Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
تەور! …. نەهرۆ

تەور! …. نەهرۆ

Closed
by March 28, 2013 چیرۆک

 

 

 

پێ یان راگەیاند کە کراوە بە بیور، سەرەتا ئەم هەواڵەی پێ ناخۆش بوو، دوای چەندین ساڵ خۆیندن و تێکۆشان و خوێندنەوە بکرێ بە بیور، لە یەکەم چاو تروکاندا لەماناو مەبەستی بیور تێ نەدەگەیشت بەڵام پەیتا پەیتا دەرگاو پەنجەرەکانی چەمکی بیوری خستە سەرپشت چووە نیووناواخنی بیورەوە، کەم کەم روڵی بیوری بۆ روون بووەوە، کە بە چ شێوەیەک سوودی لێ وەرگیراوە لە نێو شاخ و کێوە بەفراویەکان، داری زۆری پێ بڕدراوە بۆ خۆ گەرم کردنەوەو چێشت لێنان و خۆشووشتن ! وێرای ئەمە رازی نەبوو ناز ناوی بیوریان پێ بەخشیوە، لەبەر ئەوەی بیور ئامرازیکی ساردووسرە زەلامێکی دی دەستی بۆ دەباو بەکارێ دێنێ، خۆی لە خۆی دا هیچ دەست پێسخەرییەکی نییە ! دیسان ئەوەشیان بۆ روون کردەوە کە راستە کراوە بە ئامرازێکی نیمچە روپۆت بەڵام ئینسانی شارەزاو لێزان لەکات و ساتی دیاریکراودا دەستی بۆ دەبا داری پیری سەر رێگاوبانەکانی پێ دەبرێ، لق و پۆپی خوارەوەی دارەکانی پێ پاک دەکەنەوە تاوەکو زیاتر هەڵبچن و دیمەنی جوانتر بە جەنگەڵ و رێگاو بانەکان ببەخشن، لەکاتێ تەواو بوونی ئیش و کارەکان بیورەکە خاوێن دەکرێتەوەو لە هاسان دەدرێ و چەور دەکرێ و لە جێگاو سنووقی تایبەتی خۆی دائەنرێ!

ئیدی بیورەکە بە لە خۆ رازی بوونەوە لە شوێنێ خۆی ڕادەکشێ و لە دڵی خویدا دەڵێ ئەگەر من نەبوومایە، ئینسان هەرگیز نەیتوانی دار ببرێ، کەواتە من ئامرازێکی گرنگم، لەهەمان کات دا رێزی خۆم دەگرم خۆم نادەمە دەستی کەسانێ ناکەس بەچە  کارو کردەوەی ناشیاوم پێ ئەنجام بدەن !

هەموو کەسێ شیاو دار برین نییە، دەبێ ئەندازیاری کشتوکاڵ بریار وەرگرن چ دارێک بەکەڵکی بڕین دێت، جووتیارەکانیش جێ بەجێ یی دەکەن !

منیش دەبمە ئامرازێکی دەستی وان، ئەوەی بە ئیسپارتاکۆس کرا بە من ناکرێ، ئەوەی بە ئیبراهیم لنکۆڵن کرا بە من ناکرێ، من بە ماسۆشیەتی لە دایک بووم هەر بە ماسۆشیەتی ییش ئەمینمەوە، من تەسلیم تەلەب نیم بەڵام باڵای قەدەر لە توانای من بەرزترە، بەرزکردنەوەی ئاڵای سپی لە بەرانبەر دوژمن باشترە لە خوێن ڕشتن !

بەڵام پێش ئەوەی لە بەر بارانی زەمەن دواتر لێدانی هەوا ژەنگاوی بم و لەکار بکەوم هەوڵ ئەدەم وزەی جووتیارەکان بە فێرۆ نەدەم، کۆشش دەکەم داری نالەباری سەر رێگا و بانەکان ببرمەوە، حەز دەکەم بەدەست جووتیارێکی شارەزاوە بم کاری جوانکاری و ئیستاتیکی نێو جەنگەلە چرەکانی ئەم دونیا ئاڵوزەم پێ بکا !

بەڵکو دێوو درنج زەفەرمان پێ نەبا، من وەک هەڵگری ناز ناوی بیور شوناسێکی نەناسراوم، جوگرافیای ئەندیشەو خەیاڵ رویام نادیارە، پەی بە سنوورەکانی نێوان دوست و دوژمن نابەم، رەنگە ئەم دەست و ئەو دەستم پێ بکرێ گۆشت ئیسقانی ئاژەڵەکانم پێ پارچە پارچە کەن، رەنگە ئاژەڵێکی بێ تاوانیش بەر بکەوێ، خەتای منی تیا نییە، هەر وەک گوتم من ئامرازم، کەڵپووچێکی نێو دیواری زەمانەم، بۆرغی یەکی ماشینی گەورەم، بیورێکی دەم تیژم، لەوانەیە رۆژێ لە رۆژان بەردو سەنگی سەر رێگاکانی ژیانم پێ وردوو خاش بکەن، پارچەیەکی لێوم بپەرێ یاخود بشکێ ئەو کات وەک دانە شکاوەکەم دەبێ هەمیشە خەمی لێبخۆم و ئەنجام پارچەیەکی پێوە بنووسێنم !

رەنگە رۆژێ لە رۆژان جوگرافیای موگناتیسی سنوورەکانم پێ ببرنەوە کارەبا ئەرز شورت بکاو منیش ببمە پارچە ئاسنێکی سوورکراو و بتوێمەوە، بۆ ئەبەد بتوێمەوە !!

لەتە ئاسنێک کە نێوی بیور بوو تووایەوە، هیچ کەس لەم دونیایە فریای کفن و دەفنی نەکەوت، چەشنی قوربانی جوولەکەکانی بەر دەستی سوپای هتلەر کران بە قەرەبووت !

تەنیا یادو یادگارییان لە یادەوەری دەستەجەمعی کۆمەڵگا مایەوە……..

 

 

                                                                 نەهرۆ / نەرویج

                                                                ٢٧  /  ٣  /  ٢٠١٣

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.