تێۆرزه كردنی ((ئه‌خلاق)) لای ئه‌فلاتون
پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه سه‌ر شرۆڤه‌ی ((تێۆری ئه‌خلاق)) لای ئه‌فلاتون حه‌ز ئه‌كه‌م پێناسه‌یه‌كی فه‌لسه‌فه‌ی تێۆری ئه‌خلاق بكه‌م ، ئه‌وجا ده‌چمه سه‌ر بیردۆزه‌ی ئه‌خلاق لای ئه‌فلاتون چونكه پتر له به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی سفستایه‌كان تیۆرزهی ئاكار ده‌كات … تیۆری ئاكار ((ئه‌خلاق)) لقێكی زۆر گرنگه له فه‌لسه‌فه‌دا چونكه پشكنین و به‌دواداچوون ده‌كات بۆ ڕه‌فتارو هه‌ڵس و كه‌وت و شێوازی مامه‌ڵه كردنی مرۆڤ له گه‌ڵ ئه‌و به‌هایانه‌ی كه به پێی لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگا پۆزه‌تیڤ و په‌سه‌نده ، دیسان جێوازیهكانی ((چاكه‌و خراپه)) ی ڕه‌وشتی مرۆڤ ده‌پێوێت، ئاكار به‌رئه‌نجامی هه‌ڵس و كه‌وت و ڕه‌فتاری مرۆڤه به‌پێی ئه‌و به‌هایانه‌ی كه كۆمه‌ڵگا بۆ مرۆڤ دیاری ده‌كات . ئه‌و به‌هایانه‌ش به درێژایی مێژوو كۆمه‌ڵگا و تاك له ڕێگای په‌یوه‌ندی و هاو نشین بوون و چالاكی كرداری هاوبه‌ش له بێشكه‌وه تا مردن به ده‌ستیان هێناوه ، كه بریتیه له كۆمه‌ڵه پرێنسپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تاكه‌كان له سه‌ری ڕێك كه‌وتوون و بووه‌ته كولتورو داب و نه‌ریت و ده‌بێت مرۆڤ پابه‌ند بێت پێیه‌وه و ناوی نراوه((ئه‌خلاق)) ، گه‌ر مرۆڤ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌هایانه ڕه‌فتارو هه‌لسوكه‌وت بكات به لای كۆمه‌ڵگاوه ده‌ر چوونه له ((ئه‌خلاق)) به كرداری نائه‌خلاقی ناو ده‌برێت ..هه‌روه‌ها مه‌عریفه‌ی چاكه‌خوازی ئه‌خلاق ئاراسته‌یه‌كه بۆ فه‌زیله‌ت و چاكه‌ش ده‌كریته سێ به‌شه‌وه : ــ
1 ــ ئه‌و شته‌ی كه ته‌نها بۆ خۆمه‌و ، نه‌ك بۆ كه‌سانێكی تر واته ((چاكه‌ی ڕه‌ها )) 2 ـــ ئه‌و شته‌ی كه بۆ خۆم ده‌وێت و بۆ ئهانیتریش وه‌كو ((چاكه‌ی زانست)) 3 ــ ئه‌و شته‌ی كه ده‌مه‌وێت بۆ ئه‌وانی تر و نامه‌وێت بۆ خۆم وه‌كو ((تاڵی ده‌رمان)) بۆ چاك كردنه‌وه‌ی نه‌خۆش ، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌خۆش نه‌بێت ده‌رمانی تاڵ نانۆشێت .. بابه‌تی تیۆره‌ی ئاكار ((ئه‌خلاق)) فه‌زیله‌ت گه‌لێكی گرنگ ده‌گرێته‌وه كه بریتین له ((فه‌زیله‌تی تیۆری ، فه‌زیله‌تی هزری ، فه‌زیله‌تی ئه‌خلاقی ، فه‌زیله‌تی كار)) 1 ــ فه‌زیله‌تی تیۆری داواكاری زانینی باوه‌ڕه سه‌ره‌تایه‌كانه بۆ زانینی شته‌كان 2 ــ فه‌زیله‌تی هزری بریتیه له زانینی زانسته‌كانی سیاسه‌ت و ئابووری و ئه‌و چالاكیه فكریه‌كانی دیكه‌ش 3 ـ فه‌زیله‌تی ئاكار ((ئه‌خلاق)) توێژینه‌وه له مه‌ڕ هه‌لسوكه‌وتی ئه‌خلاقی مرۆڤ ده‌كات 4 ــ فه‌زیله‌تی كاریش فێر بوونی هونه‌ره كرداریه ناسراوه‌كانه …… ئه‌مه ته‌نها ده‌روازه‌و پێناسه‌یكی كورت بوو بۆ ئه‌وه ی كار ئاسانیمان بۆ بكات به ئاشنا بوون و تێگه‌یشتن له تێۆری ئه‌خلاق لای ئه‌فلاتون و چۆنیه‌تی پێناسه كردنی بۆ ئه‌و چه‌مكه مه‌عنه‌ویه كه ناوی ((ئه‌خلاقه)) ..
تێورزه كردنی ((ئه‌خلاق)) لای ئه‌فلاتون خۆی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و ڕهخنهگردنی بۆچوونه‌كانی سفستایه‌كان ده‌بینێته‌وه .چونكه سفستایه‌كان پێیانوابوو ڕه‌وشت ده‌گۆڕێت به گۆڕینی كات و بارودۆخ و سه‌ر به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ((خودایی)) الاهی نییه ، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌كه‌شی بریتیه له په‌یمان و رێك كه‌وتنی نێوان خه‌ڵك له سه‌ر بابه‌ت گه‌لێكی مه‌عنه‌وی . دواجاریش ئه‌م ڕسته‌یه فۆرمه‌ڵه كراوه بۆ لایه‌نی ((ئه‌خلاق)) و ئه‌م گوته‌یه‌ی لێ هه‌ڵهێنجراوه ، ((ماف بۆ به هێزهكانهو ، ژیانیش به پێی سروشته ، نه‌ك به پێی نه‌ریت)) . چێژ‌و چاكه یه‌ك شته له لای سفستایه‌كان .. به دواداچوون و خولیا‌و داواكاری چاكه له پێناوی چێژدایه ، نه‌ك چێژ له پێناوی چاكه‌دا . كه‌واته ئه‌و كاره‌ی چێژمان پێ ده‌به‌خشێت چاكه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وكارانه‌ی ئازارمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت كارگه‌لێكی خراپ و به‌ده ،یان به واتایه‌كی تر ژیان به بێ چێژ له ناوه‌ڕۆكدا واتای مردن ده‌گه‌یه‌نێت ، دیاره ئه‌وه‌ش ڕوونه هه‌رگیز مردوه‌كان و به‌رده‌كان بوونه‌وه‌رگه‌لێكی شادومان نیین . سفستایه‌كان بوونی جێوازی نێوان چێژی چاك و چێژی خراپیان ڕه‌فز كردووه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیانوابووه هه‌ر شتێك پێداویستی و ئاره‌زووه‌كانمانی تێر كرد باش و چاكه‌یه ..((ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ژیانی خۆی به پوختی بگوزرێنێت پێویسته جڵه‌وی ئاره‌زوه‌كانی به‌ره‌ڵاو ئازاد بكات ، پێویسته چالاكی و ئازایه‌تی بنوێنێت بۆ ڕازیكردنی ئاره‌زووه‌كانی . ئه‌وه ترۆپكی هێزه و ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دادوه‌ری و ستاتیكای سروشته )) ، كه‌واته ناكرێت و نابێت كه‌ڵكه‌ڵه‌ی غه‌ریزه‌كان له لای مرۆڤی پێگه‌یشتوو بچه‌پێنرێت به‌و چه‌شنه‌ی داب و نه‌ریت داوای ده‌كات .. ئه‌مه‌یه پووخته‌ی بۆچوونی سفستایه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سروشت و داواكاریه‌كانی ناخی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی كه پێی ده‌ڵێن مرۆڤ . به‌ڵام ئه‌فلاتون پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان تێورزهی ده‌كات و دژیان ده‌وه‌ستێت .ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه ده‌كرێت نێوی چه‌مكی تیورزهی ((ئه‌خلاقیه‌ت)) لێ بنێین لای ئه‌فلاتون : ـ سه‌باره‌ت به چه‌مكی چێژ‌و سروشت و خۆشبه‌ختی ژیان له لای ئه‌فلاتون هۆكار گه‌لێكه كه ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی لێكه‌وتوه‌ته‌وه ، دیمۆكراسی هه‌ڵگری ئه‌م چه‌مكه قێزه‌ونانه‌یه و هێناویه‌تی بۆ نێو كۆمه‌ڵگای ئه‌سینا و هه‌موو شتێكی شێواندووه ، پێویسته ئه‌م چه‌مكه قێزه‌ونانه له ژیان و عه‌قڵی مرۆڤه‌كانی ده‌رپه‌ڕێنین ، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چه‌مكه ڕاسته قینه‌كان و ئایدیای ئه‌خلاقیه‌تی ڕه‌ها ، پێویسته ژیانی تاكه‌كان و ده‌وڵه‌ت له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ئایدیا‌و چه‌مكانه ڕێكبخرێت . ئه‌مه تیۆرزه كردنه‌كه‌ی ئه‌فلاتونه ، سروشتی دادوه‌ری سفستایه‌كان ڕه‌د ده‌كاته‌وه و ،،، پێوایه یاساكان ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌تر دروست ده‌كه‌ن ، به هێزه‌كان ژماره گه‌وره‌كانه ، به‌و مانایه‌ی یاسا به هێزه‌كانی دروست كردووه ، كه‌واته به هێزه‌كان چاكترن ، كه‌واته یاسا چاكتره . یاسا پێیوایه دادوه‌ری و یه‌كسانی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی سروشتی دادوه‌ری سفستایهكانه كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرت، ده‌بێت ئهوشتهشمان بیر نه‌چێت ئه‌فلاتون خۆی له قه‌ره‌ی یه‌كسانی نادات ، چونكه خۆی كه‌سێكی ئلیدۆلۆژیست و سه‌ر به چینی ئۆرۆستۆكراتهو زۆر ڕقی له دیمۆكراسی بووه ،،ئه‌فلاتون به‌رپه‌رچی ئه‌و بۆچوونانه‌ی سفستایه‌كان ده‌داته‌وه كه ده‌ڵێن خۆشبه‌ختی ژیان وا ده‌كات چێژ ده‌بێته تاكه ئامانجی ژیانی مرۆڤ . ئه‌فلاتون پێیوایه ژیانی مام ناوه‌ندی حه‌كیمانه‌و ڕێكخراو تره‌و مرۆڤ ده‌توانێت تێیدا بژێت ، نه‌ك ژیانی توندڕه‌وانه‌ی ڕوتكراوه !!!. داواكاری چێژ بۆ چاكه‌یه و ناكرێت هه‌ردووكیان یه‌ك شت بن ، چێژ‌و ئازار له یه‌ك چركه‌ساتدا هه‌ردووكیان هه‌ن له‌و كاته‌ی تینویهك ئاو ده‌خواته‌وه ، پیاو له چركه ساتێك‌دا تینویه‌تی وه‌ك ئازار نامێنێت و چێژی خواردنه‌وه‌ش كۆتایی دێت ،، ناكرێت مرۆڤ له یه‌ك كاتدا شادمان و ناڕه‌حه‌ت بێت ، ئه‌گه‌ر چێژ چاكه بێت و ئازاریش خراپه ، مرۆڤ له چركه ساتێك‌دا له چاكه‌و خراپه دا ده‌بڕێت ، ئه‌مه‌ش كاری نه‌كرده‌یه !!. له‌و ڕوانگه‌وه ئه‌فلاتون ده‌كاته ده‌رئه‌نجامێكی تیۆری ئاكار كه بریتیه له ((چێژ شادمانی نییه و ، ئازاریش خراپه نییه ، وه له‌وشدا جێوازن كه چه‌نده‌یان چاكه‌ی تێدا بێت )) . چاكه‌خوازه‌كان و شه‌ڕخوازه‌كان به‌رده‌وام تا ڕاده‌یه‌ك به پله‌ی یه‌كسانی ئازاریان پێده‌گات ، به‌ڵام نه‌ك به پله‌ی یه‌كسانی له خه‌یرو شه‌ڕدا . هه‌ندێك ئاراسته چاكه‌یه‌و هه‌ندێكیش خراپه ، ئاراسته‌ی چاكه سوودمه‌نده‌و ، ئاراسته‌ی ئازاریش خراپه‌كار ، ئاراسته‌ی سوودمه‌ند چاكه دروست ده‌كات ، ئاراسته‌ی ئازاریش خراپه دروست ده‌كات . چێژیش وه‌كو ئه‌و شته‌كانی دیكه ، به‌وه ده‌پێورێت تا چه‌نده به‌شداری له چاكه‌دا ده‌كات و داواكاری له‌و پێناوه له سه‌ره . كه‌واته به لای ئه‌فلاتونه‌وه تیۆری ئه‌خلاق لای سفستایه‌كان و تێگه‌یشتنیان بۆ ئاكار قێزه‌ون و دوو ڕووییه جێوازی له نێوان چێژی چاكه‌و خراپه ناكات . ته‌نها ئامانجی چێژه‌و بێ ئه‌وه‌ی چاكه‌و خراپه لێكبداته‌وه . كه‌واته تێورزه كردنی ئه‌فلاتون بۆ ئاكار بریتیه له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت :ـ (( من جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌وا ژیانێكی به‌خته‌وه‌ریان ده‌وێت ، پێویسته له سه‌ریان ئارام بن و زۆر به زووی به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه له توند ڕه‌وی هه‌ڵبێن به هه‌ردوو پایانه‌وه ، ئه‌مه ئه‌و ئامانجه‌یه كه مرۆڤه‌كان ده‌كاته برا ، پێویسته هه‌موو تواناكان و، تواناكانی ده‌وڵه‌تیش بخرێته گه‌ڕ له‌و پێناوه‌دا ، ئارام گرتن به‌شێكه له دادوه‌ری و له هه‌مان كاتیش‌دا شادمانیه ، ناكرێت ئارزووه‌كان به‌ره‌ڵا بكرێت كه هه‌رگیز تێر نابێت و مرۆڤیش ده‌خاته دۆخێكه‌وه كه ژیانی وه‌كو دزی لێدێت ، ئه‌م ئایدیاڵه هه‌رگیز نابێته هاوڕێی مرۆڤ و خودا ، چونكه توانای به‌شداری نییه‌و توانای هاوڕێیه‌تی نییه )) فه‌زیله‌تی ژیان بریتی نییه له ژیانێكی چێژ به‌خش كه خاڵی بێت له حیكمه‌ت ، یان ژیانێكی حیكمه‌ت خاڵی بێت له چێژ ، به‌ڵكو ژیان تێكه‌ڵاوییه‌كه له هه‌ردووكیان ، یان به‌مانایه‌كی تر ژیانی چێژ‌و عه‌قڵ و حیكمه‌ت . ده‌بیت ده‌روونی مرۆڤ ڕێكخرێت چونكه ده‌روونی ڕێكخراو هه‌رگیز براورد ناكرێت له گه‌ڵ ده‌روونێك كه سیسته‌م ناناسێت . ئه‌فلاتون پێیوایه چه‌پاندنی هه‌ڵپه‌و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئاره‌زووه‌كانی ده‌روون خهیرتره له په‌ڕگیری و له ده‌ستدانی به‌رزه‌فتی(چبگ) ، هه‌روه‌ها ده‌روونێكی ڕێكخراو و چاكه‌خواز پاكه له به‌رامبه‌ر خودا‌و ، دیسان دادوه‌ریشه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك . ئه‌گه‌ر به ووردی بیر‌و ڕاكانی سفستایه‌كان تاوتوێ بكه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه بیر كردنه‌وه‌ی ئه‌وان زیاتر كراوه‌و له‌بار بووه بۆ گۆڕانكاری و وه‌رگردنی كایه‌ی نوێ له بواره جیا جیاكانی ژیان و سیاسه‌ت و بیری نوێ ، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ها كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان به لاوه پیرۆز‌و گرنگ نه‌بووه زیاتر خولیای پاكتاو كردنی ترادیسیۆن بوون ، پتر سه‌رقاڵی مه‌عریفه‌و خۆشی ژیان بوون و بۆیه گه‌نجانی ئه‌و كات پێیان سه‌رسام بوون و هزری ئه‌وانیان به هه‌ند وه‌ر ده‌گرد ، سفستایه‌كان زیاتر له سیسته‌می دیموكراسیه‌وه نزیك بوون تا ئۆرۆستۆكراتیه‌ت، بۆیه ئه‌وان جێی مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی ئۆرۆستۆكراتی ئه‌و كات بوون . سوڕانه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ئه‌فلاتون له چوار چێوه‌ی (ئه‌خلاق) و نرخاندنی نه‌ریت و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی له پشته‌وه‌یه ، له‌مه‌دا ئه‌فلاتون ئامانجێكی هۆشیارانه‌ی سیاسی هه‌یه كه بریتیه له گه‌ڕانه‌وه‌ی چینی ئۆرۆستۆكراتی كلاسیك كه ئه‌و كات له سه‌ر شانۆی سیاسی ئه‌سینا سڕا بوونه‌وه . له‌و بڕوایه‌دا بووه گواستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م چینه گره‌وی ڕزگار بوونی كۆمه‌ڵگاكان و نه‌وه‌كانی به‌شه‌ریه‌ته له نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشیه‌كان . تاكه بڕوای ئه‌فلاتون گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕابردووه به جۆرێك له جۆره‌كان كه ببێته له‌مپه‌رێك بۆ له دایك بوونی ئێستا وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕابردووی ڕاسته‌قینه كردی . ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ده‌یكاته كۆڵه‌كه‌و ڕێچكه‌ی سه‌پاندنی بیرۆكه‌كانی زۆر له سیسته‌می میسریه‌وه نزیكه كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا به رٍێوه ده‌چوو . چونكه ئه‌فلاتون زۆر به‌وان سه‌رسام بوو له نزیكیشه‌وه زانیاری ژیاری فیرعه‌ونه‌كان بووه‌و سه‌ردانیانی كردووه . میسریه‌كان پتر ئایدۆلۆژیستێكی دوگما بوون و تیدهكۆشان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌ك ڕونه‌دات له چوار چێوه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان ، به توندی پاریزگاریان له داب و نه‌ریتی كۆن ده‌كرد به تایبه‌تی په‌روه‌رده‌و موسیقاو ڕه‌قس و گۆرانی . به‌ڵام ئهسینیاكان به پێچه‌وانه‌وه زۆر تامهزرۆو خولیای گۆڕان بوون و هه‌موو بوارێكی ژیانیان نوێ ده‌كرده‌وه و ، له به‌رامبه‌ریشدا شته كۆنه‌كانیان ڕه‌فز ده‌كرد . له‌مه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه كۆی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتونی هه‌وڵیداوه فه‌لسه‌فه‌ی كۆن و زانسته‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی په‌راوێز بخات ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر گۆڕه‌پانی مه‌عریفه‌دا ،ئه‌وه‌ش وه‌كو پێشه‌كیه‌ك بۆ ده‌ست گردن به سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیش‌دا . ئه‌فلاتون ڕووبه‌ڕووی تێكڕای فه‌لسه‌فه‌و زانسته‌كان بووه‌ته‌وه چونكه بنه‌ماكانی كه‌ره‌سته‌ی ئایدۆلۆژی دیمۆكراسی بوون كه پێچه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی ئه‌فلاتونه . له‌و بڕوایه‌دا بووه به‌ر به‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه له ڕووی تیۆریه‌وه ئه‌و كه‌ره‌ستانه نابوت ده‌كات و ئه‌ڵته‌رناتیفی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه له ((دادوه‌ری ڕاسته‌قینه)) پێكهاتووه‌و ده‌خرێته خزمه‌تی ئامانجی سیاسیه‌وه . ئه‌فلاتون تۆمه‌تیان ده‌خاته پاڵ و ده‌ڵێت سفستایه‌كان ووتار بێژێكی موزه‌یه‌فن ، بانگه‌شه‌ی حیكمه‌ت ده‌كه‌ن كه چی پێی نا ئاشنان ..
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه
ـــــــــــــــــــــــــــــ
1 ـ جمهوریه افلاتون ــ حنا خباز ـ چاپی دووه‌م 1980 ـ ((بیروت ـ لبنان))
2 ـ الموسوعه الصغیره ـ سلسله (155) الفلسفه لكل الناس ـ ((د0 عادل البكری))
3 ـ الفكرالیونانی (2 ـ افلاتون) ـ ((د0 حسین حرب)) دارالفارابی ـ بیروت 1980
Yasinlatif00@gmail.com