ، بەتایبەتى كەركوك بەمافەكانیان گەیشتن یابەمانایەكى ترئەو جەورو ستەمەیان لەسەر لاچوو لە سایەى دەست بەكاربوونى ئیدارەى كوردى و بەشدارى پێكردنیان لە بەڕیوەبردنى ئەم شارە.
 بەڵام دەستى دەرەكى و ئەقلیمى و هەندآ لایەنى شۆڤینى بۆ تێكدانى دۆخى ئەم شارەو بارودۆخى هەرێمى كوردستان كەوتنە پیلان داڕشتن بۆ لەباربردنى چارەنووسى كەركوك بەتایبەتى دواى دەرچوونى بڕیارى 58 ئیدارەى دەوڵەت ، بۆ ئەم كارەش دیارە كەسانێك لە توركمان بۆ بەرژەوەندى تەسكى خۆیان دەستیان كرد بە ئیشكردن بە ئەجیندایەكى بێگانە دژ بە كەركوك  و تەنانەت دژ بە توركمانەكان.
 ئەگەر نا سەردانى گۆڕى دیكتاتۆر  كەى لەبەرژەوەندى مەسەلەى توركمانە یا هاوپەیمانى لەگەڵ ترۆرستان … هتد.
 سەردانى ئەنقەرە و بەغدا و جامیعەى عەرەبى باشترە یاخود دانیشتن لە گەڵ بەرپرسانى هەرێمى كوردستان كە بەردەوام لە هەوڵى دابینكردنى مافەكانى توركمان دا بوونە لە ڕوانگەى سەدان ساڵەى مەزلومیەتى كوردەوەو هەستكردن بە ئازارەكان.
 لەساڵى 2008 دوو كۆنگرە دەربارەى توركمان بەسترا : كۆنگرەى یەكەم لە بەغدا لەلایەن بەرەى توركمانى وە ڕێكخرا ، زۆربەى  پارت و ڕێكخراو وكەسایەتیە توركمانەكان داوەت نەكرابوون هەروەها كوردیش ئامادەیى نەبوو لەبەر هەمان هۆ؟؟؟
 كۆنگرەى  دووەم  لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى كوردستان بەڕێوە چوو بە بەشدارى زۆربەى پارتە توركمانیەكان و رَێكخرا و كەسایەتیەكان ، هەروەها ئەندام پەرلەمانە توركمانەكانى پەرلەمانى كوردستان ، كە تیایدا زۆر بە ئازادانە تاوتوێى مەسەلە پەیوەندیدارەكانى توركمانیان كرد لە بەرژەوندى توركمان و ناوچەكە.
 لەم كۆنگرەیەدا سەرەوڕاى جەختكردنەوە لەسەر تەواوى مافەكانیان ، داواى هەرچى زووە جێبەجێكردنى مادەى 140 دەستوورى هەمیشەییان كرد كەمافى كورد و توركمان و تەواوى نەتەوەكان لەم ناوچانە دەگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكانیان . هەروەها بەرژەوەندى توركمانیان لە هەرێمى كوردستان دوپاتكردەوە كەوەك نەتەوەى دووەم دەبن و بە ئازادى و دیموكراسى بەمافەكانیان شاد دەبن .واتە ئامادە نین خۆیان بە ئەجینداى دەرەكى ببەستنەوە وەك هەندێك لایەن گرەوى دۆڕاوى لەسەردەكەن .
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.