جوێبووونه‌وه … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
له سه‌فه‌ری بادا
ره‌نگه هه‌ورێك له سه‌ما بكه‌وێ
له بزر بوونی تۆدا
ناوچه‌یه‌ك كزه‌ی ژانه‌كانی
له بیر بچێته‌وه
وه‌لێ ئه‌سپی گه‌واڵه‌ی بێدادی
زایه‌ڵه‌ی به‌نیگا داپۆشی
رۆخێكی نوغرۆی
له ژه‌نگی نه‌فره‌ت هه‌ڵكێشا
شازده یاڵی گڕ له‌دڵ
شازده پیره‌ساڵی
به ده‌سرازه‌ی وه‌رزی تۆڵه پێچاوه
شازده ئه‌زموونی چوون هه‌ڵه‌بجه
پشتێنی به‌فری له‌كه‌مه‌ریدا
كرده مه‌لۆتكه‌ی واوه‌یلا
دره‌وشانه‌وه‌ی لوتكه‌ی
له جه‌رگی نه‌به‌ردیا خوارده‌وه
به‌سه‌ر خوێنی پژاوی ره‌زو
تابلۆی خه‌نه‌ی ئاڵی ده‌ربه‌ندا راكشا
سروودی مه‌رگی
له گه‌رووی تاڤگه‌ی خۆزگه‌دا
به‌ره‌و گۆپكه‌ی جودابوون
به ره‌گی دار شارده‌وه
نه‌گۆڕێك ئاوازی زینده‌گی بۆلێدا
رووبارێك گیانێكی
بۆ لانكی سره‌وتن نه‌بزواند
له خوناوی بێداریا
سه‌ربڕینی مافی به ئێوه به‌خشی