Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
جه‌ژنی سه‌ری ساڵ …..عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

جه‌ژنی سه‌ری ساڵ …..عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

مـــــژده‌تان لێ بـــــێت مـــندڵ

جه‌ژنه‌ جه‌ژنی ســـــه‌ری ســـاڵ

ده‌ی ده‌ی وه‌رن بـــــا هه‌مـــــوو

بـــــــه‌ دڵی پڕ ئـــــــــاره‌زوو

وه‌كـــــو گــــــــوڵ و په‌پووله‌

با بكـــه‌وینه‌ جــــــــــــــوڵه‌

به‌ خـــــــــۆشی و دڵنیــــایی

بیكه‌ین به‌ به‌زم و شــــــایی

به‌ یاری و چــــــه‌پڵه‌ ڕێزان

گۆرانی بڵێن هه‌مـــــــــــووان

سروود بڵێن بــتــه‌ گشـــــــتی

بۆ زه‌رده‌خه‌نــــه‌ی ئــــــاشتی

ئێمه‌ی گوڵ ،ئێمـــه‌ی منداڵ

به‌ ده‌نـــــــــگی به‌رز و زوڵاڵ

ده‌ڵێین جــــــــه‌ژن به‌خێربێی

شادو دڵخۆشـــــــــــین كه‌ دێی

خه‌ریكه‌ له‌ خۆشــــــــــــیانا

ده‌فڕین به‌ ئــــاســـــــــمانا

هــــــه‌موو ده‌ڵێین جه‌ژن گیان

به‌ خێر هاتی سه‌رچـــــــاوان

هه‌موو ڕۆژێك جــــــه‌ژن بێت

تا ناخۆشــــــــــیمان ون بێت

ئێمه‌ی گـــــــوڵ ئێمه‌ی منداڵ

به‌ ده‌نـــــــــــگی به‌رز وزوڵاڵ

ده‌ڵێین مامۆستای دڵســــــــۆز

جه‌ژنی ساڵی نوێت پیـــــرۆز

ئێوه‌ش بابه‌ ودایه‌ گـــــــیان

پیرۆز پیرۆز جــــــــــه‌ژنتان

جه‌ژنی سه‌ری ســـــــاڵی نوێ‌

له‌ گشت لایه‌ك پیــــــرۆز بێ‌

وا ئێمه‌ی وردیله‌ و جــــــــوان

له‌ شار و دێی كوردســـــتان

پێكــــــــــه‌وه‌ چاوه‌ڕوانین

چــــــــــــاوه‌ڕوانی میوانین

چــــــــونكه‌ بابانۆئیل دێت

دیاریمــــــــان بۆ ده‌هێنێت

هات پێشــــوازی لێ ده‌كه‌ین

به‌ڵێنیشــــــی پێ‌ ده‌ده‌ین

ئامـــــــــۆژگاری و داواشی

له‌ گــــوێ‌ ده‌گرین به‌باشی

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.