توندڕه‌و به ته‌نهاش هه‌ر توندڕه‌وه
شوڤالییه دو رۆهان یه‌کێک بووه له ئه‌ریستۆکراته‌کانی زه‌مانی ڤۆلتێر و به قێزه‌وه سه‌یری بورژواکانی کردووه ؛ رۆژێک ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌ی له گه‌ڵ فه‌یله‌سووف و پێی ده‌لێت:” تۆ ، که‌س نازانێت ناوتیش چییه”، ڤۆلتێر له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :”من خه‌ریکی دروستکردنی ناوی خۆمم و ئه‌تۆش خه‌ریکی کۆتایی به ناوی خۆت ده‌هێنیت”. له سه‌ر ئه‌م به‌گژیه‌کترچوونه، بۆ جاری دووه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کات، ڤۆلتێر ره‌وانه‌ی حه‌پسخانه به ناوبانگه‌که‌ی باستیل ده‌کات. گرفتی چینایه‌تی!
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره، ئه‌و روونبینییه که فه‌یله‌سووفی له‌مه‌ڕ خوێندنه‌وه‌ی مێژوو هه‌یبوو و به راستیش که‌وته‌وه. ده‌بوایه سنوورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی چینی باڵاده‌ست و سنووری بێ‌کۆتایی له ده‌ست که‌هه‌نووت و ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا بسه‌نرێته‌وه که هه‌نده‌ی ده‌بوونه مایه‌ی کوێره‌وه‌ی بۆ ره‌شه خه‌ڵکه‌که هه‌نده رۆشنیایی و دڵفراوانی و مه‌حه‌ببه‌تییان بڵاونه‌ده‌کرده‌وه.
ئه‌م چه‌مکه ده‌بێته یه‌کێک له‌و به‌رانه‌ی که ڤۆلتێر بێ‌وچان شه‌ڕی تیا ده‌کرد و ده‌یوست دیوه رۆشن و روونه‌که‌ی ئاین بڵاوکاته‌وه. هه‌موو رچه پێچیده‌کانی میتافیزیک به‌لاوه خات و له رووناکی یه‌زدانێک بگه‌ڕێت که نزیکتر بێت له ئینسانه‌کان و هی هه‌مووانیش بێت. چه‌کی ده‌ستی ڤۆلتێر دیالۆگ و ده‌یان نامێلکه‌ی داشۆڕیی و هه‌زاران نامه و ده‌سنووس که نه‌یاره‌کانی خۆی پێ هه‌راسان کردبوو : فه‌یله‌سووفان و په‌رله‌مه‌نتاران و ژێزویته‌کان… هتد.
یه‌کێک له کۆڵه‌گه هه‌ره پته‌وه‌کانی ڤۆلتێر ده‌مه‌ته‌قێ بوو، له رێگای ئه‌م هونه‌ره‌وه، فیکر و بیرکردنه‌وه‌کانی شیکلیان وه‌رده‌گرت و ورده ورده کریستاڵه ده‌بوون. له هه‌موو ژیانیدا، دژی فیکره‌ی سیسته‌می برینگ ئیشی کردووه. به‌ڵام له ماوه‌ی په‌نجا ساڵدا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئه‌وه بوو که چاکسازی راسته‌قینه له نێو کۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسی ئه‌و کات دروست بکات.
له بواری میتافیزیکدا، هه‌موو هه‌وڵێکی خستبووه گه‌ڕ له پێناو چۆکپێدانانی سه‌فسته‌ی میتافیزیقان. چه‌ندین خاڵی ده‌پشکنی و لێی ورد ده‌بووه و ده‌یخسته نێو باس و لێکۆڵینه‌وه : وه‌کو سروشتی یه‌زدان و سیفه‌ته‌کانی، ره‌چه‌ڵه‌کی جیهان و ژیان، وجوود و نه‌مریی رۆح، په‌یوه‌ندی نێوان جه‌سته و رۆح، ره‌چه‌ڵه‌کی خراپه و چاره‌نووس و قه‌ده‌ری ئینسان. له پێناو دۆزینه‌وه به‌خته‌وه‌ریی ئینساندا، به لای ئه‌وه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ فیزیک و دونیا هه‌ستپێکراو پێگه‌یه‌کی پته‌وه. چونکه هه‌وڵه مێتافیزیکییه‌کان، به نیسبه‌ت ڤۆلتێره‌وه ئینسانه‌کانی ته‌نها له دیدی ئاین و ئاینزاو مه‌زهه‌بی جیاواز ده‌بینێت و له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌وه به سه‌ر خانه‌کاندا دابه‌شیان ده‌کات، بۆیه له‌م دید و بۆچوونه‌وه به بێ ئامان رێگا و رچه تاریکه‌کانی توندڕه‌یی ده‌خرێنه سه‌ر گازه‌رای پشت. هه‌روه‌ها ئینسان به‌رامبه‌ر به خه‌ڕه‌ندی دڵه‌راوکێ به‌جێده‌هێڵێت و وای لێده‌کات پشت له ژیان بکات. لێره‌وه ده‌گه‌یشته یه‌ک ئه‌نجام : که‌واته با هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بخه‌ینه گه‌ڕ له پێناو هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ریی بۆ ئینسانه‌کان.
یه‌کێک له بوارانه‌ی که ڤۆلتێر هه‌میشه کاری بۆ ده‌کرد چاندنی رۆحی لێبوردوویی بوو. به گوێره‌ی ئه‌و، توندڕه‌وی رێگا له ئینسانه‌کان ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتریان خۆشبوێت. ئه‌و فرمێسکه درۆزنانه‌ی که له‌و بواره‌دا ده‌ڕێژرێن، شکستێکی ده‌روونییه، له‌وه‌ی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه بێت. توندڕه‌و واته تاکڕه‌هه‌نده و تاکبیرکه‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئافاته‌کانه. ڤۆلتێر ئاماژه بۆ شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ و ناعه‌داله‌تیی و تیرۆرکردن ده‌کات و ده‌یانبه‌ستێته‌وه بۆ نه‌بوونی رۆحی لێبوردوویی. له هه‌مان سیاقیشدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که توندڕه‌ویی وێرانکاریییه بۆ قوربانی و بۆ جه‌لاد.
دژی هه‌موو جۆره توندڕه‌وییه‌ک بوو، چ کاسوولیکی بووبێت که ئاینی ره‌سمی ئه‌و کات بووه و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیشه‌وه پاڵپشتی لێده‌کرا، چ توندڕه‌یی پرۆتێستانته‌کانیش بووبێتن، به بێ ئه‌وه‌ی توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانیش پشتگوێ خستبێت. ئه‌وه‌ی گرینگه لێره و ده‌بێت ئاماژه‌ی بۆ بکرێت، توندڕه‌وه له نێو خودی ئاینه‌کاندا نییه، به‌ڵکو له ئینسانه‌کاندایه. بۆیه توندڕه و به تاقی ته‌نهاش هه‌ر توندڕه‌وه.
له کۆتایی هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانیدا، ڤۆلتێر ئاماژه بۆ رۆڵی فه‌لسه‌فه ده‌کات و ده‌ڵێت که‌ره‌سه‌یه‌که بۆ بیرکردنه‌وه و یارمه‌تیمان ده‌دات که لێبوردوو بین. بیرۆکه‌ی لێبوردووی لای ڤۆلتێر له چه‌مکێکی ئینسانیی زۆر قووڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ڵی مادام بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه‌مانان سنوورداره و نازانین ماهییه‌تی یه‌زادن چییه، ده‌بێ به ته‌وازووعه‌وه باسی خودا بکه‌ین.
ئه‌وه‌ی جیی سه‌رنجه، ڤۆلتێر ته‌نها فه‌یله‌سووفێکی زیهنی نه‌بوو، به‌ڵکو کردار بیروبۆچوونه‌کانی ده‌خسته خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه‌وه، ئه‌و کاته‌ی که له فێرنێ ده‌بێت، گوندێکی نزیک شاری ژنێڤ، پێش ئه‌وه‌ی ڤۆلتێر تیایا بژێت، گوندێک بوو خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌ستبه‌تاڵ و کوێره‌وه‌ر بوون، پاشان ڤۆلتێر هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته گوندێکی چالاک و ژیار و ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست. زه‌ڵکاوه‌کان هیشک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته شوێنێکی فه‌ڕ بۆ کشتوکاڵسازیی، خانووی نوێ دروست ده‌کات، شانۆیه‌ک بنیات ده‌نێ، به‌ڵکو کڵێسایه‌کیش ده‌خاته سه‌رپێ، دار‌و دره‌خت ده‌ڕوێنێ، ته‌نانه‌ت فابریکه‌یه‌ک بۆ دروستکردن گۆره‌وی له خه‌ز و ئاوریشم دروست ده‌کات و له رێگای باڵیۆزه‌کانی وڵاتانی بیانیشه‌وه، گۆره‌وه‌ییه‌کانی ڤۆلتێر ده‌گه‌یشتنه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا. له کۆتایی ئه‌و پرۆژه دانسقه‌یه‌ی، ڤۆلتێر ده‌نووسێت :”سه‌ره‌تا له فێرنێ، چل کێویی ده‌ژیان، پاشان گونده‌که‌م کرده پارچه‌یه‌ک له شارستانییه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ند و ئێستا 1200 ئینسانی به‌که‌ڵکی تیا ده‌ژێت”.
گه‌ڕاندنه‌وه فه‌لسه‌فه له کتێب و زیهنه‌وه به‌ره ژیان. شه‌ڕکردن له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاینیان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌کارده‌هێنا و ئامانجی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان نه خودا بوو نه خه‌ڵکه‌که، به‌ڵکو خزمه‌تکردنی عه‌قڵییه‌تێک بوو ته‌نها به قین و رکه‌به‌ڕایه‌تی ئاوس ده‌بوو.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 20 لۆمۆندی دیپلۆماتی کوردی بڵاوبۆته‌وه