Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
جه‌ژنی جاران … ئه‌مین محه‌مه‌د

جه‌ژنی جاران … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

ســـــــــــه‌رنج بده‌ن منــاڵان

له‌ به‌زمی جــــــــه‌ژنی جاران

چـــــك چــــــك دێ عاره‌بانه‌

ته‌ق ته‌ق ده‌ڕوا چــه‌ند جوانه‌!

دوو ئه‌ســــــــپی لێ به‌ستراوه‌

مـــــووروشیان له‌ ســـــه‌ر داوه‌

به‌ بــــه‌رده‌م منــــــــــــاڵانا

له‌ گـــــــــــــــه‌ڕه‌ك و كۆڵانا

ده‌نگیان لێ هــــــــــه‌ڵده‌بڕی

زه‌نگــــــــــــــــۆڵه‌ و زڕه‌ زڕی

ڕۆژانی جــــــــــــــــه‌ژن وایه‌

پێكـــــــه‌نین و هــــــــــه‌رایه‌

خـــــــاڵه‌ قامچی یه‌ بۆ دواوه‌

ده‌ســـــــــتی پێوه‌ گـــــیراوه‌

هــــــه‌ر كه‌ هات وژه‌ی قامچی

ده‌بێ خـــــــــێرا بۆی ده‌رچی

ده‌سـتم سور هــــــــــه‌ڵگه‌ڕاوه‌

قامچیــان پیا كێشــــــــــاوه‌

ده‌ی ئینجـــــــــــا بــۆ دیلانێ‌

مامــــه‌ بۆمــــــــــان ده‌ڕوانێ‌

با له‌ ده‌ســـــــتمان ده‌رنه‌چێ

فریای كـــــــه‌ون ده‌ست به‌جێ‌

خێرا كه‌ن ڕاوه‌ســــــــــــــتاوه‌

جه‌ژن هـــــــــه‌ر ئه‌مڕۆی ماوه‌

***

13/4/2009/سلێمانی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.