تۆپبارانی شاری حومس، قۆناغێکی تر له‌به‌رده‌م شۆڕشی سوریادا!
به‌ریتانیا: ئه‌زمه‌ی ئابووری وهه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن!
لانی که‌م سه‌دان که‌س به‌درێژایی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به‌هۆی تۆپباران وپه‌لاماره سه‌ربازیه‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه بۆسه‌ر شاری حومس کوژراو وبرینداری لێکه‌وتۆته‌وه. شاری حومس که‌سێهه‌مین گه‌وره شاری سوریایه و‌ئێستا بۆته ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کی شۆڕش وخۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی دژ به‌ڕژێم، به‌رده‌وام وه‌ک مه‌ترسیدارترین نیشانه‌ی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د خۆی ده‌نوێنێ وده‌که‌وێته به‌رده‌م په‌لاماردانه‌وه.به‌ڵام ئه‌م توپ‌باران وکوشتارانه وئه‌م توندوتیژیه خوێناویه‌ی ڕژێمی سوریا له‌کاتێکدایه که‌کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی جگه‌له چین وڕوسیا، به‌گشتی له‌ڕیگای بڕیارنامه‌یه‌که‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م له‌شکرکێشی وکوشتارو تۆپبارانه‌ی شاری حومس ده‌ربڕیوه.هه‌رله‌م باره‌یه‌وه وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌بی دوێنێ به‌ڕه‌سمی داوایان له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کردووه که‌هێزی پارێزگار ڕه‌وانه‌ی سوریا بکا و بۆپاراستنی ژیانی خه‌ڵک بکه‌وێته نێوانه‌وه.
هێرشه‌کانی سوپای سوریه له‌هه‌ینی ڕۆژی 10 مانگه‌وه ده‌ستی پێکردووه، ئه‌مه‌ش به‌و به‌هانه‌یه‌وه‌یه که‌سوپای ئازادی سوریا چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی ئه‌م شاره‌یان کۆنترۆڵ کردووه له‌و نێوه‌دا شه‌ڕی کۆڵانه‌و کۆڵان شوێنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری گرتۆته‌وه. سوپای سوریا بۆ پاساودانی کوشتاره‌کانی باس له‌وه ده‌کات که‌شه‌ڕی ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا نییه، به‌ڵکو شه‌ڕێکه له‌دژی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که‌به‌پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی بێگانه له‌هه‌وڵی تێکدانی بارودۆخی سوریادان. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌له‌نێو کوژراوه‌کانی حومسدا مناڵ و ژن هه‌یه. ته‌نانه‌ت به‌وته‌ی یه‌کێک له‌ڕۆژنامه‌نوسه‌کان، په‌لاماردانه‌کانی سوپای سوریا بۆسه‌ر شاری حومس زیاتر بۆسه‌ر گه‌ڕه‌کی بابا عومرۆ خه‌ست بۆته‌وه ودانیشتوانی چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی تری گرتۆته‌وه. هه‌روه‌ها له‌زمانی چه‌ند کارمه‌ند وپزیشکێکه‌وه که‌خۆیان له‌ڕووداوه‌کانی شاری حومسدا بوون ئه‌وه ئاشکرا بووه که‌سوپای سوریا بێڕه‌حمانه که‌وتۆته کوشتاری خه‌ڵکی مه‌ده‌نی وتۆپباران کردنی کوێرانه‌ی گه‌ڕه‌ک و سوکنای هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی. ئه‌مانه‌ش به‌ئاستێک بوون که‌خه‌ڵک نه‌یانتوانیوه برینداره‌کانی خۆیان له‌م شاره بۆ چاره‌سه‌رکردن بگوێزنه‌وه. سوپای سوریا له‌هه‌مان ڕۆژدا، کوشتاری هاوشێوه‌ی شاری حومسی له‌شاره‌کانی وه‌ک خواروی ده‌رعا، ئه‌دلیب، زبدانی به‌باینووی بونی چه‌کدار به‌ڕێوه‌بردووه، که‌تائێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ی ڕژێمی سوریادا، گه‌رچی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵکه‌وه هێرش کراوه ته‌سه‌ر سه‌فاره‌ت وباڵوێزخانه‌کانی سوریا‌و له‌چه‌ند ولات سوتێندراو‌ن، هاوکات لیبیا وئه‌ڵمانیا کارمه‌ندی سه‌فاره‌ته‌کانی سوریایان ده‌رکردووه، به‌ڵام خودی ڕوداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی حومس شۆڕشی خستۆته قۆناغێکی تازه‌وه، قۆناغێک که‌خوین و کاولکاری له‌لایه‌ک ئیحتمالی سیناریۆی جه‌نگی لیبیای به‌هاتنه ناوه‌وه‌ی ڕۆژائاوا وده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریکای زیاتر کردوه وله‌لایه‌کیتریشه‌وه هه‌ردوو به‌ره‌ی شۆڕش ودژی شۆڕشی ڕووبه‌ڕووی ئه‌رکی تازه کردۆته‌وه. له‌سیما وخاسیه‌ته‌کانی ئه‌م قۆناغه‌دا، ده‌کرێ ئاماژه به‌چه‌ند خاڵی سه‌ره‌کی بده‌ین:
1- کوشتارگای حومس، نیشانی‌دا، که‌ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌بێ سڵ کردنه‌وه له‌هیچ شتێک، ئاماده‌یه له‌پێناو سه‌رکوتی شۆڕشدا، هه‌موو خه‌ڵکی سوریا قه‌تڵوعام بکات. گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بۆ سه‌رده‌مانی پێش خۆپیشاندانه‌کان وئارام کردنه‌وه‌ی وڵات له‌به‌رده‌م بازاڕی کار‌و سه‌رمایه‌دا، ئه‌مه ئه‌و ئامانجه‌یه که‌بۆرژوازی سوریا وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی یه‌ک سات خۆی دواناخات له‌ده‌ستبردن بۆ سه‌رکوتی خوێناوی وتامه‌رگی خۆی ده‌ستی پێوه‌ده‌گرێت.
2- به‌ڵام خودی ئه‌م په‌لامارو سه‌رکێشیه خوێناویه‌ی سوپای سوریا هه‌ر به‌ته‌نها له‌خه‌سڵه‌تی سه‌رکوتگه‌ریه‌که‌یه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنی تاکتیکی ده‌ستبردن بۆ چه‌ک وپێکهاتنی سوپای ئازاد، له‌قۆناغێکدا که‌هێشتا شۆڕش ئاماده‌یه‌کانی بۆئه‌نجامدانی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ئه‌م ئه‌رکه، نه‌چۆته سه‌ره‌وه، به‌هانه‌یه‌کی گونجاوی داوه‌ته ده‌ست ڕژێم وسوپا تا ده‌ست بۆ کوشتارێکی له‌م جۆره به‌رێت. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م تاکتیکه، خۆپیشاندان ومانگرتنه سه‌راسه‌ریه‌کان که‌چه‌ندین جار کاریگه‌ری له‌مانۆڕه‌کانی سوپای ئازاد زیاتره، ده‌پێچێته کۆڵانی داخراوه‌وه وفه‌زای سروشتی بۆ ڕێکخراوبوون وهاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری تائه‌وپه‌ڕی خۆی به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه.
3- ڕوداوه‌کانی حومس یه‌کجاریتر ناکارامه‌یی ڕابه‌ری شۆڕش وڕۆڵی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌رده‌خات. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌له‌ڕووی ڕابه‌ریه‌وه شۆڕش خاوه‌نی حزبێکی شۆڕشگێڕ وخاوه‌ن به‌رنامه‌و سیاسه‌تی شۆڕشگێرانه نییه که‌ڕێبه‌ری کردنی هاتنه مه‌یدانی جه‌ما‌وه‌ر له‌ئه‌ستۆ بگرێ وهه‌نگاوبه‌هه‌نگا وخه‌باتو شۆڕش له‌سوریادا به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن به‌رێت. به‌پێچه‌وانه‌وه سروشتی سیاسی وچینایه‌تی ئۆپۆزسیۆنێک که‌خۆی به‌شۆڕشدا هه‌ڵواسیوه، له سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی کردن بۆ ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا وهه‌وڵه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌خۆیان له‌به‌رده‌م ترسی هه‌ڵایسانی شۆڕشدان، تێناپه‌ڕێ. ئۆپۆزسیۆنێکی بۆرژوازی که‌له‌سه‌ر ئاڵته‌رناتیڤی په‌رله‌مانتاریو دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی دوای ڕوخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ڕاوه‌ستاوه وبه‌رنامه‌یه‌کی شۆڕشگێرانه‌ی بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی شۆڕش تا ئاستی ڕوخانی ڕژێم ودامه‌زراندنی حکومه‌تی کاتی شۆڕشگێڕانه له‌ده‌ستدا نییه، به‌پێویست ئاینده‌ی شۆڕشی سپاردوه به‌تێکه‌ولێکه‌ی سیاسی وتاکتیکی ئانارشیستی و ناده‌ربه‌ستانه.
ڕوداوه‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی حومس به‌تایبه‌تی و شۆڕش له‌سوریا به‌گشتی، پێمان ده‌ڵێت که‌خه‌باتو ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری کرێکار وزه‌حمه‌ت کێش بۆئازادیو یه‌کسانی وئاینده‌یه‌کی باش، به‌کۆبونه‌وه له‌ده‌وری حزبی کۆمۆنیستی و کرێکاری و به‌رنامه‌ی سه‌رخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م چینه له‌توانادایه. ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی وحزبه‌کانی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕوخاندنی ڕژێمیش شۆڕش به‌ره‌وسه‌رکه‌وتن به‌رن، به‌ڵام داهاتوی کۆمه‌ڵگا له‌دوای ئه‌م ئه‌رکه‌وه، هه‌ر ئه‌وه به‌نسیبی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش ده‌کات که‌له‌تونس ومیسر پێی گه‌یشتون.
13/2/2012
نوری به‌شیر