توركیا و گۆرانی بنه‌ماكانی شۆڕش
ئه‌و جوڵه‌یه‌ی له ئێستادا له ئارادایه ، ویستی درووستكردنی بنه‌مایه‌كی نوێی هه‌یه بۆ شۆرش . ئه‌و بنه‌مایه‌ی له خه‌ریكی درووسكردنی دان بریتیه له‌وه‌ی شۆرش ئه‌م جاره له لایه‌ن چینێكی هه‌ژار و نه‌داره‌وه ناكرێت ، به‌ڵكو له لایه‌ن چینێكه‌وه‌یه كه تێره له خۆراك و خزمه‌تگوزاری ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام برسیه كاتێك ده‌بینێت ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌رێوه نابات .له‌م پێناوه‌شدا ئاماده‌یه قوربانی به مرۆڤ بدات ، قوربانی به زۆرینه بدات ، به ئاسایشی وڵات ، به گشت شتێك كه لای ئه‌وان پیرۆز نیه .
“بڕووخێ ئه‌ردۆگان ، بڕوخێ ئه‌ردۆگان” ، ئه‌وه درووشمی خۆپیشانده‌رانی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستای مه‌یدانی ته‌قسیم بوو له ئیسته‌مبۆل . دوای ده‌ربرینی ناره‌زایی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی حكومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان ، زۆرێك له خه‌ڵكی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ستانه‌وه . دوای به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان ، درووشمه‌كان له دژی پرۆژه‌كه‌وه گۆرا بۆ دژی حكومه‌تی توركیا و خودی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ردۆگان ، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌و پێناوه به‌رده‌وامبوو كه ئه‌و پرۆژه‌یه دژی ژینگه‌ی توركیایه به گشتی و له ناوچوونی چه‌ندین دره‌خته له پاركێك به تایبه‌تی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باش سه‌رنجی له خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكه‌كه دابێت ، ده‌زانێت كه هیچ شتێك له كرده‌وه‌كانیان یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له ژینگه ، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌خاته‌ڕوو كه هێزێكی تر جگه له خه‌ڵكی له دواوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانه . ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئاساییه تا ئه‌و كاته‌ی ئامانجی خۆپیشانده‌ران له ناره‌زایی ده‌ربرینه‌وه ده‌گۆرێت بۆ تێكدانی شوێنه گشتی و پیرۆزه‌كان له بنه‌مای درووستكردنی شۆرشێك دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ولاته .
باسكردن له شۆرش ، باسێكی ئاسایی و ساده نیه كه‌سانێكی بچووك له باره‌وه‌ی بدوێن و هه‌ستی خه‌ڵك بجوڵێنن له بنه‌ما ئایدیۆلۆژیه‌كانیان یاخود دژه بوونی ئه‌وان به‌رامبه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته باوه‌ڕیان پێیه‌تی ، باسكردن له شۆرش بریتی نیه له داگیرساندنی شۆرش له‌به‌ر دڵی كه‌مینه و دژ وه‌ستان له به‌رامبه‌ر زۆرینه (له هه‌ندێك وتاردا خوێندمه‌وه كه هه‌ندێك براده‌ر نووسیبویان ، بردنه‌وه‌ی ئه‌كه‌په له دواین هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به رێژه‌ی %50 نیشانه‌ی زۆرینه نیه له‌م وڵاته) ، ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو نه‌كردووه سه‌یرێكی رێژه‌كه‌ی تری پارته‌كانی تر بكات ،لێره‌دا نامه‌وێت وه‌ك به‌رگریكارێك بم له حكومه‌تی توركیا ، ته‌نها ئه‌وه‌ی كاتێك بابه‌تێكی سیاسی به‌هۆی فیكری سه‌قه‌ته‌وه پێناسه ده‌كرێ ، ناتوانین بێده‌نگ بین . یه‌كێك له بنه‌ماكانی درووستبوونی شۆرش ، بریتیه له زۆرینه‌بوونی لایه‌نی شۆرشگێر و به‌ره‌و كه‌مینه چوونی لایه‌نی شۆرش له‌سه‌ر كرا‌و (ده‌سه‌ڵات) ، بۆیه به به‌شداریبوونی ته‌نها پارتێكی چه‌پی ئه‌م وڵاته بریتی نیه له به‌شداریكردنی %50 كه‌ی تری هه‌ڵبژاردنه‌كان ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێتوو بشڵێین گشت پارته سیكۆلاره‌كان به‌شداریان تێدا كردووه ، هێشتا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه %50 كه‌ی تری پارته‌كان به‌شداربوون تێیدا ، ئه‌گه‌ر وابێت كوا ده‌نگی پارته كوردیه‌كان بۆ نموونه، ئه‌ی ده‌نگی پارته‌كانی تر، جگه له گشت ئه‌وانه‌ش تا ئێستا جگه له پارتی گه‌لی كۆماری (CHP) و به نا راسته‌وخۆیی پارتی (MHP ) ، هیچ پارتێكی تر هه‌ڵوێستی ئاشكرا نه‌كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه .
شۆرشانی وڵاتانی تری عه‌ربی كاریگه‌ری تا راده‌یه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له توركیا ڕوویدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شۆرشانی وڵاتانی عه‌ربی وه‌ك تونس ، میسر ، لیبیا … ، هه‌ل و بنه‌مای درووستبوونی شۆرشی تێدا به‌دی ده‌كرا ، له وڵاتێكی نیمچه ئه‌وروپی و خاوه‌نی شۆرشێكی سیكۆلار ،كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به كو‌لتور و شێوه‌ژیانیانه‌وه له مرۆڤی عه‌ره‌ب جیاوازن و تا راده‌یه‌كی زۆر له شێوه‌ژیانی ئه‌وروپی نزیكن ، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی مرۆڤی تورك هه‌یه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی مرۆڤی تورك بینیویه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و مێژووه‌ی هه‌یبووه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ مرۆڤی عه‌ره‌ب . توركه‌كان خۆیان خاوه‌نی مێژووی خۆیان بوون ، به واتایه‌ك كاتێك ئه‌وان ئیمپراتۆریه‌تێكی خۆیان هه‌بوو ، وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی ئێستا زۆرینه‌ی له ژێر ده‌ستی ئه‌واندابوو . ئه‌وه خۆی جۆرێك له ده‌وڵه‌مه‌ندی كولتوری تورك درووست ده‌كات ، جیاوازتر له هه‌ر مرۆڤێكی تری عه‌ره‌بی ، بۆیه به‌راوردكردنی توركیا به هه‌ر وڵاتێكی تری عه‌ره‌بی ، باسێكی بێ بنه‌ما و له نه‌زانینه‌وه‌یه ، مرۆڤی تورك خۆی له‌وه به‌رزتر ده‌بینێت كه لایه‌نێك یاخود ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت ئازادیه‌كانی كه‌م بكاته‌وه ، یاخود به شێوه‌یه‌ك هه‌ژاری بكات .
باسكردن له شۆرش ، شۆرش دژی چینایه‌تی ، شۆرش دژی نه‌داری و هه‌ژاری خه‌ڵك ، شۆرش دژی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات و خراپ مامه‌له‌كردنی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به گه‌ل . ئه‌وانه گشتی ده‌كرێ بنه‌مای شۆرشه‌كانی وڵاتانی عه‌ربی بن ، به‌ڵام نه‌بوونی هیچ یه‌كێك له‌وانه چ ئومێدێك ده‌به‌خشێت به درووستبوونی شۆرشێك له توركیا ؟ .
ئوسامه ئه‌نوه‌ر-
له ژماره (40) ی رۆژنامه‌ی به‌یان بڵاوبۆته‌وه