Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
توندوتیژی لەئیسلامدا:

توندوتیژی لەئیسلامدا:

Closed
by February 29, 2008 گشتی

 ئەو كێشەیەی كە تاوەكو ئێستا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە
 
 ن/ منی نەجار…
 و/هێمن مەحمود…
 
 ئەگەر كەسێك بێت و دابەشكردنەكانی ئیمامی ئەبوحەنیفە (كە لە سەدەی 8ی زاینی دا ژیاوە) بەهەند وەربگرێت، ئەوا دەبینێت كۆماری میسری عەرەبی لە هەفتاكانی سەدەی رابوردودا لەتێڕوانینی ئیسلامیدا بە (دارلوحەرب) دانراوە و دەسەڵاتدارەكەشی بە هەڵگەڕاوە لەئیسلام تەماشاكراوە.
 هەروەها لەسەر هەموو پیاوو ژنێكی موسڵمانیش فەرزبوە كە هەوڵی جێبەجێكردنی شەریعەتی ئیسلامی و یاسایی خودایی بدات.
 هۆكاری ئەمەش دەگەڕێـتەوە بۆ ئەوەی كە یاساكانی كوفر وڵات بەرێوەدەبات و ئاسایشی موسڵمانان دابیننەكراوە.
 ئەم بیانوانە "عبدالسلام فەرەج"ی دامەزرێنەری كۆمەڵەی جیهادی ئیسلامی لەمیسر لە كتێبەكەی خۆیدا"الفریچە الغائبە" دەیهێنێتەوە، و بۆ ئەمەش پشت بە چەند زانایەكی دیكەی سەردەمی ئیسلامی ناوەڕاست دەبەستێ، بەتایبەتیش"ئیبن تەیمیە" كە لەسەدەی سیانزەیەمی زاینی و لەكاتی حوكمڕانی مەغۆلەكاندا ژیاوە. ئەمەش بەڵگەیەكی ئاشكرایە بۆ كاریگەری وەهابیەت.
 ئەم كتێبە بەنیسبەت بزوتنەوە ئیسلامیە جیهادییە رادیكاڵیەكانەوە بیانوییەكی ئاینی بوو بۆ خەباتی چەكداری لەدژی حكومەتەكەی ئەنوەر سادات لە هەفتاكانی سەدەی بیستەمدا.
 لە ئۆكتۆبەری 1981  یش ئەنوەر ساداتی سەرۆكی میسر لە كردارێكی تیرۆرستیدا بەدەستی ئەندامەكانی كۆمەڵەی جیهاد دەكوژرێت.
 لە دادگایی تاوانبارەكانیشدا، تاوانبارەكان بە بەڵگەی ناو ئەو كتێبە بەرگریان لەخۆیان دەكرد، وبڕواشیان وەهابوو كە كردارەكەی ئەوان لەگەڵ بنەماكانی جیهادی ئیسلامیدا دێتەوە.
 بەردەوامبون لە هێنانەوەی بەڵگە وبیانودا
 لەو كاتەوە تاوەكو رۆژگاری ئەمڕۆمان ئەو بەڵگە و بیانوانە نەگۆڕاوە، چونكە چەندین ئایەت وفەرمودەو كتێبی ئاینی كلاسیكی بۆ رێگەپێدان بە توندوتیژی و مامەڵەكردن لەگەڵ ململانێ كاندا بەكاردێت.
 میژونوسی تونسی "محمد تاڵبی" دەڵێت (هەمو گروپە كۆنەكان، و ئەو دەریایەی كە لەمەرەكەب و خوێنی شمشێرەكان و قەڵەمەكانیان رژاوە، و هەروەها هەموو بزوتنەوە تازەكان هەر لەوەهابیەت و سەلەفیەت و تەمامیەت و ئیسلامی توندڕەوو ناتوندڕەوو چاكسازیخواز، تەنانەت عیلمانیەكانیش، خوێندنەوەی جیاوازی یەك دەقن كە قورئان وسونەتە).
 ئەمەش بەسەر یوسف قەرەزاوی زانای خاوەن نفوزدا دێت كە لەرێگای كەناڵی جەزیرەی فەزایی و سایتە جیاوازەكانەوە بانگەوازی خۆی بڵاو دەكاتەوە، دەسەپێت.
 چونكە ئەو بەپشت بەستن بە ئایەت و روداوەكانی كۆنی مێژوی ئیسلامەوە داوای جیهاد دەكات لەفەلەستین وعیراقداو بەڵگەی وەها دێنێتەوە كە لەسەر موسڵمانان پێویست دەكات هێرش ئەنجامبدەن.
 ئەوەی مایەی سەرسوڕمانیشە ئەوەیە كە بەشێوەیەكی نەرم مامەڵە لەگەڵ كۆمەڵە ئیسلامیەكاندا دەكات كە سڵ ناكەنەوە لەكوشتنی هاوڵاتیانی بێ تاوان.
 ئەوەتا دەڵێت (زۆرینەی ئەو كۆمەڵانە نیەتیان پاكە و دڵسۆزن، بەڵام رێگایان ونكردوە).
 هیچ وشەیەكیش لەسەر كاریگەری وەهابیەت ناڵێت لە سعودیەدا كە تەكفیر بە بنەمای عەقیدە دادەنێن.
 كردنی پرسیارە بێزاركەرەكان
 لەدەیەكانی پێشودا زۆرێك لەوڵاتە عەرەبیەكان گۆڕەپانی شەڕی چەكداری نێوان حكومەتەكان و كۆمەڵە ئیسلامیە رادیكاڵیەكان بوو كە بەشكستپێهێنانی هەموو ئەمانەی دوای كۆتاییان پێهات.
 دەرئەنجامی ئەمەش لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەندێك لەو كۆمەڵانە هەوڵی ئەوەیان داوە كەبەشێوەیەكی رەخنەیی بە كرداری توندوتیژیدا بڕۆنەوە.
 بۆنمونە بەشێك لە كۆمەڵەی ئیسلامی میسری و بەشێكیش لە كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی سوریا.
 لە كۆتایی نەوەدەكانی سەدەی بیستەمدا ئیخوان موسلیمینی سوریا بلاوكراوەیەكیان دەركرد كە لێكۆڵینەوە لە هەوڵە سەرنەكەوتوەكەیان دەكەن بۆ روخانی دەسەڵاتی "ئەسەد".
 بڵاوكراوەكە تیشك دەخاتە سەر فیكرەی جیهاد دور لەتوندوتیژی كە لەگەڵ واقیعی سوریدا دەگونجێت.
 تاوەكو رۆژگاری ئەمڕۆمان لەناو زۆرینەی موسڵماناندا مشتومڕێكی هەستپێكراو نیە لەگەڵ ئەو خاوەن ڕا و زانایانەدا كە هەست بە ئیحراجبون دەكەن لەهێنانەوەی بیانوی ئیسلامیانەدا بۆ بەكارهێنانی توندوتیژی، سەرەڕای ئەو هێرش ودەستدرێژیانەش كە رۆژانە لێرە ولەوێ رودەدەن و زۆرینەی مەدەنیە موسڵمانەكان تیایدا دەبنە قوربانی. بڕواشیان وەهایە كە هۆكاری سەرەكی ئەم توندوتیژییە سیاسەتی رۆژئاواییە.
 "نەسر حامید ئەبو زەید"ی لێكۆڵیار بڕوای وەهایە كە ئەم كێشەیە پێویستی بە خوێندنەوەی دوو نامە هەیە كە تیرۆر دەیانێرێت، نامەی سیاسی و دەمامكە ئاینیەكەی، هەر بۆیە پێویستە كە دەمامكە ئاینیەكە بخرێتە بەر شیكردنەوەی رەخنەیی بۆ كەشفكردنی رەهەندەكانی وەستانی مێژوو لە دەقە پیرۆزەكاندا.
 
HEMNM1979@YAHOO.COM
 
 سەرچاوە/
 سایتی قەنتەرە
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.