تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان وبێده‌نگیی شه‌قامی كوردیی
تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان وبێده‌نگیی شه‌قامی كوردیی
ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"..
له‌پار ساڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران وفڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای كه‌مالی، تۆپباران وموشهكبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان وده‌ڤه‌ری قه‌ندیل وهه‌ندێك ناوچه‌ی سنووریی تر ده‌كه‌ن، ئه‌م هێرشه ئاسمانییانه بێجگه له‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی كوردستانه، هاوزه‌مان بووه‌ته هۆكاری زیانێكی گیانی وماددیی زۆر له‌دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه. هه‌تاوه‌كو نووكه حكومه‌تی هه‌رێم وسه‌ركردایه‌تی سیاسیی باشووری كوردستان بێده‌نگن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی فه‌رمییان نه‌بووه جگه له‌و بانگه‌وازه‌ی به‌م دواییانه "عارف ته‌یفور"ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌و داوای له‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه پێشگیریی بكه‌ن له‌و هێرشانه‌ی هه‌ردوو كۆماری ئیسلامی ئێران وتوركیای عه‌لمانی ده‌یكه‌نه سه‌ر كوردستان. له‌ئاستی شه‌قامی كوردیش بێده‌نگییه‌كی ترسناك له‌ئارادایه كه‌زیاد له‌هه‌موو مانایه‌ك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی تاكی كورد چووه‌ته ژێر خاڵی سفره‌وه. ئه‌گینا ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر باشووری كوردستان بكرابایهته سه‌ر هه‌ر وڵات ودهوڵهتێكی دیكه به‌ده‌ر له‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی رامیاریی توندترین كاردانه‌وه‌یان ده‌بوو، له‌هه‌مان كاتدا شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی وتووڕه‌یی جه‌ماوه‌ریی هه‌موو دنیای ده‌هه‌ژاند. نموونه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌ستین باشترین ونێزیكترین به‌ڵگه‌یه بۆ راست ودروستی ئه‌و بۆچوونه‌وه‌ی ئێمه. ئاخر هاووڵاتیانی فه‌له‌ستینی نه‌ك هه‌ر بێده‌نگ نه‌بوون له‌مه‌ڕ هێرش ودهستدرێژییهكانی حكومه‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاك وخه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان به‌ڵكو بهچالاكیی وناڕه‌زایی به‌رده‌وام هه‌ر له‌ناوخۆی وڵاته‌وه تاده‌گات به‌پایته‌ختی وڵاتانی خۆرئاوا ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییان هه‌ژاندو كێشه‌ی خۆیان كرده رۆژه‌ڤ وسهردێری هه‌واڵی هه‌موو میدیاكان هه‌ر له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه تاده‌گاته خۆرئاوا. له‌كوردستان هاوكێشه‌كه ته‌واوێ به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌شاری سلێمانی لێپێچنه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هاووڵاتی ورۆشنبیرانهدا كرد كه‌بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ئه‌و هه‌موو ده‌ستدرێژییانه‌ی تورك وفارس خۆپیشاندانیان سازكردبوو!. ئاخر ئه‌گه‌ر ئاسایشی كوردستان ئه‌و ده‌نگانه كپ بكاته‌وه كه‌ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵده‌بڕن دژی ده‌ستدرێژیی داگیركه‌رانی كوردستان، ئیتر چۆن داگیركه‌ران به‌رده‌وام نابن له‌سه‌ر جینایه‌ت وهێرشه دڕندانه‌كانیان بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی باشووری كوردستان؟. ته‌نانه‌ت حیزبه ئیسلامییه‌كانیش كه‌خاوه‌نی نفوزی خۆیانن وده‌توانن هه‌زاران كه‌س بۆ هاوسۆزیی وپشتیوانیی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین وكه‌رتی غه‌ززه بهه‌ژێنن وبهێننه سه‌ر شه‌قام، نقه‌یان له‌خۆیان بڕیوه. كه‌س ناڵێت مافی ئیسلامییه‌كان نییه هاوپشتیوانیی بۆ خه‌باتی فه‌له‌ستینییه‌كان نیشانبده‌ن، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وان كهجهرگیان بۆ خوێنی رژاوی برا موسڵمانه‌كانیان له‌غه‌ززه ده‌برژێت، عه‌جه‌با چیبووه ئاوه‌ها بێده‌نگ وبێ فزهن له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژیی تورك وفارس له‌دژی هاووڵاتیانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان كه‌هه‌م له‌نه‌ژادی خۆیانن وههم موسڵمانیشن؟، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك له‌و برا موسڵمانه كوردانه بوونه‌ته ده‌مسپی عه‌داله‌ت وته‌نمیه وله‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كانیان پاساو بۆ جینایه‌ت ودڕندایهتییهكانیان ده‌هێننه‌وه! یان هه‌ندێكی تر بوونه‌ته نوێنه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه ودڵیان نایه‌ت له‌گوڵ كاڵتر به‌سه‌ران وئاخوندهكانی ئیران بڵێن.
له‌مانه‌ش سه‌یرتر یادكردنه‌وه‌ی سی ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوو له‌شاری سلێمانی كهریزێك به‌رپرسی هه‌موو پارته كوردییه‌كانی تێدا كۆبووه‌وه، په‌رۆشیی و وتاره پڕ رێز‌و ستایشه‌كانی به‌رپرس ومیوانه كورده‌كانی ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه به‌جۆرێك بوو ده‌تگووت یادی سه‌ركه‌وتنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك یادی سه‌ركه‌وتنی كوده‌تایه‌كی ئاخونده‌كان كه‌جگه له‌زیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد هیچ سوودێكی تری نه‌بووه، بهراددهیهك په‌رۆشیی سه‌ركردایه‌تی كوردیان نیشانی براده‌رانی قهرارگهری ره‌مه‌زانی سلێمانیدا، هه‌ر له‌وه نه‌ده‌چوو بۆ ئه‌و ئێرانه بێت هاوزه‌مان تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان ده‌كات!. ئه‌گه‌ر كار وابڕوات دوور نییه هه‌ر ئه‌مساڵ له‌چوارچێوه‌ی دۆستایه‌تی سه‌ركرده‌كانی كورد له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورك یادی رووخانی ئیمپراتۆریای عوسمانی ودامه‌زراندنی توركیای نوێ له‌سه‌رده‌ستی كه‌مال ئه‌تاتوركیش نه‌كرێته‌وه، من وه‌ك خۆم به‌دووری نازانم چونكه ئێمه چاره‌نووسمان كه‌وتووه‌ته وڵاتێكه‌وه، هه‌ر له‌خه‌ڵكه رهشۆكهكهیهوه تاده‌گات به‌سه‌ركرده رامیارییه‌كانی هه‌تا ئه‌وڕۆ نه‌یانتوانیووه دۆست ودوژمن له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه، ئاخر ئه‌گه‌ر كورد ئاوه‌زێكی له‌و چه‌شنه‌ی ههبووباو دۆست ودوژمنی بناسیبایه، ئه‌وه زۆر ده‌مێك بوو ده‌وڵه‌تی كوردستان دامه‌زرابوو، ئێستاش له‌بری ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان بدرێته به‌ر تۆپی ئێرانی ولاپاڵمی توركی، له‌باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك هێمای نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تێك ده‌شه‌كایه‌وه.