تۆ دره‌نگ دێیت و به مه‌حاڵ سوێندم ئه‌ده‌ی … محه‌مه‌د ئه‌سعه‌د
تۆ دره‌نگ دێیت و به دوا نیگاگانی گه‌ڵا و
غه‌ریبی ئێواره ……سویندم ئه‌ده‌ی
كه چیتر دڵم نه‌شكێ و
ئه‌م خه‌مه‌م بنێرمه‌وه بۆ لێواره‌كانی ده‌ریا
له‌وێ شانه‌ی پرچی دوا سه‌فه‌رم بكه‌ن
له‌وێ به كۆڵێ له چاوه‌ڕوانی
قه‌سیده‌ی نههاتنێكم بنووسن
ئاخر كێ ئه‌ڵێ ئه‌م سنورانه
رێگا به ئاوازه سهرشێتهكانم ئه‌ده‌ن
بگه‌ن به جه‌نگه‌ڵه‌كان
سه‌فه‌ربكه‌ن به‌و شارانه‌ی
هه‌میشه له خهونمدان
ئاوێزان بن به‌و ڕوبارانه‌ی
هه‌ر له تۆ ئه‌چن……. له تۆ!
هه‌ڵفڕن له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵندانه‌ی
هه‌میشه خرۆشان ئه‌خه‌نه نێو
ڕوحی (با) ه‌وه…
تۆ دره‌نگ دێیت و
من ئه‌بێت به ته‌نیا
بڕوانم له ماچی سه‌رما
به لێوی گه‌ڵا وه
ئه‌بێت كه گریان تا كه‌ناری
بوونم هات…له نه‌بوونی تۆدا ڕۆبچم
تۆ دره‌نگ دێیت و
منیش له حوزنێكی ته‌نك ئه‌چم
به‌سه‌ر دڵی ئێواره‌وه
شه‌قامه‌كه تهی ئه‌كه‌م و
له بێده‌نگی خۆم جێ ئه‌مینم
تۆ دره‌نگ دێیت و
هه‌موو شتێكم ئه‌ده‌یته‌وه
به ئیشق…..هه‌موو خه‌یاڵه‌كانم ئه‌به‌یته‌وه
ماڵی په‌پوله‌كانی جاران
ئه‌و ماڵانه‌ی باخچه‌كانیان له دڵی سه‌ما نابنه‌وه و
گیتارژه‌نێكی ئه‌فسانه‌یی
تریفه‌ی مانگیان بۆ ئه‌كا به میلۆدی و
ئیشقی منیان بۆ ئه‌كا به حیكایه‌ت
تۆ دره‌نگ دێیت و
ئه‌مخه‌یته‌وه سوچی مهستبوونێكی تری
په‌یڤه برینداره‌كانی شه‌و
ئه‌مخه‌یته‌وه سه‌ر زاری گۆرانیه‌كی تر
ده‌سته‌كانم سه‌رپشك ئه‌كه‌ی
له شكاندنی ئێشی هه‌رچی گوڵه
له ئه‌ندێشه‌ی مهركانهیهكدا
تۆ دره‌نگ دێیت و
سوێندم ئه‌ده‌ی ….. له‌ودیوو په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه
دڵی خۆم ورد‌و خاش نه‌كه‌م….
تۆ دێیت و ئیتر له كوشتنی خۆمم
په‌شیمان ئه‌كه‌یته‌وه
تۆ دره‌نگ دێیت و به گوزه‌ری هه‌وره‌كان و
نیازی باران بۆ هاتن …….سوێندم ئه‌ده‌ی
واز له بێده‌نگی بێنم…. له مردن ببمه‌وه
سوێندم ئه‌ده‌ی واز له ته‌نیایی بێنم بۆ خۆی بژی و
له نێو كزه‌ی ئێواره‌و باوشی تۆدا بمێنمه‌وه
سوێندم ئه‌ده‌ی
به نازی ئیشق و
كوچه‌ی ژوانه‌كانی جاران
خه‌م بنێرمه‌وه نێو دڵی (با) و
ته‌نیایی بۆ كورسیه‌كانی باخ جێ بهێڵم
تۆ دره‌نگ دێیت و به‌م هه‌موو مه‌حاڵه سوێندم ئه‌ده‌ی
تۆ دره‌نگ دێیت و
ڕۆژێك دێت به هیچم ڕاناگه‌ی… به هیچ
ناچار ده‌ست به دیواری ته‌نیایی منه‌وه ئه‌گری و
سوێندم ئه‌ده‌ی كه ئیتر دره‌نگ نه‌یه‌م…….