تۆ ئه‌ڕۆیت و … نه‌وزاد به‌ندی
تۆ ئه‌ڕۆیت و ..
دره‌خته‌كان ، به‌شم ناده‌ن له سێبه‌ر ..
سێبه‌ره‌كان به‌شم ناده‌ن له شه‌ماڵ ..
هه‌وره‌كان به‌شم ناده‌ن له باران ..
باران به‌شم نادا له گریان …
تۆ ئه‌ڕۆیت و ..
په‌نجه‌ره‌كان ده‌ست ئه‌كه‌نه ملی په‌رده و
ڕوناكی ژووره‌كه‌م ، تیرۆر ئه‌كه‌ن ..
ده‌رگاكان ده‌م ئه‌نێنه ده‌می كلیل و ..
ده‌نگی پێی شه‌قامم لێ ون ئه‌كه‌ن ..
تۆ ئه‌ڕۆیت و ..
من له دواوه بانگت ناكه‌م ..
چونكه ئه‌زانم بانگیشت كه‌م ، سودی نییه ..
بۆچی كه‌م با‌نگم كردیت ؟؟
تۆ ئه‌ڕۆیت و ..
من ماڵئاواییت لێناكه‌م ..
چونكه ئه‌زانم ماڵئاواییشت لێبكه‌م ، سوودی نییه ..
بۆچی كه‌م ماڵئاواییم لێ‌كردیت ؟؟
تۆ ئه‌ڕۆیت و ..
خۆر وه‌ك زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌یه‌ك
به ئاسۆی خۆڵاوی قه‌راغ شاره‌وه ، ڕژاوه ..
چونكه ئه‌زانم نه‌یشڕژێت ، سوودی نییه ..
بۆچی كه‌م به ئاسۆی خۆڵاوی‌دا ڕژاوه ؟؟
تۆ ئه‌ڕۆیت و ..
ئه‌زانم وه‌ك ڕێبوارێك بۆ خواردنه‌وه‌ی چایه‌ك
له چایخانه‌یه‌ك لابدات ..
به‌و جۆره لات دا ..
چونكه ئه‌زانم چاییه‌كه‌یش بخۆیته‌وه ، سوودی نییه ..
بۆچی كه‌م چاییت خواردۆته‌وه و ڕۆیشتویت ؟؟
تۆ ئه‌ڕۆیت و ..
منیش به ئینجانه‌یه‌كی پاییزیه‌وه وه‌ستاوم
له شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ كڕیومه ..
ئه‌گه‌ر له شێخه‌لڵایش كڕیبێتم .. سوودی چیه ..
بۆچی كه‌م ئینجانه‌م له كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و
شێخه‌لڵا بۆ كڕیت ؟؟
تۆ ئه‌ڕۆێت و ..
من كه‌ل و په‌له‌كانی دوێنێ ڕیك ئه‌خه‌مه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌ڵكی ئه‌مڕۆیش بێن و ..
وه‌كو حه‌بله‌كه‌ی ته‌ره‌زان بمگه‌یه‌ننه ئه‌و به‌ر ..
بمگه‌یه‌ننه سبه‌ینێ..
ئه‌یشزانم بیشگه‌مه سبه‌ینێ ، هیچ سوودی نییه ..
بۆچی كه‌م ئه‌مڕۆم داوه‌ته ده‌ست دوێنێ و ..
وه‌كو ته‌ره‌زان بازم هه‌ڵداوه بۆ سبه‌ینێ ؟؟
تۆ ئه‌ڕۆیت و ..
بلۆكه خه‌مگینه‌كانی دیواره‌كه‌ی به‌رده‌مم
هه‌ڵمیان لێ هه‌ڵئه‌ستێ ..
وه‌كو ئه‌وه‌ی له خه‌می من ، جگه‌ره بكێشن ..
ئه‌یشزانم ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌یش بكێشن ، هیچ سوودی نییه ..
بۆچی كه‌م جگه‌ره‌مان پێكه‌وه كیشاوه ؟؟